عێراق: ئەسیکۆدا بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارەیە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی ئەسیکۆدا پابەندبوونێکی تەواوی نێودەوڵەتییە و هەنگاوێکی چاکسازییە بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارەو کارئاسانیکردنە بۆ بازرگانان و کەمکردنەوەی بارگرانییە داراییەکان.

باسم عەوادی بەئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندووە، سیستمی ئەسیکۆدا لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەرچووە، ئێستا 102 وڵاتی جیهان جێبەجێیدەکەن، ئەمە داهێنراوێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو پابەندبوونی عێراقە بەرێگرکردن لە سپیکردنەوەی پارە.

عەوادی وتیشی: ئەو گرفتانەی لەبەندەرەکان دروست بوو، کە بووە هۆی دواکەوتنی گەیشتنی کاڵاوکەلوپەل، سەرەتای جێبەجێکردنی سیستمەکە بوو، بەڵام حکومەت بریاری خێرای بۆ چارەسەکردنی دەرکرد، وەک سفرکردنەوەی رسوماتی کۆگاکردن و کەمکردنەوەی کرێی هاوبەشی وەبەرهێنان بەرێژەی 50%.

وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی،  ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کەمی نەختیینەیی پارە پەیوەندی بەجێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆداوە هەیە، دوورن لەراستییەوە، دەرگای حکومەتیش کراوەیە بۆ هەموو پێشنیارو چارەسەرێک ئەگەر لەجێبەجێکردنی ئەو سیستمە رویدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار