هاوڵاتى شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه له گوندى سه‌فره‌ى قه‌زای ماوه‌تی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا و نه‌خۆشخانه‌ى گونده‌که و مالێک زیانیان به‌ر که‌وتووه. كاتژمێر 11:40 خوله‌كی شه‌وی رابردو فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا له گوندی سه‌فره بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ی كرد و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رنشینی كوژران". بۆردومانه‌كه‌ى فڕۆكه‌كانى توركیا دوو مووشه‌ك بووه، مووشه‌كێك به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى په‌كه‌كه كه‌وتووه و مووشه‌كێكى دیكه به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گوندى سه‌فره كه‌وتووه. به‌هۆى بۆردوومانه‌كه‌وه زیانى داریی زۆر به‌ر چه‌ند ماڵێكى گونده‌كه كه‌وتووه و چه‌ند ماڵێكیش پارچه‌ى بۆدوومانه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/5/2020، وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا ڕای گه‌یاند: "فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى توركیا له ناوچه‌ى ئاسۆسی سه‌ر به شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، پێنج چه‌كدارى په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج".
هاوڵاتى حکومەتی ئەفغانستان سەدان زیندانیکراوی بزووتنەوەی تاڵیبانى ئازادکرد که پێشتریش بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندبوو لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا ئاگربەست دەبێت. حکومەتی ئەفغانستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 27ئایارى2020 رایگه‌یاند" دوێنێ سێشەممە (26-5-2020) سەدان زیندانیی ئەو بزووتنەوەیەی ئازادکرد وەکو نیشاندانی نیازپاکییەک". حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند نیازییەتی نزیکەی 900 زیندانیکراوی تاڵیبان لەسەرانسەری وڵات ئازاد بکات، کە 600ـیان لە زیندانی باگرامن، ئەو زیندانەی دەکەوێتە نزیک کابوول و ناوێکی خراپی هەیە. بزووتنەوەی تاڵیبان وەکو بەشێک لە ئاگربەستەکە داوای ئازادکردنی دوو هەزار زیندانیکراوی کردبوو، ئازادکردنی ئەو زیندانییانەش وەڵامدانەوەی حکومەتی ئەفغانستانە بۆ داواکارییەکانیان.
شاناز حه‌سه‌ن بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌و جۆره ڕاگرتنانه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى یاساش بێت کارئاسانى بۆ بکرێت بۆ ئازادکردن و ده‌ڵێت" ناکرێت خه‌ڵک له‌سه‌ر داواکردنى مافى خۆى به‌ندبکرێت". جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"ئه‌و جۆره ڕاگرتنانه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى یاساش بێت کارئاسانى بۆ بکرێت بۆ ئازادکردن چونکه ناکرێت خه‌ڵک له‌سه‌ر داواکردنى مافى خۆى به‌ندبکرێت". دوای تێپه‌ڕبوونی 11 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری له شاری دهۆك، 11 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كه‌ن ئه‌و مامۆستایه به زووترین كات ئازاد بكرێت. جه‌لال محه‌مه‌د، وتیشى"ئه‌و 11په‌رله‌مانتاره یاداشتێکمان به‌رزکردۆته‌وه بۆ په‌رله‌مان و وا بریاره رۆژانى ده‌وام بگاته ده‌ستیان و له‌وێوه ئاراسته‌ى حکومه‌ت بکرێت". جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه " ئه‌وه له‌ئێستادا خزمه‌ت به حکومه‌تى هه‌رێم و خه‌ڵکیش ناکات و هه‌ر بۆیه پێمان وایه داواکاریه‌که‌مان ره‌وایه". ئه‌و 11په‌رله‌مانتاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێكیان به واژووی خۆیان به‌ناوی "پێویستە بەدەل بەرواری بەزووترین كات ئازاد بكرێت" بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند: ئەمڕۆ (26/ 5/ 2020)، 11 رۆژ تێپەڕی بەسەر دەستگیركردن و بە ناهەق هێشتنەوەی مامۆستا "بەدل بەرواری" لە زیندان، كە تۆمەتی دەستگیركردنەكەی و هێشتنەوەی لە زیندان دا، تەنها ئەوەیە بەرگریی لە مافی خۆی كردوە و ناڕەزایی بەرانبەر بە دواكەوتنی موچەكەی دەربڕیوە. شەوی 16/15ی ئایاری 2020، بەدەل بەرواری، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک و سه‌رپه‌رشتیاری گروپی "كوا پاشه‌كه‌وت؟" لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرا و تا ئێستاش ئازادنەکراوە. مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای دهۆک رۆژی شه‌ممه 16ی ئایارین بۆ رۆژی خۆپیشاندان لە بەرامبەر پێنەدانی مووچە و مافەکانیان دیاریکردبوو، بەڵام بەرپرسانی شارەکە رەتیانکردەوە هیچ مۆڵەتێکی فەرمییان بە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ دابێت.
شاناز حه‌سه‌ن پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند لەناوچەی دەباشان لەسەر دەستشكاندنەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند كەسێك روویداوە و بەو هۆیەوە گەنجێك كوژراوە، بەڵام تائێستا بكوژ دەستگیر نەكراوە. نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان و وته‌بێژى پۆلیسی سلێمانی له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" شەوی رابردوو لەناوچەی دەباشان چەند گەنجێك كاتێك هەستاون بڕۆن ئوتومبیلێكی دیكەش هاتووە و لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە". وته‌بێژى پۆلیسی سلێمانی رونیكردەوە "لەكاتی دەمەقاڵێكەدا كوژراوە بەچەقۆ چووە بۆ كەسێك لەنێو ئوتومبیلەكەی دیكە كە دابەزیوە و بكوژیش دەمانچەی پێ بووە دوو فیشەكی تەقاندووە و فیشەكێك بەر گەنجەكە كەوتووە و تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە". نەقیب سەركەوت ئاماژەی بەوەكرد، تائێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە، بەڵام پۆلیسی ئەزمڕ سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین بۆ دەستگیركردنی. شه‌وى ڕابردوو کۆمه‌لێک گه‌نج له ناوچه ده‌باشان له‌سه‌ر ده‌ستشکاندنه‌وه‌ى ئوتۆمبێل ده‌بێته ده‌ماقاڵێیان و له‌ئه‌نجامدا که‌سێکیان ده‌کوژرێت.
هاوڵاتى دەسەڵاتدارانی سعودیە رایگەیاند روداوێکی تەقەکردن کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکەیان لە پارێزگایەکی رۆژئاوای سعوودیەی لێکه‌وته‌وه. زەید محەممەد دەباش، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی عەسیر، ئەو ناوچەیەی رووداوەکە تێیدا روویداوە، رایگەیاند "رۆژی سێشەممە، لایەنە ئەمنییەکان پەیوەندییان پێوەکرا و ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی تەقەکردن و کوژرانی چەند کەسێک لە پارێزگای ئەموا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا شەش کەس کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون". وتەبێژەکەی ناوچەی عەسیر باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە کە لە شەڕەکەدا بەکارهاتوون، ژمارەیەک تۆمەتباریشیان دەستگیرکردووە. هەرچەندە پۆلیسی سعوودیە هۆکاری رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەو رووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە و، دەگوترێت شەڕەکە لەنێوان دوو خێزان لەسەر پارچە زەوییەک روویداوە.
هاوڵاتى پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەگەر خەڵک خۆی نەپارێزێت و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێنەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاترە و دەشڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ ئەگەرێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغه‌ی هاتووچۆ نییە. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 26ئایارى2020 رایگەیاند، "وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی داڕشتنی هەندێک رێنمایین بۆ چۆنییەتی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەڵام هیچ ئەگەرێک لە ئارادانییە بۆ ئەوەی قەدەغه‌ی هاتووچۆ جارێکی دیکە درێژبکرێتەوە." پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات" کار و کاسبی خەڵک بەلای ئەوانەوە گرنگە و دەیانەوێت باڵانسێک لەنێوان کار و کاسبی خەڵک و ژیان و گوزارانی خەڵک لەگەڵ هەندێک رێنمایی و رێکار بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبکەن و دەشڵێت " ئێستا بەرپرسیارییەتی گەورە لەسەر شانی خەڵک خۆیەتی و بەداخەوە ڤایرۆسەکە جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە و ژمارەی تووشبووانیش رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندان. لەبەرئەوەی ئێستا بازاڕ کراوەتەوە و مزگەوت و شوێنە ئایینییەکانی دیکە هەن و هاتووچۆ و سەردانیکردن هەیە. ئەگەر خەڵک خۆی نەپارێزێت و رێنماییەکان جێبەجێ نەکات لەوانەیە تووشبوونی ئەمجارە ببێتە پەتایەک و بەنێو هەموو کۆمەڵگەدا بڵاوببێتەوە". رۆژی شەممە 23-05-2020 وەزارەتی ناوخۆ بۆ خۆپارێزی و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغه‌ی هاتووچۆی بۆ ماوەی 72 کاژێر و لە رۆژانی جەژندا لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. تاوەکو ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغه‌ی هاتووچۆ نییە. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 507 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 403 چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى كه‌رخى به‌غدا رایگه‌یاند سێ گه‌نجى توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا له پایته‌خت گیانیانله‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا هیچ نه‌خۆشیه‌كیشیان نه‌بوه. جاسب له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى كه‌رخى شارى به‌غدا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "سێ گه‌نجمان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له شارى به‌غدا له‌ده‌ستدا، كه ته‌مه‌نیان 29 و 37 و 44 ساڵ بو". ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا " ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى 29 ساڵ بوو كچ بو، له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا گیانیله‌ده‌ستداوه، پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ هه‌رسێكیان كرابوو دڵنیابوبوینه‌وه، كه توشبوى ڤایرۆسه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هیچ نه‌خۆشیه‌كى درێژخایه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستیشیان نه‌بوه". به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى كه‌رخ ده‌شڵێت "ئه‌و سێ حاڵه‌ته رونیده‌كاته‌وه ئه‌م نه‌خۆشیه ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز ناناسێت و درۆیه ده‌وترێت ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن به‌رگریه‌كى به‌هێزن نامرن به نه‌خۆشیه‌كه، تاكه رێگه بۆ خۆپاراستن لێى گرتنه‌به‌رى رێگه‌كانى خۆپاراستنه بۆئه‌وه‌ى توش نه‌بیت". داواش له خه‌ڵك ده‌كات خۆیان و كه‌سوكاریشیان بپارێزن. رۆژى سێشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراق تۆماركردنى 216 توشبوى نوێ و گیانله‌ده‌ستدانى 6 كه‌سیشى به ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند، 101 له توشبوه‌كان و 4 له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه، له به‌شى كه‌رخى به‌غدان.
