هاوڵاتى تووشوبێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانی له ده‌ستدا كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌و خه‌ڵكی قه‌زای كفرییه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند" ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا". ده‌قى راگه‌یاندراوه‌که:.. تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن. وەزارەتی تەندروستی ٢ حوزەیران ٢٠٢٠
هاوڵاتى رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی باڵای روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، پسپۆڕان دووپاتییان کردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و ده‌ڵێت" لەبەر گوزەرانی خەڵک زۆربەی شوێنەکان کرانەوە". راشیگەیاند، لەبەر گوزەرانی خەڵک زۆربەی شوێنەکان کرانەوە، بەڵام نایشارینەوە کە خەڵک پابەند نەبووە. وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتیشی: "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ئەوە سەلمێنرا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەمان ڤایرۆسی دەرەوەی هەرێمە و زۆربەی حاڵەتە نوێیەکان نیشانەیان هەیە". راشیگه‌یاند: هەرکەسێک هانی خەڵک بدات پابەند نەبێت و بڵێت، حکومەت بۆشاردنەوەی هەندێک شت رێکارەکانی راگەیاندووە، ئەوا دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە. لەگەڵ ئەوەش، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، "بڕیارماندا دەسەڵات بدەینە پارێزگاکان ئاسانکاریی بکەن و هەندێک سێکتەر بکەنەوە". دووپاتیشکردەوە، ئەگەر پابەندیی نەبێت هاوشێوەی عیراقمان لێدێت و دۆخەکە زۆر مەترسیدار دەبێت.
هاوڵاتى میدیاى یه‌کێتى رایگه‌یاند سه‌رۆكایه‌تی یه‌کێتى په‌یوه‌ندی به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و پارێزگاری سلێمانییه‌وه كردووه كه پێویسته ھاوسه‌نگی بكرێت له نێوان رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و گوزه‌رانیان. میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 2حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " سه‌رۆكایه‌تی ی ن ك په‌یوه‌ندی به به‌رێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و به‌رێز پارێزگاری سلێمانییه‌وه كردووه كه پێویسته ھاوسه‌نگی بكرێت له نێوان رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و گوزه‌رانیان ، چونكه به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وتووه شێوازی توندی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتووچۆ و په‌كخستنی بازاڕ و كه‌سابه‌ت چاره‌سه‌رێكی گونجاو نییه، له‌جیاتی ئه‌وه ھه‌قه حكومه‌ت و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان رێنمایی توند بڵاوبكه‌نه‌وه‌و چاودێری ته‌ندروستی بكه‌ن باشتره له بژارده‌ی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ". هاوکات ئه‌مرۆ یه‌که‌م رۆژى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیه و که وه‌زیرى ناوخۆ رایگه‌یاند بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌کرێت. هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌زۆربه‌ى شاره‌کانى هه‌رێم خۆپیشاندان و ناره‌زایى ده‌ستیپێکرد بۆ درێژکردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و داخستنى بازاڕ و شوێنى کاروکاسبى هاوڵاتیان.
هاوڵاتى قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با بۆمانگی ئایار لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاوازە. ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزه‌یرانی 2020، قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە 32 دینار و نیو بۆ مانگی ئایار دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 120 بۆ 135 کاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاوازە". ئاماژە بەوەشکراوە: "هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن و پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند ئەو کارمه‌نده‌ى دەستگیر کرد پارەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێری دزی بوو کە بڕەكەی 48 ملیۆن و 708 هەزار و 400 دیناره. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 2حوزه‌یرانى 2020 له راگه‌یاندراوێکدا رایگه‌یاند " کەسەکە هەڵساوە بە دزینی كۆی مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی 2020)ی فەرمانبەرانی فەرمانگەی ئاوی پیرمام، كە بڕەكەی (48 ملیۆن و 708 هەزار و 400 دینار)ـە". پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا شوێنی تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوە، كە دەیویست لە ناحیەی (شرگات) خۆی حەشار بدات، بەڵام لە نزیك ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموور بەپێی ماددە (453) لە یاسای سزادان دەستگیر كرا. دەقی راگەیەندراوەکە: دوای ئەوەی لە رێكکەوتی 21/5/2020 پۆلیس ئاگادار كرایەوە كە كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بە ناوی (م.ع.ن) هەڵساوە بە دزینی كۆی مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی 2020)ی فەرمانبەرانی فەرمانگەی ئاوی پیرمام، كە بڕەكەی (48 ملیۆن و 708 هەزار و 400 دینار)ـە، لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە كرایەوە، پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا شوێنی تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوە، كە دەیویست لە ناحیەی (شرگات) خۆی حەشار بدات، بەڵام لە نزیك ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموور بەپێی ماددە (453) لە یاسای سزادان دەستگیر كرا، كە پێش دەستگیركردنیشی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی سووتاندبوو، تا تاوانەكە بشارێتەوە و بڵێ كە گوایە پارەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا سووتاوە، بەڵام دوای دەستگیركردنی، دەست بەسەر سەرجەم بڕە پارەكەدا گیرا و بۆ فەرمانگەی ئاوی پیرمام دەگەڕێندرێتەوە.
هاوڵاتى سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگه‌یاند له‌دواى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له جیهاندا به‌تایبه‌ت له‌م سێ مانگه‌ى رابردودا به‌ته‌واوى ئابوریه‌که‌مان وه‌ستاوه، چونکه که‌رتى گه‌شتیارى ته‌واو راگیراوه که سه‌رچاوه‌ى داهاتى وڵاته‌که‌مان بوو. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگه‌یاند "حکومەت هەموو رێگەیەکی ئابووریی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئاگاداری رەوشی نەخۆشانی کۆرۆنا بێت و ژیانیان رزگار بکات، جا لەڕووی ئابوورییەوە چەند لەسەرمان بکەوێت". برونۆ لو مێر، وەزیری دارایی و ئابووریی فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە، 2 حوزه‌یران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رادیۆی RTLـی فەرەنسی ئاشکرای کرد "خراپترین (رەوشی ئابووری) هێشتا لەبەردەممانە، شۆکی ئەو قەیرانە زۆر خراپ بوو لەسەر فەرەنسا. ئابوورییەکەمان لەو سێ مانگەی دوایی بەتەواوی وەستاوە". برونۆ لو مێر لەبارەی ئەوەی هێشتا لەسەر بنەمای قسەکانی ماکرۆن بڕیار دەدەن، وتی "بەدڵنیاییەوە"، باسی لەوەش کرد "ئێمە، ئێستا پاڵپشتییەکی زۆری ئەو سێکتەرانەی دەکەین کە (بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا) زۆر زیانمەند بوون، بۆ ئەوەی رێگربین لە زۆربوونی مایەپووچبوون". فەرەنسا، یەکێکە لە خاوەن بەهێزترین ئابوورییەکانی جیهان، دووەم بەهێزترین ئابووریی هەیە لە دوای ئەڵمانیا لە کیشوەری ئەوروپا. فەرەنسا یەکێک لە دیارترین سەرچاوەکانی، گەشتوگوزارە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆوە، لەو سێ مانگەی دواییدا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و "بەتەواوی وەستاوە".
شاناز حه‌سه‌ن ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، كۆبوونەوەیەك دەربارەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگارەكان و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوەدەچێت. به‌یار فایه‌ق، وته‌بێژى پارێزگارى هه‌ولێر، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى خه‌ڵکه تا به‌چ شێوه‌یه‌ک که‌مترین زیانیان به‌رده‌که‌وێت". باسى له‌وه‌شکرد " به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات ده‌درێته پارێزگاره‌کان و سه‌رپه‌رشتنى ئیداره سه‌ربه‌خۆکان بۆ ئه‌وه‌ى کار ئاسانى بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌کانیان بکه‌ن". ئاماژەی بەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا، مەترسییەكانی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، ھەروەھا ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكرێت لە ھەرێمی كوردستان. بەپێی دوایین ئامار، تائێستا 743 کەس لە هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 420 کەسیان چاکبونەتەوە و هه‌شت كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستداوه. وه‌زیرى ناوخۆ دوێنێ یه‌کشه‌ممه، له 1ى حوزه‌یرانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى بۆ ماوه‌ى شه‌ش رۆژ راگه‌یاند.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و سلێمانی 38 و دھۆك 37 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت. لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور دەبێت ئەگەری بەرزبوونەوەی كەمێك تۆز ھەیە.
هاوڵاتى كەمێك پێش ئێستا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری كەركووك. مستەفا كازمی بە جلی سەربازییەوە سەردانی كەركووكی كردووە، ئامانج لە سەردانەكەی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی دیجلەیە دژی چەكدارانی داعش. ئەم سەردانەی كازمی بە یەكەم سەردانی دادەنرێت بۆ كەركووك دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق. پێشتر وادەی سەردانەكەی كازمی ئاشكرا نەكراوە.
هاوڵاتى به‌رپرسێكی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیڕایگەیاند، بەراورد بە ئێستا وسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا، ڤایرۆسه‌كه هێزو توانای لە توشکردن و بڵاوبونەوەی كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه. ماریا ڤان کیرخۆف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕایگەیاند، "هیچ گۆڕانکارییەک بەسەرهێزو توانای ڤایرۆسی کۆرونادا نەهاتووە سەبارەت بە توانای بڵاوبونەوەی و توشکردنی مرۆڤ و تائێستا هیچ بەڵگەیەک نییە ئەو بسەلمێنێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای له چار سه‌ره‌تادا كه‌مبوه‌ته‌وه. ماریا ڤان کیرخۆف وتیشی، "ئەوە گرنگە کە لە ئێستادا ڕێکاری بەرگرتن و سنوردارکردنی پەتاکە هەیە". ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانەوە بە پەتایەکی ترسناک و کوشندە پۆلێنکراوە، پەتاکە زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی لە جیهاندا گیرۆدە کردووە و زیاتر لە 375 هەزار کەسیش بە هۆی توشبونیان بە نەخۆشییەکەوە لەسەرتاسەری جیهاندا گیانیانلەدەستداوە.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 کە پیاوێکی تەمەن 51 ساڵە لە هەولێر گیانی لەدەستدا. وەرزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردووە، کەسەکە دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر- بنەسڵاوە و هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بووە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەداوە، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن. ئێوارەی رۆژی شەممەش، 30-5-2020، پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ، باوکی دوو منداڵ، کە هیچ پێشینەیەکی نەخۆشیی نەبوو، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت: که‌ره‌نتین و مانه‌وه له‌ماڵ به‌سکى برسى و گیرفانى به‌تاڵ ناکرێت و دوو رێگه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌و رێگرى له بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌خاته‌به‌رده‌م حکومه‌تى هه‌رێم. عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌مشه‌و له نوسینێکدا له ژێر ناوى "که‌ره‌نتین و مانه‌وه له‌ماڵ به‌سکى برسى و گیرفانى به‌تاڵ ناکرێ"، وتویه‌تی"به‌ڕاستى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ر بڕیارێک ده‌دات له‌برى ئه‌وه‌ى له سودى خه‌ڵک بێت، که‌چى وا ده‌رده‌که‌وێت دژبه به‌رژه‌وه‌ندى و بارگرانى بێت بۆسه‌ر شانى خه‌ڵک." سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى نوسیوه که" قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژ چى سودێکى هه‌یه؟ ئه‌ى دواى ئه‌وه چی؟ له مانگى شوباته‌وه هه‌ر خه‌ڵک ده‌که‌نه ژوره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ پلان و هه‌نگاوێکى دیکه هه‌بێ بۆ ڕێگرتن له نه‌خۆشییه‌که‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی." عه‌بدوستار مه‌جید پێشیوایه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه ناکات، ده‌شڵێت:"خۆى له‌خۆیدا گوزه‌ران و ژیان و برسێتى و بێ‌کاری، خه‌ڵکى کوردستانى گه‌یاندۆته ئاستێک هیچى به‌لاوه گرنگ نییه‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ڕه‌فتارو قسه‌ى به‌شێوه‌یه‌ک بوه که خه‌ڵک متمانه‌ى پێ ناکات." عه‌بدولستار مه‌جید، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌و رێگرى له بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ته‌نها دو ڕێگاى هه‌یه‌و نابێ به سیان که یه‌که‌میان به بڕواى ئه‌و بریتییه له‌وه‌ى حکومه‌ت لێگه‌ڕێت خه‌ڵک کار‌و کاسبى خۆى بکات و خۆى گوزه‌رانى خۆى دابین بکات (به مه‌رجى پابه‌ندى به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان) کاتێک که حکومه‌ت ناتوانێت موچه‌و بژێوى بۆ دابین بکات. هه‌روه‌ها دووه‌م رێگه‌ش پیشانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت موچه‌و گوزه‌ران و نان و خۆراک بۆ خه‌ڵک دابین بکرێت، ئینجا بکرێته ماڵه‌وه ""ناکرێ هیچ مافێکى نه‌ده‌یتێ و داواى ئه‌رکیشى لێ بکه‌یت ." به‌هۆى بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه، خۆپیشاندان له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و رانییه‌و چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ڵادزێ ئه‌نجام دراو ئه‌وانه‌ى به‌شداربوون جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه پابه‌ند نابن به بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و دوکانه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى تووشبوانى کۆرۆناى له‌هه‌رێم راگه‌یاند که 35 هاوڵاتیى دیکه تووش بوون و زۆرینه‌یان له پارێزگاى سلێمانییه. ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ژماره (٩٨) سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه: 1. که‌ره‌نتین تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٢٢٣٣) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٨٨٨) هاووڵاتى له (٣٣) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (١٤١) له هه‌ولێر، (٦٤) له سلێمانی، (٦٨٣) له دهۆک. وه (١١٣٤٥) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٦٩) هاووڵاتى بوو. 2. پشکنین له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا؛ (١٣٦٥) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٥٦١) هه‌ولێر، (٣٨٢) سلێمانی، (٣٧٦) دهۆک، (٢٤) هه‌ڵه‌بجه، (٢٢) سۆران. ده‌ره‌نجام (٣٥) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: پارێزگاى هه‌ولێر (١) پۆزه‌تیڤ: ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن (٤٩) ساڵ، نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌ى ھه‌بووه و پشکنینى بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، دانیشتووى گه‌ڕه‌کى مه‌نتکاوه‌ى شارى ھه‌ولێره. پارێزگاى سلێمانى (٢٨) پۆزه‌تیڤ: • ناو شارى سلێمانى (١٦) پۆزه‌تیڤ: (١٢) پیاو ته‌مه‌نیان (٦٣)، (٥٥)، (٥٤)، (٥٢)، (٥٠)، (٤٦)، (٣٨)، (٣٣)، (٣٣)، (٣١)، (٢٩)، (٢٦) و (٤) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٧٣)، (٧٠)، (٥٤)، (٥٠) ساڵ، ھه‌موویان نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌بووه و پشکنینیان بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، یه‌ک دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، یه‌ک دانیشتووى قه‌زاى پێنجوین، ئه‌وانى تر دانیشتووى ناو شارى سلێمانین. • ئیداره‌ى گه‌رمیان (١٢) پۆزه‌تیڤ : (٧') ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٧٤)، (٥٥)، (٥٢)، (٤١)، (٤١)، (٣٢)، (٣١) ساڵ و (٤) پیاو ته‌مه‌نیان (٤٥)، (٣٦)، (٢٨)، (٢٧) ساڵ و کچێکى گه‌نج ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، نۆ له تووشبووان به‌رکه‌وتووى تووشبوانى پێشوون، دوو تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه، یه‌ک تووشبوو له شارى به‌غداد گه‌ڕاوه‌ته‌وه، (٦) تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى کفری، (٤) تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى که‌لار، (١) تووشبوو دانیشتووى شارى به‌غداد، (١)تووشبوو دانیشتووى شارى تکریت. پارێزگاى دهۆک (٦) پۆزه‌تیڤ: پیاوێکى ته‌مه‌ن (٥٢) ساڵ، ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن (٤٤) ساڵ وچوار کچى ته‌مه‌ن(٢٠)، (١٥)، (١٣)، (٩) ساڵ، پیاوه‌که نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌ى ھه‌بووه و پشکنینى بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، پێنج تووشبووه‌که‌ى تر به‌رکه‌وته‌ى تووشبووه‌که‌ى دوێنێ یه، هه‌موویان دانیشتووى ناو شارى دھۆکن. (کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٧٧٨٧١) پشکنین بووه) 3. ئامارى گشتی کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (٧٤٥) تووشبوو، له‌نێویاندا (٧) مردن هه‌یه و (٤٢٠) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٣١٨) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ١ حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى له ناوه‌ندى ئیداره‌ى راپه‌رین خۆپیشاندانى هاوڵاتیان و کاسپکاران ده‌ستى پێ‌کرد به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه ده‌رکراوه. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شه‌وى 31ى ئایارى 2020 قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى بۆ ماوه‌ى شه‌ش رۆژ راگه‌یاند و ئه‌وه‌ش ناره‌زایه‌تى به‌شێک له هاوڵاتیان و کاسبکارانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه. زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه..