هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى عێراق په‌یامێکى پیرۆزبایى به کوردى بڵاوکرده‌وه‌و ده‌ڵێت" بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگه‌رییه‌کان پێکه‌وه کۆمه‌کى یه‌کترى ده‌که‌ین". ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر له په‌یامه‌که‌یدا به زمانى کوردى ده‌ڵێت:" جوانترین پیرۆزبایى بۆ گه‌له به‌ڕێزه‌که‌مان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه". هه‌روه‌ها، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه"ئێمه پێکه‌وه کۆمه‌کى یه‌کترى ده‌که‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگه‌رییه‌کان به‌ره‌و داهاتوویه‌کى گه‌شاوه و هه‌ر به سه‌ربه‌زرى بمێننه‌وه" کازمى ئه‌وه‌شى نوسیووه" چاوى منداڵه‌کان ماچ ده‌که‌ین، داواکارین له‌خوداى گه‌وره ڕێگاى ئاینده‌یان بۆ ڕۆشنکه‌ینه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رایگه‌یاند خوێندنى ئه‌مساڵ کۆتایى پێده‌هێنرێت و خوێندکاران له پۆلى یه‌ک تا سێى به ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌کرێن. وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌مرۆ شه‌ممه، 23ئایارى 2020 له راگه‌یاندراوێکدا رایگه‌یاند" دوای خستنه‌ڕووی چوار بژارده بۆ حكومه‌ت و به ره‌چاوكردنی دواین راپۆرتی پزیشكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد". بڕیاردرا 1- قوتابیانی قۆناغی یه‌ك تا 3 به ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن. 2- پۆله‌كانی چواری بنه‌ڕه‌تی تا 11ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌نجامی وه‌رزی یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت. 3- له 1ی حوزه‌یران ته‌نیا قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و پێنجه‌می په‌یمانگه‌كان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 4- قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه ناحكومییه‌كان ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بكه‌ن، كه نێوده‌وڵه‌تین. 5- قوتابخانه لۆكاڵییه ناحكومییه‌كان كه سیستمی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. 6- قوتابخانه بیانییه ناحكومییه‌كان به گوێره‌ی سیستمی وڵاتی خۆیان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند" سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وه‌ک چه‌ترێک ده‌بێت بۆ ته‌بایى و یه‌کگرتویى هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستان"، و ده‌شڵێت:" به ته‌بایى و کارى پێکه‌وه‌یى قه‌یرانه‌کان تێده‌په‌ڕێنین". ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که:" ته‌نها به کارى پێکه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاوکاریى هه‌موو لایه‌کمان، وه‌ک قه‌یرانه‌کانى پێشتر ده‌توانین ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕێنین". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى: په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له خانه‌واده و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و له ته‌واوى موسڵمانان له کوردستان، عێراق و هه‌موو جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هاتنه‌وه‌ى ئه‌م جه‌ژنه هانده‌رى زیاترى هه‌موومان بێت بۆ ته‌بایى، یه‌کڕیزى، لێبورده‌یى، پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن، له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشى بهێنێت و جه‌ژن و بۆنه‌کانى داهاتوومان له که‌ش و دۆخێکى باشتردا بکه‌ینه‌وه. جه‌ژن له کاتێکدا دێته‌وه که هه‌رێمى کوردستانیش وه‌ک وڵاتانى ناوچه‌که و جیهان، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌کانى بووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موومان له هه‌رێمى کوردستان پێکه‌وه، یه‌کڕیز و ته‌با کار بکه‌ین و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌کان. ته‌نها به کارى پێکه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاوکاریى هه‌موو لایه‌کمان، وه‌ک قه‌یرانه‌کانى پێشتر ده‌توانین ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕێنین و پێکه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌رکه‌وین. له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک چه‌ترێک ده‌بێت بۆ ته‌بایى و یه‌کگرتووییى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستان و نوێنه‌رایه‌تیکردنى هاووڵاتیان به ته‌واوى جیاوازیى ئینتیماى حزبى و سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و کولتوورییه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا و بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان، له کار و هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت. جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له هه‌مووان پیرۆز بێت، هیواى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستییه‌کى باش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم و داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌که‌م ڕێنمایییه‌کانى خۆپارێزى ڕه‌چاو بکه‌ن. خواى مه‌زن کوردستان و هه‌موو لایه‌ک بپارێزێت. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 23/5/2020
