هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند پرۆسه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه ده‌گرێته‌وه که موچه‌کانیان له سه‌رو 500 هه‌زار ینارى مانگانه‌وه‌یه. عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیرى دارایى عێراق بۆ میدیاکانى عێراق ئاشکرایکرد که بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، حکومه‌ت ده‌ستکاریى موچه ده‌کات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه‌ى که موچه‌کانیان 500 هه‌زار دینار یان که‌متره، موچه‌کانیان که‌م ناکرێته‌وه و جگه‌له‌وان، که‌مکردنه‌وه و ده‌ستکاریکردن، هه‌موو موچه‌خۆرێک ده‌گرێته‌وه که نیوه‌ى بودجه‌ی حکومه‌ت ده‌بات به‌تایبه‌ت موچه به‌رزه‌کان". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له ده‌رماڵه‌ى پله باڵاکاندا هه‌ر به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌یه‌ک هه‌بێت، ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه. وه‌زیرى دارایى عێراق، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له پله پێنجه‌وه نزیکن، "هه‌وڵده‌ده‌ین به رێگه‌ى که‌مکردنه‌وه یان پاشه‌که‌وت یان به‌ستنه‌وه‌ى به بیمه‌ى ته‌ندروستى و نیشته‌جێبوونه‌وه چاره‌سه‌ریان بکه‌ین".
هاوڵاتى له‌په‌یامى ڤیدیۆیى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که داهاتى مانگێکى نه‌وت 30 ملیۆن دۆلار بووه‌و ناوخۆش 60 ملیۆن دۆلار و ده‌شڵێت:" کاتى ئه‌وه هاتووه چه‌وتییه‌کان راستبکه‌ینه‌وه". هاوڵاتى به چه‌ند به‌شێک په‌یامه‌که‌ى ئه‌مشه‌وى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى بڵاوکرده‌وه‌و له ئێستادا ده‌قى قسه‌کانى بڵاوده‌کاته‌وه. ده‌قى په‌یامه ڤیدیۆییه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى: به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست سه‌ره‌تا به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه، پیرۆزباییتان لێده‌که‌م و هیودارام کاتێکى خۆش له رۆژانى جه‌ژندا به سه‌ر ببه‌ن، داواشتان لێده‌که‌م بۆ پاراستنى خۆتان و که‌سوکار و کۆمه‌ڵگه‌که‌تان، رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان له‌به‌رچاو بگرن. وه‌ک ئاگادارن هه‌رێمى کوردستان و زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان به هۆى لێکه‌وته ئابوورییه‌کانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهاندا، رووبه‌ڕووى دۆخێکى سه‌ختى ئابوورى بوونه‌ته‌وه. ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه له ده‌ره‌وه‌ى ویست و خواستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه. هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م قه‌یرانه‌ش ئێمه هه‌موو هه‌وڵێکمان داوه و به‌رده‌وامیشین له هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ى بارگرانیى له سه‌ر هاووڵاتییان که‌م بکه‌ینه‌وه. هاونیشتمانیانى به‌ڕێز: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌م، هه‌موو هه‌وڵێکمان خسته گه‌ێ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له گه‌ڵ به‌غدا و له هه‌مانکاتیشدا کارمان له سه‌ر ئه‌وه کرد، ئابوورى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانى پشت به‌ستن به تاکه سه‌رچاوه‌یه‌کى داهات رزگار بکه‌ین. به‌شێکى زۆرى ئه‌م دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌ش، ئه‌نجامى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى ته‌نیا پشت به‌ستن به داهاتى ناجێگیرى نه‌وته. له باره‌ى په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه به جیدیه‌ته‌وه هه‌نگاومان نا. هه‌ر له دواى ده‌ستبه‌کاربوونمان له مانگى ته‌ممووزى ساڵى رابردوو، یه‌که‌مین سه‌ردانمان بۆ به‌غدا بوو، هه‌موو ئاماده‌ییه‌کیشمان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و چه‌ندین پێشنیازیشمان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى تایبه‌ت به نه‌وت پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له مانگى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى رابردووه‌وه، دۆخى به‌غدا شڵه‌ژا و سه‌ره‌نجام حکومه‌تى عێراق له ژێر فشارى ناڕه‌زاییه‌تییه‌کانى خه‌ڵک، ده‌ستى له کارکێشایه‌وه و ئیدى خۆى به به‌رپرسیار نه‌زانى به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه و ماف و شایسته ده‌ستوورییانه‌ى هه‌رێمى کوردستان، که له ساڵى 2005ه‌وه جێبه‌جێى ناکه‌ن. ئێستاش که حکومه‌تى نوێى عێراق به سه‌رۆکایه‌تى به‌ڕێز موسته‌فا کازمى ده‌ستبه‌کار بووه، دووباره ئاماده‌یى خۆمان بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه‌کان ده‌رده‌بڕین، به جۆرێک که ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان وه‌کو قه‌واره‌یه‌کى فیدرالى دانپێدانراو له ده‌ستوورى عێراقدا، دابین بکرێت. له دوا هه‌وڵه‌کانیشماندا له‌م ماوه‌یه‌دا، سێ جار شاندى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى کردووه و له‌م دانوستانانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، تا به ئه‌نجامێکى دادپه‌روه‌رانه و ده‌ستوورییانه ده‌گه‌ین. کوردستانیانى به‌ڕێز: ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا، سوورترمان ده‌کات له سه‌ر درێژه‌دان به ستراتیجى فره‌چه‌شنکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و له هه‌مانکاتدا زیاتر هانمان ده‌دات بۆ به‌رده‌وامبوون له سه‌ر درێژه‌دان به پرۆسه‌ى چاکسازى و چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو ئه‌و کێماسیانه‌ى له رابردوودا له بوارى کارگێڕى و داراییدا هه‌بووه. به‌ڵام هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستمان ده‌زانن ڕاستکردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو چه‌وتییه و دامه‌زراندنى بنه‌ماى ئابوورییه‌کى سه‌قامگیرتر، کاتى زیاتر و هاوکاریى هه‌موولایه‌کى پێویسته. وه‌ک ئاگادارن له چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانمان کرد و پلانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى داراییمان په‌سه‌ند کرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین بڕیارى گرنگمان له باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ده‌رکرد، که ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونمان، جه‌ختمان له سه‌ر گرنگیى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى چاکسازى کردووه‌ته‌وه، که به‌شێکى گرنگى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مه. ئێمه سوورین له سه‌ر به‌رده‌وامبوون له ئه‌نجامدانى چاکسازى و رێگریکردن له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتی. بێگومان له جێبه‌جێکردنى چاکسازیدا، به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵکانێک که سه‌رپێچى و گه‌نده‌ڵیان کردووه ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه هه‌وڵى په‌کخستنى ده‌ده‌ن و ئاسته‌نگى بۆ دروست ده‌که‌ن. به‌ڵام چاکسازى داواکارى زۆرینه‌ى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستانه و منیش له به‌ره‌ى هاووڵاتییان ده‌مێنمه‌وه و به پاڵپشتى هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست له چاکسازى به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌رگیز لێى پاشگه‌ز نابینه‌وه. بێگومان ده‌بێ چاکسازیش گشتگیر و سه‌رتاسه‌رى بێت و هه‌مووان بگرێته‌وه و نابێ هیچ که‌س و لایه‌نێک له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى حیزبى و شه‌خسى رێگرى له پرۆسه‌ى چاکسازى بکات. لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌م، به گیانى هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، هاوکارمان بن و یه‌کڕیزى ناوخۆیى بپارێزن و یارمه‌تیده‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بن له رێکخستنه‌وه‌ى سیسته‌مى ئابوورى و کارگێڕیى و چاککردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها به تایبه‌تى داوا له نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌که‌م، به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى شه‌خسى و ململانێى حیزبایه‌تى به‌لاوه بنێن و هاوهه‌ڵوێست بن له داکۆکیکردن له مافه ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان. دۆخى سه‌ختى دارایى هه‌رێم به‌رئه‌نجامى چه‌ندین هۆکارى سیاسى و مێژووییه. ئه‌مه جیا له بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له لایه‌ن حکومه‌تى عێراق و قه‌یرانى دارایى جیهانی، به‌ڵام ئه‌م دۆخه سه‌خته نابێ بکرێته که‌ره‌سته‌ى ململانێى سیاسى و یه‌کترشکاندن و په‌رته‌وازه‌کردن و دابڕاندنى ناوچه‌کانى هه‌رێم له یه‌کتر له ژێر ناوى جۆراوجۆر. له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا، به راشکاوى ئاماژه به‌وه دراوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کار ده‌کات بۆ چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زیه‌تى ئیداریى پارێزگاکان، که گونجاو بێت له گه‌ل سیسته‌مى یاسایى و کارگێڕى هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تى به پێى یاسا و له ژێر چاودێرى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت، دابه‌ش ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بکرێت له ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و سه‌رهه‌ڵدانى فره‌چه‌شنى ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ى داموده‌زگاکانى هه‌رێم. بۆیه ئێمه له گه‌ڵ لامه‌رکه‌زیه‌تى کارگێڕین، به‌مه‌رجێک له چوارچێوه‌ى پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمدا بێت. ئێمه هه‌موو تواناکانمان چڕکردووه‌ته‌وه بۆ دابینکردنى بژێوى ژیانى هاووڵاتییان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له نۆ مانگى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌میشدا، هه‌شت مانگ مووچه دراوه و ته‌نیا مووچه‌ى مانگێک دواکه‌وتووه. چه‌ندین بڕیاریشمان ده‌رکردووه بۆ سووککردنى باروگوزه‌رانى خه‌ڵکى که‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ى به هۆى رێکاره‌کانى خۆپارێزى زیانمه‌ند بوون. به‌ڵام بێگومان ده‌بێت خۆمان له گه‌ڵ هه‌ر دۆخێکى نه‌خوازراودا، که دێته پێش بگونجێنین. به‌پێى داهات و توانا داراییه‌کانى هه‌رێم پلانمان بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه داناوه و بودجه و خه‌رجیى داموده‌زگاکانى هه‌رێم و مووچه‌خۆران رێکده‌خه‌ینه‌وه و ره‌چاوى یاساى چاکسازى په‌یوه‌ست به‌م بواره ده‌که‌ین. هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست: له گوتارى ده‌ستبه‌کاربوونم له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌م به‌وه‌دا، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین ملیار دۆلار قه‌رزاره، که بڕى 27 ملیار دۆلاره، به‌شێکى زۆرى ئه‌و قه‌رزانه‌ش له ئه‌ستۆى حکومه‌تى فیدراله، به هۆى نه‌ناردنى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانى پێشووى عێراق، هه‌ربۆیه‌شه به‌داخه‌وه حکومه‌تى هه‌رێم خاوه‌نى هیچ یه‌ده‌گ و پاشه‌که‌وتێکى دارایى نییه، که‌واته ئیمه ته‌نیا پشت به‌و سه‌رچاوه داراییانه ده‌به‌ستین که مانگانه دێته به‌رده‌ستمان، ئه‌مه‌ش واده‌کات له هه‌ر قه‌یرانێکى دارایى رووبه‌ڕووى کێشه ببینه‌وه. ئه‌م راستییه‌ش زۆربه‌ى خه‌ڵکى شاره‌زا لێى ئاگادارن و شتێکى شاراوه نییه، که‌چى به‌داخه‌وه زۆرجار ئه‌و راستییانه و هه‌موو پرسه سیاسى و نیشتمانییه‌کان پشتگوێ ده‌خرێن و ته‌نیا باسى مووچه ده‌کرێت، له کاتێکدا هه‌مووشمان ده‌زانین سه‌رچاوه‌کانى مووچه چین. بۆ ئاگادارى ئێوه‌ى به‌ڕێز، کاتێک داهاتى مانگانه‌ى فرۆشتنى نه‌وت 700 ملیۆن دۆلار بوو، له‌م بڕه داهاته زیاتر له 400 ملیۆن دۆلارى بۆ تێچووى ده‌رهێنانى نه‌وت و گواستنه‌وه‌ى و دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان خه‌رجکراوه و ئه‌وه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نیا 300 ملیۆن دۆلار بووه. هه‌روه‌ها ته‌نیا 383 ملیۆن دۆلاریش وه‌ک به‌شه بودجه‌یه‌ک له به‌غدا ده‌هات، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه به‌شى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى نه‌ده‌کرد و ناچار رێژه‌یه‌کى به‌رچاوى داهاتى ناوخۆش وه‌ک ته‌واوکه‌رى پێوستیى مووچه خه‌رج کراوه. وێڕاى ئه‌مه‌ش خه‌رجیى پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزارییه‌کان له داهاتى ناوخۆ دابین کراوه و ئینجاش مانگانه 60 ملیۆن دۆلار کورتهێنان هه‌بووه. ئێستاش نرخى نه‌وت زۆر دابه‌زیوه، بۆ نموونه له مانگى رابردوودا کۆى داهاتى فرۆشتنى نه‌وت که بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نیا 30 ملیۆن دۆلار بووه، داهاتى ناوخۆش نزیکه‌ى 60 ملیۆن دۆلار بووه و ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ى له به‌غداش دێت دواکه‌وت. بێگومان ئه‌م دۆخه سه‌خته داراییه، نه‌ک هه‌ر هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو هه‌موو جیهانى گرتووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ وڵاتیشى تووشى داڕمانى دارایى کردووه. ئاشکرایه له خه‌رجکردنى داهاتى هه‌رێمى کوردستاندا، نادادپه‌روه‌رییه‌کى زۆر و بێ پلانى هه‌بووه 80%ى داهاتى هه‌رێمى کوردستان بۆ مووچه‌خۆران ته‌رخانکراوه، مووچه‌خۆرانیش 20%ى دانیشتووانى هه‌رێمن. ئه‌م رێژه‌یه‌ى مووچه‌خۆران به پێى ستاندارده باوه‌کان چه‌ندین به‌رابه‌رى پێداویستییه‌کانى هه‌رێمه. له باشترین بارودۆخى داراییدا، له بودجه‌ى هه‌رێم 15%ى بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزارى ته‌رخان کراوه و ته‌نیا که‌متر له 5% بودجه بۆ په‌ره‌پێدانى وڵات ده‌مێنێته‌وه. له‌م دابه‌شکارییه ناته‌واوه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمدا، هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئاینده و نه‌وه‌کانى داهاتوو نه‌کراوه. بێگومان ئه‌م وڵاته ته‌نیا به مووچه‌دان پێشناکه‌وێت، به‌ڵکو پێویستیمان به ژێرخانێکى پته‌وتر هه‌یه. ناکرێ هاووڵاتى مووچه‌ى هه‌بێت، به‌ڵام ئاو و کاره‌باى نه‌بێت، قوتابخانه‌ى باشى نه‌بێت، نه‌خۆشخانه‌ى نه‌بێت، ڕێگه‌وبانێکى باشترى نه‌بێت، به گشتى کێشه‌ى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانى هه‌بێت. حوکمڕانى ته‌نیا دابه‌شکردنى مووچه نییه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه به هاووڵاتى و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه، بڕیارێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه بده‌ین، به جۆرێک گه‌ر له دۆخێکى باشى ئابووریشدا بین، نابێت هه‌موو توانا داراییه‌کانمان بۆ مووچه ته‌رخان بکرێت، پێویسته به‌شێکى به‌رچاوى بودجه بۆ پێشخستنى خزمه‌تگوزارییه‌کان و ژێرخانى ئابوورییمان بێت. هیچ حکومه‌تێک ناتوانێت ته‌واوى هاووڵاتیانى له سیسته‌مى ئیداریدا دابمه‌زرێنێت و مووچه‌یان بۆ دابین بکات، به‌ڵکو ته‌نیا به پێشخستنى ژێرخانى ئابووریمان و په‌ره‌پێدان به وه‌به‌رهێنان، ده‌رفه‌تى کارى زیاتر ده‌ره‌خسێندرێن، که‌واته ده‌بێت داهات و سه‌رمایه‌ى وڵات له‌م ئاراسته راست و ڕه‌وایه‌دا خه‌رج بکرێت. ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه پلانمان بۆ ده‌رچوون له‌م سیسته‌مه داراییه‌ى ئێستا هه‌بێت. ئه‌مه بڕیارێکى ئاسان نییه، به‌ڵام بۆ هه‌رێم بڕیارێکى چاره‌نووسسازه له نێوان دوو ڕێگه‌ى پێشکه‌وتن و پاشکه‌وتندا. ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌کى گه‌شتر بۆ هه‌رێم زۆر گرنگه و نابێت ببێت به که‌ره‌سته‌ى ململانێ و موزایه‌ده‌ى سیاسی. هاونیشتمانیانى به‌ڕێز: ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ى ئێستا که به پێى پێشبینى شاره‌زایان ره‌نگه تا ماوه‌یه‌کى دیکه‌ش به‌رده‌وام بێت. له هه‌موومان ده‌خوازێت هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ تێپه‌ڕاندنى و سووککردنى دۆخى ژیانى هاووڵاتییانى که‌مده‌رامه‌ت. لێره‌دا دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه، حکومه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م قه‌یرانه، پلانى دابینکردنى ئاسایشى خۆراک و ده‌رمانى دانا، هه‌ر به‌پێى ئه‌و پلانه له کۆگاکانى حکومى و که‌رتى تایبه‌ت، لانیکه‌م تا کۆتایى ئه‌مساڵ پێداویستى خۆراک و ده‌رمان دابین کراوه و کێشه‌ى خۆراک و ده‌رمان له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا دروست نابێت. ئه‌مه جیا له‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى به تایبه‌ت له بوارى خۆراک و ده‌رمان به‌رده‌وامه. هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دا حکومه‌تى هه‌رێم جیا له به‌شه خۆراکى مانگانه‌ى هاووڵاتیان، له ماوه‌یه‌کى نزیکدا، ده‌ست ده‌کات به دابه‌شکردنى خۆراک به سه‌ر خانه‌واده که‌مده‌رامه‌ته‌کان. ئێمه له هه‌رێمدا زوو ده‌ستمان به رێکاره‌کانى خۆپارێزى کرد، چونکه خۆپارێزى باشترین چاره‌سه‌ره. سوپاسى پێگیرى و پابه‌ندبوونتان ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا هه‌ست ده‌کرێت پابه‌ندبوونه‌کان سستیى تێکه‌وتووه، ئێمه له سه‌ختیى بار و گوزه‌رانتان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت بزانین له هه‌موو جیهاندا مه‌ترسیى ئه‌م په‌تایه به‌رده‌وامه، ده‌بێت رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ئاستى تاکدا، وه‌ک به‌کارهێنانى ده‌مامک و شوشتنى ده‌ست و خۆ دوورگرتن له قه‌ره‌باڵخى به‌رده‌وام بێت. هه‌ر که‌سێک پابه‌ند نه‌بێت، به‌رپرسیار ده‌بێت له دروستکردنى مه‌ترسى له سه‌ر خۆى و که‌سوکارى و هه‌موو هاووڵاتییان. به شایه‌تى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و خه‌ڵکێکى زۆر، ئه‌زموونى حکومه‌تى هه‌رێم له جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزیى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵکانێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌وڵانه که‌مبایه‌خ و ناشرین بکه‌ن. سه‌ڕه‌ڕاى هه‌موو ئه‌و قه‌یران و فشارانه‌ى رووبه‌ڕووى حکومه‌تى هه‌رێم بوونه‌وه، به‌ڵام له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنادا، نموونه‌یه‌کى زۆر سه‌رکه‌وتووى نیشاندا .لێره‌دا ئێوه‌ى هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌که‌مه‌وه، که حکومه‌تى هه‌رێم له هه‌موو که‌س و لایه‌نێک زیاتر له خه‌مى ژیان و بژێوى ئێوه دایه، بۆیه هیوادارم نه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌رى دروشم و پڕوپاگه‌نده‌ى ناڕاست و ناواقیعی. ئێمه گوێ له هه‌موو ره‌خنه و تێبینیه‌کانى ئێوه ده‌گرین و داواکارییه واقیعى و مه‌نتیقییه‌کانیش له به‌رچاو ده‌گرین و لێیان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا پێویسته ئێوه‌ش تێگه‌یشتنى ته‌واوتان بۆ ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ى ئێستا هه‌بێت. سوپاسى خۆڕ‌اگرى و قوربانیدانتان ده‌که‌م و دڵنیاشم به پشتیوانى خواى گه‌وره و ئێوه‌ى به‌ڕێز، ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ش تێده‌په‌ڕێنین و کوردستان به‌ره‌و گه‌شانه‌وه و بووژانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێته‌وه، ئه‌و کاته‌ش شه‌ریکى سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کان زۆر ده‌بن. له کۆتاییدا دووباره جه‌ژنتان پیرۆز بێت و داواتان لێده‌که‌م پابه‌ندبن به خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان، چونکه خۆپارێزى ئه‌رکێکى نیشتمانیى و ئایینى و مرۆڤایه‌تییه. هه‌ر پارێزراو و ته‌ندروست بن.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان رایگه‌یاند، به‌پێى رێکاره خۆپارێزییه‌کان به‌رامبه‌ر کۆرۆنا ناتوانرێت نوێژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له مزگه‌وته‌کاندا ئه‌نجامبدرێت، باشتروایه به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجام بدرێت. عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن له سه‌رده‌مى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنادا که له مزگه‌وته‌کان قه‌ده‌غه‌کراوه، له روانگه‌ى ئاینى ئیسلامه‌وه ئاسانکارى له‌م پرسه‌دا کراوه و نوێژخوێنان ده‌توانن نوێژى جه‌ژن به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" موسڵمانان ده‌توانن به‌ته‌نها یان به کۆمه‌ڵ نوێژى جه‌ژن ئه‌نجام بده‌ن" ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که: بسم الله الرّحمن الرّحیم حوکمى شه‌رعى نوێژى جه‌ژن له حاڵه‌تى هه‌بوونى به‌ڵاى کۆرۆنا (کۆڤید -19) پرسیارى زۆر ده‌کرێ ده‌رباره‌ى چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن له‌و وڵاتانه‌دا که هێشتا مزگه‌وته‌کانى به‌هۆى ترس له بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ڵاى کۆرۆناوه داخراون و نوێژیان تێدا ئه‌نجام نادرێ. وه‌ڵامه‌که ئه‌مه‌یه: سوپاس و ستایش بۆ خواى گه‌وره درود و صه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا و له‌سه‌ر خانه‌واده‌و هاوه‌ڵانى و شوێنکه‌وتووانی، پاشان: یه‌که‌م: به‌دڵنیایى که نوێژى هه‌ردوو جه‌ژنه‌که (ره‌مه‌زان و قوربان) لاى زۆرینه‌ى فیقهناسان سوننه‌تێکى موئه‌ککه‌ده، له‌نێویشیاندا مالیکى و شافیعییه‌کان، به‌ڵام فیقهناسانى حه‌نه‌فى واده‌بینن که واجبه، ئه‌مه‌ش پله‌یه‌کى باڵاترى هه‌یه له سوننه‌تێک که کردنى ویستراوه‌و زۆرباشه (مستحبه)، پله‌ى له خوار فه‌رزه‌وه‌یه. حه‌نبه‌لییه‌کان واده‌بینن فه‌رزى کیفایه‌یه، واته ئه‌گه‌ر هه‌ندێ که‌س هه‌ستن به ئه‌نجامدانى ئیتر فه‌رزه‌که له سه‌رشانى خه‌ڵکانى تر نامێنێ(1) نوێژى هه‌ردوو جه‌ژنه‌که له سروت و په‌رستشه گه‌وره‌کانى ئیسلامن، هه‌مووان پیاوان و ئافره‌تان به‌شدارده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که له حاڵه‌تى سوڕى مانگانه‌دان بۆیان هه‌یه به‌شدارى بکه‌ن تیایدا..(2) کاته‌که‌ی: له‌دواى هه‌ڵاتنى خۆره له رۆژى جه‌ژن و به‌رزبوونه‌ى به‌ڕاده‌ى (ڕم)ێک، یان دوو (ڕم)، واته دواى 15 خوله‌ک له هه‌ڵاتنى خۆر، کاتى ته‌واوبوونى ماوه‌که‌شى به 20 خوله‌که له‌پێش کاتى نوێژى نیوه‌ڕۆ، ئه‌گه‌ر هاتوو کاته‌که‌شى تێپه‌ڕى بێت ئه‌وا دروسته به کۆمه‌ڵ یان تاک تاک ئه‌نجامبدرێ. شوێنه‌که‌ی: هه‌موو شوێنێکى پاکوخاوێن نوێژى تێدا ده‌کرێ ئیتر مزگه‌وت بێت یان هه‌ر شوێنێکی‌تر. چۆنێتى ئه‌نجامدانی: فیقهناسانى حه‌نه‌فى و حه‌نبه‌لى ده‌ڵێن واجبه که ده‌بێ نوێژى جه‌ژن به‌کۆمه‌ڵ ئه‌نجامبدرێ، لاى مه‌زهه‌به‌کانى تریش به تاک ده‌کرێ، رکاتى یه‌که‌م به حه‌وت الله أکبر (یان که‌متر) ده‌ستپێده‌کات و رکاتى دووه‌میش به پێنج یان سێ الله أکبر ده‌ستپێده‌کات. چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن له حاڵه‌تى بوونى به‌ڵاى کۆرۆنا له‌و وڵاتانه‌دا که هێشتا مزگه‌وته‌کان و شوێنه‌کانى گردبوونه‌وه تیایاندا قه‌ده‌غه‌یه: ده‌کرێ له حاڵه‌تى بوونى ئه‌م به‌ڵایه‌دا نوێژى جه‌ژن له‌ناو ماڵه‌کاندا ئه‌نجامبدرێ، باشتر وایه‌و راستتر دروستتره که به کۆمه‌ڵ بکرێ، ئه‌وکات له‌نێو ئه‌و نوێژخوێنانه‌دا کامیان قورئانخوێندنى باشتره ببێته پێشنوێژ و نوێژى جه‌ژنیان بۆ بکات، له رکاتى یه‌که‌مدا له‌دواى الله أکبر ى ده‌ستپێکردن شه‌ش الله أکبر ده‌کات، پاشان سوره‌تى فاتیحه‌و سوره‌تێک ده‌خوێنێ، له رکاتى دووه‌میشدا له سه‌ره‌تاوه پێنج الله أکبر ده‌کات ئینجا سوره‌تى فاتیحه‌و سوره‌تێک ده‌خوێنێ، دواى ته‌واوبوونى نوێژه‌که وتارێکى کورت و پڕمانا ده‌خوێنێته‌وه. له کتێبى پوخته‌ى (اڵام) ى مه‌ده‌نى فیقهناس که له پێشه‌وا شافیعییه‌وه ده‌یگوێزێته‌وه هاتووه ده‌ڵێ: (نوێژى هه‌ردوو جه‌ژنه‌که به شێوه‌ى تاک له ماڵه‌که‌یدا ده‌کات، رێبوار و ئافره‌تیش هه‌روه‌ها.....)