هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، تووشبووەکان لە پێنج پیاوی تەمەن 51 و 45 و 44 و 39 و 38 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵ پێکهاتوون. ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها یەك لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
هاوڵاتى ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی جارێكی دیكه هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی كلۆرۆكوین و هایدرۆكسی كلۆرۆكوین وه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ده‌دات و ده‌ڵێت " كه ئه‌و ده‌رمانانه تایبه‌تن به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی مه‌لاریا". به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "روسیا الیوم"، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاژانسی ناوبراو دووپاتی كرده‌وه، "جارێكی دیكه به‌بیر ئه‌وانه ده‌هێنینه‌وه كه له بواری چاودێری پزیشكی كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به وردی چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و ده‌رمانانه به‌كار ده‌هێنن و تێبینی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه مه‌ترسیدارانه له‌سه‌ر نه‌خۆش بكه‌ن". ئاژانسه ئه‌وروپییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كلۆرۆكوین و هایدرۆكسی كلۆرۆكوین ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری مه‌لاریا و هه‌ندێك نه‌خۆشی به‌رگری خودی په‌سه‌ند كراون و سه‌لامه‌تی به‌كارهێنانیان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وتی: ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپا چیتر ئه‌و ده‌رمانانه بۆ چاره‌سه‌ری په‌تای كۆرۆنا به‌كار ناهێنن، چونكه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵی به‌دواوه‌یه. ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی پێشبینییان بۆ ده‌ره‌نجامه مه‌ترسیدار و نه‌رێنییه‌كان، به‌كارهێنانی ئه‌و دوو جۆره ده‌رمانه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵپه‌ساردووه.
هاوڵاتى وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند سووتاندنی گەنمی جووتیاران لە مەخموورەوە بۆ خانەقین بە پرۆسەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەزانن و داواش له هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌کات سەروماڵی جووتیاران لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بپارێزن بەپێی گونجاوی شوێنەکان بپارێزن. وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ هه‌ینى، 29 ئایارى 2020 رایگه‌یاند " بەداخەوە سەرو ماڵی جوتیارانمان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كەوتووەتە بەر ئاگری رق و كینە، سوتاندنی گەنمی جوتیارانمان لە مەخمورەوە بۆ خانەقین بە پرۆسەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەزانین، كە ساڵانە چەند بارە دەبێتەوە و رەنجی ئەو ساڵەیان بە هەدەر دەدرێت". وەزارەتی کشتووکاڵ داوا لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات سەروماڵی جووتیاران لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بپارێزن بەپێی گونجاوی شوێنەکان. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کشتووکاڵدا هاتووە، بەرپرسیاریێتی پاراستنی بەروبوومی جووتیاران لە ئەستۆی وەزارەتی کشتووکاڵی حکومەتی عێراق و ئیدارەی پارێزگای كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان. هەر لەبارەی پاراستنی بەروبوومی جووتیاران، وەزارەتی کشتووکاڵ ئاماژە بەوە دەکات، نوێنەریان لەگەڵ وەزارەتی كشتووكاڵی حكومەتی فیدرال داوای كردووە دەخلودانی جووتیاران لەو ناوچانە بپارێزرێت. دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو :- راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەداخەوە سەرو ماڵی جوتیارانمان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كەوتووەتە بەر ئاگری رق و كینە، سوتاندنی گەنمی جوتیارانمان لە مەخمورەوە بۆ خانەقین بە پرۆسەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەزانین، كە ساڵانە چەند بارە دەبێتەوە و رەنجی ئەو ساڵەیان بە هەدەر دەدرێت. پێشتریش وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە كردبوو سەرو ماڵی جوتیاران لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بپارێزن بەپێی گونجاوی شوێنەکان، بەڕێوەبەرایەتیەكانی كشتوكاڵیشمان داوایان لە یەكە ئیداریەكانی ئەو ناوچانە كردووە رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی جوتیاران. هەروەها نوێنەرمان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ داوای كردووە دەغڵ و دانی جوتیاران لەو ناوچانە بپارێزرێت. لێرەشەوە داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق و ئیدارەی پارێزگای كەركوك و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین و بەرپرسیارەتی پاراستنی سەرو ماڵی جوتیارانیان لەو ناوچانە لە ئەستۆدایە، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەى زيانەکان. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 2020/5/29
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 2 كه‌سی دیكه‌ی له شاری هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "ھەردووکیان پیاون تەمەن 58 و 45 ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر". ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەردووکیان پیاون تەمەن 58 و 45 ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر. وەزارەتی تەندروستی 29 ئایار 2020
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند لە 24 کاتژمێری رابردوو، 416 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە. 265 تووشبووی نوێ دانیشتووی بەغدان، بە دوایدا شاری سلێمانی بە 22 حاڵەت و بەسرە و کەربەلا و دیالە زیاد لە 10 تووشبووی نوێیان هەیە. وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە، تاوەکو ئێستا 185 کەس لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتەکانیش گەیشتە پێنج هەزار و 873 کەس. هەروەها، سێ هەزار و 44 کەسیش ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
هاوڵاتى سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ رایگەیاند "حوكمڕانیە موفلیسكراوەكەی ئێوە مەترسیە لەسەر ژیانی خەڵك، ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەكان دەترسن و بە كۆرۆنا دەریدەبڕن". سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان له‌تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک رایگەیاند،"حوكمڕانیە موفلیسكراوەكەی ئێوە مەترسیە لەسەر ژیانی خەڵك، ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەكان دەترسن و بە كۆرۆنا دەریدەبڕن، دەتانەوێ بەناوی گەڕانەوەی كۆرۆنا ھێز بڵاوە پێ بكەن، خەڵك بكەنەوە ماڵەكانیان نەبادا خۆپیشاندان سەقامگیری پایتەخت تێكبدا". راشیگەیاندوە،"ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن سەقامگیری بەرھەمی تۆقاندن و برسیكردنە و دەبێ تێكدرێ". ئاماژەی بەوەشكردوە،"مەترسیەك لەسەر ژیانی خەڵك و ئایندەیان ھەبێ ئێوە و حوكمڕانیە شكست خواردوەكەتانە، برسیكردن و موچەبڕین ژیانی خەڵكی خستۆتە مەترسی. ئێوە كەی ئاگاتان لەژیانی میلەتە تا لەخەمی مەترسیەكانی سەر ژیانی بن". ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاندبوو، رێگە نادەن هیچ كەسێك لەژێر هەر ناونیشانێكدا بێت سەقامگیریی شارەكە تێكبدات و هەر كەس و لایەنێك، ناوخۆیی بێت یان دەرەكی، ئەو كارە بكات، رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگرنەبەر.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى رایگه‌یاند که بڕیاریانداوه له کۆتایى ئه‌مساڵدا چوارده‌هه‌مین کۆنگره له شارى دهۆک ببه‌ستن. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئایارى 2020 عه‌لى ته‌ته‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى به‌میدیاکانی حزبه‌که‌ی راگه‌یاند:"پارتى بڕیاریداوه له‌کۆتایى ئه‌مساڵ چوارده‌مین کۆنگره‌ى خۆى له‌شارى دھۆک ببه‌ستێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستى به‌ئاماده‌کاریه‌کانى کردووه". هه‌روه‌ها پێشیوابوو پارتى هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه ده‌دات، کۆنگره‌ى ئه‌مجاره‌ى بکات به‌یه‌کێک له‌سه‌رکه‌وتوترین کۆنگره‌کانیو کار بۆ ئه‌وه ده‌کات، له‌کۆنگره‌کانى پێش‌و جیاوازتر بێت. پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ساڵى 1946 دامه‌زراوه‌و تائێستا 13 کۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه و له په‌رله‌مانى کوردستان خاوه‌نى 45 کورسییه‌و سه‌رۆکى هه‌رێم و حکومه‌ت و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى له‌لایه‌و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکایه‌تى حزبه‌که ده‌کات. ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ى پارتى له کۆتایى ئه‌مساڵدا به‌هۆى رێکاره‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنى عێراقه‌وه هه‌یه که ده‌بێت حزبه‌کان چوار ساڵ جارێک کۆنگره ئه‌نجام بده‌ن و له‌وباره‌یه‌شه‌وه دووجار نوسراو بۆ پارتى نێردراوه.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکرا. ئاشکرای کردووە، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە و پیشەی پاسەوانە لە فڕۆکەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێلە لە پارێزگای دھۆك. ئەوەشی خستووەتە ڕوو، تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی، تەندروستی دهۆک داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتیان کرد، ئەوانەی لە دوا 14 مانگەوە لە بەغداوە گەڕاونەتەوە، پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن
هاوڵاتى یه‌کینه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان(یه‌ره‌که) به‌ڕه‌سمى شه‌هیدبونى دوو گه‌ریلاو سێ وڵاتپارێزى له بۆردومانه‌که‌ى تورکیا له گوندى "سه‌فره"ى شارباژێر راگه‌یاند. جه‌ختیش ده‌کاته‌وه"به بێ هه‌بونى ده‌ستى خیانه‌ت، دوژمن ناتوانێت بگاته ئامانجه‌کانى و کاره‌ساتى له‌و چه‌شنه ڕوبدات." ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئایارى 2020 فه‌رمانداریى یه‌کینه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان(یه‌ره‌که)، له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى شه‌وى 26ى ئه‌م مانگه‌ى سه‌ر گوندى سه‌فره-ى ناوچه‌ى شارباژێڕ له باشورى کوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و شه‌هیدبونى دو گه‌ریلا و سێ وڵاتپارێزى ڕاگه‌یاند. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که... بۆ راى گشتی له هه‌مبه‌ر ده‌سکه‌وتى گه‌لى کورد، ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌ر به‌رده‌وام خه‌ریکى هێرش و قڕکردنن. به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تى فاشیست و داگیرکه‌رى تورک هێرشى نرخ و ده‌سکه‌وتى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى له هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان ده‌کات. ئامانجى ده‌وڵه‌تى دژه مرۆڤى تورکیه ته‌سلیم گرتن و له ناوبردنى هه‌مو کوردانه و به بێ جیاوازیى له باکور، باشور، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات درێژه به ده‌ست درێژییه‌کانى خۆى ده‌دات. مخابن ئه‌و داگیرکاریانه به یارمه‌تى و له رێگه‌ى کوردى خائنه‌وه پێک دێنیت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شه‌وى ٢٦ى مه‌ى رێکه‌وت له گه‌ڵ جۆزه‌ردان کاتژمێر ١١ و ٤٥ ده‌قه، له کاتێکدا دو هه‌ڤاڵمان له گه‌ڵ سێ وڵاتپارێز که بۆ میوانى