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى رایگه‌یاند" پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که بکات مووچه له‌کاتى خۆى دابه‌ش بکات". کسۆره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ده‌ڵێت:" ئه‌م دۆخه‌ى ئه‌مڕۆ له‌کوردستان هه‌یه‌و کوردستانیانى گیرۆده کردووه پێویستى به بڕیارى بوێرانه‌و حه‌کیمانه هه‌یه بۆ بنبڕکردنی، له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و په‌ره‌پێدانى شه‌فافیه‌ت و چاکسازى له سێکته‌ره جیاوازه‌کانى حوکمڕانی ده‌قى په‌یامه‌که‌ى کۆسره‌ت ره‌سوڵ: به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز، به‌ناوى خۆم و هه‌ڤاڵانم له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان پیرۆزباییه‌کى گه‌رمتان ئاراسته ده‌که‌م، هیوادارم خواى گه‌وره ڕۆژوو تاعه‌ت و عیباده‌تى هه‌موو لایه‌کمانى قبوڵ کردبێ و ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ى خێر‌و خۆشى بۆ گه‌له‌که‌مان و زاڵبین به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کان. ئه‌مساڵ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز هاوکاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناو قه‌یرانى دارایى و وه‌ستانى جموجۆڵى بازرگانى و داراییه له جیهان و ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کى گشتی، که بێگومان ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و عێراق دروستکردووه‌و هاووڵاتیانى ڕووبه‌ڕووى ژیانێکى قوڕس کردۆته‌وه و کار‌و کاسبى وه‌ستاوه‌و ژیان شێوازێکى جیاوازتر له‌جارانى وه‌رگرتووه، ئه‌رکه له‌سه‌ر هه‌موومان له‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان هاوکارو پشتیوان بین بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌و پێویستیشه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که بکاو له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ده‌م داواکارى هاووڵاتیانه‌وه بێ و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان دابین بکاو مووچه له‌کاتى خۆى دابه‌ش بکات. هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویست.... ئه‌م دۆخه‌ى ئه‌مڕۆ له‌کوردستان هه‌یه‌و کوردستانیانى گیرۆده کردووه پێویستى به بڕیارى بوێرانه‌و حه‌کیمانه هه‌یه بۆ بنبڕکردنی، له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و په‌ره‌پێدانى شه‌فافیه‌ت و چاکسازى له سێکته‌ره جیاوازه‌کانى حوکمڕانی، به جۆرێک سه‌رجه‌م داهات و سامانه‌کانى هه‌رێمه‌که‌مان له خزمه‌تى گه‌له‌که‌مان و بۆ خۆشگوزه‌رانى هه‌رێمه‌که‌مان به‌کاربێت، ئه‌رکێکى ئه‌خلاقى و نیشتمانیشه که لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌برى ململانێ و شه‌ڕکردن له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته حزبییه‌کان، دانیشن و به‌یه‌که‌وه کێشه‌کانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین و چیتر له که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندنه‌وه هێرش نه‌که‌نه سه‌ر یه‌کترو ده‌روونى هاووڵاتیان له‌وه زیاتر ماندوو نه‌که‌ن و له‌برى چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کان خه‌ڵک به پرس و کێشه‌ى لابه‌لا سه‌رقاڵ نه‌که‌ن و قه‌یرانى ده‌ستکرد دروست نه‌که‌ن. دووباره پیرۆزبایى خۆم ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م موسڵمانانى جیهان به‌گشتى و کوردستان به‌تایبه‌تى ده‌که‌م و ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم سوپاسى تایبه‌تى پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هێزه‌کانى ئاسایش و ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه بکه‌م، که له‌کاتى قه‌یرانى کۆڕۆنادا ماندوونه‌ناسانه کاریان کرد بۆ ڕێگرتن له‌زیاتر ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسه‌که، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ خه‌ڵکى خۆڕ‌اگرى کوردستان که خۆڕاگرانه له‌ماڵ مانه‌وه‌و پابه‌ندى ڕێنماییه‌کان بوون. کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتی نیشتمانى کوردستان
هاوڵاتى سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ په‌یامێکى له‌سه‌ر وتاره‌که‌ى دوێنێى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند که به‌پێى وتاره‌که بێت "سه‌رۆکى حکومه‌ت دانى نا به شکستى خۆى و حکومه‌ته‌کانى پێشووتر". شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:" یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شێکن له‌و شکسته‌ى که پارتى دیموکراتى کوردستان به‌رپرسى یه‌که‌مه لێی". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له شه‌ش ساڵی رابردوودا حکومه‌ت بۆ هه‌موو موچه‌کان بڕى 30 ملیار دۆلار مووچه‌ی داوه، به‌ڵام جگه له‌داهاتی نه‌وت 33 ملیاری ده‌ستکه‌وتووه (له به‌غداد، هاوپه‌یمانان، داهاتى ناوخۆ)، ئه‌گه‌ر نه‌وته‌که‌ی به‌خۆڕاییش به‌خشى بێت هێشتا قه‌رزار نین و سێ ملیار دۆلارمان زیاد بوو. سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ راشیگه‌یاند که له‌دواى جه‌ژن جوڵانه‌وه‌که‌ى و هێز و که‌سایه‌تییه‌کانى دیکه، به‌نیازن خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ساز بکه‌ن وجه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که"چیتر ئه‌م سته‌مه قبوڵ نه‌که‌ن"، داواشى له هاوڵاتیان کرد که چاویان له دواى جه‌ژن بێت و جه‌ختیکرده‌وه"بێ ده‌نگ نابین".
