ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە: دەمێنینەوە و چۆڵی ناکەین

15 كاتژمێر لەمەوپێش



دوای ئەوەی وەزارتەی ناوخۆی سوریا داوای چۆڵکردنی گەرەکەکانی کرد، ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە رایگەیاند، لە سێ رۆژی رابردودا، گەڕەکەکانیان روبەڕووی هێرشی چەکی قورس و بۆردوومانی بەهێز بووەتەوە، مزگەوت، قوتابخانە، نەخۆشخانە، ماڵی هاووڵاتییان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ کراونەتە ئامانج و رەتی دەکەینەوە گەڕەکەکانیان چۆڵ ناکەن.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو هێرشانە دژی ناوەرۆکی ناوەڕۆکی یەکی نیسانە و  ئامانجیش لێیان ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییە دژ بە گەلەکەیان، کە بۆ سەدان ساڵە لەم گەڕەکانەدا نیشتەجێن و ئەمە دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی راگواستنی زۆرەملێیە، واتە هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شار و گەڕەکەکانیان.

ئەوەشان خستوەتەڕوو، حکومەتی کاتی دیمەشق هێرشەکان بە ناوی "سوپای نوێی سووریا" ئەنجام دەدات، بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا و ئەو گروپانەی سەر بەو دەوڵەتەن.

لە بەشێکی  تری راگەیەندراوەکدا هاتووە، ئەو بانگەوازەی، کە هێزەکانی حکومەتی کاتی دیمەشق ئاراستەی کردون، بانگەوازێکە بۆ خۆبەدەستەوەدان، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر مانەوە  و بەرگریکردن.

ئەنجومەنەکە دوپاتیکردوەتەوە، لە رەوشی ئێستادا، کۆمەڵکوژی دژ بە هاوڵاتییانی مەدەنی لەو ناوچانەدا ئەنجام دەدرێت و هێرش و مەترسیی کۆمەڵکوژی دژ بە هاووڵاتیانی کورد لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرافییە تا ئێستاش بەردەوامە، کە گروپەکان پێشڕەوییان تێدا کردووە و هەمان ئەو کردار و کۆمەڵکوژییانەی کە دژ بە عەلەوییەکان و دروزییەکان ئەنجام دران، ئێستا هەوڵ دەدرێت لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب جێبەجێ بکرێن.

ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، رەتیشیان کردوەتەوە گەرەکەکانیان بەجێبهێڵن، سەرەرای ئەوەی بەهۆی بۆردومانەکانەوە ژمارەیەکی زۆر قوربانی هەیە، کە منداڵ و  ژنیان تێدایە، گەرچی رەوشی ئەو دوو گەڕەکە لە قەیرانێکی قوڵدایە دوپاتی دەکەنەوە وەک بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، فشاری سەپێندراو لەسەر گەلەکەیان و گەڕەکەکانیان قبوڵ ناکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار