هاوڵاتى ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە جیاواز له پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێم بڕیاری دا لە كاتژمێر 6ی بەیانی سبەینێوە هاتووچۆ لە پارێزگاكە ئاسایی بكرێتەوە. ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە جیاواز له پارێزگاکانى دیه‌کى هه‌رێم که له کاتژمێرى 6ى ئێواره‌ى سبه‌ینێوه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌ڵده‌گرن، بریاریدا له کاتژمێر 6ى به‌یانیه‌وه قه‌ده‌غه‌که کۆتایى بێت چونکه له‌هه‌له‌بجه‌دا وه‌رزى دروێنه و کارکردنى کشتوکاڵیه. ژووری ئۆپراسیۆنی هەڵەبجە هەشت بڕیاری تایبەت بە دۆخی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن. ڕونکردنەوەیەک لە ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە. پاڵپشت بە کۆبونەوەی ڕۆژی ٢/٦/٢٠٢٠ لە وەزارەتی ناوخۆ بەسەرپەرشتی بەڕێزان ( وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی) و بە ئامادەبوونی سەرجەم پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ،بە لەبەرچاو گرتنی بژێوی و ژیانی هاووڵاتیان و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان، ئەوا بەڕێز وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی بە سەرجەم پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دا بە مەبەستی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و بە پێی تایبەتمەندی هەر پارێزگایەک و ئیدارە سەربەخۆکان، دەتوانن دەستکراوەبن بۆ گرتنە بەری کارئاسانی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. بۆ ئەمەش سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە ئەم بڕیار و ڕاسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد، بەمەرجی جێبەجێکردنی ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان : ١- بەهۆی وەرزی دروێنە و سەرقاڵی هاوڵاتیان بەکاری باخداری و کشتوکاڵەوە لە سنووری پارێزگامان، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە نێو شار‌و شارۆچکەکانی پارێزگای هەڵەبجە هەڵدەگیرێت، بەڵام تکا و داوامان لەسەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگاکە ئەوەیە ،کە پابەندبن بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە و دوور بن لە هەر جۆرە بەریەککەوتنێک و شوێنێک کە قەرەباڵغی تێدابێت. ٢- سەرجەم شوێنە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە، بەمەرجێ پابەندی سەرجەم ڕێکارە تەندروستیەکان بن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و یەکە ئیداریەکانەوە دیاری دەکرێت، وە هەر شوێنێک پابەند نەبێت بە گرتنە بەری ڕێکاری تەندروستی و جێبەجێ کردنی رێنماییەکان، ئەوا غەرامە دەکرێت و شوێنەکانیان بۆ ماوەیەکی دیاری کراو دادەخرێت. ٣-پێویستە سەرجەم نۆرینگە پزیشکییەکان پابەندی سەرجەم رێنماییەکان بن ،کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆیان دەستنیشان دەکرێت. ٤- شوێنە گەشتیاریەکان دەکرێنەوە، بەمەرجێک پابەندی سەرجەم ڕێکارە تەندروستیەکان بن، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار دیاری دەکرێت. ٥- مزگەوتەکان دەکرێنەوە تەنها بۆ کاتی نوێژەکان و نوێژی هەینی، بە پێی رێنماییەکانی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە دیاری دەکرێت.بۆ ئەمەش داواکارین کە جێبەجێکردنی ڕێنمایی تەندرووستیەکان وەک ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانی و مرۆیی سەیر بکرێت. ٦- قایمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە و سەرجەم یەکە ئیدارییەکان، دەسەڵاتی ڕێکخستنەوە و کردنەوە و داخستنی شوێنە خزمەتگوزارییەکانیان پێدەدرێت، بەمەرجی ڕەچاوکردنی ڕێکارەکان و ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزیەکان. ٧- پێویستە قایمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار و یەکە کارگێڕیەکان، رۆژانە راپۆرتی پێویست بە ژووری ئۆپراسیۆن پێشکەش بکەن سەبارەت بە جێبەجێ کردن و هەڵسەنگاندن و گرتنەبەری ڕێکارەکان. ٨- خاوەن تاکسیەکانی ناو شار پێویستە پابەندی ڕێنماییەكان بن، کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە وە دەرچووە و پێویستە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەڵەبجە بە هاوکاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، بەبەردەوامی چاودێری جێبەجێکردنی رێنماییەکان بن، و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتە بەر. ئەم ڕاسپاردە و بڕیارانە کاتژمێر ٦ ی بەیانی ڕۆژی ٣/٦/٢٠٢٠ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوکات پێویستە لیژنەکان بەبەردەوامی هەوڵی هۆشیار کردنەوە و پێدانی ڕێنماییەكان بن بە هاوڵاتیان و کاسبکاران. بەهیوای پابەندبوون و سەلامەتی سەرجەم هاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویستین. ئازاد تۆفیق سەرۆکی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە
هاوڵاتى رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، پەتای ئیبۆلا دووبارە لە هەندێک ناوچەی کۆنگۆ سەریهەڵداوەتەوە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە رووبەڕووی پەتای کۆرۆنا و سوورێژەش دەبێتەوە. لە مانگی ئابی ساڵی 2018وە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆ بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 243 کەس بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە و هێشتا پەتاکە لەو بەشەی ئەو وڵاتە کۆنترۆڵ نەکراوە، بەڵام ئێستا پەتاکە لە باکووری وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە کە پێشتر ڤایرۆسەکە لەو شوێنە بەتەواوی کۆنترۆڵ کرابوو. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، لە باکووری کۆنگۆ شەش تووشبووی ئیبۆلا تۆمارکراون کە چواریان گیانیانلەدەستداوە. ئەمە جاری دووەمە ئیبۆلا لە باکووری کۆنگۆ بڵاودەبێتەوە؛ ساڵی 2018 ڤایرۆسەکە لە پارێزگای ئیکواتوری باکووری ئەو وڵاتە بڵاوبوویەوە و 33 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، بەڵام لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆنترۆڵ کرا. ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆرۆنا کوشندەترە، بەڵام بواری گواستنەوەی کەمترە، چونکە پێچەوانەی کۆرۆنا، لەڕێگەی هەواوە ناگوازرێتەوە، بەڵکو تەنها لەڕێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووشبوو یان پاشەڕۆ دەگوازرێتەوە. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند "حکومەتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ئەمڕۆ رایگەیاند کە ڤایرۆسی ئیبۆلا سەرلەنوێ لە نزیک شاری مبانداکا لە پارێزگای ئیقاتور بڵاوبووەتەوە. ئەم راگەیێندراوە لەکاتێکدایە کە ئیبۆلا بە ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، کە وادیارە لە قۆناخەکانی کۆتاییدا بێت، بەڵام پەتای ئەمجارە لە لایەکی دیکەی وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە".
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکرد و له سبه‌ینێ کاتژمێر (6)ى ئێواره بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌ناو شاره‌کان کۆتایى پێده‌هێندرێت. راگه‌یه‌ندراوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر: ڕاگه‌یندراوێک له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێره‌وه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2020.6.2، به‌سه‌رپه‌رشتى د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجامدا، کۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیار و ڕاسپاردانه‌ى خواره‌وه:- یه‌که‌م/ به‌ناوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، به پێویستى ده‌زانین سوپاس و ستایشى خۆمان ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بکه‌ین، که به‌هه‌ق نموونه‌یه‌کى جوان و شارستانیان له پابه‌ندبوون به بڕیار و ڕێنماییه‌کانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوو چۆ نیشاندا و ئێمه‌یان سه‌ربه‌رز کرد. دووه‌م/ دواى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ى که ئه‌مرۆ له دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م پارێزگاره‌کانى هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیارانى یه‌که ئیدارییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاکان ئه‌نجامدرا، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى و ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتییان بڕیاردرا له سبه‌ى 2020.6.3 کاتژمێر (6)ى ئێواره بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌ناو شاره‌کان کۆتایى پێبهێنرێت. سێیه‌م/ سه‌رجه‌م دوکان و بازاێ و ئه‌و شوێنانه‌ى که پێشتر بۆ خزمه‌تى هاوڵاتییان کرابوونه‌وه ده‌کرێنه‌وه به مه‌رجى جێ به‌جێ کردنى ڕێنامایى خۆپارێزى ته‌ندروستى وورد که بۆ هه‌ر سێکته‌رێک کۆمیته و لێژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند له‌لایه‌ن فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان بۆ به‌دوا داچوون و چاودێریکردن و جێ به‌جێ کردنى ئه‌و ڕێنماییانه پێکهێنراوه، بۆیه داواکارین هه‌موو هاوڵاتییان و ئه‌و شوێنانه‌شى که کارده‌که‌ن پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌ر شوێنێک پابه‌ند نه‌بێت ڕێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. چوراه‌م/ ڕاگرتنى هاتوو چۆ به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واو له نێوان سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێم و پارێزگاکانى تر‌ى عێراق، به‌پێى خاڵى یه‌که‌مى به‌یانى ژماره(38)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، تا کاتژمێر (12)ى شه‌وى 2020.6.6، به‌داخراوى ده‌مێنێته‌وه. پێنجه‌م/ هاوڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، هه‌موو تواناى خۆمان له‌پێناوى پاراستن و پارێزگاریکردنیان خستۆته‌گه‌ڕ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کیش له هه‌وڵه‌کانمان بۆ خۆپارێزى و پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى و به‌دوورگرتنى هاوڵاتیانمان له ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌رده‌وامین، ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌و قۆناغه‌دا مه‌ترسیداره و له ته‌شه‌نکردن دایه و سه‌رچاوه‌ى ته‌شه‌نه‌کردنه‌که‌شى نادیاره، تووشبوانى ئه‌م دوایه‌ش به‌م ڤایرۆسه حاڵه‌ته‌کانییان ناجێگیره و سه‌رچاوه‌ى توشبونییان نادیاره، به‌داخه‌وه‌ش له‌شاره‌که‌ماندا به‌و هۆیه‌وه دوو هاوڵاتى گیانییان له ده‌ستدا، بۆیه داواکارین و تکا له هاوڵاتیانى شاره‌که‌مان ده‌که‌ین پابه‌ندى بڕیار و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا بن و زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان و ده‌ستکێش و ده‌مامک ببه‌ستن، له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى شاره‌که‌مان و سه‌لامه‌تى هاوڵاتییانی. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2020.6.2
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر رایگه‌یاند، شه‌ش تووشبووى کۆرۆنا له هه‌ولێر به تووندى ڤایرۆسى کۆرۆنایان گرتبووه‌و ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌وانه گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى حوزه‌یرانى 2020 دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌وداى 19ى ئایاره‌وه ژماره‌یه‌کى زۆر له هه‌ڵگرانى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکرا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و تووشبووه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه پێویستى به ئۆکسجینى به‌رده‌وام هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌کى قورس ڤایرۆسه‌که‌ى گرتبوو، گورچیله‌کانى له‌کارکه‌وتبوون و له‌ژێر چاودێریى ورد و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردا بووه". وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى ئه‌و تووشبووه ده‌ڵێت، ته‌مه‌نى 70 ساڵه، دانیشتووى شارۆچکه‌ى عه‌ینکاوه‌یه له پارێزگاى هه‌ولێر و له 25ـى 5 خه‌وێندرابوو. دواى هه‌شت رۆژ مانه‌وه له به‌شى چاودێریى چڕ، گیانى له‌ده‌ستدا. تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستاندا 11 که‌س به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌ى تووشبوان 748 که‌سه‌و 434 که‌سیان چاره‌سه‌ر کراون و گه‌رونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دڵنیا ده‌کاته‌وه له مووچه‌کانیان و رایگه‌یاند که بڕینى مووچه ته‌نها سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که و پله باڵاکان ده‌گرێته‌وه. عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى حوزه‌یران مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى وه‌زیرانى له تویتێکیدا به زمانى کوردى نوسیویه‌تى: "فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و مووچه‌خۆرانى چاودێریى کۆمه‌ڵایه‌تى دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که لێبڕینى مووچه ئه‌وان ناگرێته‌وه و رێگه‌ناده‌ین چاره‌سه‌ره‌کان بۆ قه‌یرانى دارایى له‌سه‌ر حسابى فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن داهاتى سنووردار بێت". مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌شى نوسیووه که" بڕیارى ئێمه ئه‌وه‌یه مووچه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و پله تایبه‌ته‌کان و پله باڵاکان که‌مبکه‌ینه‌وه، دوو مووچه و خاوه‌ن مووچه‌ى وه‌همیش رابگرین".
هاوڵاتى پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند رێنماییه‌کان به‌ته‌واوى جێبه‌جێ ده‌که‌ن و داواش له‌خه‌ڵک خۆیان له‌کۆرۆنا بپارێزن. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند پابه‌ند ده‌بن به بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌و جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا ته‌شه‌نه‌ى کردووه‌و پێویسته هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، دۆخی وڵات وا ده‌خوازێت کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و حکومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ربکرێن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى حوزه‌یرانى 2020 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ جه‌یمس سۆرنتن، کونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌ولێر کۆبوه‌وه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی کۆبونه‌وه‌که، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه، دۆخی وڵات ده‌خوازێت کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ربکرێن‌و هیوای خواست له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مسته‌فا کازمی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور بگه‌نه چاره‌سه‌ر. هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، به‌رنامه‌ی کاری حکومه‌تی عێراق‌و جه‌ختکردنه‌وه‌ی هه‌ردولا له‌پشتگیری بۆ سه‌رۆکوه‌زیران، کازمی. دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاکسازیی‌و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که بووه.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند له کاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 3ى حوزه‌یران "سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان ده‌کرێته‌وه و ژیان ئاسایى ده‌که‌نه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى ڕاگه‌یاند، جگه له ئاسایکردنه‌وه‌ى ژیان له‌دواى ئه‌و 72 کاتژمێره‌ى دانرابوو بۆ مه‌رزى باشماخ دواى ئه‌و واده‌یه مه‌رزه‌که ده‌کرێته‌وه. پێشتر ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر ئیجراته‌کان چڕنه‌که‌ینه‌وه، ژماره‌ى مردن به‌شێوه‌یه‌ک زیاد ده‌کات راگه‌یاندن فریاى بڵاوکردنه‌وه‌ى ھه‌واڵه‌کان ناکه‌وین".
شاناز حه‌سه‌ن سه‌ره‌راى به‌رزى ئاماره‌کانى تووش بوونى هاوڵاتیان به کۆرۆناو توندکردنه‌وه‌ى رێکاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به‌ڵام به‌شێک له خه‌ڵک متمانه‌یان به بوونى ڤایرۆسه‌که نییه‌و بۆچونى جیاواز باس ده‌که‌ن. رۆژى شه‌ممه، 30ى ئایارى 2020، پیاوێکى ته‌مه‌ن 37 ساڵ که باوکى دوو منداڵ، به‌هۆى تووشبوونى به کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا. به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم تا ئێستا حه‌وت که‌س له هه‌رێمى کوردستان به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانى دیکه‌ش تووشى ڤایرۆسه‌که بوون و چه‌ند که‌سێکیش له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان. هه‌روه‌ها له عێراق رۆژانه سه‌دان که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى جیهان تا ئێستا زیاتر له شه‌ش ملیۆن که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و نزیکه‌ى 373 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌شێک له هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان پێیانوایه ئه‌و ڤایرۆسه‌ى له کوردستان هه‌یه جیاوازه و خه‌ڵک ناکوژێت و وه‌کو وڵاتانى دیکه نییه‌و به‌شێکیش به مه‌ترسیدار ناوى ده‌به‌ن و خۆپارێزى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ده‌که‌ن. عه‌بدوڵا بابه‌کر، ته‌مه‌ن 51 ساڵ، کاسپکار له‌ناو بازاڕى سلێمانى به هاوڵاتى وت" هیچ له‌کۆرۆنا ناترسم، چونکه متمانه‌م به هیچ بریارێک و قسه‌یه‌کى ئه‌م حکومه‌ته نیه، بۆیه کۆرۆناش به ده‌ردى به‌ڵێن و بریاره‌کانى دیکه‌یانه". ئه‌و کاسپکاره‌ى ناو