هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان ه‌راورد به سێ رۆژى رابردوو که‌مێک داده‌به‌زێت، به‌ڵام به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت له‌سه‌رو 35 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێکه‌وتى 25 ى ئایارى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له جۆرى برێنت به 35 دۆلار و 22 سه‌نته. هه‌روه‌ها نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى له بازاڕه‌کانى جیهان به 33 دۆلار و 49 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.
هاوڵاتى بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، شارۆچکەی خورماتوو بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بە تەواوی دادەخرێت. دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خورماتوو زیادیکرد، شانەی قەیرانی کۆرۆنا لەو قەزایە بڕیاریدا، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر شارۆچکەکە کەرەنتین بکرێت و سەرجەم رێگاکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دابخرێن و رێگەش بە هاتووچۆی خەڵک نەدرێت. هەروەها فەرمانیش بە هێزە ئەمنییەکان کراوە، سەرپێچیکاران سزا بدرێن.
هاوڵاتى پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی له ئه‌ندامێتی داعش راگه‌یاند، كه شه‌وی رابردوو له سنووره‌كه ده‌ستگیركراوه و ویستوویه‌تی به رێگای قاچاخ بێته سنووری هه‌رێمه‌وه. ئامانج له‌تیف، وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: شەوی رابردوو 24ی ئایاری 2020، لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەونتی چەمچەماڵه‌وه کەسێکی بە رەگەز عەرەب بەناوی (ح. ح. ا) تەمەن 42 ساڵ دەستگیرکرا کە گومان دەکرێت سەر بەچەکدارانی داعش بێت،. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌و كه‌سه ویستوویه‌تی بە رێگەی قاچاغ بێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ و شارەکانی هەرێمەوە، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی چەند کەلوپەلێک کە پێبووە وەک 10 سیمکارتی کۆڕەک و ئاسیا و زین و چوار جەواز سەفەر، دوو مۆبایل ئایفۆن و مۆبایلێکی گالاکسی، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و کردنەوەی پەڕاوی یاسایی بۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کراوە.
هاوڵاتى هێزەكانی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی دوو گومانلێكراوی بازرگانیكردنی بەشوێنەوارەوە راگەیاند كە (7)حەوت هەیكەلی شوینەوار و بڕی (4786) چوار هەزارو حەوت سەدو هەشتاو شەش سكەی شوێنەواری كە لە شاری سلێمانیەوە هێنابویان بۆ ناو پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی ساخكردنەوە. لەراگەیەنراوەكەی ئاسایشی شارەزوردا هاتووە:" لە چوار چێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێو نەخوازراوەكان و پاراستنی شوێنەوارەكانی هەرێمی كوردستان ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد‌و و چاودێریكردنی بەردەوام و دەستنیشان كردنی دوو گومان لێكراوو هێزەكانمان لە ڕۆژانی پشووی جەژندا گەشتنە دەرئەنجامی ڕاستی ، بۆیە ڕاستەو خۆ دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بەپێی ماددەی (63) لەیاسای شوێنەوار هێزەكانمان توانیان هەردوو گومان لێكراو بەناوەكانی (ت . ح . ح) و(ە . ص . أ)دەستگیر بكەن. هەروەها رونیشكراوەتەوە:" دەستیش بگرن بەسەر (7)حەوت هەیكەلی شوینەوار و بڕی (4786) چوار هەزارو حەوت سەدو هەشتاو شەش سكەی شوێنەواری كە لە شاری سلێمانیەوە هێنابویان بۆ ناو پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی ساخكردنەوە. ئەوەشخراوەتەڕوو:" دوای دەستگیر كردنیشیان هەردوو دوتۆمەتبارەكه دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوه ، بۆ ئەو مەبەستەش دۆسیەی لێكۆلینەوەیان بۆكراوەتەو و لێكۆلینەوەی زیاتریش بەردەوامه.
هاوڵاتى سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمریکا، یەکەم کەشتی هەڵگری سوتەمەنی ئێران گەیشتە کەنارەئاوەکانی ڤەنزویلا و سەرۆکی ئەو وڵاتەش سوپاسی ئێران دەکات. میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کەشتی فورچۆن-ئێرانی کە هەڵگری ٤٣ ملیۆن لیتر بەنزینە، گەیشتۆتە بەندەری ئێل پالیتۆی ڤەنزویلا. دوابەدوای ئەو رووداوەش نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزویلا لە میانی وتارێکدا کە لە تەلەفیزۆنی رەسمی وڵاتەکەی بڵاوبووەوە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، ئەوە یەکێکە لەو پێنج کەشتییەی کە بڕیارە لە ئێرانەوە سوتەمنی بگەیننە ڤەنزویلا. دووپاتیشیکردەوە، هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت و هەرگیز ڤەنزویلا لەبەرامبەر ئەمریکا-دا چۆک دانادات. بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا چوار کەشتی دیکەی هەڵگری سوتەمەنی بە ناوەکانی فارێست و پێتۆنیا و فاکسۆن و کلیۆل لەرێگای ئاوەکانی کاریبینەوە بگەنە ڤەنزویلا. ئەگەرچی پێشتر ئەمریکا بەهۆی سپاندنی گەمارۆکانی بۆ سەر هەردوو وڵات، ئیدانەی ناردنی سوتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزویلا کردبوو و رایگەیاندبوو کە رێگە لەو بڕیارانەی ئێران دەگرێت، بەڵام تا ئێستا واشنتن هیچ کاردانەوەیەکی لەوبارەیەوە دەرنەبڕیوە. ڤەنزویلا یەکێکە لەو وڵاتانەی خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە، بەڵام لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی قەیرانی ئابوری قوڵەوە، کەرتی نەوت لەو وڵاتە بەتەواوەتی پاشەکشەی کردووە.
هاوڵاتى وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگه‌یاند رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 26 و 27 ئایاری 2020 دوو فڕۆکەی سەر بە هێڵی ئاسمانیی قەتەری دابین دەکرێت بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیە بەریتانییانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا و نەبوونی گەشتی ئاسمانی، لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیریان خواردووە. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 25ئایارى2020 له راگه‌یاندراوێکدا داوا لە سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە هاووڵاتی عێراق و بەریتانیان و ئێستا لە هەرێمی کوردستانن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ریتانیا بە زووترین کات لەڕێگای ئەو لینکەوە (https://www.qatarairways.com) تکتی یەکێك لە گەشتەکان ببڕن. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا جەخت دەکاتەوە لە دوای کڕینی بلیتەکان، پێویستە ئەو تکتانە بۆ ئه‌م ئیمێل ئه‌دره‌سە ([email protected]) بنێردرێن بەمەبەستی پێدانی نووسراوێکی پشتگیری و رێگەپێدان و ئاسانکاری بۆ هه‌ڵگری تکته‌که بۆ گەشتکردن بۆ بەریتانیا. هاوکات ئاگاداری هەموو لایەك دەکاتەوە کەوا مەرج نییە ئەو نامەیە ئاسانکاری گەرەنتی پەڕینەوەی هاووڵاتیان بکات لە خاڵەکانی پشکنین لە فڕۆکەخانەکان. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هاوکات ئاگاداری هەموو لایەك دەکاتەوە ئەگەر کەسێك بە نیازی دەرچوونە لە عیراق، پێویستە سوود لەو دوو گەشتە ببینێت، چونکە پێناچێت گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی ببنەوە و حکومەتی بەریتانیاش له‌م نزیکانه‌دا نیازی ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی نییە بۆ عێراق نییە. بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنە: 441908516666+
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، رایگەیاند كە پێنج پێگەی سەربازی لەعیراق رادەستی هێزەكانی ئەو وڵاتە كراوەتەوەو هۆشداری هەڵاتنی 10 هەزار زیندانی دەدات. پشكنەری گشتی لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا، رایگەیاندوە:" هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێنج پێگەی سەربازی رادەستی هێزە عیراقیەكان كردوەتەوە". رونیشكراوەتەوە:" كەگرنگترینیان فڕۆكەخانەیەكی سەربازی نزیك لەموسڵ و سەنتەرێكی ستراتیژی سەربازی لەنێوان سنوری عیراق – سوریا لەقائمە، ئەمە جگە لەوەی پێشتر سێ شوێنی تری رادەستی ئەو وڵاتە كردوەتەوە". هەروەها پشكنەری گشتی لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا، هۆشداری داوە، لەهەڵاتنی 10 هەزار زیندانی داعش دەدات لە زیندانەكانی سوپای سوریای دیموكرات". ئاماژەی بەوەشداوە:" سوپای سوریای دیموكرات نزیكەی دوو هەزار چەكداری بەیانی وهەشت هەزار چەكداری عیراق و سوریا لەزیندانەكانی سوپای سوریایی دیموكراتدان". پشكنەری گشتی لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئەوەشی ئاشكراكردوە:" نزیكەی 14 بۆ 18 هەزار چەكداری داعش هەن".
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 27 و سلێمانی 28 و دھۆك 25 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 31 پلەی سیلیزی دەبێت. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور و ساماڵ دەبێت.
هاوڵاتى ئیران داوا له تورکیا ده‌کات سنووری وشكانی و ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات بكرێنەوە ئه‌ردۆغانیش بریارى پێویست ده‌رده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ى سنوره‌کان. ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئێران بڵاویكردەوە، حەسەن روحانی سەرۆك کۆماری ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب، ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری توركیا ئەنجام داوە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا روحانی جەختی لە گرنگی كردنەوەی سنووری وشكانی و ئاسمانی نێوان ئێران و توركیا بە لەبەرچاوگرتنی رێكارە تەندروستییەكان كردووه‌ته‌وه. لای خۆشیەوە ئەردۆغان رایگەیاندووه، بڕیاری پێویست دەردەكات بۆ كردنەوەی سنوورەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران و دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكای نێوانیان. هەفتەی رابردووش سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، داوایەكی هاوشێوەی پێشكەشكرد بۆ دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لە نێوان هەردوو وڵات‌دا.
هاوڵاتى مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بەهێزە ئەمنیەكان كرد رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ رێگری لەڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر بكەن. نوسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی كردووە رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ توندتر بكرێنەوە. ئەو بڕیارەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتێكدایە ئەمڕۆ عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 197 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركران.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، 10 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران. ئه‌مشه‌و 24 ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، ده تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد چوار ئافره‌رت ته‌مه‌ن ٦٣ و ٥٧ و ٤٢ و ٣٧ ساڵ، شه‌ش پیاو ته‌مه‌ن ٦٨و ٦٠ و ٤٧ و ٣٢ و ٢٩ و ٢٦ ساڵ، حه‌فت له تووشبووان به‌رکه‌وته‌ى تووشبووانى پێشوون دوو له تووشبووان نیشانه‌یان ھه‌یه. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه تووشبوێکیان دانیشتووى ناحیه‌ى حاجى ئاوایه و نۆ تووشبووه‌که‌ى تر دانیشتووى ناو شارى سلێمانین.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردوودا 197 حاڵه‌تى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوه‌و هه‌شت که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 24ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، 197 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به کۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا تۆمارکراون. تووشبووه‌کان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاکانى عێراق و به‌م جۆره‌یه: 140 له به‌غدا، پێنج له به‌سره، هه‌شت له سلێمانی، هه‌شت له هه‌ولێر، شه‌ش له دهۆک، یه‌ک له دیاله، 18 له که‌ربه‌لا، سێ له دیوانیه، یه‌ک له میسان، یه‌ک له بابل، چوار له زیقار و دوو له سه‌ڵاحه‌دین. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، 153 تووشبووش چاکبوونه‌ته‌وه به‌مجۆره، 37 له به‌غدا، 77 له به‌سره، 17 له میسان، چوار له واست، 17 له سلێمانی، یه‌ک له هه‌ولێر.
