لههەولێر پیاوێکى 51ساڵ به کۆرۆنا گیانیلهدهستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 کە پیاوێکی تەمەن 51 ساڵە لە هەولێر گیانی لەدەستدا.
وەرزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردووە، کەسەکە دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر- بنەسڵاوە و هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بووە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەداوە، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
ئێوارەی رۆژی شەممەش، 30-5-2020، پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ، باوکی دوو منداڵ، کە هیچ پێشینەیەکی نەخۆشیی نەبوو، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
