لەئامێدی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان بۆردومان كرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی بارەگاكانی پەکەکەیان لە نزیک گوندی ھیزانکەی کریستیان نشین لە سنووری ناحیەی چەمانکی سەر بە قەزای ئامێدی كرد.

بۆردومانەكە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستیپێكرد، بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان كران، كە نزیكن لە ئاوەدانی، ئەمش وایكردووە ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای ھاووڵاتییان دروست بێت".

لەماوەی ساڵێکدا ئەمە جاری سێیەمە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە نزیک ئەو گوندە بوردومان دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار