شاناز حه‌سه‌ن پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند له‌به‌ر پێویستى بژێوى هاوڵاتیان و کار‌و کاسبى خه‌ڵک قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وه‌ک پێشتر راناگه‌یه‌نرێته‌وه‌و ده‌ڵێت" کارده‌کاته سه‌ر داهات و ئابورى ده‌وڵه‌تیش که دواجار بۆ خه‌ڵک خه‌رج ده‌کرێته‌وه". هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"ئێمه له‌سه‌ر دوو پێشنیار کارده‌که‌ین بۆ بارودۆخى ئێستاى هه‌رێم و شارى سلێمانى به‌تایه‌تى، ئه‌ویش یه‌که‌میان له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانى حکوه‌مته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌منیه‌کان و که‌رتى ته‌ندروستى چاودێرى وردى بارودۆخه‌که بکرێت و به‌دواداچونى به‌رده‌وام هه‌بێت وه رێکاره‌کانى خۆپارێزى توندتر بکرێته‌وه". هه‌روه‌ها پارێزگاری سلێمانی وتیشى:" له‌هه‌ر شوێنێک قه‌ره‌باڵغى و تێکه‌ڵاوبون ى زۆر هه‌بوو، له‌هه‌ر شوێنێک پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان هه‌بێت ده‌بێت دابخرێت و دووه‌میش که زۆر گرنگه و کاریگه‌ریه‌که‌ى زۆر زیاتره پابه‌ندبونى هاوڵاتیانه و که گرنگترین شت ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان پابه‌ندبن و چونکه ئه‌م دۆخه‌که که‌وتۆته سه‌ر خه‌ڵک،". پارێزگارى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" له‌ئێستادا ته‌نها مه‌ترسى کۆرۆنامان له‌سه‌ر نیه تا به قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ چاره‌سه‌رى بکه‌ین، به‌ڵکو ئێستا بۆته ئه‌وه‌ى بژێوى ژیانى خه‌ڵک و هاوڵاتیانى پێوه په‌یوه‌سته و داهات و ئابووریی ده‌وڵه‌ت که دواجار له‌خزمه‌تگوزارى و خه‌ڵکدا سه‌رف ده‌کرێته‌وه کارى تێده‌کات". هاوکات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وتیشى" له‌م حاڵه‌ته‌دا باشترین ڕێگا لاى ئێمه ئه‌وه‌یه رێکاره‌کان توند که‌ینه‌وه و ئاستى خۆپارێزیش لاى هاوڵاتیان به‌رزبکرێته‌وه". هەڤاڵ ئەبوبەكر دوباره ئه‌وه‌ى دوپاتکرده‌وه" تا که‌سێک هه‌ڵگرى ئه‌م ڤایرۆسه بێت و مه‌ترسى و هه‌ره‌شه‌ى ڤایرۆسه‌که به‌رده‌وامه و ئه‌وه هاوڵاتیان و ئێمه‌ین که ده‌بێت خۆمان بپارێزین و له‌هه‌موو وڵاتیشدا وایه که هاوڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌کان نه‌بن ئێمه ناگه‌ینه ئه‌نجامێکى باش".