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمى کوردستان له قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵکشانى کۆرۆنادایه و %8ى تووشبووانى هه‌رێم، سه‌رچاوه‌ى تووشبوونیان دیار نییه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره. ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختیکرده‌وه، چاره‌سه‌رکردن له سه‌نته‌ره‌کانى کۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت و له دیدگاى حکومه‌تى هه‌رێمدا ته‌ندروستى هاووڵاتیان له هه‌موو شتێک گرنگتره، بۆیه درێژه به رێکاره‌کان ده‌درێت. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یه‌که‌مین رێکارى له 23ى کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ ده‌ستپێکرد، که له چین 17 حاڵه‌تى مردن هه‌بوو، دواتر قۆناغ به قۆناغ رێکارى پێویست گیرایه‌به‌ر، تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن و له‌و ماوه‌یه 386 حاڵه‌ت چاره‌سه‌رکراویان هه‌یه، 476 حاڵه‌ت به گشتى تۆمار کراون و 5 حاڵه‌تى مردن هه‌بووه و 85 حاڵه‌تى نوێ تۆمار کراون. سه‌باره‌ت به هۆکارى په‌ره‌سه‌ندى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون، وه‌زیرى ته‌ندروستى راشیگه‌یاند "ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه، به‌رده‌وامى شه‌پۆلى یه‌که‌مى کۆرۆنایه، له هه‌ڵکشانى دووه‌مى په‌تاکه‌داین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێشتا له کۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌ڵکشانى یه‌که‌م له سه‌ره‌تاى به‌هارى ئه‌مساڵ روویدا. "ئه‌م تووشبوونانه‌ى ئێستا هه‌ن، ده‌کرێت به هه‌ڵکشانى دووه‌م ناوى به‌رین. ترسناکییه‌که‌ى له‌وه‌دایه، له عێراق حاڵه‌تى زۆر تۆمارکراون. له وڵاتانى ده‌وروبه‌ریشمان و ئه‌وروپاش هێشتا ژماره‌ى تووشبووان به‌رزه. ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت که‌ره‌نتینه بکرێن". سامان به‌رزنجى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "ئاماژه‌کان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن ڤایرۆسه‌که له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه و رێکخراوه جیهانییه‌کان روونیانکردووه‌ته‌وه، هه‌ندێک هاوڵاتى تووشبوون به بێ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى تووشبوونیان دیار بێت. بۆیه مه‌ترسیداره، پێویسته رێککاره‌کانى خۆپارێزى به جدى وه‌رگرن". "له هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا رێژه‌ى مردن %1ه‌و رێژه‌ى بڵاوبوونه‌وه، %1.6، ته‌نیا له %8ى حاڵه‌ته‌کان سه‌رچاوه‌یان نادیاره، %98ى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به هۆى به‌رکه‌وتنه‌وه بووه"، وه‌زیرى ته‌ندروستى واى وت.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له په‌یامێکدا به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، رایگه‌یاند: به هه‌مو توانامانه‌وه له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ دابینکردنى موچه‌و ده‌شڵێت:"گه‌شبینین به گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى". قوباد تاڵه‌بانی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 له په‌یامێکدا به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، رایگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێم، به‌خودى سه‌رۆکى حکومه‌ت و به‌نده و وه‌زیره به‌ڕێزه‌کانه‌وه، به هه‌مو توانامانه‌وه له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ دابینکردنى موچه‌و چاره‌سه‌رکردنى ڕیشه‌یى ئه‌م کێشه‌یه‌و کارى پێویستمان کردوه بۆ رێککه‌وتنى گشتگیر و دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ند." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"دانوستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چڕتر کردوه‌ته‌وه و ئێستا لێکتێگه‌یشتن له‌هه‌مووکات زیاتره‌و گه‌شبینین به گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کابینه‌که‌ى به‌ڕێز مسته‌فا کازمى بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌شى زۆرى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان." ده‌قى په‌یامه‌که... هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست... به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان، له دڵه‌وه پیرۆزبایى گه‌رم له هه‌مولایه‌ک ده‌که‌م، ده‌خوازم ئه‌م بۆنه‌یه ببێته هه‌وێنى ئاشته‌وایى و یه‌کڕیزى له کوردستان تاکو پێکه‌وه ڕوبه‌ڕوى ته‌نگه‌ژه‌کانى به‌رده‌ممان ببینه‌وه. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، کاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانى حکومه‌ت بۆ چاکسازى و بنیاتنانه‌وه و ره‌خساندنى هه‌لى کار دانا، گرنگیدانى ئێمه‌شى گۆڕى بۆ پاراستنى ته‌ندروستى و دابینکردنى موچه. به هه‌وڵ و ماندوبونى ته‌ندروستکاران و هێزه ئه‌منییه‌کان و پابه‌ندیى هاوڵاتیان، رێگرى کرا له ته‌شه‌نه‌کردنى په‌تاى کۆرۆنا، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌که به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى به‌رده‌وامیى پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. حکومه‌تى هه‌رێم، به‌خودى سه‌رۆکى حکومه‌ت و به‌نده و وه‌زیره به‌ڕێزه‌کانه‌وه، به هه‌مو توانامانه‌وه له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ دابینکردنى موچه و چاره‌سه‌رکردنى ڕیشه‌یى ئه‌م کێشه‌یه، له‌م پێناوه‌شدا کارى پێویستمان کردوه بۆ رێککه‌وتنى گشتگیر و دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ند. دانوستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چڕتر کردوه‌ته‌وه و ئێستا لێکتێگه‌یشتن له‌هه‌موکات زیاتره‌و گه‌شبینین به گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کابینه‌که‌ى به‌ڕێز مسته‌فا کازمى بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌شى زۆرى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان. له‌دواى 2014 وه گیرۆده‌ى جۆره‌ها قه‌یران بوین، به‌ڵام هیچ کات بێخه‌م نه‌بوین و هه‌مو ده‌رفه‌ته‌کانمان قۆستۆته‌وه بۆ چاکسازى و خاوکردنه‌وه‌ى گرژییه سیاسییه‌کان و له‌ڕێى یه‌کگرتویى کابینه‌ى پێشوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، توانیمان قه‌واره‌ى هه‌رێمه‌که‌مان بپارێزین و له‌کێشه‌ى ناوخۆیى به‌دورى خه‌ین. جگه له‌مه‌ش، تۆمارى بایۆمه‌ترى و به ئه‌له‌کترۆنیکردنى هه‌ندێ له‌کاره‌کانى حکومه‌ت، پڕۆژه‌ى خزمه‌ت و وردبینیکردنى داهاتى نه‌وت و یاساى چاکسازى به‌شێک له‌و هه‌وڵانه بون که خه‌ریکه ورده ورده کاریگه‌رییه‌کانیان بۆ هه‌مو لا ئاشکرا ده‌بێت. له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تیشدا، توانرا یاساى چاکسازى به‌کرده‌یى په‌سه‌ند بکرێت. له‌ئێستاشدا وێڕاى خه‌مى دابینکردنى موچه، ئه‌رک و خه‌مى حکومه‌ت بونیادنانى ژێرخانى ئابورى و دابینکردنى خزمه‌تگوزارى شایسته و چاکسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵییه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش به‌بێ دروستکردنى متمانه سه‌رناگرێت، نابێت ده‌رفه‌ته‌کان به هۆى ململانێى ناته‌ندروست و بارگرژى سیاسییه‌وه له‌کیس بده‌ین، پێویستمان به دروستکردنه‌وه‌ى ته‌باییه له‌نێوان لایه‌نه‌کانى پێکهێنه‌رى حکومه‌ت، له‌نێوان حکومه‌ت و هاوڵاتیان، له‌نێوان حکومه‌ت و که‌رتى تایبه‌ت و دواجاریش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا. له کۆتاییدا خوازیارم جه‌ژن ببێته بۆنه‌یه‌ک بۆ ئاشته‌وایى سه‌رانسه‌ری، بۆ پته‌وکردنى ته‌بایى نێوانمان. جارێکی‌تر جه‌ژنى هه‌مو لایه‌ک پیرۆز بێت به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان و په‌رستشى رۆژوه‌وانانیش قبوڵ بێت و هه‌موان پارێزراو و ته‌ندروست بن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان، هه‌شت تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران. ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که تووشبووه‌کان پێنج ژنى ته‌مه‌ن 67 و 47 و 47 و 38 و 37 ساڵ و سێ پیاو ته‌مه‌ن 57 و 37 و 26 ساڵ. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که ته‌نیا یه‌کێک له‌و تووشبووانه به‌رکه‌وته‌ى تووشبووى پێشووه که دانیشتووى شارى سلێمانیه، یه‌کێکى تریشیان گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى کردووه دانیشتووى قه‌زاى ڕانیه‌یه و شه‌ش تووشبووه‌که‌ى تر به‌هۆى بوونى نیشانه‌کانى نه‌خۆشى پشکنینى تاقیگه‌یان بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون و دانیشتووى شارى سلێمانین.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان تۆمارکردنی پێنج حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنای نوێی له شاری دهۆک راگه‌یاند. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى کرد له ئه‌نجامى پشکنینه نوێیه‌کانیان بۆ تووشبوانى کۆڤید 19، پێنج که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون.
هاوڵاتى وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندله هیچ ناوچه و ئیداره و پارێزگایه‌ک نوێژی جه‌ژن رێگه‌پێدراو نییه و ده‌شڵێت:" نوێژی جه‌ژن سونه‌ته بۆ سبه‌ینێ قه‌ده‌غه‌یه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که له سبه‌ینێ یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنه‌وه قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى هاتوچۆ له سه‌رانسه‌رى هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌کرێت. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتی: "داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌م وه‌ک جاران پابه‌ندى رێکاره‌کانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا بن و خۆیان له قه‌ره‌باڵغی به‌دووربگرن". سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنیش، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند که "نوێژى جه‌ژن سوننه‌ته، له هیچ ناوچه و ئیداره و پارێزگایه‌ک ڕێگه‌پێدراو نییه و هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى بکات سزا ده‌درێت".
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند کێشه گه‌وره‌که‌ى به‌غدا بۆ دابینکردنى موچه له مانگى شه‌ش و حه‌وت دا ده‌ستپێده‌کات چونکه قه‌یرانى ئابورى وڵاتان به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌و مانگانه‌دا کاریگه‌ریه‌که‌ى ده‌رده‌که‌وێت و ده‌ڵێت" بۆ هه‌ر مانگێک 4 ترلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه". شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه که به‌غدا بۆ دابینکردنى موچه‌ى هه‌ر مانگێک پێویستى به 6ترلیۆن دینار زیاتر هه‌یه‌و وتى" تائێستا به‌داهاتى ناوخۆشه‌وه داهاتى عێراق ناگاته دوو ترلیۆن دینار بۆیه مانگانه 4 ترلیۆن دینار کورتهێنانى ده‌بێت". هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت عێراق کێشه گه‌وره‌که‌ى بۆ دابین کردنى موچه له‌مانگى شه‌ش و حه‌وت دا ده‌ست پێده‌کات؟ شیروان میرزا: کێشه‌که له موچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وت دا به‌جدى دروست ده‌بێت، چونکه فرۆشتنى نه‌وتى ئه‌م دوو مانگه و تا گه‌راندنه‌وه‌ى پاره‌که‌ى بۆ عێراق نزیکه‌ى 40 بۆ 45 رۆژى پێده‌چێت، چونکه ئه‌و مانگانه کاریگه‌ریه‌کى ئه‌وکاته ده‌رده‌که‌وێت که کۆرۆنا له‌ئاستێکى به‌رزدابوو و نرخى نه‌وتیش زۆر دابه‌زیبوو نه‌وتى عێراق نه‌ده‌فرۆشرا و ئابورى وڵاتان راوه‌ستابوو بۆیه عێراقیش ده‌مێکه هه‌وڵده‌دات بتوانێت موچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وت چاره‌سه‌ر بکات. هاوڵاتى: بۆ دابینکردنی مووچه‌و خه‌رجییه‌کانی تری ده‌وڵه‌تی عێراق پێویستیان به 5 ترلێۆن دینار هه‌یه، له‌کاتێکد مانگی ئایار 2 ترلێۆن دینار داهاتیان هه‌بووه؟ که‌واته ئه‌و کورتهێنانه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ شیروان میرزا: له‌و کاته‌ى فرۆشتى نه‌وت گه‌یشته خوار 20دۆلار، فرۆشى نه‌وتى عێراق هه‌مووى نه‌ده‌گه‌یشته ترلیۆنێک و500 ملیار دینار، به داهاتى ناوخۆشه‌وه واته داهاته‌که‌ى ناگاته دوو ترلیۆن دینار، بۆیه به دڵنیاییه‌وه عێراق بۆ دابین کردنى موچه و دابینکردنى بودجه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌موو پێویستیه‌کان زیاتر له شه‌ش ترلیۆن دینارى پێویسته، که‌واته له‌م دوو مانگه‌ى داهاتوودا له‌وانه‌یه بۆ هه‌ر مانگێک چوار ترلیۆن کورتهێنانى هه‌بێت ئه‌مه کێشه گه‌وره‌که‌یه که عێراق ده‌بێت به رێگایه‌ک ئه‌م پاره‌یه دابین بکات. هاوڵاتى: ئه‌م گرفته ته‌نیا بۆ ئه‌و دوو مانگه‌یه یاخود بۆ مانگه‌کانى تریش به‌رده‌وام ده‌بێت؟ شیروان میرزا: ئێستا که سه‌یر ده‌کرێت هه‌م نرخى نه‌وت به‌رزبۆته‌وه و وه له‌ووانه‌یه فرۆشى نه‌وتى عێرقیش ورده ورده بچێته‌وه ئاستى خۆى، ئه‌مه واده‌کات بۆ مانگه‌کانى تر بارودۆخه‌که باشتر ببێت، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا بازاره‌کانى دنیا له کڕینى نه‌وت وه‌ک جارانى لێبێته‌وه، و بچێته‌وه ئاستى پێش بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ئه‌وکات به دڵنیاییه‌وه نه‌وتى عێراق ده‌فرۆشرێت و که‌واته بۆ مانگى 8 و 9 بارودۆخه‌که باشتر ده‌بێت ئه‌و قورساییه‌ى نامێنێت که له دو مانگى شه‌ش و حه‌وت دا ده‌یبێت. هاوڵاتى: حکومه‌تى عێراقى بۆ دابین کردنى موچه‌ى مانگى نیسان و ئایار قه‌رزى ده‌ره‌کى یاخود ناوه‌کى کردووه؟ شیروان میرزا: له‌راستیدا به دیاریکراوى نازانرێت عێراق چه‌ندى قه‌رز کردووه، به‌ڵام به‌پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌وانى له یه‌ک بۆ دوو بانکى ناوخۆیى قه‌رزى کردووه و چونکه ناتوانێت قه‌رزى ده‌ره‌کى بکات چنوکه ئه‌وه پێویستى به‌یاسا هه‌یه، به‌پێى یاساى ئیداره‌ى دارایى حکوه‌مت ناتوانێت له‌خۆیه‌وه قه‌رزى ده‌ره‌کى بکات، پێویستى به رێگه‌پێدان هه‌یه، هه‌ر بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش حکوه‌مت پرۆژه یاسایه‌کى ئاماده‌کردووه که دواى جه‌ژن ده‌ینێرێته په‌رله‌مان داواى رێگه‌پێدان ده‌کات بۆ قه‌رزکردنى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى، بۆیه له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا ته‌نیا ده‌توانێت قه‌رزى ناوخۆیى بکات، هاوڵاتى: راوێژکارێکى کازمى باس له پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک ده‌کات بۆ رێکخستنه‌وه‌ى موچه و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله‌باڵاکان، ئه‌م لیژنه‌یه په‌رله‌مانییه ؟ ورده‌کاریه‌که‌ى چۆنه؟ شیروان میرزا: لیژنه‌که په‌رله‌مانى نییه، به‌ڵکو ته‌نیا راوێژکاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراین وه پێم وابێت له وه‌زاره‌تى نه‌وتیش نوێنه‌رایه‌تى تێدابێت، ئه‌مانه ماوه‌یه‌که گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌م گرفتانه ده‌که‌ن و ئه‌و قه‌یرانه‌ى که عێراقى تێکه‌وتووه و به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته بریارى کۆتایى، ئایا بریارى کۆتایى ئه‌وه‌یه ده‌ستکارى موچه بکه‌ن یان قه‌رز بکه‌ن یان سه‌نه‌د و حه‌واڵه بفرۆشن واته رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه، که یه‌کێک له پێشنیاره‌کان ده‌ستکاریکردنى موچه‌یه به‌تایبه‌ت موچه‌ى پله‌باڵاکان، وه ه‌دستکاریکردنى ده‌رماڵه‌کان به‌ڵام ئه‌مانه پێشنیارن و هیچیان نه‌بونه‌ته بریارى کۆتایى بۆیه له‌وه ده‌چێت له‌کۆتایدا به‌پێى ئه‌و داهاتانه‌ى حکومه‌ت ده‌ستى ده‌که‌وێت یان ئه‌و پێشنیاره‌ى ده‌بێته بریار به نمونه بریار بدات قه‌رز بکات به‌ڵام بروام وانییه عێراق ده‌ستکارى موچه بکات، به‌ڵام ده‌ستکاریکردنى موچه بۆ ئه‌م قۆناغه، ئه‌گه‌ر نا له 2019وه ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان داوامان له حکوه‌مت کردووه خشته‌ى نوێى موچه‌مان بۆ بنێرێت، به‌و پێیه‌ى که یه‌کسانى زیاترى تێدابێت، که هه‌موومان ده‌زانیین موچه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تێکى تر زۆر جیاوازى تێدایه، جیاوازیه‌کى زۆر له‌نێوان فه‌رمانبه‌راندا هه‌یه، بۆیه ئێمه له‌دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى ئیداره‌ى مالى داوامان کردووه ریزبه‌ندى و خشته‌ى موچه به‌ریزبه‌ندى تازه بۆمان بنێردرێت به‌ڵام خۆپیشاندانه‌کان به‌سه‌رداهات و گۆرانکاریه‌کان هاتن و به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا به‌جۆرێکى تر ده‌ستکاریکردنى موچه به‌شێوه‌یه‌ک دادگه‌رى زیاترى تێدابێت بێته‌وه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. چوار شه‌ممه20ى ئایارى 2020 حکومه‌تى عێراق بریاریدا بڕى 400 ملیار دینارى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکات که پێشتر 453 ملیار دینار بووه‌و بڕى 53 ملیاره‌که‌ى لێ که‌مکراوه‌ته‌وه. هاوڵاتى: دواى ئه‌وه‌ى کازمى ره‌زامه‌ندى پیشاندا له‌سه‌ر ناردنى 400ملیار دینار بۆ هه‌رێم، وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم دواى رۆژێک رایگه‌یاند 400 ملیاره‌که نه‌گه‌یشتووه? شیروان میرزا: حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى به زاژۆى وه‌زیران بریارى ناردنى ته‌مویلى وه‌زاره‌ته‌کان دراوه بۆ پارێزگگاکان و له‌ناویشیدا ئه‌و 400ملیاره‌ى بۆ هه‌رێم ره‌زامه‌ند داوه، به‌ڵام هاتنه‌که‌ى که‌مێک رۆتناتى هه‌یه، چونکه دواى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نوسراو ده‌کات بۆ بانکى مه‌رکه‌زى و بانکى مه‌رکه‌زى لقى کوردستان که ئاگاداریان ده‌کاته‌وه بۆ ناردنى بۆ سه‌ر حسابى هه‌رێمى کوردستان، بۆیه گرنگ بریاره‌که‌یه له‌وه‌ده‌چێت له یه‌ک دوو رۆژى داهاتوودا که‌به‌هۆى جه‌ژنه‌وه نه‌بێت چاره‌سه‌ر ده‌بێت. هه‌رچه‌نده حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ى باسکردووه که ئاماده‌ن رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکه‌ن تا شایسته داراییه‌کان بنێردرێت بۆ هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆى ئاڵوگۆرى کابینه‌ى حکومه‌تى عێراق تا ئێستا هیچ رێککه‌وتنێک نه‌کراوه‌و ته‌نها پرۆژه پێشنیار له‌نێوان وه‌فدى هه‌ولێرو به‌غدا ئاڵوگۆرکراوه. هاوڵاتى: پێتان وایه ئه‌مه دواین بره پاره‌ده‌بێت له‌لایه‌ن کازمیه‌وه بۆ هه‌رێم ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت؟ شیروان میرزا: پاره‌که کۆتا مانگ ده‌بێت یان نا نازانرێت، چونکه ئه‌م 400ملیاره ده‌بێته ده‌ستپێکى کۆبونه‌وه و دانوسانه‌کانى دواى جه‌ژن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و به‌دڵنیاییه‌وه ئێستاش لێک دور نین، به‌تایبه‌ت که هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌ربریوه نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات و وه ره‌زامه‌ندى ده‌ربریوه له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆش گفتوگۆ بکات و خاڵه‌سنوره‌یه‌کان و که ئه‌مه پێشهاتێکى ئه‌رێنى باشه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانوستانه‌کان دواى جه‌ژن، رێککه‌وتنیشیان دور نییه، به‌ڵام که هه‌رێم نه‌وت راده‌ست نه‌کات به دڵنیایه‌ه‌و ره‌زامه‌ند نابێت له‌سه‌ر ناردنى هیچ بره پاره‌یه‌کى تر.
هاوڵاتى یەکەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە قۆناغى یەکەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ سەرکەوتوو بوو، دەرکەوت کاریگەر و گونجاوە، بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەتوانێت سیستەمی بەرگری دژی ڤایرۆسەکە چالاکبکات. پرۆفیسۆر وێی چێن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگەی بایۆتەکنۆلۆژی پەکین لە چین، دەڵێت گرنگی ڤاکسینەکە ئەوەیە کە لەماوەی 14 رۆژ لە بەکارهێنانی، لە جەستەی بەشداربوواندا دەژەتەن و خانەکانی T دروستدەکات، کە ئەمانەش یارمەتیدەرن بۆ دروستبوونی بەرگری لەدژی کۆرۆنا. سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگەی بایۆتەکنۆلۆژی پەکین لە چین روونیدەکاتەوە دەبێت بەدواداچوونی زیاتر بکرێن، چونکە قۆناخی یەکەم لەسەر 108 کەسی ساخ بووە، دەبێت لە قۆناخی دووەم نزیکەی 500 کەس بەشداربن و کاتێكی زیاتر بۆماوەی 6 مانگ دەخایەنێت. پرۆفیسۆر وێی چێن دەڵێت ڤاکسینەکە بریتیبووە لە بەکارهێنانی ڤایرۆسی ئەدینۆ، کە بۆماوە ماددەی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەڵگرتبوو، دەرکەوت دوای 14 رۆژ سیستەمی بەرگری بەکارهێنەرانی چالاکدەکات. پرۆفیسۆرە چینییەکە دەشڵێت ئەوەی جێگەی بایەخە کە ڤاکسینەکە کاریگەری لاوەکی زۆر کەمی هەبوون لەماوەی 28 رۆژی بەکارهێنانیدا، تەنیا هەندێك لە تووشبووان تا، ژانی ماسولکەکان و ژانەسەریان هەبووە. چین که به وڵاتى ناوه‌ندى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ناوده‌برێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لێکۆڵینه‌وه‌داین بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینى تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌که و زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانیش جۆرى جیاوازیان گرتۆته‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێکوته‌یه‌کى بنبڕکه‌رى ڤایرۆسه‌که و تائێستا هیچى به‌ته‌واوى سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم رایگه‌یاند سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیاره‌کان به بریار داده‌خرێت به‌و پێیه‌ى که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تلى راگه‌یاندراوه و هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێت" به‌کردنه‌وه‌ى گه‌شته ناوخۆییه‌کان که‌رتى گه‌شتیارى بوژاندنه‌وه‌ى باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ده‌توانین ئه‌مه وه‌ک هه‌لێک به‌کاربهێنین بۆ بوژاندنه‌وه‌ى که‌رتى گه‌شتیارى له‌هه‌رێمدا". نادر روستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئه‌مه نه‌ک ته‌نیا بریاره به‌ڵکو ئه‌و بریارانه‌ى که له حکوه‌متى هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چێت بۆ قه‌ه‌دغه‌ى هاتوچۆ له‌ناویشیدا بۆ که‌رتى گه‌شتوگوزاریش وه‌ک یه‌که و هه‌مووى ده‌گرێته‌وه بۆیه هه‌موویان داده‌خرێن". نادر روستى وتیشى" که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌بێت بێگومان خه‌ڵک رێگه‌ى نییه بچێته شوێنه گه‌شتیاره‌کان، بۆیه کردنه‌وه‌شیان هیچ سودێکى نابێت". وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد" پێشتر که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ که‌مێک شل کرایه‌وه به بریارێک هه‌ندێک شوێن کرانه‌وه به‌ڵام به هه‌ندێک مه‌رج که نه‌بنه شوێنى قه‌ره‌باڵغى زۆر