میدیاى یه‌کێتى: هه‌ڵوێستى یه‌کێتى له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاى یه‌کێتى رایگه‌یاند سه‌رۆكایه‌تی یه‌کێتى په‌یوه‌ندی به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و پارێزگاری سلێمانییه‌وه كردووه كه پێویسته ھاوسه‌نگی بكرێت له نێوان رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و گوزه‌رانیان.
میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 2حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " سه‌رۆكایه‌تی ی ن ك په‌یوه‌ندی به به‌رێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و به‌رێز پارێزگاری سلێمانییه‌وه كردووه كه پێویسته ھاوسه‌نگی بكرێت له نێوان رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و گوزه‌رانیان ، چونكه به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وتووه شێوازی توندی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتووچۆ و په‌كخستنی بازاڕ و كه‌سابه‌ت چاره‌سه‌رێكی گونجاو نییه، له‌جیاتی ئه‌وه ھه‌قه حكومه‌ت و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان رێنمایی توند بڵاوبكه‌نه‌وه‌و چاودێری ته‌ندروستی بكه‌ن باشتره له بژارده‌ی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ".
هاوکات ئه‌مرۆ یه‌که‌م رۆژى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیه و که وه‌زیرى ناوخۆ رایگه‌یاند بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌زۆربه‌ى شاره‌کانى هه‌رێم خۆپیشاندان و ناره‌زایى ده‌ستیپێکرد بۆ درێژکردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و داخستنى بازاڕ و شوێنى کاروکاسبى هاوڵاتیان.