هاوڵاتى مەكتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەنێرێت بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبه‌که‌یه‌وه و ده‌ڵێت" ەلومەرجێکی ناھەمواری ناوچەکە دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن"> مەکتەبی سیاسی پارتی لە پەیامەکەیدا بۆ چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی رایدەگەیێنێت، بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن. دەقی پەیامەکە بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و، هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەھێزترکردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەکەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان. جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن.. مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ٣١ـی٥ـی٢٠٢٠
شاناز حه‌سه‌ن جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى که پێشتر له‌به‌ر که‌مبونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌کانى توشبوى کۆرۆنا داخران ئێستا ده‌کرێنه‌وه و و ده‌ڵێت" زیاتر له 70نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و 5 بۆ6 نه‌خۆشیان بارى ته‌ندروستیان جێگیر نیه و یه‌کێکیان زۆر هیلاکه". هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا به‌سایتى هاوڵاتى وت" پێشتر سێ نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به توشبونى کۆرۆنا له سلێمانى هه‌بون و دواى که‌مبونه‌وه‌ى توشبوه‌کان و چاکبونه‌وه‌یان داخران، به‌ڵام ئێستا هه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانانه ده‌کرێنه‌وه که به کۆى گشتى جێگه‌ى 300نه‌خۆشى تێدا ده‌بێته‌وه". لەناو شاری سلێمانی سێ نەخۆشخانە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخانكران یەكێكیان شەهید تاهیر عەلی والی لەسەرچنار، نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، نەخۆشخانەی ئاسا سەر بەدەزگای تەندروستی پێشمەرگەیه. جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى وتیشى" له‌م ماوه‌یه‌دا 134نه‌خۆشى کۆرۆنا له پشکنیندا ده‌رکه‌وتون و ئێستا زیاتر له 70توشبوو له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان، که به‌داخه‌وه 5بۆ6 که‌سیان بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره ". ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه" که که‌سێکیان ته‌مه‌نى 52 ساڵه و نیشانه‌کانى زۆر به‌توندى تێدا ده‌رکه‌وتووه و زۆر هیلاکه". دکتۆر هێرش سه‌لیم له‌باره‌ى جیاوازى حاڵه‌ته‌کانى ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى پێشتر ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه که زۆر جیاوازیان هه‌یه و وتى" ئه‌وانه‌ى پێشتر له‌سه‌دا 80 ى توشبوان بێ نیشانه بون و ئێستا زۆربه‌ى زۆریان نیشانه‌یان هه‌یه و بارى ته‌ندروستیان جێگیر نیه زیاتر ده‌مێننه‌وه و نیشانه‌یان هه‌یه و دۆخیان خراپه هه‌ر ئه‌وه‌شه بۆته مه‌ترسیه گه‌وره‌که". هه‌روه‌ها له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى بۆچى زۆربه‌ى راگه‌یاندنى حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا له‌کاتى شه‌واندا راده‌گه‌یه‌نرێن، دکتۆر هێرش وتى" پشکینى کۆرۆنا کاتێکى زۆرى پێویسته تا ئه‌نجامه‌که ده‌رده‌چێت که زیاتره له 12کاتژمێر و هه‌موو حاڵه‌تێکیش که راده‌گه‌یه‌نرێت دوو بۆ سێ جار پشکنینى بۆ دوباره کراوه‌ته‌وه و بۆیه زۆربه‌ى کات پکنینه‌کان له‌دواى کاتژمێر 8ى شه‌وه‌وه ده‌رده‌چن و رایانده‌گه‌یه‌نین". هاوکات دوپاتیشى کرده‌وه، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بن به‌رێنماییه‌کانه‌وه حاڵه‌ته‌کان له‌وه‌ى ئێستا زیاتر ده‌بێت و له کۆنتڕۆڵى ئه‌واندا ده‌رده‌چێت، داوا ده‌که‌م هاوڵاتیان پابه‌ند بن به‌رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و که‌سوکاریان و کۆمه‌ڵگاکه‌مان چونکه خێرایى بڵاوبونه‌وه‌ى زۆر زۆره و بۆیه دۆخه‌که مه‌ترسیداره". له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستان 606که‌س توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و 409 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه و 6ح اڵه‌تى مردن تۆمارکراوه که دواین که‌سیان که‌نجێکى ته‌مه‌ن 37ساڵى شارى سلێمانى بوو.
هاوڵاتى پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند، كە گرتە ڤیدیۆی بڵاوكراوەتەوە و بە ماتۆڕسكیل لەسەر شەقامەكانی سلێمانی دەسوڕێتەوەو تەقە دەكات. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه كه ماتۆڕسوارێك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ته‌قه ده‌كات، به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه ده‌سیپێكرد. تونرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌سه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت و رووبه‌ڕووی دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیل و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردووه". ئاماژە بەوەشكراوە: "تۆمه‌تبار ناوی (هـ، أ، م) له‌دایكبووی 1997 و كورده‌و دانیشتوی شاری سلێمانییه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه راگیراوه".
هاوڵاتى به‌هۆی پشێوییه‌كانی دوای كوشتنی جۆرج فلۆید، پیاوه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته تائێستا له‌و 17 ناوچه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌زار و 400 كه‌سی ده‌ستگیر كردووه. له 17 شار و ولایه‌ت و ناوچه‌ی ئه‌مریكا خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی هاوڵاتیان دژی كوشتنی پیاوه ره‌شپێسته‌كه ئه‌ندامدرا و ئاراسته‌ی ناڕه‌زاییه‌كان بۆ پشێوی و كاری تێكده‌ری و سوتاندنی بازاڕ و ئۆتۆمبیل و تاڵانكردنی كۆگاكان په‌ره‌ی سه‌ند. له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران ده‌یه‌وێت ئاگر له بازاڕێك به‌ر بدات، به‌ڵام خۆی ده‌سووتێت، گرته‌یه‌كی دیكه‌ش پێكهه‌ڵپژانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیسی پیشان ده‌دات كه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران پۆلیسه‌كه به‌سه‌ر شه‌قامێكدا راده‌كێشێت. بەهۆی کوشتنی هاوڵاتییەکی رەشپێست بە ناوی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسی ئەمەریکاوە، پشێوی و خۆپیشاندان لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا دەستی پێکردووە، لە هەندێک ناوچەش دەیان مارکێت و شوێنی کار سووتێنراون و تاڵانکراون. بەشێک لە ئەمەریکییەکان، پۆلیس بە توندوتیژ و نایەکسان بەرامبەر بە رەشپێستەکان دەزانن.
شاناز حه‌سه‌ن سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند لە ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستاندا كار بۆ دروستكردنی پاڵاوگەیەكی نەوت دەكرێت كە نزیكە لە پێگەكانی داعش و ده‌ڵێت" چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلار تێدا خەرج كراوە". شیرین ئەمین سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى فراکسیۆنى گۆران له‌په‌رله‌ماى کوردستان له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" لەنزیك ناوچەی پەڵكانە كە جێ‌و پێگەی داعش و گروپە چەكدارەكانە كار بۆدانانی پاڵاوگەیەكی نەوت دەكرێت، که‌نزیکه‌ى ساڵێکه کارى تێداده‌کرێت و چەندین ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج كراوە هەندێ جوڵە بۆ ئێمەی پەرلەمانتار جێی گومانن". هەروەها سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى وتیشى“ئاشكرایە ناوچەی پەڵكانەی نزیك خورماتوو،سنوری شاخی غەڕە جێ پێگەی داعش و گروپە چەكدارەكانە، بەڵام لە نزیك ئەو ناوچەیە و لە ژێر دەسەڵاتی هەرێم، كار بۆ دانانی پاڵاوگەیەكی گەورەی نەوت دەكرێ و كاری تێدا دەكرێ". ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان باسی لەوەشكرد كە بەپێی بەدواداچوونەكانیان "ئەو پاڵاوگەیە زیاتر لە ساڵێكە كاری تێدا دەكرێ و زۆری نەماوە تەواو ببێت ". شیرین ئەمین جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه “ئەوەی جێی گومانە، ئەو ناوچەیە نەوتی تێدا نیە، تا پاڵاوگەی بۆ دابنرێ، جگە لە ناوچەی پەڵكانەی ژێر دەسەڵاتی داعش نەبێ، یا دانانی پاڵاوگە بۆ پاڵاوتنی نەوتی كوێ یە؟ پاشان ناوچەكە كە لەڕووی ئەمنیەوە ئاڵۆزە، چۆن ئەو پارە زۆرە لەدروستكردنی پاڵاوگە لە ناوچەیەكی ناسەقامگیردا خەرج كراوە؟ ". سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له‌وه‌ش دوا “ئەم پرسە زۆر نیشانەی پرس بەدوای خۆیدا دێنێت و ئێمه سه‌رقاڵلى کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى زیاترین و دواتر هه‌موو ورده‌کاریه‌کان ده‌خه‌ینه روو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌کان و شیکردنه‌وه‌ى پێویست بۆ درستکردنى پاڵاوگه‌یه‌کى له‌و شێوه‌یه به‌تایبه‌ت له‌وناچه‌یه‌دا! ”.
هاوڵاتى به‌هۆی پێشێلكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كه خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا سه‌پاندوویه‌تی، سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانیا به 700 دۆلار غه‌رامه كرا. ئاژانسی فه‌رمیی رۆمانیا بڵاویكرده‌وه كه لۆدۆفیك ئۆرپان، سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانیا سێ هه‌زار لیۆ كه ده‌كاته نزیكه‌ی 700 دۆلار غه‌رامه‌ی داوه، چونكه پابه‌ند نه‌بووه به جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا. پێشێلكردنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانیا ئه‌وه بووه كه به‌بێ ده‌مامك له نووسینگه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ت دانیشتووه و جگه‌ره‌شی كێشاوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێنماییا ته‌ندروستییانه‌یه كه به بڕیاری خۆی بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا سه‌پاندووه.
هاوڵاتى وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا قوتابیان و خوێندکارانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیانەوە، ئەوانەی دەرچوون و دەرنەچوون تا سێ وانه، داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان (وەزاری) دەبن، پێویست ناکات تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام بدەن. وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌م راگه‌یاندراوه‌دا له‌چه‌ند خاڵێکدا ورده‌کارى بۆ خوێندکاران خستۆته ڕوو...
هاوڵاتى بەهۆی کوشتنی هاوڵاتییەکی رەشپێست بە ناوی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسی ئەمەریکاوە، پشێوی و خۆپیشاندان لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا دەستی پێکردووە، لە هەندێک ناوچەش دەیان مارکێت و شوێنی کار سووتێنراون و تاڵانکراون. بەشێک لە ئەمەریکییەکان، پۆلیس بە توندوتیژ و نایەکسان بەرامبەر بە رەشپێستەکان دەزانن. جەواد زەریف لە توتێکدا لە رێگای دەستکاریکردنی وێنەیەک گاڵتە بە ئەمەریکا دەکات، بەوەی واشنتن باسی لە خۆپیشاندان لە ئێران دەکرد، بەڵام ئەمەریکا خۆی تووشی خۆپیشاندان بووە. جەواد زەریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رەخنە لە حکومەتی ئەمەریکاش دەگرێت و دەڵێت، کاتی ئەوەیە دژی رەچەڵەکپەرستیی بوەستینەوە. لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند "ئێوە هاوڕەگەزخوازەکان لە سێدارە دەدەن، بە بەرد ژنان دەکوژن و هەوڵی لەناوبردنی جووەکان دەدەن". مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی تویتێکی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی رەوشی رەش پێستەکانی ئەمەریکا دەداتەوە.