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: ڤیلادیمێر پوتن، سه‌رۆکى روسیا پێى خۆش نییه جارێکى دیکه ببمه‌وه به سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا. دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى ئایارى 2020 له به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند:" من خراپترین شت بوم بۆ روسیا، پوتین ئه‌مه ده‌زانێت، هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندیم باشه له‌گه‌ڵی، به‌ڵام ئه‌و له‌وه تێده‌گات که خراپترین شت بوم بۆ روسیا". هه‌روه‌ها تره‌مپ وتى:"پوتن ره‌نگه نه‌یه‌وێت بۆ جارێکى دیکه له هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ربکه‌وم و ببمه‌وه به سه‌رۆکى ئه‌مریکا. " بڕیاره له‌کۆتایى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى له ئه‌مریکا ئه‌نجام بدرێت و دۆناڵد تره‌مپ وه‌ک کاندیدى کۆمارییه‌کان و جۆ بایدن وه‌ک کاندیدى دیموکراته‌کان کێبڕکێى توند ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته. له ساڵى 2016 دواى ده‌رچوونى تره‌مپ وه‌ک سه‌رۆکى ئه‌مریکا په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ روسیا راکێشرا به‌وه‌ى ده‌ستوه‌ردانى له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان 7 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێى له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند که چواریان نیشانه‌ى نه‌خۆشیان دیکه‌یان ھه‌یه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 24ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، حه‌فت تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى ھه‌ولێر ده‌ستنیشانکران". هه‌روه‌ها باسى ته‌مه‌نى تووشبووه‌کانى کردووه که سێ ئافره‌تی ته‌مه‌ن 69 و 59 و 57 ساڵ و دوو پیاوی ته‌مه‌ن 69 و 29 ساڵ و دوو منداڵی ته‌مه‌ن 9 و 5 ساڵانن". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که سێ تووشبوویان به‌رکه‌وته و خانه‌واده‌ى تووشبووه‌که‌ى دوێنێى شارى هه‌ولێرن و چواریان نیشانه‌ى نه‌خۆشیان دیکه‌یان ھه‌یه، دانیشتووى ناحیه‌ى عه‌نکاوه و گه‌ڕه‌که‌کانى سه‌فین و گوڵانن له شارى هه‌ولێر.
هاوڵاتى هه‌په‌گه رایگه‌یاند: له ئه‌نجامى دو چالاکى گه‌ریلادا دژبه سوپاى تورکیا له ناوچه‌کانى خواکورک و ئاڤاشین له باشورى کوردستان، شه‌ش سه‌ربازى تورکیا کوژران. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى ئایار 2020 ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه)، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: رۆژى 22ى ئه‌م مانگه له‌ناوچه‌ى ئاڤاشین-ى سه‌ربه هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا له باشورى کوردستان، گه‌ریلا چالاکییه‌کى له‌سه‌ر گردى "ته‌پێ خودێ" دژ به سوپاى تورکیا ئه‌نجامداوه‌و له ئاکامى چالاکییه‌که‌دا دو سه‌ربازى تورکیا کوژراون. هه‌روه‌ها به‌پێى به‌یاننامه‌که به‌یاننامه‌که هه‌مان ڕۆژ گه‌ریلا له ناوچه‌ى خواکورک له‌دژى سوپاى تورکیا له گردى لێلیکان چالاکیه‌کى ئه‌نجامداوه‌و له چالاکییه‌که‌دا گورزى گه‌وره له سه‌نگه‌ره‌کانى دوژمن دراوه‌و سه‌نگه‌ره‌کان به‌ته‌واوى له‌ناوبراون و چوار سه‌ربازى تورکیاش کوژراون. هاوکات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که رۆژى 23ى ئایار گه‌ریلا له ناوچه‌ى چه‌لێى جۆله‌مێرگ له باکورى کوردستان له‌دژى سوپاى تورکیا له‌سه‌ر گردى شه‌هید باگه‌ر چالاکییه‌کیان ئه‌نجامداوه‌و گورزى گه‌وره‌یان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگاکانى دوژمنداوه، به‌ڵام ژماره‌ى سه‌ربازه کوژراو و برینداره‌کانى دوژمن نه‌زانراوه.