هاوڵاتى دوای ئەوەی گروپی لاتام خاوەنی گەورەترین هێڵی ئاسمانی کیشوەری ئەمریکای لاتین لە ئەمریکا مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند، بەهای پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە لە بازاڕی بۆرسەی نیویۆرک و بازاڕی بۆرسەی سانتیاگۆ دابەزی. وەک هێڵە ئاسمانییەکانی دیکە، هێڵی ئاسمانی لاتام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە و 95%ی گەشتەکانی ئەو کۆمپانیایەی وەستاندووە. حکومەتی چیلی رایگەیاندووە بیر لە پلانی رزگاکردنی ئەو کۆمپانیایە دەکاتەوە کە جگە لە ئەمریکا لە زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین نووسینگەی هەیە و گەشت بۆ زۆربەی ئەو وڵاتانە رێکدەخات. رێکخراوی گواستنەوەی ئاسمانی جیهان ناسراو بە یاتا رایگەیاندووە هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکای لاتین بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 15 ملیار دۆلار زیانیان پێگەیشتووە. رۆبێرتۆ ئالڤۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای لاتام جەختی لەوە کردەوە راگەیاندنی مایەپووچبوونی ئەو کۆمپانیایە بۆ رێکخستنەوەی کۆمپانیاکە و بەردەوامبوونی گەشتە ئاسمانییەکانە. هێڵی ئاسمانی لاتام لە ساڵی 1929 لە وڵاتی چیلی دامەزراوە، لە ساڵی 1961 هەمان کۆمپانیا هیڵی ئاسمانی تامی لە بەرازیل دامەزراند و لە ساڵی 2012 شدا ئەو دوو هێڵە ئاسمانییە تێکەڵکران و گروپی فرۆکەوانی لاتامیان پێکهێنا.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت. له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 36، سلێمانی 35، دهۆك 34، كه‌ركوك 37 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت. له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 28ی ئایار، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت. هه‌روه‌ك پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك له چاو ئه‌مڕۆدا به‌رز ده‌بنه‌وه و لە هەولێر به‌رزترین پله 38، سلێمانی 36، دهۆك 36، كه‌ركوك 39 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هاوڵاتى لە هێرشێكی چەكداریدا، سێ سەربازی ئەمەریكی و پێنج شەرڤانی هەسەدە لەسەر رێگەی نێوان حەسەكە و دێرەزوور لە سوریا برینداربوون. ئاژانسی سانا ناسراو بە حكومەتی سووریا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 27ئایارى2020 رایگەیاند "كاروانێكی سەربازیی ئەمەریكی لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكراتی (هەسەدە) لە گوندی روەیشد لەسەر سنوری نێوان پارێزگاكانی حەسەكە و دێرەزوور روبەڕوی هێرشێكی چەكداری نەناسراو بوونەتەوە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمەریكی و پێنج شەڕڤانی هەسەدە بریندار بوون". ئەو ئاژانسەی حكومەتی سوریا روونیشیكردەوە، هەشت بریندارەكە گواستراونەتەوە بنكەیەكی پزیشكی ئەمەریكی لە شارۆچكەی شەدادیی باشوری حەسەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر. هاوکات لە كۆتایی مانگی ئازاریش سەربازێكی دیكەی ئەمریكی لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كوژرا. دوای ئاڵۆزیەكانی نێوان هێزە كوردیەكان و توركیا ئەمریكا لە سەرەتای ساڵی رابردوو بڕیاری كشاندنەوە و كەمكردنەوەی هێزەكانی خۆی لە سوریا دەركرد و لە ئێستادا تەنها لە چوارچێوەی پاسەوانی لە بیرەنەوتیەكانی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ هەسەدە ماونەتەوە.
هاوڵاتى سێ ھەزار پزیشک و كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئێران لە ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تووشی ئەو ڤایرۆسه بوون. رەزا جەلیلی، سەرۆكی نەخۆشخانەی تەجریش لە تاران لە كۆبوونەوەیەكدا ئاماری تووشبووانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی بە پەتای كۆرۆنای رایگەیاند " لەسه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای كۆرۆناوە لە ئێران، جگە لە تووشبوونی سێ ھەزار كارمه‌ندی ته‌ندروستی بە ڤایرۆسەکە، ھاوكات 110 پزیشک و کارمەندی تەندروستیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. جەلیلی ئاماژەی بەوەشدا، بەشی زۆری تووشبووان و ئەوانەش كە گیانیان لەدەستداوە، لە پەرستاران و كارمه‌ندی بەشی تاقیگە و دواتر پزیشكەكانن. ئەو ئامارە لە كاتێكدایە، بەرپرسە ئێرانییەکان ئێستاش هۆشداری دەدەن؛ ھێشتا كۆرۆنا لە ئێران‌دا بەربڵاوە و، رۆژانە زیاتر لە هەزار كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن. بەپێی دوا ئامارەكان، تائێستا 7 ھەزار و 508 كەس بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و، 139 ھەزار و 511 كەسیش تووشی ئەو پەتایە بوون.
هاوڵاتى جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی بكات ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمان له‌وباره‌یه‌وه بكات. دریۆ واڵته‌ر، جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ی Defense Newsی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی بكات ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربكات. پێشتریش رۆژنامه‌ی واشنتن پۆس بڵاویكردبوه‌وه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و وڵاته له‌دوای ساڵی 1992ه‌وه، هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی نه‌كردوه. گفتوگۆكه‌ی ئه‌مریكا له 15ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدراوه و له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی كراوه.
هاوڵاتى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى داواى هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ له حزبه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و راشیگه‌یاند:"سازان و رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردستانى ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌که‌مى کاره‌کانمان ده‌بێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ئایارى 2020 مه‌کتبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆنه‌ى "شۆڕش"ى گوڵانه‌وه په‌یامێکى بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاند"سۆز دووباره ده‌که‌ینه‌وه له پێناو رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییاته‌کان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ى ئێستا، که له‌لایه‌ک په‌تاى کۆڕۆنا و له‌لایه‌کى دیکه قه‌یرانى سیاسى و ئابوورى له‌ئاستى جیھان به‌گشتى و عێراق و کوردستان به‌تایبه‌تى له په‌ره‌سه‌ندندان". "سازان و رێکخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى کوردستانى ئه‌وله‌ویه‌تمان ده‌بێت" هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات که "تێپه‌ڕاندنیان به که‌مترین زیان، له ئاستى به‌رپرسیاریه‌تى مرۆڤایه‌تى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى سه‌رشانمان بین و رێگاى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ھه‌ڵبژێرین و رێگا له که‌ڵه‌که‌بوونى زیاترى کێشه‌کان بگرین". هاوکات، داواشى له ھه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان له ئاستى عێراق و کوردستان کردوه که لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ ھه‌ڵده‌نه‌وه و ته‌واوى تواناکانیان سه‌رفى به‌دیھێنانى خۆش ژیانى ھاوڵاتیان بکه‌ن و به‌کردار"به په‌رچه‌کردار کات به‌فیڕۆنه‌درێ و له‌ئاستى ئه‌و پشتیوانى و متمانه‌یه دابن که ھاوڵاتیان به حزبه‌کانیانیان به‌خشیووه". مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو،" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که به‌دیھێنانى ته‌بایى و برایه‌تى و یه‌کڕیزى بگرینه‌به‌ر و سازان و رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردستانى له ریزبه‌ندى یه‌که‌مى کاره‌کانمان ده‌بن".
هاوڵاتى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ تاقیکردنه‌وه‌کانى کۆتایى ساڵ له زانکۆ و په‌یمانگاکاندا به‌ڕێوه‌ناچن و نمره‌کانى وه‌رزى یه‌که‌مى خوێندن وه‌ک ئه‌نجامى کۆتایى بۆ خوێندکاران هه‌ژمارده‌کرێن. ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:" دواى ڕاوێژ و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ، له کۆبونه‌وه‌ى ژماره (٨)ى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى که له‌ڕێکه‌وتى ٢٦/٥/٢٠٢٠ به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ئه‌نجام درا ، دواى تاوتوێ کردنى دواگۆڕانکارییه‌کانى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و چاره‌نوسى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠)، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌م بڕیارانه دراوه". ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵا: مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیانى ئازیز ى زانکۆکانى کوردستان و دامه‌زراوه‌کانى خوێندنى باڵا سه‌ره‌تا له ناخى دڵمه‌وه پیرۆزبایى جه‌ژنى ره‌مه‌زانتان لێده‌که‌م، هیواى ته‌ندروستى باش بۆ هه‌موو لایه‌کتان ده‌خوازم و هه‌روه‌ها هیوام وایه کوردستانه‌که‌مان به‌ره‌و ئارامى و سه‌قامگیرى ئابورى و سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر هه‌نگاو بنێت، وه‌ک ده‌زانن به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى گشتگیرى کۆرۆنا و لیکه‌وته‌کانى و ڕێکاره خۆپارێزیه‌کان و گرفت و قه‌یرانى ئابورى ، هه‌رێمه‌که‌مان به قۆناغێکى دژوار‌دا تێپه‌ێ ده‌بێت، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵى داوه به ره‌چاوکردنى دۆخى ئابورى و سایکۆلۆجى مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و پاراستى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى چاره‌سه‌رى واقیعى و گونجاو بۆ پاراستنى خوێندنى ئه‌مساڵ بدۆزینه‌وه، لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم سوپاسى تایبه‌تى مامۆستایانى ئازیز و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆکانى کوردستان بکه‌م که له‌م قۆناغه‌دا سه‌ربارى قه‌یران و گرفته‌کان توانیان به گیانى له خۆبردوویى و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتى نیشتیمانى هاوکارى پاراستنى پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌م ساڵ بکه‌ن. هه‌ر وه‌ک پێشتر له ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت بڕیارمان دابوو که ئه‌گه‌ر دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێمه‌که‌مان له‌بار بێت ئه‌وا له ٣١/ ٥/٢٠٢٠ ده‌رگاى کامپه‌سى زانکۆکان بکه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامى به پرۆسه‌ى خوێندنى بده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواگۆڕانکاریه‌کانى دۆخى ته‌ندروستى و ڕێنمایى و ڕاپۆرته‌کانى دامه‌زراوه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێمان ده‌ڵێن که له ئێستادا ناتوانین ده‌رگاى کامپه‌سه‌کانى خوێندن بکه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکان له شار و شارۆچکه و شوێنه جیاجیاکانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه دێن و له نێو به‌شه ناوخۆییه‌کاندا نیشته‌جى ده‌بن، هه‌ر بۆیه له‌ئێستادا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو کامپه‌س و به‌شه ناوخۆییه‌کان مه‌ترسى بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى ئه‌م په‌تایه دروست ده‌کات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دواى ڕاوێژ و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ، له کۆبونه‌وه‌ى ژماره (٨)ى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى که له‌ڕێکه‌وتى ٢٦/٥/٢٠٢٠ به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ئه‌نجام درا ، دواى تاوتوێ کردنى دواگۆڕانکارییه‌کانى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و چاره‌نوسى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠)، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه درا : بڕگه‌ى یه‌که‌م: ئه‌و زانکۆیانه‌ى که په‌یڕه‌وى بۆڵۆنیا پرۆسێس ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه بڕیاردرا: 1. ئه‌ژمارکردنى هه‌موو ئه‌و کریدیتانه‌ى که خوێندراوه و تاقیکردنه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجام دراوه بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠). 2. ئه‌و کریدیتانه‌ى که نه‌خوێندراوه ئه‌وا دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر سیمیسته‌ره‌کانى داهاتوو له ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) و له سیمیسته‌ره‌کانى ساڵانى داهاتوو ده‌خوێندرێت، چونکه به گوێره‌ى سیستمى بۆڵۆنیا ئه‌م جۆره گۆڕانکاریانه ڕێگه‌پێدراوه به پێى بنه‌ماکانى کۆکردنه‌وه‌ى کریدیت. بڕگه‌ى دووه‌م: سیسته‌مى ساڵانه و سیسته‌مى کۆرسات: به‌م شێوه‌ى خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت: 1. هه‌موو به‌شه‌کان (زانستییه‌کان و مرۆڤایه‌تییه‌کان) ئه‌نجامى تێرمى یه‌که‌میان بۆ ئه‌ژمار ده‌کرێت بۆ مه‌به‌ستى ده‌رچوون یان ده‌رنه‌چوونى ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠). 2. ئه‌و قوتابى و خوێندکارانه‌ى که له ئه‌نجامه‌کانى تێرمى یه‌که‌م ده‌رنه‌چوون یاخود تاقیکردنه‌وه‌یان نه‌کردوه، ئه‌وا زانکۆکان له ڕێگه‌ى ڕاپۆرتى زانستى یاخود هه‌ر میکانیزمێکى تر‌ى گونجاو هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى قوتابیان و خوێندکاران بگه‌ڕێنه‌وه نێوکامپه‌سى زانکۆکان. 3. ئه‌و قوتابى و خوێندکارانه‌ى که به‌ئه‌نجامه‌کانى تێرمى یه‌که‌م ده‌رچوون ئه‌وا سه‌رپشکن که دوباره به‌شداربن له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ى که به ڕاپۆرت و میکانیزمه‌کانى تر ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌گه‌ر خوێندکارێک بیه‌وێت نمره‌کانى به‌رزبکاته‌وه له پێناو پاراستنى کێبڕکێى زانستی. 4. سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ى ده‌رچوونى قۆناغه کۆتاییه‌کان ئه‌وا نمره‌کان دابه‌ش ده‌کرێت له نێوان مامۆستاى سه‌رپه‌رشتیار و یه‌ک مامۆستاى تر‌ى هاوپسپۆر که هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توێژینه‌وه‌که ئه‌نجام ئه‌دات. 5. سه‌باره‌ت به قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى کۆتایى کۆلیجه‌کانى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان ئه‌وا ده‌نێردرێنه ناو نه‌خۆشخانه‌کان بۆ ته‌واوکردنى لایه‌نى پراکتیکى وانه‌کانیان و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت له‌برى تاقیکردنه‌وه‌ى کۆتایى ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠). بڕگه‌ى سێیه‌م: بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕیارانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات ئه‌درێت به زانکوکان بۆ دارشتنى وورده‌کارى جێبه‌جێکردن له‌پێناو ڕه‌چاوکردن و پاراستنى جیاوازى و تایبه‌تمه‌ندێتى نێوان زانکۆکان. بڕگه‌ى چواره‌م: زانکۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌کانیش ئه‌م بڕیارانه‌ى سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ن. بڕگه‌ى پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به قوتابیان و خوێندکارانى دبلۆمى باڵا و ماسته‌ر و دکتۆرا ئه‌وا به‌پێى بڕیاره‌کانى پێش‌و و پرۆگرامى خوێندنى خۆیان به‌رده‌وام ئه‌بن. له کۆتاییدا هیواى ته‌ندروستى و سه‌رکه‌وتن بۆ یه‌که‌به‌یه‌که‌ى خوێندکاران و قوتابیان ده‌خوازم و له ناخه‌وه سوپاسى دایک و باوک و که‌سوکارى به‌ڕێزیان ده‌که‌م که له پێگه‌یاندنى ڕۆڵه‌کانیاندا ماندوو بوون و درێغییان نه‌کردوه، هه‌روه‌ها جارێکى تر پێ به‌دڵ سوپاسى سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزه‌کانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و زانکۆکان ده‌که‌م که هه‌میشه له پێناو خزمه‌تکردن و پێگه‌یاندنى ڕۆڵه‌کانى نیشتیمانه‌که‌ماندا درێغیان نه‌کردوه. له‌گه‌ڵ هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک. د. ئارام محمد قادر وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی ٢٦/٥/٢٠٢٠
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات که سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ره‌وشى هاتوچۆ ئاسایى ده‌کرێته‌وه‌و ده‌شڵێت:" له‌ئاینده بریاره له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن یا سووکرنى هاتوچۆى پارێزگایه‌ک بۆ پارێزگایه‌کى دیکه ده‌درێت". نادر رۆستى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ى ئایارى 2020 ره‌وشى هاتوچۆ له پارێزگاکان واتا له‌ناو یه‌ک پارێزگادا ئاسایى ده‌کرێته‌وه و ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ى سه‌ر به هه‌ولێر یا دهۆک و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ن ده‌توانن هاتوچۆ بکه‌ن و سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌کان کراونه‌ته‌وه که کراوه‌بن". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌چوارچێوه‌ى پشووى رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا چاوه‌روان ده‌کرێت هاوڵاتیان بچنه شوێنه گه‌شتیارییه‌کان. نادر رۆستى وتیشى:" له رۆژانى ئاینده بریار ده‌درێت هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاکان بکرێته‌وه یان سووک بکرێت ئه‌و بریاره‌ش لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌یده‌ن نه‌ک ئێمه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵیاندا". وته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌کان له‌ناو پارێزگاکاندا کراوه ده‌بن و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانیان بکه‌ن.