هاوڵاتى ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له سلێمانی و هه‌ولێر به یه‌ك وشه‌ش ئه‌و هێرش و شكاندنی سه‌روه‌ریی خاك و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی هاوڵاتیانیان ئیدانه نه‌كردوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 31 ئایارى 2020 له‌راگه‌یاندراوێکدا له‌سه‌ر تۆببارانه‌که‌ى ئه‌م دوو سێ رۆژه‌ى حکومه‌تى تورکیا رایگه‌یاند"ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی باشوری كوردستان به‌هۆی سیاسه‌تی نادیموكراتی وابه‌سته‌یی و ناكۆكی و گه‌نده‌ڵی، گه‌لی باشوری كوردستانی روبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه‌و قه‌یرانكردۆته‌وه، نادادی ئابوری و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌ركوتی سیاسی و ئازادییه گشتییه‌كان بوه‌ته ناسنامه‌ی ئه‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتداریه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه 29 ساڵه كه‌للـه‌ڕه‌قانه درێژه‌ی هه‌یه و ئاماده‌نییه گوێ بۆ داخوازیه‌كانی گه‌ل بگرێت". راشیگه‌یاندووه" له‌كاتێكدا باشوری كوردستان له‌دۆخێكی وا پڕ له‌كێشه‌دا ژیان ده‌كات، داگیركه‌رانی كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به‌سود وه‌رگرتن له ناكۆكی و سیاسه‌تی نانه‌ته‌وه‌یی و نادیموكراتیانه‌ی حزبه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان، باشوری كوردستانی به‌ته‌واوی بۆ واڵاكراوه و شكۆ‌و سه‌روه‌ری خاك و گه‌لی باشوری كوردستان كراوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و حزبی كۆمه‌ڵێك بازرگانی سیاسی". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ماوه‌ی ته‌نها چوار رۆژ و له 26ی ئایاردا فڕۆكه‌ی توركی داگیركه‌ر له‌سنوری سلێمانی له‌گوندی سه‌فره‌ی سه‌ربه‌قه‌زای ماوه‌ت به‌دوری سه‌دان كیلۆمه‌تر له‌سنوری توركیا به‌هاوكاری تۆڕی سیخوڕی ناوخۆیی به‌كرێگیراو سێ هاووڵاتی سڤیل و دوو گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان-یه‌ره‌كه شه‌هیدكرد. هه‌روه‌ها " له 30ی ئایاردا به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌رێمی بادینان له ناحیه‌ی دێره‌لوك سه‌ربه‌قه‌زای ئامێدی، كوڕ‌و باوكێك به‌هێرشی فڕۆكه‌ی داگیركه‌ری تورك شه‌هیدكران، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له سلێمانی و هه‌ولێر به یه‌ك وشه‌ش ئه‌و هێرش و شكاندنی سه‌روه‌ریی خاك و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی هاووڵاتیانیان ئیدانه نه‌كردوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی باشوری كوردستانیان خستۆته‌به‌رده‌م قه‌یرانی كوشنده و چه‌قۆی داگیركاری". له‌ماوه‌ى ئه‌م ودو سێ رۆژه‌ى دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له باشورى کوردستان توکریا چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سنورى بۆردومان کردووه و به‌هۆیه‌وه 5گه‌ریلا و شه‌رڤان شه‌هید بون و باوک و کورێکى مه‌ده‌نیش شه‌هیدبون.
هاوڵاتى تووشبویێکی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستدا، کە لە نەخۆشخانە لە کەرەنتین بوو. ئەو تووشبووەی کۆرۆنا تەمەنی 70 ساڵە، لە نەتەوەی تورکمانە و ئێوارەی شەممە، 30-5-2020 لە نەخۆشخانەی پیشەسازیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستداوە. زیاد خەلەف، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند "ئەو پیاوە بەتەمەنە، کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەسەختی هەناسەی داوە، بۆیە لەڕێگەی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، ئۆکسجینی پێدراوە. هەرچەندە لەژێر چاودێرییەکی چڕی پزیشکی بووە، بەڵام لەدوای کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە گیانی لەدەستدا". پیاوە بەتەمەنەکە دانیشتووی گەڕەکی غەرناتەی کەرکووک بووە و، ئێوارەی دوێنێ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. تائێستا لە کەرکووک 72 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 59 کەسیان چاکبوونەتەوە و بەو پیاوە بەتەمەنەشەوە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى له به‌غدا به‌رپرسێكى رێكخراوى داعش ده‌ستگیركرا که دوو بۆمبى ئاماده‌کراوى پێبووه بۆ خۆته‌قاندنه‌وه و پێشتریش سێ برا و باوکى خۆیان ته‌قاندۆته‌وه. ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌غدا بڵاویانکردۆته‌وه ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 1شوباتى2020 " له باشورى شاری سامه‌را چه‌كدارانى رێكخراوى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنیكى سه‌ربه پۆلیسى فیدراڵى، به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه ئه‌ندامێكى ئه‌و هێزه‌ى پۆلیس كوژراوه و 5 ئه‌ندامى دیكه‌یان برینداربون، دواى روداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منیه‌كان ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردوه". له‌لایه‌كى دیكه‌وه له پارێزگاى به‌غدا به‌رپه‌رسێكى رێكخراوى داعش ده‌ستگیركرا، كه له پرۆسه‌ى ئازادكردنى موسڵدا برینداركرابو، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشیدا، دوو بۆمبی پێبوه و ئاماده‌كرابون بۆ ته‌قینه‌وه. هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش، پێشتر سێ براى له موسڵ خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باوكیشى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوى ته‌قاندوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاکان چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دوو مووچه‌یى ده‌رکرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى ئایارى 2020 نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ مسته‌فا کازمى سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى چاکسازى دارایى کرد و تێیدا گفتوگۆکرا ده‌رباره‌ى ده‌ره‌نجامه‌کانى قه‌یرانى دارایی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند بڕیارێک دران له نێویشیاندا "که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاکان له دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌تدا و کێشه‌ى دوو مووچه‌یى چاره‌سه‌ر بکرێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ رایگه‌یاند "هه‌موو لایه‌کى ڕاده‌گه‌ێنین که هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌شڵێت:"کاتى ڕوخانى یه‌کجاره‌کى هاتووه". له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوک، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ په‌یامێکى به‌ناوى هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌فته‌ى خۆپیشاندان و روخانى ده‌سه‌ڵاته "بڵاوکرده‌وه و تیایدا نوسیویه‌تى " لێره‌وه به هه‌موو لایه‌کى ڕاده‌گه‌ێنین که هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌یکه‌ینه هه‌فته‌ى روخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، هه‌مووان پێکه‌وه به‌ره‌و یه‌ک ئامانج، ئامانجى گه‌وره، ئامانجى گۆڕینى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى که ٢٩ ساڵه هاوڵاتى هه‌رێم ده‌چجه‌وسێنێته‌وه و زوڵم له خه‌ڵک ده‌کات." ده‌قى په‌یامه‌که‌ى شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ: "هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌فته‌ى خۆپیشاندان و روخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته" پلانى ده‌سه‌ڵات چییه بۆ مانه‌وه‌ى خۆى و شکستهێنان به خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ری؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچى نه‌ماوه و کاتى ڕوخانى یه‌کجاره‌کى هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر تۆزێک فریاى بکه‌وێت و که‌مێک ته‌مه‌نى درێژ بکاته‌وه، په‌رته‌وازه‌یى و ساردکردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکه. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت هه‌موو گروپ و خه‌لکه ناڕازییه‌کان په‌رت په‌رت بکات، ده‌یه‌وێت گومان له‌سه‌ر خه‌ڵکى باش و نیه‌تى باش دروست بکات و له برى ئه‌وه خۆى خه‌لکى نزیک خۆى بخاته پێشه‌وه و به ناوى که‌سانى نارازی، جه‌ماوه‌ر سارد بکه‌نه‌وه و خه‌لکانى نارازى بکه‌ن به دوژمنى یه‌کتر.