به‌هۆى سه‌رما و سۆڵه‌وه‌ به‌شێکى تاڤگه‌یه‌ک له‌وان به‌ستویه‌تى

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

به‌شێک له‌ تاڤگه‌ی مورادییه‌ له‌ سنووری شارۆچکه‌ی مورادییه‌ سەربە پارێزگای وان، به‌ هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه‌ به‌ستوویه‌تی. 

پله‌کانی گه‌رما لە شارۆچکه‌که‌ له‌ رۆژدا بۆ 10 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی داده‌به‌زێت و به‌شێک له‌ تاڤگه‌که‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر زێی به‌ندیماهی به‌ستوویه‌تی، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکى.

 تاڤگه‌که‌ که‌ هاوینان خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ردانی ده‌کات له‌ زستانیشدا جوانییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ و سه‌رنجی خه‌ڵکی به‌لای خۆیدا راده‌کێشێت. 

خه‌ڵکی سه‌ردانی تاڤگه‌که‌ ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌ سه‌رنجڕاکێشه‌که‌یدا وێنه‌ ده‌گرن که‌ له‌ئێستادا به‌شێکی به‌ستوویه‌تی. 
وان.. به‌شێكی تاڤگه‌ی مورادییه‌ به‌ستوویه‌تی

وان.. به‌شێكی تاڤگه‌ی مورادییه‌ به‌ستوویه‌تی

وان.. به‌شێكی تاڤگه‌ی مورادییه‌ به‌ستوویه‌تی

وان.. به‌شێكی تاڤگه‌ی مورادییه‌ به‌ستوویه‌تی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار