هاوڵاتى بەهۆی کوشتنی هاوڵاتییەکی رەشپێست بە ناوی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسی ئەمەریکاوە، پشێوی و خۆپیشاندان لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا دەستی پێکردووە، لە هەندێک ناوچەش دەیان مارکێت و شوێنی کار سووتێنراون و تاڵانکراون. بەشێک لە ئەمەریکییەکان، پۆلیس بە توندوتیژ و نایەکسان بەرامبەر بە رەشپێستەکان دەزانن. جەواد زەریف لە توتێکدا لە رێگای دەستکاریکردنی وێنەیەک گاڵتە بە ئەمەریکا دەکات، بەوەی واشنتن باسی لە خۆپیشاندان لە ئێران دەکرد، بەڵام ئەمەریکا خۆی تووشی خۆپیشاندان بووە. جەواد زەریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رەخنە لە حکومەتی ئەمەریکاش دەگرێت و دەڵێت، کاتی ئەوەیە دژی رەچەڵەکپەرستیی بوەستینەوە. لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند "ئێوە هاوڕەگەزخوازەکان لە سێدارە دەدەن، بە بەرد ژنان دەکوژن و هەوڵی لەناوبردنی جووەکان دەدەن". مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی تویتێکی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی رەوشی رەش پێستەکانی ئەمەریکا دەداتەوە.
هاوڵاتى ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له سلێمانی و هه‌ولێر به یه‌ك وشه‌ش ئه‌و هێرش و شكاندنی سه‌روه‌ریی خاك و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی هاوڵاتیانیان ئیدانه نه‌كردوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 31 ئایارى 2020 له‌راگه‌یاندراوێکدا له‌سه‌ر تۆببارانه‌که‌ى ئه‌م دوو سێ رۆژه‌ى حکومه‌تى تورکیا رایگه‌یاند"ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی باشوری كوردستان به‌هۆی سیاسه‌تی نادیموكراتی وابه‌سته‌یی و ناكۆكی و گه‌نده‌ڵی، گه‌لی باشوری كوردستانی روبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه‌و قه‌یرانكردۆته‌وه، نادادی ئابوری و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌ركوتی سیاسی و ئازادییه گشتییه‌كان بوه‌ته ناسنامه‌ی ئه‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتداریه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه 29 ساڵه كه‌للـه‌ڕه‌قانه درێژه‌ی هه‌یه و ئاماده‌نییه گوێ بۆ داخوازیه‌كانی گه‌ل بگرێت". راشیگه‌یاندووه" له‌كاتێكدا باشوری كوردستان له‌دۆخێكی وا پڕ له‌كێشه‌دا ژیان ده‌كات، داگیركه‌رانی كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به‌سود وه‌رگرتن له ناكۆكی و سیاسه‌تی نانه‌ته‌وه‌یی و نادیموكراتیانه‌ی حزبه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان، باشوری كوردستانی به‌ته‌واوی بۆ واڵاكراوه و شكۆ‌و سه‌روه‌ری خاك و گه‌لی باشوری كوردستان كراوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و حزبی كۆمه‌ڵێك بازرگانی سیاسی". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ماوه‌ی ته‌نها چوار رۆژ و له 26ی ئایاردا فڕۆكه‌ی توركی داگیركه‌ر له‌سنوری سلێمانی له‌گوندی سه‌فره‌ی سه‌ربه‌قه‌زای ماوه‌ت به‌دوری سه‌دان كیلۆمه‌تر له‌سنوری توركیا به‌هاوكاری تۆڕی سیخوڕی ناوخۆیی به‌كرێگیراو سێ هاووڵاتی سڤیل و دوو گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان-یه‌ره‌كه شه‌هیدكرد. هه‌روه‌ها " له 30ی ئایاردا به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌رێمی بادینان له ناحیه‌ی دێره‌لوك سه‌ربه‌قه‌زای ئامێدی، كوڕ‌و باوكێك به‌هێرشی فڕۆكه‌ی داگیركه‌ری تورك شه‌هیدكران، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له سلێمانی و هه‌ولێر به یه‌ك وشه‌ش ئه‌و هێرش و شكاندنی سه‌روه‌ریی خاك و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی هاووڵاتیانیان ئیدانه نه‌كردوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی باشوری كوردستانیان خستۆته‌به‌رده‌م قه‌یرانی كوشنده و چه‌قۆی داگیركاری". له‌ماوه‌ى ئه‌م ودو سێ رۆژه‌ى دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له باشورى کوردستان توکریا چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سنورى بۆردومان کردووه و به‌هۆیه‌وه 5گه‌ریلا و شه‌رڤان شه‌هید بون و باوک و کورێکى مه‌ده‌نیش شه‌هیدبون.
هاوڵاتى تووشبویێکی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستدا، کە لە نەخۆشخانە لە کەرەنتین بوو. ئەو تووشبووەی کۆرۆنا تەمەنی 70 ساڵە، لە نەتەوەی تورکمانە و ئێوارەی شەممە، 30-5-2020 لە نەخۆشخانەی پیشەسازیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستداوە. زیاد خەلەف، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند "ئەو پیاوە بەتەمەنە، کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەسەختی هەناسەی داوە، بۆیە لەڕێگەی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، ئۆکسجینی پێدراوە. هەرچەندە لەژێر چاودێرییەکی چڕی پزیشکی بووە، بەڵام لەدوای کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە گیانی لەدەستدا". پیاوە بەتەمەنەکە دانیشتووی گەڕەکی غەرناتەی کەرکووک بووە و، ئێوارەی دوێنێ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. تائێستا لە کەرکووک 72 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 59 کەسیان چاکبوونەتەوە و بەو پیاوە بەتەمەنەشەوە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى له به‌غدا به‌رپرسێكى رێكخراوى داعش ده‌ستگیركرا که دوو بۆمبى ئاماده‌کراوى پێبووه بۆ خۆته‌قاندنه‌وه و پێشتریش سێ برا و باوکى خۆیان ته‌قاندۆته‌وه. ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌غدا بڵاویانکردۆته‌وه ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 1شوباتى2020 " له باشورى شاری سامه‌را چه‌كدارانى رێكخراوى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنیكى سه‌ربه پۆلیسى فیدراڵى، به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه ئه‌ندامێكى ئه‌و هێزه‌ى پۆلیس كوژراوه و 5 ئه‌ندامى دیكه‌یان برینداربون، دواى روداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منیه‌كان ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردوه". له‌لایه‌كى دیكه‌وه له پارێزگاى به‌غدا به‌رپه‌رسێكى رێكخراوى داعش ده‌ستگیركرا، كه له پرۆسه‌ى ئازادكردنى موسڵدا برینداركرابو، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشیدا، دوو بۆمبی پێبوه و ئاماده‌كرابون بۆ ته‌قینه‌وه. هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش، پێشتر سێ براى له موسڵ خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باوكیشى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوى ته‌قاندوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاکان چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دوو مووچه‌یى ده‌رکرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى ئایارى 2020 نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ مسته‌فا کازمى سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى چاکسازى دارایى کرد و تێیدا گفتوگۆکرا ده‌رباره‌ى ده‌ره‌نجامه‌کانى قه‌یرانى دارایی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند بڕیارێک دران له نێویشیاندا "که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاکان له دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌تدا و کێشه‌ى دوو مووچه‌یى چاره‌سه‌ر بکرێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ رایگه‌یاند "هه‌موو لایه‌کى ڕاده‌گه‌ێنین که هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌شڵێت:"کاتى ڕوخانى یه‌کجاره‌کى هاتووه". له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوک، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ په‌یامێکى به‌ناوى هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌فته‌ى خۆپیشاندان و روخانى ده‌سه‌ڵاته "بڵاوکرده‌وه و تیایدا نوسیویه‌تى " لێره‌وه به هه‌موو لایه‌کى ڕاده‌گه‌ێنین که هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌یکه‌ینه هه‌فته‌ى روخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، هه‌مووان پێکه‌وه به‌ره‌و یه‌ک ئامانج، ئامانجى گه‌وره، ئامانجى گۆڕینى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى که ٢٩ ساڵه هاوڵاتى هه‌رێم ده‌چجه‌وسێنێته‌وه و زوڵم له خه‌ڵک ده‌کات." ده‌قى په‌یامه‌که‌ى شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ: "هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌فته‌ى خۆپیشاندان و روخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته" پلانى ده‌سه‌ڵات چییه بۆ مانه‌وه‌ى خۆى و شکستهێنان به خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ری؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچى نه‌ماوه و کاتى ڕوخانى یه‌کجاره‌کى هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر تۆزێک فریاى بکه‌وێت و که‌مێک ته‌مه‌نى درێژ بکاته‌وه، په‌رته‌وازه‌یى و ساردکردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکه. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت هه‌موو گروپ و خه‌لکه ناڕازییه‌کان په‌رت په‌رت بکات، ده‌یه‌وێت گومان له‌سه‌ر خه‌ڵکى باش و نیه‌تى باش دروست بکات و له برى ئه‌وه خۆى خه‌لکى نزیک خۆى بخاته پێشه‌وه و به ناوى که‌سانى نارازی، جه‌ماوه‌ر سارد بکه‌نه‌وه و خه‌لکانى نارازى بکه‌ن به دوژمنى یه‌کتر.ده‌یه‌ویت خه‌ڵکه نارازییه‌کان له‌برى روى ده‌میان له‌ده‌سه‌ڵات بێت، روى ده‌میان له یه‌ک بێت و ناکۆک بن. بۆیه تکام وایه له‌سه‌ر جه‌م هاوڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان که ئاگادارى ئه‌و گه‌مه‌یه بن، زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئه‌و هه‌موو ناحه‌قییه‌تان له بیر نه‌چێت، نه‌هێڵن له ڕێى چه‌ند که‌سێک که له ژێره‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵات هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه، میله‌ت سارد بکه‌نه‌وه و خه‌ڵکه نارازییه‌که په‌رته‌وازه بکه‌ن. هه‌ر که‌س و گروپێک نارازییه له‌م ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وا ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندى میله‌ت له پێش هه‌موو شت ببینێت و ده‌نگى ناره‌زایى به‌رز بکاته‌وه، هه‌ر گروپ و لایه‌ن و که‌ساته‌تییه‌کى نارازى هه‌یه ئه‌وا با پێکه‌وه هه‌مویان خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه‌ش وه‌ک هاوڵاتییه‌کى ئه‌م هه‌رێمه له‌گه‌ڵیان ده‌بین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى خۆمان ده‌بین. وه لێره‌وه به هه‌موو لایه‌کى ڕاده‌گه‌ێنین که هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌یکه‌ینه هه‌فته‌ى روخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته. هه‌مووان پێکه‌وه به‌ره‌و یه‌ک ئامانج، ئامانجى گه‌وره، ئامانجى گۆڕینى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى که ٢٩ ساڵه هاوڵاتى هه‌رێم ده‌چجه‌وسێنێته‌وه و زوڵم له خه‌ڵک ده‌کات. خۆپیشاندان بۆ داواى مافى خۆته،نه‌ک مافى که‌سى تر... خۆپیشاندان له‌به‌رخاترى خۆته، نه‌ک له‌به‌رخاترى که‌سى تر... خۆپیشاندان بۆ ئه‌وه‌یه خۆت و خێزانه‌که‌ت و منداڵه‌کانتان ژیانێکى خۆشتریان هه‌بێت، نه‌ک له پێناو حیزب و لایه‌نى تر. پێویسته هاولاتى ئاسایی، فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆر، کاسبکار و خه‌لکانى ناوبازار، گه‌نجانى بێ به‌ش له سه‌روه‌تى ئه‌م هه‌رێمه و پیرو خه‌لکانى به‌ته‌مه‌نى به ئه‌زمونى ئه‌م هه‌رێمه، ژنان و کچان له‌بپاڵ پیاواندا، هه‌مووان پێکه‌وه با ئاماده بین بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو. هه‌فته‌ى هه‌ڵبڕینى ده‌نگمان و بێده‌نگنه‌بوون له مافى خۆمان.
هاوڵاتى یه‌کێتى نیشتمانى و یه‌کگرتووى ئیسلامى داوا له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن بیرى جددى له‌چاره‌سه‌رکردنى قوتى ھاووڵاتیان به‌گشتى و موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بکاته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى ئایارى 2020 له ناوچه‌ى ده‌باشان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى پێشوازیان له‌سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و وه‌فدێکى باڵاى ئه‌و حزبه کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌که، له‌دیدارێکدا جه‌خت کرایه‌وه له فراوانکردنى ئاسۆى ھاریکارى و ھه‌ماھه‌نگى ھاوبه‌ش له‌نێوان ھه‌ردوولایه‌نى دۆستدا، "به‌جۆرێک خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى ھه‌رێم بگه‌یه‌نێت، وێڕایى پێویستى لێکگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رى ته‌واوى کێشه‌کانى نێوان لایه‌نه‌کان، تا ئاشتى و سه‌قامگیرى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر به‌رقه‌راربێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه، ھه‌ر له‌دانیشتنه‌که‌دا دیالۆگ و زمانى ھاوبه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌که‌و له‌به‌ر چاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى ھاوبه‌ش له بڕیار‌و ئاڕاسته سیاسییه‌کان دووپاتکرایه‌وه و داوا له‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردنیش کرا بیرى جددى له‌چاره‌سه‌رکردنى ریشه‌یى بژێوى و قوتى ھاووڵاتیان به‌گشتى و موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بکاته‌وه.
هاوڵاتى به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار 400ملیار دیناره‌که ى به‌غدا خراوەتەسەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سبه‌ى یه‌کشه‌ممه 1شوباتى 202 به ره‌سمى راده‌گه‌یه‌نرێت. بەپێی زانیارییەکان پارەکە گەیشتووە بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی رانەگەیێندراوە کە ئەو پارەیە بۆ مووچەیە یان نا. رۆژی چوارشەممەی رابردوو رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وەبەرهێنان وتی، هەر پارەیەک بەناوی مووچەوە لە بەغداوە بێت مووچەی پێ دابەشدەکرێت. بۆیە ئەگەری زۆر هەیە لەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت. ەپێی بودجەی ساڵی 2019 دەبوایە 453 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بنێردرایە، بەڵام ئەم مانگە 53 ملیار دیناری لێبڕیوە و 400 ملیار دیناری ناردووە بە کۆمەڵێک مەرجەوە کە سەرەکیترینیان ئەوەیە لە ماوەی 30 رۆژدا هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی چڕبکەن لەبارەی بودجە و نەوت و بگەنە رێککەوتن. بەگوێرەی نووسراوێک کە رۆژی 24ـی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە و واژۆی عەلی عەبدولئەمیر، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، فەرماندراوە 400 ملیار دینار بخرێتەسەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنێو بانکی ناوەندیی عێراقدا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند سێ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، ھه‌رسێكیان پیاون ته‌مه‌ن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵ، پێشینه‌ی گه‌شتیان ھه‌بووه له ووڵاتی ھه‌نگاریا گه‌ڕاینه‌وه و له كه‌ڕه‌نتین بوون. له‌هه‌رێمى کوردستان تائێستا 574 که‌س توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و409 توسبویان چاکبونه‌وه و 5حاڵه‌ت گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوه.