ده‌یه‌ویت خه‌ڵکه نارازییه‌کان له‌برى روى ده‌میان له‌ده‌سه‌ڵات بێت، روى ده‌میان له یه‌ک بێت و ناکۆک بن. بۆیه تکام وایه له‌سه‌ر جه‌م هاوڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان که ئاگادارى ئه‌و گه‌مه‌یه بن، زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئه‌و هه‌موو ناحه‌قییه‌تان له بیر نه‌چێت، نه‌هێڵن له ڕێى چه‌ند که‌سێک که له ژێره‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵات هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه، میله‌ت سارد بکه‌نه‌وه و خه‌ڵکه نارازییه‌که په‌رته‌وازه بکه‌ن. هه‌ر که‌س و گروپێک نارازییه له‌م ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وا ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندى میله‌ت له پێش هه‌موو شت ببینێت و ده‌نگى ناره‌زایى به‌رز بکاته‌وه، هه‌ر گروپ و لایه‌ن و که‌ساته‌تییه‌کى نارازى هه‌یه ئه‌وا با پێکه‌وه هه‌مویان خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه‌ش وه‌ک هاوڵاتییه‌کى ئه‌م هه‌رێمه له‌گه‌ڵیان ده‌بین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى خۆمان ده‌بین. وه لێره‌وه به هه‌موو لایه‌کى ڕاده‌گه‌ێنین که هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌یکه‌ینه هه‌فته‌ى روخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته. هه‌مووان پێکه‌وه به‌ره‌و یه‌ک ئامانج، ئامانجى گه‌وره، ئامانجى گۆڕینى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى که ٢٩ ساڵه هاوڵاتى هه‌رێم ده‌چجه‌وسێنێته‌وه و زوڵم له خه‌ڵک ده‌کات. خۆپیشاندان بۆ داواى مافى خۆته،نه‌ک مافى که‌سى تر... خۆپیشاندان له‌به‌رخاترى خۆته، نه‌ک له‌به‌رخاترى که‌سى تر... خۆپیشاندان بۆ ئه‌وه‌یه خۆت و خێزانه‌که‌ت و منداڵه‌کانتان ژیانێکى خۆشتریان هه‌بێت، نه‌ک له پێناو حیزب و لایه‌نى تر. پێویسته هاولاتى ئاسایی، فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆر، کاسبکار و خه‌لکانى ناوبازار، گه‌نجانى بێ به‌ش له سه‌روه‌تى ئه‌م هه‌رێمه و پیرو خه‌لکانى به‌ته‌مه‌نى به ئه‌زمونى ئه‌م هه‌رێمه، ژنان و کچان له‌بپاڵ پیاواندا، هه‌مووان پێکه‌وه با ئاماده بین بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو. هه‌فته‌ى هه‌ڵبڕینى ده‌نگمان و بێده‌نگنه‌بوون له مافى خۆمان.
هاوڵاتى یه‌کێتى نیشتمانى و یه‌کگرتووى ئیسلامى داوا له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن بیرى جددى له‌چاره‌سه‌رکردنى قوتى ھاووڵاتیان به‌گشتى و موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بکاته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى ئایارى 2020 له ناوچه‌ى ده‌باشان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى پێشوازیان له‌سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و وه‌فدێکى باڵاى ئه‌و حزبه کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌که، له‌دیدارێکدا جه‌خت کرایه‌وه له فراوانکردنى ئاسۆى ھاریکارى و ھه‌ماھه‌نگى ھاوبه‌ش له‌نێوان ھه‌ردوولایه‌نى دۆستدا، "به‌جۆرێک خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى ھه‌رێم بگه‌یه‌نێت، وێڕایى پێویستى لێکگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رى ته‌واوى کێشه‌کانى نێوان لایه‌نه‌کان، تا ئاشتى و سه‌قامگیرى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر به‌رقه‌راربێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه، ھه‌ر له‌دانیشتنه‌که‌دا دیالۆگ و زمانى ھاوبه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌که‌و له‌به‌ر چاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى ھاوبه‌ش له بڕیار‌و ئاڕاسته سیاسییه‌کان دووپاتکرایه‌وه و داوا له‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردنیش کرا بیرى جددى له‌چاره‌سه‌رکردنى ریشه‌یى بژێوى و قوتى ھاووڵاتیان به‌گشتى و موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بکاته‌وه.