، فیقهناسانى مالیکى و حه‌نبه‌لیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، که ئه‌گه‌ر هاتوو نوێژى جه‌ژنى له‌گه‌ڵ ئیمامه‌که‌دا له‌ده‌ستچوو ئه‌وا بۆى هه‌یه به کۆمه‌ڵ یان به ته‌نها خۆى ئه‌نجامیبدات، ئیبن قودامه له کتێبى (المغنی)دا ده‌ڵێ: (ئه‌و خۆى سه‌رپشکه‌و ئازاده ده‌توانێ به ته‌نیا بیکات، ده‌شتوانێ به کۆمه‌ڵ نوێژه‌که بکات). به‌م پێیه ئه‌وا سوپاس بۆ خواى گه‌وره مه‌سه‌له‌که فراوانیى و ئاسانکاریى تێدایه، که‌واته قورسى مه‌که‌ن له‌سه‌ر خۆتان، بۆیه له حاڵه‌تى قه‌ده‌غه‌ى گردبوونه‌وه‌کان و داخستنى مزگه‌وته‌کان باشتره وایه نوێژه‌که به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجامبدرێ، با هه‌مووان له خواى گه‌وره بپاڕێینه‌وه ئه‌م به‌ڵایه له‌سه‌رمان هه‌ڵبگرێ تا بگه‌ڕێینه‌وه ناو مزگه‌وته‌کانمان و سروت و په‌رستشه‌کانمان تیایاندا ئه‌نجامبده‌ین، اللهم ێ‌مین وصلى الله على سیدنا محمد وعلى ێ‌له وصحبه وسلم نوسینی: ئاتاج به به‌زه‌یى په‌روه‌ردگاری پ. د. عه‌لى محیه‌دین قه‌ره‌داغی ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان 1 - سه‌یری: بدائع الصنائع (1/274-275)، هه‌روه‌ها الهدایه (1/60)، المجموع للنووى (أ/503)، المغنى لإبن قدامه (2/304)، الإنصاف (3/316)، والموسوعه الفقهیه الکویتیه (27/240) بکرێ. 2- سه‌یرى صه‌حیحى بوخارى فه‌رمووده‌ى ژماره (324)، موسلیم فه‌رمووده‌ى ژماره (390) بکرێ.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى ئه‌مشه‌و په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و له به‌شێکی دیکه‌یدا باسى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى کرد‌و وتى:" حکومه‌تى هه‌رێم 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره"، به‌ڵام باسى ورده‌کارى قه‌رزه‌کانى نه‌کرد و ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌شى کۆتایى په‌یامه‌که‌یدا وتى:" حکومه‌ت 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره، ئه‌م دابه‌شکارییه ناته‌واوه‌ى له بودجه‌ى هه‌رێمدا هه‌یه هۆکارى به‌شێکى قه‌یرانه‌که‌ى ئێستایه". ناوبراو وتیشى:"ناکرێ هاووڵاتى ئاو و کاره‌باى نه‌بێت، قوتابخانه‌ى باشى نه‌بێت، نه‌خۆشخانه‌ى نه‌بێت، ڕێگه‌وبانى نه‌بێت، به گشتى کێشه‌ى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانى هه‌بێت." ئه‌مه‌یش له کاتێکدا که هاوڵاتى ته‌نانه‌ت مووچه‌که‌یشى نییه. هاوکات، مه‌سرور بارزانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که نابێت ٪80ى بودجه بۆ ٪20ى مووچه خۆران بچێت، وتیشى:" حوکمڕانى ته‌نیا دابه‌شکردنى مووچه نییه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه به هاووڵاتى و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه، بڕیارێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه بده‌ین، به جۆرێک گه‌ر له دۆخێکى باشى ئابووریشدا بین، نابێت هه‌موو توانا داراییه‌کانمان بۆ مووچه ته‌رخان بکرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که به‌پێى یاسا، خه‌زێنه‌کان و بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم ناتوانن ھیچ زانیارییه‌ک بده‌ن به‌ھیچ لایه‌نێک. ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى: به‌رێز رێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، لێدوانى داوه گوایه به‌رێز ( ئاوات شێخ جه‌ناب) وه‌زیرى دارایى و ئابورى رێگرى کردوه له‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌کانى سلێمانى داتا‌و زانیارى داھات بده‌ن به لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زی. به پێویست و گرنگمان زانى ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ڕاى گشتى لێ ئاگاداربێت: ١- لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى به‌پێى یاسا به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریى نه‌ناسێنراوه، تاوه‌کو ھاوکارى پێویستى بکات و زانیارى بداتێ. ٢- به‌پێى یاسا، خه‌زێنه‌کان و بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم ناتوانن ھیچ زانیارییه‌ک بده‌ن به‌ھیچ لایه‌نێک، چونکه به‌پێى یاساى پارێزگاکانى ھه‌رێمى کوردستان ژماره (٣)سالى ٢٠٠٩ ھه‌موارکراو پاڵپشت به بڕگه‌کانى ماده‌ى ٦ پێویسته نوسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تمان بکرێت و ھه‌ماھه‌نگى دروست بکرێت، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانى کوردستان که به‌رزترین ده‌زگاى یاسادانان و چاودێرییه به‌ھه‌مان ڕێسا کارده‌کات، واته ئه‌بوایه ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌ھه‌مان ئاراسته بجوڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ھه‌ماھه‌نگى بکرێت، (به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم (سلێمانى )ئه‌م رونکردنه‌وه‌ى بۆ لیژنه به‌رێزه‌که‌تان داوه که داواکاریه‌که‌تان داوایه‌کى نایاساییه). ٣- جێگاى سه‌رسوڕمانه که ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ئاگادارنه‌بێت که‌ته‌واوى زانیارى له‌سه‌ر داھات و خه‌رجى له خه‌زێنه‌کان و بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم ( سلێمانى ) نیه‌و خه‌زێنه‌کان ته‌نھا ئاگادارى خه‌رجیه مه‌ڵبه‌ندیه‌کانن و زانیارى ورد‌و دروستیان لانیه. ٤- پرسى لامه‌رکه‌زى له دوتوێى به‌رنامه‌ى حکومه‌تدایه که ھى ھه‌مو لایه‌نه‌کانه به‌تایبه‌ت سێ لایه‌نى پێکھێنه‌رى حکومه‌ت، بۆیه نه‌داھێنانێکى نوێیه‌و لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکارى به‌رنامه‌که‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، واته ھه‌رسێ لایه‌نى سه‌ره‌کى پێکھێنه‌رى حکومه‌ت. ٥- ئه‌نجومه‌نه به‌رێزه‌کانى ھه‌رسێ پارێزگاى ھه‌ولێر و سلێمانى