تورکیا سەرکۆنەی لێدوانی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەکات
2 كاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا لە پاڵ 14 وڵاتی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرکۆنەی لێوانەکەی مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل' یان کرد کە گوتی"ئیسرائیل مافی دەستبەسەرداگرتنی هەموو خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە".
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، میسر، ئوردن، لوبنان، ئیندۆنێزیا، کوێت، قەتەر، عوممان، پاکستان، بەحرێن، سعوودیە، سووریا، فەڵەستین، ئیمارات و هەروەها ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، کۆمکاری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، سەرکۆنەی لێدوانەکانی مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل کرد کە ڕایگەیاندبوو، "ئیسرائیل مافی دەستبەسەرداگرتنی هەموو خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و وەزارەتەکانی دەرەوەی میسر، ئوردن، لوبنان، ئیندۆنێزیا، کوێت، قەتەر، عومان، پاکستان، بەحرێن، سعوودیە، سووریا، فەڵەستین، ئیمارات و هەروەها ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، کۆمکاری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان دەرکرد.
لە ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەی ئەو وڵات و ڕێکخراوانەدا هاتووە: لێدوانەکانی هاکابی پێشێلکاری ئاشکرای یاساکانی نێودەوڵەتییەو میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
لە درێژەی ڕاگەیێنراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا بە تەواوی دژی دیدگاکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپە کە باس لە هەوڵێکی گشتگیر بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکات.
هەروەها، ئەو 14 وڵات و ڕێکخراوەکانی هاریکاری ئیسلامی، هاریکاری کەنداو و کۆمکاری عەرەبی ڕایدەگەیێنن کە "ئیسرائیل هیچ مافێکی بەسەر خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبیدا نییە".
لە هەمان کاتدا، هەرچەشنە هەوڵێک بۆ لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا و یان جیاکردنەوەی لە غەززە ڕەت دەکەنەوە. داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر بنەمای سنوورەکانی 4ی حوزەیرانی 1967 و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی فەلەستین دەکەن.
لە ڕۆژی 21ی شوباتی 2026 مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکدا، گوتی "ئیسرائیل مافی دەستبەسەرداگرتنی هەموو خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە". ئەمەش کاردانەوەی تووندی تورکیا و وڵاتانی عەرەبی بەدوای خۆیدا هێنا.