سه‌ردانى هه‌ڤاڵانى ئێمه‌یان کردبو، له نێو ماشینێکى مه‌ده‌نى دا، له هه‌رێمى ئاسۆس له نێو گوندى سه‌فره، به کوردینه‌ى فڕۆکه‌ى سیخۆڕى ده‌که‌ونه به‌ر هێرشى فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى ئه‌رته‌شى داگیرکه‌رى تورک و هه‌ر پێنج شه‌هید ده‌بن. ئه‌و روداوه جارێکى تر سه‌لماندى که به بێ هه‌بونى ده‌ستى خیانه‌ت، دوژمن ناتوانێت بگاته ئامانجه‌کانى و کاره‌ساتى له‌و چه‌شنه روبدات. له‌و هێرشه‌دا دو رێ هه‌ڤاڵمان به ناوه‌کانى رێباز سنه و زنار بروسک شه‌هید ده‌که‌ون هه‌روه‌ها ناسنامه‌ى ئه‌و سێ وڵاتپارێزه له داهاتودا بۆ راى گشتى راده‌گه‌ینین. هه‌ڤاڵ رێباز سنه وه‌ک گه‌نجێکى رۆژهه‌ڵات ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ى که له سه‌ر گه‌لى کورد به گشتى به‌ڕێوه ده‌چێت قبوڵ نه‌کرد و بۆ وڵام دانه‌وه‌ى داگیرکاریه‌کانى دوژمن، روى له چیا ئازاده‌کانى کوردستان کرد و به‌شدارى ناو ریزى گه‌ریلاى ئازادى کوردستان بو. شه‌هید رێباز هه‌ر له سه‌ره‌تاى به‌شدار بونیه‌وه به پابه‌ند بون به فکر و فه‌لسه‌فه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ و خۆشه‌ویستى گه‌ل و نیشتمان زۆر به زویى خۆى گه‌یانده ئاستى ملیتانى ئاپۆیى و ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تى شۆڕشگێڕى گرته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها له نێو هه‌ڤاڵانیدا نمونه‌یه‌ک له جوانى و خۆشه‌ویستى بو. هه‌ڤاڵ زنار بروسک جه‌وانێکى خه‌ڵکى شارى خۆى سه‌ر به رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بو. هه‌ڤاڵ زنار هه‌ه‌ر له منداڵیه‌وه ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان ده‌ناسێت و هه‌ست به داگیرکاریى و بێ عه‌داڵه‌تى دوژمن ده‌کات. بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى زه‌خت و زۆرێک که له سه‌ر گه‌لى کورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت رو له ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیى و به‌شدارى ریزى گه‌ریلاکانى ئازادى ده‌بێت. هه‌ڤاڵ زنار به بڕیار و هه‌ڵسوکه‌وتى خۆى له نێو هه‌ڤاڵانیدا پێشه‌نگایه‌تى کرد و هه‌تا دوایى له سه‌ر رێبازى رێبه‌ر ئاپۆ تێکۆشا. ئێمه وه‌ک یه‌کینه‌کانى پاراستنى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان YRK بۆ شه‌هید زنار و شه‌هید رێباز و هه‌ر سێ شه‌هیدى تر سه‌ره‌تا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه و که‌سوکارى شه‌هیدان و هه‌مو گه‌لى کورد ده‌که‌ین و له که‌سایه‌تى ئه‌واندا یادى هه‌مو شه‌هیدانى رێگاى ئازادیى به‌رز راده‌گرین. به‌ڵێن ئه‌ده‌ین که تۆڵه‌ى شه‌هیدان به به‌دیهێنانى ئامانج و ئاره‌زوه‌کانیان که ئازادى گه‌ل و نیشتمانه بسێنین و تێکۆشانى خۆمان به‌هێزتر بکه‌ین. هه‌روه‌ها بانگ له گه‌لى خۆمانى وڵاتپارێز ده‌که‌ین که به‌وپه‌ڕى رێزه‌وه خاوه‌ندارى له شه‌هیدو بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان بکه‌ن و له‌دژى داگیرکارى و خیانه‌ت تێ‌بکۆشن و ئه‌رکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى خۆیان پێکبینن. سڵاو و ڕێزى شۆڕشگێری فه‌رمانداریى یه‌کینه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان YRK
هاوڵاتى کونسوڵخانەی ئەمریکا رایگه‌یاند کۆمه‌ڵێک هاوکاریی سەربازییان گه‌یاندۆته هێزەکانی پێشمەرگە تاوەکو لە جەنگی دژ بە داعش بەکاربهێنرێن. کونسوڵخانەی ئەمریکا تویتێکدا ئه‌مرۆ هه‌ینى، 29 ئایارى 2020 رایگه‌یاند " جل و پێداویستی سەربازیی بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە تاوەکو لە جەنگی دژ بە داعش بەکاربهێنرێن". ئاماژەی بەوەشکردووە" 23 بالە جلی سەربازیی و تەلی پاراستن دراوە بە پێشمەرگە". کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئاشکراکردنی وردەکاری هاوکارییەکان روونیکردووەتەوە، جلوبەرگە سەربازییەکان لە پۆستاڵ، گۆرەوی، پانتۆڵ، چاکەت و دەستکێش پێکهاتوون.
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات له‌کۆى 87 حاڵه‌تى تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا 9 که‌سیان له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان و یه‌کێکیان دۆخى جێگیر نییه. یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له‌ئێستادا 87 نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کاندان و 9 که‌سیان له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان". ناوبراو وتیشى:" گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 37 ساڵ دۆخى ته‌ندروستى زۆر باش نییه‌و له‌هه‌وڵداین به‌و رێکاره ته‌ندروستیانه‌ى ده‌یگرینه به‌ر دۆخى باش ببێت و له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدایه". وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه ئه‌م حاڵه‌تانه‌ى ئێستاى ڤایرۆسى کۆرۆنا شه‌پۆلی دووه‌م بێت، وتى:" ئێمه له سه‌ره‌تاوه دواى کۆرۆنا ده‌که‌وتین و حاڵه‌ته‌کانمان ده‌ستنیشان ده‌کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵک پابه‌ند بوو به‌رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ئێستادا کۆرۆنا له‌ده‌رگاى نه‌خۆشخانه‌کانمان ده‌دات و هاوڵاتیان خۆیان دێن بۆ پشکنین که ئومێدمان ده‌خواست ئه‌وه روونه‌دات". یاد نه‌قشبه‌ندى، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هاوڵاتیان پابه‌ند نین به‌رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه بۆیه حاڵه‌ته‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیادى کردووه، وتیشى:" ئێمه به‌له‌به‌رچاوگرتنى بژێوى ژیانى دارایى خه‌ڵک و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان هاوسه‌نگییه‌کمان دروست کرد، به‌ڵام وه‌ک چۆن ئێمه هاوکاربووین بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بژێوى خۆیان دابین بکه‌ن، ده‌بوو ئه‌وانیش پابه‌ند بن به رێنماییه سادانه‌ى که هه‌یه له به‌ستنى ده‌مامک و ده‌ستکێش له‌کاتى کارکردن و چونه‌ده‌ره‌وه‌یاندا". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بن به‌رێنماییه‌کانه‌وه حاڵه‌ته‌کان له‌وه‌ى ئێستا زیاتر ده‌بێت و له کۆنتڕۆڵى ئه‌واندا ده‌رده‌چێت، وتیشى:" داوا ده‌که‌م هاوڵاتیان پابه‌ند بن به‌رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و که‌سوکاریان و کۆمه‌ڵگاکه‌مان".
هاوڵاتى وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەدا وێستگەی كارەبای خەبات تەواو دەبێت و بەفەرمی دەكەوێتە كار. ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم ئه‌مرۆ هه‌ینى، 29 ئایارى 2020، رایگەیاند " تیمێكی كۆری گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی تەواوكردنی ویستگەی كارەبای ٣٠٠ میگاواتی قەزای خەبات، بڕیارە لە دوو هەفتەدا ئەو وێستگەیە تەواو بكرێت و بكەوێتە كار". ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت ئەو تیمە گەیشتووەتە هەرێم و دەست بە كارەكانی دەكات بۆ ئەوەی بتوانن كارەبای زیاتر بە هاوڵاتیان بدرێت، هەروەها بڕیارە تەواوی تواناكانی وەزارەتی كارەبا بخرێتەگەڕ لەپێناو دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان و جێگیربوونی دۆخی كارەبای هەرێم". وتیشى" وابڕیاریشە لە مانگی داهاتوودا كارەبا لە بەنداوی دوكانیش زیاد بێت بەمەش دەتوانرێت ١٠٠ مێگاواتی تری كارەبا بە هاوڵاتییان بدرێت". پێشتریش وەزارەتی كارەبا رایگەیاند لەرۆژانی جەژنی رەمەزان 20 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دراوە و ئەوەش تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند" مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت باسى کردووه موچه‌و خه‌رجى دام و ده‌زگاکانى هه‌رێم رێکده‌خاته‌وه ". جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکرده‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ سوککردنى باروگوزه‌رانى خه‌ڵکى که‌مده‌رامه‌ت، ئه‌وه‌شى نوسیووه که"وه‌ک مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌ت باسى لێوه‌کردووه به‌پێى داهات و توانا داراییه‌کانى هه‌رێم، پلانمان بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه داناوه و بودجه‌و خه‌رجى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و مووچه خۆران رێکده‌خه‌ینه‌وه". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، حکومه‌تى هه‌رێم لیژنه‌یه‌کى باڵاى ئابوورى پێکهێناوه بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چاودێرى جێبه‌جێکردنه‌که‌ى ده‌که‌ن و کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن. له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا، کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه به‌پێى یاسا ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران رێکده‌خرێته‌وه‌و ئه‌وانه‌شى له وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌کاندان هێشتا بایۆمه‌تریان بۆ نه‌کراوه‌و ئاوات شێخ جه‌ناب له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا داواى کردووه بایۆمه‌تریان ۆ بکرێت.
هاوڵاتى ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان پێنج ملیۆن و 909 هه‌زار که‌سى تێپه‌ڕاند و ئه‌وانه‌شى به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه 362هه‌زارو 102 که‌سه. ێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئامارێکى نوێى بڵاوکرده‌وه و ئاامژه به مه‌ترسییه‌کانى بڵاوبونه‌وه‌ى گایرۆسى کۆرۆنا ده‌دات. به‌پێى دوایین ئاماره‌کانى جیهان تائێستا پێنج ملیۆن و 909 هه‌زار و 677 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و 362 هه‌زار و 102 که‌س به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى جیهان دوو ملیۆن و 583هه‌زار تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه. هاوکات، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له پله‌ى یه‌که‌مى زۆرى رێژه‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا دێت که تیایدا ملیۆنێک و 768 هه‌زارو 460 که‌س توشى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 103 هه‌زار و 335 تووشبوى ڤایرۆسه‌که گیانیانله‌ده‌ستداوه. مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو له شارى وهانى وڵاتى چین ڤایرۆسى کۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداو له‌ئێستاشدا له زیاتر له 195 وڵات و ناوچه‌ى جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه. له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستانیش ژماره‌ى تووشبوان روو له هه‌ڵکشانه‌وه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌ن خۆیان بپارێزن و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ بکه‌ن به‌تایبه‌ت ده‌ستکێش و ده‌مامک له‌کاتى چونه‌ده‌ره‌وه‌یان بۆ مارکێت و کرینى پێداویستى رۆژانه‌یان. به‌هۆى دووباره مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆناوه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى 27ى ئایارى 2020 قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نێوان پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستانى بۆ 15ى حوزه‌یران درێژکرده‌وه.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له باره‌ى ته‌شه‌نه‌کردنى زیاترى په‌تاى کۆرۆنا په‌یامێکى راگه‌یاند و ده‌ڵێت:" به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌م پابه‌ندبوونه سستیى تێکه‌وتووه، هه‌ندێ لایه‌نیش هه‌وڵى به سیاسیکردنى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى حکومه‌تیان داوه و ویستوویانه رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بده‌ن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "ئێستا ئه‌وانه‌ى که دژ به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه و خه‌ڵکیان هان ده‌دا پابه‌ندى رێنماییه‌کان نه‌بن، ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تى خستنه مه‌ترسیى گیان و ته‌ندروستیى ئه‌م خه‌ڵکه بگرنه ئه‌ستۆ و کۆتایى به یارى کردن به ژیانى خه‌ڵک بێنن". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سرور بارزانی: هاونیشتمانیانى به‌ڕێز، مه‌ترسیى په‌تاى کۆڕۆناى نوێ (کۆڤید-19) زۆر جیددیه و له‌م ڕۆژانه‌دا به هۆى سستیى پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ، خه‌ریکه ئه‌م په‌تایه دیسان به خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه. ئێمه له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه‌دا، داوامان له هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست کرد، که پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن و سوپاسیشتان ده‌که‌م، که پابه‌ند بوون و به شێوه‌یه‌کى زۆر باش ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاکه گیرا و ئه‌م سه‌رکه‌وتنه بووه جێگه‌ى باس و سه‌رنجى زۆر وڵات و رێکخراوى نێوه‌ده‌وڵه‌تی. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌م پابه‌ندبوونه سستیى تێکه‌وتووه، هه‌ندێ لایه‌نیش هه‌وڵى به سیاسیکردنى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى حکومه‌تیان داوه و ویستوویانه رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بده‌ن و به‌داخه‌وه ژیانى ھاووڵاتیانیان بۆ خزمه‌تى ئامانجه سیاسییه‌کانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ئێستا ئه‌وانه‌ى که دژ به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه و خه‌ڵکیان هان ده‌دا پابه‌ندى رێنماییه‌کان نه‌بن، ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تى خستنه مه‌ترسیى گیان و ته‌ندروستیى ئه‌م خه‌ڵکه بگرنه ئه‌ستۆ و کۆتایى به یارى کردن به ژیانى خه‌ڵک بێنن. من جارێکى دیکه داوا له هه‌موو خوشک و برا هاونیشتمانیه‌کانم ده‌که‌م پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن و ته‌ندروستیى خۆیان و که‌سوکاریان و خه‌ڵکى تریش، له ژێر کاریگه‌ریى ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه مه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. سه‌لامه‌تیى ئێوه بۆ ئێمه له هه‌موو شتێک گرینگتره. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان 2020/5/29