بازارى سلێمانى وتیشى:"بوونى نه‌خۆشى کۆرۆنا راست نییه‌و ته‌نیا بۆ بێده‌نگکردنى خه‌ڵکه، ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه نه‌خۆشى دیکه‌یان هه‌بووه". گۆران عومه‌ر، هاوڵاتیه‌کى تر‌ى شارى سلێمانییه‌و کارى میوه‌فرۆشى ده‌کات و ئه‌ویش متمانه‌ى به حکومه‌ت و لێپرسراوانى دیکه نییه که باس له بوونى کۆرۆنا ده‌که‌ن له هه‌رێم و به هاوڵاتى وت" دۆخى ته‌ندروستى له‌م وڵاته‌دا زۆر باش نییه‌و ناتوانن شت بۆ خه‌ڵک بکه‌ن، بۆیه ئه‌و ڤایرۆسه هه‌ر بێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌موومان وێران ده‌بین، بۆیه سیقه‌م نیه هاتبێت". گۆران پێشیوابوو باسکردنى کۆرۆنا له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ کپکردنى ناره‌زایه‌تییه‌کانى هاوڵاتیانه" ده‌ترسن خۆپیشاندان بکرێت بۆیه باسى کۆرۆنا ده‌که‌ن". ناجیه قادر، ژنێکى ته‌مه‌ن 51 ساڵ ده‌مامک و ده‌ستکێشى به‌کارهێنابوو له‌کاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌سه‌ر کاره‌که‌ى بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد گرنگه هه‌موو خه‌ڵک ئاگادارى رێنمایه‌کان بێت و خۆى بپارێزێت، چونکه ئه‌م ڤایرۆسه هه‌یه‌و مه‌ترسیداره‌و گاڵته‌ى پێناکرێت. ناجیه وتیشى:" من له‌لاى خزم و که‌س و کار گاڵته‌م پێده‌که‌ن و به ترسنۆک ناوم ده‌به‌ن، به‌داخه‌وه هه‌ندێک خه‌ڵک ئاوا بیر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام خۆم ده‌پارێزم و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ده‌که‌م". دوێنێ محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنادان و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که به‌رزبونه‌وه‌ى تۆمارکردنى تووشبوانى کۆرۆنا له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که ڤایرۆسه‌که له کۆڵان و گه‌ره‌ک و شه‌قامه‌کان و کۆمه‌ڵگادا بڵاوبووه‌ته‌وه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشیوابوو نابێت هاوڵاتیان متمانه‌یان به ڤایرۆسه‌که نه‌بێت، وتى:" له نه‌خۆشخانه‌کاندا ده‌یان که‌س له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان و سه‌دان که‌س که‌ره‌نتینه کراون... مه‌ترسییه‌که ئه‌وه‌یه ئێستا ئه‌وانه‌ى ئێستا تووش ده‌بن به‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى دیکه هه‌یه". شاره‌زایه‌کى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى ده‌ڵێت به‌شێکى زۆر له هاوڵاتیان تووشى شڵه‌ژانى و نائارامى بوونه‌ته‌وه له دۆخێکى ده‌رونى ناجێگیردان. محه‌مه‌د نه‌جیب، رێنمایکارى په‌روه‌رده‌یى و ده‌روونى به هاوڵاتى وت:"خه‌ڵک به‌جۆرێکه زۆرێک خه‌وتن و خواردنیان لێ تێک چووه ئه‌گه‌ر پزیشک پشکنینیان بۆ بکات ئه‌شێ توشى نه‌خۆشى دیکه‌ش هاتبن، هه‌ندێ له‌و خه‌ڵکه‌ى وا ترساون وه‌ک به‌رزى فشارى خوێن و شه‌کره و گرفتى گه‌ده، ئه‌ویش به هۆى ئه‌و دڵه‌ڕاوکێ تونده‌ى ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتى تووشى هاتووه". ئه‌و رێنماییه په‌روه‌رده‌کاره باس له‌وه‌ش ده‌کات که، ناتوانرێت بوترێت دۆخه‌که گه‌وره کراوه به‌وپێیه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه له جیهاندا هه‌یه و نکۆڵى لێ ناکرێ، به‌ڵام وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت، پێشتر ڕێکاره‌کان توندتربوون بۆیه خه‌ڵکیش ناچار بوو پابه‌ند بیت، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى قه‌ده‌غه لابرا به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه و هاتوچۆ زۆر بووه ئه‌وه‌ش واى کرد نه‌خۆشییه‌که زیاتر بڵاوببێته‌وه. محه‌مه‌د نه‌جیب ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه بۆ هاوڵاتیان و ده‌ڵێت:" پابه‌ند نه‌بن به‌ڕاستى کاره‌سات ڕووده‌دات ڕێژه‌ى توشبوان زیاتر ده‌بێت، چونکه خودى ده‌زگاکانى ته‌ندروستیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن به‌هۆى که‌مى و سنورداربوونى جێگا و نه‌بوونى ئامێرى پێویست مه‌ترسى گه‌وره هه‌یه و ئه‌گه‌ر وا بروات دۆخه‌که له کۆنترۆڵى ئه‌وانیشدا نامێنێت".