به‌ڵام له‌دواى توشبونى ئه‌و حاڵه‌ته تازانه، بریارى نوێ درا و به‌ته‌واوى هه‌موو شوێنه‌کان داده‌خرێن له‌ئێستادا". نادر روستى به گرنگیه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد "دڵنیاین دەستپێكردنەوەی گەشتی دەرەكی بۆ دەرەوەی عێراق كاتی زیاتری دەوێت، بەڵام ئەگەر هەیە لە ناوخۆی عێراقدا بەو جۆرە نەبێت، ئەگەر دۆخەكە لەڕووی تەندروستییەوە باشبێت دەتوانین ئەو گەشتیارانەی لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەنیازی گەشتكردن بوون بۆ دەرەوە، وایان لێبكەین گەشت بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی ئێمە بكەن به شێوه‌یه‌کى رێکخستن که ئه‌وه‌ش واده‌کات بوژانده‌نه‌وه دروست ببێت و که‌رتى گه‌شتیارى ورده ورده بگه‌رێته‌وه بارى ئاسایى خۆى". وتیشى"تائێستا نه‌مانزانیوه زیانى ئه‌م سێ مانگه‌ى که‌رتى گه‌شوگوزار چه‌ند بووه چونکه پێویسته که‌رته‌که بکه‌وێته‌وه سه‌ر کار و دواى ئه‌وه کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه "له بۆنه‌یه‌کى وه‌ک نه‌ورۆزدا زیاتر له 243هه‌زار گه‌شتیار له نه‌ورۆزدا هاتونه‌ته هه‌رێمى کوردستان و که داهاته‌که‌ى ده‌کاته 73ملیۆن دۆلار بووه" . ماوه‌ى زیاتر له 3مانگه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا په‌یره‌و ده‌کرێت و به‌هۆیه‌وه شوێنه گه‌شتیاره‌کان به‌ته‌واوى داخراون. به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى هاوڵاتى له‌ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار وه‌ریگرتووه، ته‌نیا له‌ماوه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزى ساڵى رابردوودا 243هه‌زار گه‌شتیار له نه‌ورۆزدا هاتونه‌ته هه‌رێمى کوردستان و که داهاته‌که‌ى ده‌کاته 73ملیۆن دۆلار. هاوکات لەچەند ساڵی رابردوو لەجەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار رووی لە هەرێمی كوردستان دەكرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە هەرسێ رۆژەكەی جەژن قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی راگەیاندووە. لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێدەکرێت
هاوڵاتى فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی بارەگاكانی پەکەکەیان لە نزیک گوندی ھیزانکەی کریستیان نشین لە سنووری ناحیەی چەمانکی سەر بە قەزای ئامێدی كرد. بۆردومانەكە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستیپێكرد، بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان كران، كە نزیكن لە ئاوەدانی، ئەمش وایكردووە ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای ھاووڵاتییان دروست بێت". لەماوەی ساڵێکدا ئەمە جاری سێیەمە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە نزیک ئەو گوندە بوردومان دەکەن.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند هێزه‌کانى پۆلیس به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدان و ده‌ڵێت" قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى هاتوچۆ له‌یه‌کم رۆژى جه‌ژنه‌وه ده‌ستپێده‌کات". نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"بەمەبەستی جێبەجێكردنی پلانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ جەژنی رەمەزان و قەدەغەی هاتووچۆی تەواو، هێزەكانمان لەئامادەباشیدان". له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى رۆژانى جه‌ژنه‌وه وتى" قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى له یه‌کم رۆژى جه‌ژنه‌وه که ده‌کاته به‌یانى یه‌کشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات بۆ شه‌وى سێیه‌م رۆژى جه‌ژن". پێشتریش جێگرى به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى هێرش سه‌لیم، له چاوپێکه‌وتنێکدا به هاوڵاتى وت"بۆ رێگریکردن له زیاتر بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له جه‌ژندا سه‌ردانیکردنى یه‌کتر و یادکردنه‌وه‌ى بۆنه‌کان و نۆجه‌ژنه و سه‌رقه‌بران قه‌ه‌دغه‌یه". هەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، سێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتووچۆی تەواوە.