هاوڵاتى وەزیری گواستنەوەی تورکیا رایگه‌یاند له سبه‌ینێوه دەست بە گەشتە ناوخۆییەکان لە ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، ترابزۆن و چەند ناوچەیەکی دیکە دەکەنەوە. ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردۆته‌وه وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، گەشتەکان هەنگاو بە هەنگاو دەست پێدەکەنەوە، بەڵام جارێ کاتی کردنەوەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان دیار نەکراوە. پێشتر تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەری راگەیاندبوو، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ دەدەرێت، ژیان ئاسایی بکرێتەوە. لە تورکیا، 162 هەزار و 120 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 125 هەزار و 963 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 489 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى كیلی چاوڤین به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه و شاجوانی ولایه‌تی مینیستۆتا بووه هاوسه‌رى ئه‌و پۆلیسه‌ى له ئه‌مریکا پیاوێکى ره‌ش پێستى له‌سه‌ر جاده کوشت داواى جیابونه‌وه ده‌کات. پۆلیسه‌كه دوای كوشتنی جۆرج فلۆیدی ره‌شپێست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پۆلیسێكی تردا له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئاژاوه‌كانی هێورنه‌كردووه‌ته‌وه و ئێستاش هاوسه‌ری پۆلیسه‌كه به‌ناوی كیلی چاوڤین، داوای جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌ی ده‌كات. دێریك چاوڤین، ئه‌و پۆلیسه بوو كه فلۆیدی كوشت و ڤیدیۆكه‌شی بڵاوكرایه‌وه، ئێستا كیلی چاوڤینی هاوسه‌ری ده‌ڵێت كه ئه‌و رووداوه تووشی شۆكی كردووه و چیتر نایه‌وێت له‌گه‌ڵ دیریكدا بژی و داوای جیابوونه‌وه‌ی لێده‌كات. كیلی چاوڤین به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه و شاجوانی ولایه‌تی مینیستۆتا بووه بۆ ساڵی 2018 و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ دێریك چاوڤینی ئه‌فسه‌ری پۆلیس کردووه.
هاوڵاتى ھاتووچۆی ھەولێر رایگه‌یاند لە سبەی رۆژی یەكشەممەوە ھەر شۆفێرێكی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی و سەرنشینەكانییەوە، پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبن سزایان بەسەردا دەسەپێنن. بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی یەکشەممە 2020/5/31 وە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێ، کە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (37)ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردوومانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سه‌ر به پارێزگاى دهۆكی ده‌ستپێكردو دوو هاوڵاتى مه‌ده‌نییان له پارێزگاى دهۆك شه‌هیدكرد. به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردوومانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سه‌ر به پارێزگاى دهۆكی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ى له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه بۆردوومان كراوه، ناحیه‌ى دێره‌لووكه، له ئه‌نجامدا باوك و كوڕێك شه‌هیدبوون.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راگەیاند ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 33 و دھۆك 31 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 36 پلەی سیلیزی دەبێت. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی ھەنێك پەڵە ھەور.
هاوڵاتى سه‌رۆك كۆماری ئێران پێی وایه كه دۆخی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك پێش بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ نایه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و وڵاته ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی راگه‌یاند. حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وتی "پێویسته هاوڵاتیان به‌شێك له ژیانیان بخه‌نه ناو گریمانه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌وه، چونكه دۆخی وڵات وه‌ك جارانی لێ نایه‌ته‌وه". سه‌رۆك كۆماری ئێران داواشی له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد پایه‌ندبن به خۆپارێزیی ته‌ندروستی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و رایگه‌یاند كه هێشتا زۆر ناوچه‌ی ئێران هه‌ن كه له دۆخێكی ته‌ندروستی خراپدان. وتیشی كه بڕیاردراوه فه‌رمانگه‌كان به سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی بكه‌نه‌وه و مزگه‌وته‌كانیش ده‌كرێنه‌وه. به‌گوێره‌ی دوایی ئامار، 146 هه‌زار و 668 كه‌س له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 477 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.