شاناز حه‌سه‌ن کاسپکاران و به‌شێک له هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م قایمقامییه‌تى سلێمانى خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕیووه‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و داوا ده‌کرێت کارئاسانى بۆ دابینکردنى بژێوى ژیانیان بکرێت، پارێزگاری سلێمانیش بریاره گرژییه‌کان که‌مبکاته‌وه و رێگاکان بکرێته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى حوزه‌یرانى 2020 به‌شێک له کاسپکارو هاوڵاتیان چوونه به‌رده‌م قایمقامییه‌تى سلێمانى و داوایان کرد رێگاى کارکردنیان لێ نه‌گیرێت و دوکان و بازاره‌کان بکه‌نه‌وه و تا ئێستاش خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کان به‌رده‌وامه‌و به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى پارێزگار‌و قایمقامى سلێمانى و چه‌ند به‌رپرسێکى دیکه له کۆبونه‌وه‌دان بۆ بریاردان له‌سه‌ر شکاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ. بڕوا جه‌بار، ته‌مه‌ن 37ساڵ، ماوه‌ى 5ساڵه له‌ناوبازاڕى سلێمانى دوکانى هه‌یه و وتى" ئه‌وه چه‌ند مانگێکه ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه، به هه‌مووى به‌شى مانگێک کاسپیم نه‌کردووه، بۆیه له‌وه زیاتر له‌تواناماندا نیه و پێویسته کار ئاسانیمان بۆبکرێت". بروا دوو منداڵى هه‌یه و رۆژانه 30هه‌زارى ده‌ست ده‌که‌وێت له‌کاتى ئاسایدا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ زیانى دارایى پێگه‌یاندووه‌و نه‌یتوانیوه بژێوى رۆژانه‌ى په‌یدا بکات. وتیشى:"به‌هه‌مان شێوه‌ى پێشتر کرێ دوکان و کرێى خانوو ده‌ده‌م و پاره‌ى ئاو و کاره‌باش له‌ولاوه بۆستێت، بۆیه ته‌واو له به‌یانیوه دوکان ده‌که‌مه‌وه و گوێ به هیچ بریارێک ناده‌م". هه‌روه‌ها کاسپکارێکى دیکه‌ى ناو بازارى سلێمانى به‌ناوى لوقمان مه‌حمود، ته‌مه‌ن 40ساڵ ک کارى ده‌ستگێرى ده‌کات له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" من ئه‌مرۆ کارنه‌که‌م به‌شى نانى سبه‌ینێم پێنیه، چیم داوه له ڤایرۆس و نه‌خۆشى، چونکه ناکرێت له‌به‌ر ڤایرۆسێک بچمه ژوره‌وه و له برسا بمرم". لوقمان به وته‌ى خۆى کرێچییه و 5منداڵى هه‌یه باس له‌وه ده‌کات رۆژانه له 7ى به‌یانیه‌وه کار ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کوره‌که‌ى تا بتوانن خه‌رجى ماڵ و منداڵ دابین بکه‌ن " پێویسته پارێزگار و وه‌زیرى ناوخۆش چاوێک به بارودۆخى هه‌ژاراندا بگێڕن ئه‌نجا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌ربکه‌ن"، لوقمان واى وت. بێجگه له ناره‌زاییه‌تییه‌کانى کاسپکارانى ناو بازارى سلێمانى، ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى نارازى به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌وه له به‌رنامه‌یاندایه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن. دلسۆز عه‌لى ،مامۆستاى نارازى، بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆمان بۆ رێکخستنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى خۆمان و ریکخستنه‌وه‌ى شه‌قام بوو که تاراده‌یه‌ک په‌رته‌وازیه‌کى پێوه‌دیاره و وتى" ئێمه وه‌ک مامۆستایانى نارازى زیاتر کارمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌کردووه، موچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ر و کاسبکاران هه‌مووى رێکخه‌ینه‌وه و ده‌نگى هه‌مویان کۆبکه‌ینه‌وه". وتیشى"به‌داخه‌وه حکومه‌ت کارێکى کردووه به خه‌ڵک، که‌س برواى به ئه‌وه نیه کۆرۆنا هه‌یه یاخود نیه باوه‌رى نه‌ماوه که له‌وانه‌شه قسه‌راست بێت هه‌بێت و مه‌ترسى بێت". ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" ئێمه ده‌مانه‌وێت خۆپیشاندان له‌کاتێکدا بکرێت ئامانجێکى دیاریکراوى هه‌بێت، تائێستا کاته‌که‌یمان دیارینه‌کردووه". هاوکات، عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى نارازى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کر وه‌ک ئه‌نجومه‌نى مامۆستایان پشتیوانى خۆپیشاندانى خۆرسکانه ده‌که‌ن، وتیشى:" ئه‌م بارودۆخه تاسه‌ر ئاوا نابێت، خه‌ڵک ئاوا بێده‌نگ نابێت، له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ئاماده‌سازى بۆده‌که‌ین و کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى لایه‌نه‌نارازه‌ییه‌کانى تر‌ى کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ین و ئنجا بریارى خۆپیشاندان ده‌ده‌ین". عادل حه‌سه‌ن داواى له حکومه‌تى هه‌رێم کرد له بێده‌نگى تێبگات:"که دۆخه‌که ته‌قییه‌وه خه‌ڵک بێده‌نگى نامێنێت، حکومه‌ت به‌رده‌وام بێت له برسیکردنى خه‌ڵک، خه‌ڵکیش قبوڵى دۆخه‌که ناکات". به‌پێى ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى هاوڵاتى کردوویه‌تى دواى ئه‌وه‌ى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته پارێزگاره‌کان که کارئاسانى بۆ هه‌ندێ سێکته‌ر بکرێت، بریاره که‌مێکى دیکه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا کارئاسانییه‌کان و کردنه‌وه‌ى رێگاکان رابگه‌یه‌نێت.
هاوڵاتى تووشوبێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانی له ده‌ستدا كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌و خه‌ڵكی قه‌زای كفرییه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند" ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا". ده‌قى راگه‌یاندراوه‌که:.. تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن. وەزارەتی تەندروستی ٢ حوزەیران ٢٠٢٠
هاوڵاتى رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی باڵای روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، پسپۆڕان دووپاتییان کردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و ده‌ڵێت" لەبەر گوزەرانی خەڵک زۆربەی شوێنەکان کرانەوە". راشیگەیاند، لەبەر گوزەرانی خەڵک زۆربەی شوێنەکان کرانەوە، بەڵام نایشارینەوە کە خەڵک پابەند نەبووە. وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتیشی: "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ئەوە سەلمێنرا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەمان ڤایرۆسی دەرەوەی هەرێمە و زۆربەی حاڵەتە نوێیەکان نیشانەیان هەیە". راشیگه‌یاند: هەرکەسێک هانی خەڵک بدات پابەند نەبێت و بڵێت، حکومەت بۆشاردنەوەی هەندێک شت رێکارەکانی راگەیاندووە، ئەوا دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە. لەگەڵ ئەوەش، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، "بڕیارماندا دەسەڵات بدەینە پارێزگاکان ئاسانکاریی بکەن و هەندێک سێکتەر بکەنەوە". دووپاتیشکردەوە، ئەگەر پابەندیی نەبێت هاوشێوەی عیراقمان لێدێت و دۆخەکە زۆر مەترسیدار دەبێت.
هاوڵاتى میدیاى یه‌کێتى رایگه‌یاند سه‌رۆكایه‌تی یه‌کێتى په‌یوه‌ندی به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و پارێزگاری سلێمانییه‌وه كردووه كه پێویسته ھاوسه‌نگی بكرێت له نێوان رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و گوزه‌رانیان. میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 2حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " سه‌رۆكایه‌تی ی ن ك په‌یوه‌ندی به به‌رێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و به‌رێز پارێزگاری سلێمانییه‌وه كردووه كه پێویسته ھاوسه‌نگی بكرێت له نێوان رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و گوزه‌رانیان ، چونكه به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وتووه شێوازی توندی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتووچۆ و په‌كخستنی بازاڕ و كه‌سابه‌ت چاره‌سه‌رێكی گونجاو نییه، له‌جیاتی ئه‌وه ھه‌قه حكومه‌ت و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان رێنمایی توند بڵاوبكه‌نه‌وه‌و چاودێری ته‌ندروستی بكه‌ن باشتره له بژارده‌ی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ". هاوکات ئه‌مرۆ یه‌که‌م رۆژى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیه و که وه‌زیرى ناوخۆ رایگه‌یاند بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌کرێت. هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌زۆربه‌ى شاره‌کانى هه‌رێم خۆپیشاندان و ناره‌زایى ده‌ستیپێکرد بۆ درێژکردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و داخستنى بازاڕ و شوێنى کاروکاسبى هاوڵاتیان.
هاوڵاتى قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با بۆمانگی ئایار لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاوازە. ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزه‌یرانی 2020، قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە 32 دینار و نیو بۆ مانگی ئایار دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 120 بۆ 135 کاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاوازە". ئاماژە بەوەشکراوە: "هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن و پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".