و دھۆک گه‌واھى ئه‌وه ئه‌ده‌ن که به‌رێز وه‌زیرى دارایى و ئابورى داکۆکیکارێکى سه‌رسه‌ختى پره‌نسیپى لامه‌رکه‌زیه و ھه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له کاره له پێشینه‌یه‌کانى به‌رێزیانه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌رئه‌نجامى نوێ ئاشکراى کرد که 7 هاوڵاتى تر له سلێمانى تووشى کۆرۆنابوون و له پارێزگاى دهۆکیش دوو که‌سى دیکه. ئه‌مشه‌و هه‌ینى 22ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان، 7 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران". هه‌روه‌ها ته‌مه‌نى تووشبووه‌کانى باس کردووه که سێ ئافره‌تى ته‌مه‌ن 57 و 30 و 25 ساڵ و چوار منداڵى ته‌مه‌ن 12 و 4 و 3 و 2 ساڵان، به‌رکه‌وته‌ى تووشبووانى پێشوون و هه‌موویان دانیشتووى شارى سلێمانین. هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستبووه روو که ئه‌مڕۆش له پارێزگاى دهۆک دوو که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له 9 مانگى کابینه‌که‌یدا هه‌شت موچه‌یان دابه‌ش کردووه‌و ده‌شڵێت:" داوا له لایه‌نه‌کان ده‌که‌م هاوکارى حکومه‌ت بکه‌ن". ئه‌مشه‌و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و وتى":چاکسازى داواکاریى زۆرینه‌ى خه‌ڵکى کوردستانه، بۆیه له چاکسازى به‌رده‌وام ده‌بین. بۆیه به گیانى هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتى و پاراستنى یه‌کڕیزیى ناوخۆ هاوکاریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن". سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم وتیشى:" له نۆ مانگى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مدا، هه‌شت مانگ مووچه دراوه و ته‌نیا مووچه‌ى مانگێک دواکه‌وتووه، چه‌ندین بڕیاریشمان ده‌رکردووه بۆ سووککردنى باروگوزه‌رانى خه‌ڵکى که‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ى به هۆى رێکاره‌کانى خۆپارێزى زیانمه‌ندبوون". مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد لێکه‌وته ئابوورییه‌کانى کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت کاریگه‌رى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان هه‌بووه، بۆیه سوورده‌بن له‌سه‌ر فره‌چه‌شنکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و ئه‌نجامدانى چاکسازی. له‌باره‌ى لامه‌رکه‌زییه‌وه ته‌نها وتى:"له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زییه‌تى کارگێڕین به‌مه‌رجێک له چوارچێوه‌ى پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستاندا بێت".
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مشه‌و له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌شڵێت:"دۆخێکى سه‌ختى ئابورى له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى ئێمه‌یه". مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" داوا له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ین له‌جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان له‌به‌رچاو بگرن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌هۆى لێکه‌وته ئابورییه کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت رووبه‌ڕووى دۆخێکى سه‌ختى ئابورى بونه‌ته‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى ئێمه‌یه، له‌هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بارگرانى له‌سه‌ر هاوڵاتیان، هه‌موو هه‌وڵێکیان خسته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداد". زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه....
هاوڵاتى میدیاکانى سعودیه بڵاویانکرده‌وه، تائێستا مانگ نه‌بینراوه و شه‌ممه ته‌واوکه‌رى مانگى ره‌مه‌زانه. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر میدیاکانى سعودیه بڵاویانکرده‌وه که لیژنه‌ى بینینى مانگ، مانگیان نه‌بینییوه‌و رۆژى شه‌ممه ته‌واوکه‌رى مانگى ره‌مه‌زانه‌و ئه‌و پرسه‌ش لایه‌نى دادوه‌رى ئه‌و وڵاته بریارى له‌سه‌ر ده‌دات و رۆژى یه‌کشه‌ممه 24ى ئایارى 2020 یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمى کوردستان بریاره لیژنه‌ى بینینى مانگ تا هێشتا هیچ قسه‌یه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
هاوڵاتى ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ ڕه‌خنه له‌به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌رانی دهۆک‌و ده‌ڵێت:" هه‌رێمى کوردستان شوێنێکی پارێزراو نییه بۆ سازدانى گردبونه‌وه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین". ڕێکخراوى مافى مرۆڤى نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به "هیومان ڕایتس وۆچ" له‌دوایین ڕاپۆرتیدا به‌وردی باس له‌خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ی مامۆستایان‌و موچه‌خۆرانی شاری دهۆک ده‌کات‌و ڕه‌خنه له‌به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌ران. به‌ڵقیس والی، توێژه‌ر له‌ڕێکخراوه‌که ڕایگه‌یاندووه، له‌خۆپیشاندانه‌که‌که‌دا هێزه ئه‌منییه‌کان خه‌ڵکیان ده‌ستگیرکردوه‌و له‌نیو ئه‌وانه‌شدا لانیکه‌م 8 که‌س له‌ده‌ستگیرکراوه‌کان ڕۆژنامه‌نوس بون. ناوبراو ده‌شڵێت، به‌و کاره، حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بزمارێکى دیکه‌یدا له‌تابوتى ئازادیى ڕاده‌ربڕین. توێژه‌ره‌که‌ی هیومان ڕایتس وۆچ ده‌شڵێت: هه‌رێمى کوردستان شوێنێکی پارێزراو نییه بۆ سازدانى گردبونه‌وه‌ى ئاشتیانه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌ڵقیس والى ئاماژه بۆ لێدوانه‌کانی د. دیندار زێباری، رێکخه‌رى راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌حکومه‌تى هه‌رێم‌و فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆک ده‌کات که حزبه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتی-یان تۆمه‌تبارکرد به‌ده‌ستهه‌بون له‌خۆپیشاندانه‌کان.
هاوڵاتى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که به‌ناوى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه، داواده‌کرێت وه‌زیرى خوێندنى باڵا دڵنیایى له‌باره‌ى موچه و جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازییه‌وه بدات. راگه‌یه‌نراوه‌که به‌ناوه‌ى "با به کۆده‌نگى نه‌هێڵین به ناوى چاکسازییه‌وه زوڵممان لێبکرێت" بڵاوکراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتوه، "به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى، که به ئێمه گه‌یشتووه و لێره‌و له‌وێ قسه‌ى نێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دانیشتنه تایبه‌تییه‌کانه، ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم له ڕێگه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازییه‌وه، ده‌یه‌وێت به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر ده‌ستکاریى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بکات". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، " به نیازن سه‌رجه‌م ده‌رماڵه ناجێگیره‌کان جگه له (مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیى و ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه و ژن ومناڵ)، بیبڕن، که ئه‌مه ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌رانى مامۆستایان و مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه." ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌یه: با به کۆده‌نگى نه‌هێڵین به ناوى چاکسازییه‌وه زوڵممان لێبکرێت: بۆ به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیی؛ د.ئارام محمد قادر ب/ دڵنیاییدان به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان له باره‌ى مووچه و جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازییه‌وه. سڵاوى زانست... به‌ڕێز؛ جه‌نابى وه‌زیرى خوێندنى باڵا، له ڕێگه‌ى ئه‌م نامه کراوه‌یه‌وه، داواتان لێده‌که‌ین، که سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵ و زانیاریى و دوودڵییه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان، به‌دواداچوون و ڕوونکردنه‌وه و دڵنیایى به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بده‌ن. به‌ڕێز، د.ئارام، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى، که به ئێمه گه‌یشتووه و لێره‌و له‌وێ قسه‌ى نێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دانیشتنه تایبه‌تییه‌کانه، ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم له ڕێگه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازییه‌وه، ده‌یه‌وێت به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر ده‌ستکاریى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بکات، ئه‌ویش به‌وه‌ى، که به نیازن سه‌رجه‌م ده‌رماڵه ناجێگیره‌کان، جگه له (مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیى و ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه و ژنومناڵ)، بیبڕن، که ئه‌مه ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌رانى مامۆستایان و مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه. به‌ڕێز جه‌نابى وه‌زیر؛ ئێمه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، پێمانوابوو، بڕیارى چاکسازییکردن له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم و ده‌رچوواندنى یاساى چاکسازیى له په‌رله‌مانى کوردستان، جیاکردنه‌وه‌ى مووچه‌خۆرى ڕاسته‌قینه و ماندووه له مووچه‌خۆرى بندیوار و حیزبیى و خزمه‌تکارى به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى له‌م بارودۆخه ده‌خوێنرێته‌وه و هه‌ندێک زانیاریى که بڵاوده‌کرێته‌وه پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ئومێده‌ى ئێمه‌ى مامۆستایان و مووچه‌خۆرانه و حکومه‌ت ده‌یه‌وێت، ئه‌مجاره‌یان به‌یاسا قوت و ژیانى مووچه‌خۆریى فیعلى و ڕاسته‌قینه ببڕێت و گیرفانى مووچه‌خۆریى بندیوار‌و حیزبیى زیاتر پێ پڕبکات، که ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕى نادادیى و سته‌مه، بۆیه ئێمه وه‌ک مامۆستایانى زانکۆ، هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تاوه ئومێدێکى زۆرمان به کار‌و پرۆژه‌کانى به‌ڕێزتان له بوارى خوێندنى باڵا و هه‌نگاوه‌کانى سه‌ره‌تاتان به ئاڕاسته‌ى خزمه‌تکردن و چاکسازیى له کاره‌کانى خوێندنى باڵادا هه‌بوو، هه‌ر به‌و ڕۆحییه‌ته‌وه چاوه‌ڕێى ئه‌وه له جه‌نابتان ده‌که‌ین، که خه‌مخۆرانه و دڵسۆزانه و به‌رپرسانه ڕێگر بن له‌وه‌ى، که حکومه‌ت بیه‌وێت به ناوى چاکسازییه‌وه قووت و ژیانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان بکاته قوربانیى پیلانه‌کانی. به‌ڕێز جه‌نابى وه‌زیر؛ ئێمه له‌گه‌ڵ چاکسازییدان، به‌ڵام چاکسازییه‌ک خزمه‌ت به ڕه‌وشى ئابوریى و ئیداریى و دارایى حکومه‌ت بکات، چاکسازییه‌ک لانى که‌مى عه‌داله‌ت و دادى کۆمه‌ڵایه‌تى بێنێته‌دى، نه‌ک له‌سه‌ر حیسابى قوت و ژیانى ئێمه خه‌ڵکانى تر له یاساکه ڕیزپه‌ێ بن، چاکسازییه‌ک بتوانێت جۆرێک له عه‌داله‌تى دارایى بۆ هه‌موو مووچه‌خۆران له وه‌زیرێکه‌وه تا کارمه‌ندێکى ئاسایى بێنێته‌کایه‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى شایسته‌بوونى خزمه‌ت و بڕوانامه و پێگه‌ى زانستیى و لێهاتوویى و جۆرى کاره‌که‌ى، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌تکاریى بۆ حیزب و په‌یوه‌ستیى به که‌س و لایه‌ن و گروپى دیاریکراوه‌وه. به‌ڕێز جه‌نابى وه‌زیر، به‌پێى زانیارییه‌کانى ئێمه، بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى، که مانگانه بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا پێویسته بریتییه له (١٦) شازده ملیارد دینار، که ئه‌مه چاره‌کێکى ئه‌و پاره‌یه نییه، که بۆ وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌کان یاخود بندیواره حیزبییه‌کان خه‌رجده‌کرێت، ئێوه خۆتان باشده‌زانن، که کۆڵه‌که‌ى دروستبوونى ژیانێکى مه‌ده‌نیى و وڵاتێکى فراژوبوو و گه‌شه‌سه‌ندو، هاوکات دروستکردنى نه‌وه‌یه‌کى هۆشیار په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌ته‌کانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ى له سیاسه‌تى ئێستاى هه‌رێم ده‌خوێنرێته‌وه، دروستکردنى وڵاتێکى ئه‌منیى و پۆلیسیى و بێبایه‌خکردنى ئاشکراى ڕۆڵى وه‌زاره‌ته‌کانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵایه. بۆیه له کۆتاییدا، ئه‌مه ده‌بێته مێژوو بۆ ژیانى وزاریى ئێوه له داهاتوودا، که ئه‌گه‌ر بتوانن به کرداریى له پاڵ مامۆستایانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى خۆتاندا بن و ببنه پارێزه‌رێکى سه‌رسه‌ختى مافه‌ڕه‌واکانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان، که ئه‌مه ئه‌رکێکى ئیداریى و زانستیى و مۆراڵییه، بۆ جه‌نابتان، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌تان لێ چاوه‌ڕوانده‌کرێت، که وه‌ڵامگۆى ئه‌م نامه‌یه‌مان، که داخوازیینامه‌ى زیاد له ١٠٠ مامۆستا زانکۆى چه‌رمووه، هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین داخوازیینامه‌ى سه‌دان مامۆستاى هاوپیشه‌مانه له زانکۆکانى تر، به جدیى و کرداریى بێنه سه‌رخه‌ت و دڵنیایى به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان بده‌ن و ببنه قه‌ڵغانێکى به‌هێز بۆ پاراستنى ماف و شایسته جیاوازه‌کانى مامۆستایان فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا. مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ٢٢ / ٥ / ٢٠٢٠
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ى له رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت و ده‌شڵێت" دواى جه‌ژن قه‌ده‌غه‌که به‌رده‌وام نابێت." ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئایارى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، به میدیاى ره‌سمى گۆڕ‌انى راگه‌یاند:"پابه‌ندده‌بین به بڕیاره‌کانى وه‌زارتى ناوخۆوه‌و وه‌ک خۆى جێبه‌جێ ده‌کرێن که هۆکاره‌که‌ى ته‌نیا بارودۆخى ته‌ندروستیه، چونکه له رۆژانى جه‌ژندا تێکه‌ڵاوبونى زیاد له پێویستى خه‌ڵک هه‌یه‌و کاسه‌یه‌کى چکلێت ده‌یان که‌س ده‌ستى بۆ ده‌به‌ن". هه‌روه‌ک جه‌ختى کرده‌وه که ئامانج له‌و بڕیاره ته‌نها پاراستنى ته‌ندروستییه‌و وتى"ئه‌گه‌رنا رۆژانى پێش جه‌ژن قه‌ده‌غه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و رۆژانى دواى جه‌ژنیش قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌رده‌وام نابێت."
هاوڵاتى ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یى ، ڕێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ڕایگه‌یاند که‌جیهاد کردن له‌پێناو ڕزگارکردنی قودس فه‌رزه و ده‌شڵێت:" وڵاتانى عه‌ره‌بى پشتیان له فه‌ڵه‌ستین کردووه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئایارى 2020 خامنه‌یى له‌وتارێکیدا که سه‌رجه‌م که‌ناڵه فه‌رمییه‌کانی ئێران بڵاویانکرده‌وه رایگه‌یاند:" پرسى فه‌له‌ستین شتێک نییه ڕێگه بدرێت له‌بیر بکرێت". ناوبراو ئه‌م ووتانه‌ی وه‌ک له‌یادکردنه‌وه‌ی رۆژی قودس پێشکه‌ش کرد، که ئه‌م رۆژه له‌لایه‌ن خومه‌ینی ڕابه‌ری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران دانرا، وه‌ک رۆژێک بۆ پشگیری فه‌له‌ستین. خامنه‌یی ڕاشیگه‌یاند: "پرسى فه‌له‌ستین ئه‌وه نییه که غیره‌تى گه‌لانى موسڵمان ڕێگه بدات له‌بیر بکرێت ئه‌گه‌رچى ئه‌مریکا و دیکه‌ى نۆکه‌رانى له ناوچه‌که هه‌موو پاره و توانیا خۆیان بۆ ئه‌م کاره به‌گه‌ڕخستووه". ناوبراو وتیشی "به‌ره‌نگاریى بۆ ئازادى فه‌له‌ستین جه‌هادى فى سبیل الله و فه‌رزى ئیسلامییه". هه‌روه‌ها خاڵێکی تر که ئه‌و پێیوایه نابێت له‌بیر بکرێت سیاسه‌تى ئه‌مریکاو ئیسرائیله له په‌ره‌پێدان شه‌ڕ و ڕێکخستنى شه‌ڕى ناوخۆیى له سووریا و پێکدادانى سه‌ربازى و کوشت‌وبڕ له یه‌مه‌ن، تیرۆر و کاولکاری، ڕێکخستنى داعش له عێراق،"هه‌ندێک وڵاتانى موسڵمان به ئه‌نقه‌ست و هه‌ندێکش به نائه‌نقه‌ست له خزمه‌تى پیلانه‌کانى دوژمنن". هاوکات عه‌لى خامنه‌یى باسى له‌وه‌شکرد سیاسه‌تى ئاسایى کردنه‌وه‌ى هه‌بوونى ئیسرائیل له ناوچه‌که یه‌کێک له گرینگ‌ترین سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکایه. هه‌ندێک وڵاتانى عه‌ره‌بى ناوچه‌که که ڕۆڵى نوێنه‌رى ئه‌مریکا ده‌گێڕن، له ئه‌و بواره‌وه رێگه بۆ ئه‌و کاره خۆش ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ململانێكان لەسەر دانانی كەسێك بەوەزیری نەوتی عیراق بەردەوامە پێنج كەس بۆ ئەو پۆستە كاندیدكراون. عامر فایز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە نوێنەرایەتی پارێزگای بەسڕە دەكات، رایگەیاند:" نوێنەرانی پارێزگای بەسڕە هەر لەسەرەتاوە مەرجی ئەوەمان دانابوو كە دەبێت وەزیری نەوتی عیراق لە پارێزگای بەسڕە دەبێت". جەختیكردوەتەوە:" مەرجی ئەوەشمان هەبووە كە بڕوانامەی بەرزی هەبێت و ئەزمونێكی زۆر‌و شایستەیی تێدا هەبێت، و سەربە هیچ لایەنێكی سیاسی نەبێت. باسی لەوەشكردوە:" ناوی پێنج كەس ئاراستەی كازمی كراون و نوێنەرانی بەسڕ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هیچ دەستیان لە دانانی ئەو ناوانەدا نەبووە، و كازمی لەدانانی كەسێك بۆ ئەو پۆستە سەرپشك كراوە.