ترەمپ: ناڕاستەوخۆ بەشداردەبم لە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداردەبم لەدانوستانەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بریارە ئەمرۆ سێ شەممە لە شاری جنێفی سویسرا بەڕێوەبچێت.

ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، گفتوگۆکانی ئەمرۆ زۆر گرنگە و ئێرانییەکان ئەمجارە پاڵنەرێکیان هەیە بۆ ئەوەی دانوستان بکەن، پێم وایە ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات، چونکە ئەوان ناتوانن بەرگەی سزاکان بگرن ئەگەر رێکنەکەون.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ خولێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لە شاری جنێفی سویسرا بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای ئەوەی 6ی شوباتی ئەمساڵ دانوستاندنەکانی نێوانیان دەستیان پێکردەوە. 

دوێنێش مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران کارێکی زۆر قورسە، ئەمەش بۆ سرووشتی دەسەڵات لە ئێران دەگەڕیتەوە، چونکە بڕیارە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لە جیاتی لۆژیکی سیاسی، لەسەر بنەمای تێڕوانینی ئایینی دەدرێن.

 لەلایەکی ترەوە لێپرسراوانی ئەمریکا باسیان لەوەکردووە، سوپاکەیان هەموو ئامادەکاریەکی کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی درێژخایەن ئەگەر بێت و دانوستاندنەکان سەرکەوتوو نەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار