هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق داوا له مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌کات خۆى بچێته به‌غدا بۆ رێکه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌ردوولا. له راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراکسیۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند، "له‌باره‌ى هه‌مو کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان، پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم پێش ئاماده‌کردنى پڕۆژه یاسایى بودجه‌ى دارایى ئه‌مساڵ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ده‌شڵێت:" پێویسته وه‌فدى هه‌رێم له‌لایه‌ن که‌سى بڕیارده‌ر وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى بکرێت له کۆبونه‌وه‌کانى داهاتوى له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى په‌له بکات له‌ئه‌نجامدانى ڕێکه‌وتن و ڕزگارکردنى دۆخى هه‌رێم له قه‌یرانى دارایى چاوه‌ڕوانکراو". ده‌رباره‌ى پرسى پرۆژه بودجه‌ى 2020 ى عێراق به‌پێویستى داده‌نێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جیاواز له‌ساڵانى رابردو مامه‌ڵه بکات، به‌برواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى باردۆخى دارایى له ته‌واوى وڵات رو له قه‌یرانه و به‌تایبه‌ت هه‌رێمى کوردستان که قه‌رزێکى زۆرى له‌سه‌ره و پێویسته هه‌رێم له ڕێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا واقعیانه مامه‌ڵه بکات، "نه‌وت و داهاته‌کانى تر ڕاده‌ستى به‌غدا بکات بۆئه‌وه‌ى به‌شێکى دیاریکراو وه‌ک پێشتر که 17% بو بۆ هه‌رێمى کوردستان دیارى بکرێت". هاوکات، رێزان شێخ دلێر ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه کێشه‌کانى هه‌رێم ته‌نها موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نیه، به‌ڵکو بودجه‌ى پێشمه‌رگه و وه‌به‌رهێنان و په‌رپێدانى پارێزگاکان و خه‌رجیه‌کانى دیکه‌شه.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له‌سه‌ر خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" کۆرۆنا ده‌ستکردى یه‌کێتى و پارتى و حکومه‌ت نییه". ئه‌مشه‌و قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا په‌یامێکى ڤیدیۆیى بڵاوکرده‌وه. قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند "ده‌مه‌وێت به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێم داواى لێبوردنتان لێبکه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیار و رێکارانه‌ى ئێمه ده‌رمانکردوون بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا بووبێته مایه‌ى زیان به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانتان، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئێمه پاراستنى سه‌لامه‌تیتانه". ناوبراو ده‌ڵێت:"ئێمه له‌هه‌رێمى کوردستان که رووبه‌ڕووى په‌تاى کۆرۆنا بووینه‌وه له‌سه‌ره‌تاى پڕۆسه‌که هه‌ندێک رێکارى توندمان گرته‌به‌ر له‌پێناوى پاراستنتان و توانیمان تاڕاده‌یه‌کى زۆر زاڵ بین به‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه و نه‌مانهێشت ئه‌و په‌تایه هاوشێوه‌ى وڵاتانى دیکه بڵاوبێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست". قوباد تاڵه‌بانى ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه دواى جه‌ژن هه‌م رێکاره‌کانى حکومه‌ت که‌مێک سست بوونه‌وه و هه‌میش پابه‌ندبوون به‌و رێنماییانه له‌لایه‌ن خه‌ڵک که‌مبوونه‌وه، بۆیه نه‌خۆشییه‌که به‌شێوه‌ى مه‌ترسیدار سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم وتیشى "داوا و تکاتان لێده‌که‌م با ئه‌م نه‌خۆشییه به‌جددى وه‌ربگرین، ئه‌م نه‌خۆشییه گاڵته نییه، ئه‌م نه‌خۆشییه سیاسه‌ت نازانێت و ده‌ستکردى حکومه‌ت و خه‌تاى یه‌کێتى و پارتى نییه.....له‌به‌ر خاترى من و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کان نا، به‌ڵکو له‌به‌ر خاترى خۆتان، نه‌هێڵن که‌سانى به‌ناو سیاسى ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌لاڕێدا ببات تا ده‌عمى بۆچوون و به‌رنامه‌کانى خۆیان بکات". قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که روون و ئاشکرایه ئه‌م نه‌خۆشییه ته‌نها کاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان نییه، به‌ڵکو "وه‌ک بینیمان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه و جیهان کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابورى وڵاتانیش هه‌یه، به‌و هۆیه‌شه‌وه داهاتى هه‌رێم که‌مبۆته‌وه و بازاڕ سست بووه و وایکردووه نه‌توانین له‌کاتى خۆى مووچه بده‌ین و عێراقیش نه‌توانێت وه‌ک جاران مامه‌ڵه به‌داهاتى خۆى بکات ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى خراپى نه‌خۆشییه‌که‌یه". هه‌روه‌ها وتویه‌تى "ئێمه ته‌قدیرى ماندووبوونى مووچه‌خۆران و کاسبکاران ده‌که‌ین که ئه‌م نه‌خۆشییه بۆته هۆى دواکه‌وتنى گوزه‌رانیان و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ باشترکردنى دۆخى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداد". قوباد تاڵه‌بانى له درێژه‌ى په‌یامه ڤیدیۆییه‌که‌یدا باسى له‌وه‌کردووه "ده‌زانم خه‌ڵک ناڕازییه و به‌شێوازى جۆراوجۆر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌رده‌بڕن، خۆپیشاندان یه‌کێکه له‌و رێگه‌یانه بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى و خۆم له‌دوو وڵاتى زۆر دیموکراسى گه‌وره بووم و قه‌درى دیموکراسى و ئازادى ده‌زانم". جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت وتیشى:" بۆیه لام ئاساییه خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراسى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕێت، به‌ڵام داواکارم هه‌ر که‌سێک ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى خۆپیشاندانه‌وه ناڕه‌زایى ده‌ربڕێت پابه‌ندى یاساکان بن و به‌شێوه‌یه‌کى شارستانى ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌ربڕن و بزانن که کۆده‌بنه‌وه ئه‌وه مه‌ترسى کۆرۆنا زیاتر ده‌کات، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌کرێت خۆپیشاندان بکه‌ن لانیکه‌م خۆتان و هاوڕێکانتان بپارێزن". سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، قوباد تاڵه‌بانى وتى "هه‌مانکات داوا له‌هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌م به‌شێوه‌یه‌کى شارستانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بکه‌ن، ئه‌و ڤیدیۆییانه‌م بینى ئه‌و رۆژه که گوێبیستى ته‌قه بووم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکرێت، بۆیه دواى ئه‌وه په‌یوه‌ندیم به‌هێزه‌کانه‌وه کرد و پێموتن نابێت فیشه‌ک له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کاربهێنرێت، هه‌مانکات نابێت ئه‌زێتى میدیاکاران بده‌ین له‌کاتى خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌مان ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه و ده‌بێت پابه‌ندبین به‌و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه‌ى له‌سه‌رشانمانه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى کرد که 77 که‌سى دیکه له پارێزگاى سلێمانى وه‌ک تووشبوى کۆرۆنا تۆمار کرا. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 4ى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 77 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران. تووشبووه‌کان پێ:هاتوون له چل پیاو و بیست و پێنج ئافره‌ت و سێ کچى گه‌نج و سێ کوڕى گه‌نچ و شه‌ش منداڵ. له‌و 77 که‌سه ته‌نها 21 که‌سیان به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و په‌نجا و شه‌ش تووشبووه‌که‌ى دیکه نیشانه‌یان هه‌یه. پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچاماڵ. پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى پێنجوین. یه‌ک تووشبوو دانیشتووى کۆمه‌ڵگه‌ى باریکه سه‌ر به ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت. شه‌ست و شه‌ش تووشبوو دانیشتووى ناو شارى سلێمانین.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا داواى له هاوپه‌یمانانى واشنتن کرد هه‌وڵه‌کانیان زیاتربکه‌ن بۆ شکستهێنان به رێکخراوى تێرۆریستى داعش و ده‌شڵێت:" ناتوانین ئارام بگرین به‌رانبه‌ر داعش". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2020 مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا به‌رده‌وامین له جه‌نگ دژ به داعش و له داهاتویه‌کى نزیکدا ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه، چونکه ناتوانین ئارامبگرین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" پێوسته به‌رده‌وامبن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى شانه نوستوه‌کان و تۆڕه‌کانى رێکخراوه‌که و هاوکارى پێشکه‌ش بکه‌ن به ناوچه ئازادکراوه‌کانى عێراق و سوریا، به‌مه‌به‌ستى به‌رقه‌راربونى ئاسایش له‌و ناوچانه". پۆمپیۆ ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که راسته په‌تاى کۆرۆنا فشارى زۆر له‌سه‌ر ته‌واوى بودجه‌ى ئه‌مریکا دروستکردووه، به‌ڵام" داوامان له وڵاتانى هاوپه‌یمان کردووه پێکه‌وه زیاتر له 700 ملیۆن دۆلار بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش کۆبکه‌ینه‌وه له‌مساڵى 2020دا". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که واشنتن پابه‌نده به پێشکه‌شکردنى 100 ملیۆن دۆلار به عێراق.
ئارا ئیبراهیم کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و نوێنه‌رى فراکسیۆن و لایه‌نه‌کان و پێکهاته‌کانى شیعه‌و سونه‌و کورد باسى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا و پرسى دارایى بووه. ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پێشنیارى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق( کۆمار، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، په‌رله‌مان) له‌گه‌ڵ شیعه‌و سونه‌و کورد کۆبونه‌ته‌وه له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا و دۆخى دارایى عێراق به گشتى. له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ شیعه‌و سونه‌و کورد کۆبونه‌ته‌وه. له‌ناو کورد دا نوێنه‌رى لایه‌نه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان به‌شداریان کردووه، به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه‌ى ناو کۆبونه‌وه‌که ده‌ستى که‌وتووه‌و پێیان باش بوو ناویان نه‌هێندرێت، ورده‌کاریه‌کانیان ئاشکرا کرد. له‌ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا له‌باره‌ى پرسى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکادا، حه‌شدى شه‌عبى توند بووه‌و داکۆکى کردووه له‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى ئه‌مریکا بکشێنه‌وه‌و ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ى که "به مته‌وازنى" بیرده‌که‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون به ستراتیژ و وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بکرێت. له‌باره‌ى کورد‌و سونه‌وه، ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که نوێنه‌رى یه‌کێتى له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که گرنگه هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌خاکى عێراقدا بمێننه‌وه‌و باسى مه‌ترسییه‌کانى داعشى کردووه له‌سه‌ر عێراق و باسى له‌وه‌کردووه که ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانى هاوپه‌یمانان هاوکاربوون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى داعش. ده‌رباره‌ى بۆچونى، نوێنه‌رى پارتى له کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه که هیچ قسه‌یه‌کى له‌سه‌ر نه‌کردووه‌و بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه. له‌باره‌ى بۆچونى سونه‌کانه‌وه، ئه‌وه‌یان روونکرده‌وه که سونه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هێزه‌کانى ئه‌مریکا هاوکارى عێراق بێت تا ئه‌و کاته‌ى داعش نامێنێت" هیچ که‌سێکى سونه به راشکاوى باسى ئه‌وه‌یان نه‌کردووه که هێزه‌کانیان بمێننه‌وه یان نا". له‌باره‌ى دۆخى دارایى عێراقه‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هه‌ندێ ئامار‌و زانیارى بۆ به‌شداربووه‌کان خستۆته‌روو له‌سه‌ر داهاتى وڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که موچه‌ى پله باڵاکان که‌مده‌که‌نه‌وه‌و ده‌بێت رووبه‌روى قه‌یرانه‌که ببنه‌وه.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى داوا له خه‌ڵک ده‌کات که خۆیان له په‌تایى کۆرۆنا بپارێزن و ده‌شڵێت:" خه‌ڵکى کوردى مه‌رد تکایه خۆتان بپارێزن له په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبوک نوسویه‌تى:" خه‌ڵکى کوردى مه‌رد تکایه خۆتان بپارێزن له په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، چونکه ته‌نها خۆپاراستن چاره‌سه‌ره بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا". به‌پێى نوێترین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رێژه‌ى تووشبوانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان نزیک بووه‌ته‌وه له هه‌زار که‌س و گه‌یشتووه‌ته 927 که‌س.
شاناز حه‌سه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم زه‌نگى مه‌ترسیدارى ڤایرۆسى کۆرۆنا لێیداوه‌و هۆشدارى توند ده‌داته هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى رۆژانه حاڵه‌ته‌کانى تووشبون و ڤیان له‌ده‌ستدان له به‌رزبونه‌وه‌دایه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌ئێستادا 453 توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا له‌نه‌خۆشخانه‌کانن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و له‌و ژماره‌یه 19یان بارى ته‌ندروسیان ناجێگیره. یه‌که‌م حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى له 3ى ئازارى 2020دا تۆمارکرا. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشکراى کرد کۆى گشتى توشبوانیش به‌کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتوه‌ته 910 توشبون و له‌نێویاندا 16 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان و 441 توشبوو چاکبونه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا 453 توشبوو له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان. ئه‌و ڤایرۆسه‌ى نابینرێت سه‌دان که‌سى به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌کانى هه‌رێم بردووه تائێستا پارێزگاى سلێمانى 505 تووشبوى تۆمارکردووه و له‌ئێستادا329حاڵه‌تیان له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه 163یان چاره‌سه‌رکراون، 13یان گیانیانله‌ده‌ستداوه. هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گشتى سلێمانى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"له‌کۆى 329نه‌خۆشى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانیدا 11 یان بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره و له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان و دۆخه‌که‌یان له‌مه مه‌ترسیدایه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌و 11 توشبووه دوو که‌سیان مه‌ترسیان له‌وانى دیکه زیاتر له‌سه‌ره‌و پێویستیان به ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه و یه‌کێکیان پیاوه‌وه‌و ئه‌وى دیکه‌شیان له‌ته‌مه‌نى گه‌نجێتیدایه. له‌دواى سلێمانى، پارێزگاى هه‌ولێر زۆرترین تووشبوى کۆرۆناى تێدا تۆمارکراوه که تائێستا 292که‌س توشى کۆرۆنا بون و له‌و رێژه‌ییه 230که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه 59نه‌خۆش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و سێ هاوڵاتى به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌ئێستادا 59نه‌خۆشى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ن و له‌ژێر چاودێریدان که‌به‌داخه‌وه ته‌ندروستى چواریان ناجێگیره، له‌و چوار که‌سه‌ش دوانیان مه‌ترسى زیاتریان له‌سه‌ره و هه‌ناسه‌ى ده‌ستکردمان بۆ به‌کارهێناون". به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر جه‌ختى له‌بوونى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرده‌وه‌و داواى له هاوڵاتیان کرد رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ بکه‌ن. هاوکات، له پارێزگاى دهۆک تائێستا 91که‌س توشى ڤایرۆسه‌که بون و 26یان چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و چاکبونه‌ته‌وه و له‌ئێستادا 65حاڵه‌تیان له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان و هیچ حاڵه‌تێکى گیانله‌ده‌ستدان تۆمارنه‌کراوه. حه‌مزه ره‌زیکى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى دهۆک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له‌کۆى ئه‌و 65نه‌خۆشه‌ى وه‌ک توشبووى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ن چواریان یان ته‌ندروستیان ناجێگیره و له‌ژێر ئۆکسجیندان، به‌ڵام پێویستیان به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد نیه". له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا 22حاڵه‌تى تێدا تۆمارکراوه‌و که‌له‌ئێستادا هه‌مویان چاکبونه‌ته‌وه و نێردراونه‌ته ماڵه‌وه واته هیچ توشبویه‌ک له نه‌خۆشخانه‌کاندا نین له‌و پارێزگایه به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى ته‌ندروستى پارێزگاکه. پێنجوێن ئه‌و قه‌زایه‌ى به‌هۆى تۆمارکردنى 60 حاڵه‌تى کۆرۆناوه زه‌نگى مه‌ترسیدار لێیدا که سنورێکى به‌رفراوانى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران‌دا هه‌یه که له‌و وڵاته‌دا رۆژانه ده‌یان که‌س به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسى یه‌که‌مى ته‌ندروستى له‌و قه‌زایه ده‌ڵێت پێنجوێن مه‌ترسى له‌سه‌ر نییه. خالید عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى قه‌زاى پێنجوێن، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" به‌داخه‌وه له‌م دوو رۆژه‌دا 60حاڵه‌ت له‌سنورى پێنجوێن تۆمارکرا به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌ئێستادا له‌نه‌خۆشخانه‌کانى سنوورى سلێمانى چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و بارى ته‌ندروستیان جێگیره". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که تۆمارکردنى حاڵه‌ته‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له پێنجوێن به‌راده‌یه‌کى زۆر په‌یوه‌ندى به سنوره‌کانه‌وه هه‌یه. به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى قه‌زاى پێنجوێن ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌ئێستادا پشکنینیان بۆ 400 که‌سى نوێ کردووه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى پشکنینه‌کانن. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى رۆژانه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان ئامار‌و پشکنینه‌کانى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌شێک له هاوڵاتیان ئاماده‌نین رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ بکه‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بن هاورێى و هاوزمان و هاوشارییه‌و بۆیه جێبه‌جێکردنى رێنماییه‌کان له‌پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى خۆمان و خزم و که‌سوکارو دراوسێ و گه‌ره‌ک و شاره‌کان و هه‌رێمى کوردستانه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئامارێکى نوێى کۆرۆناى راگه‌یاند و ئاشکرایکرد، 672 که‌س له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو تووشى کۆرۆنا بوون و 15 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاشکرایکردوه، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 672 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 15 حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدا روویداوه و 50 تووشبوو بارودۆخیان ناجێگیره . به‌پێى ئاماره نوێیه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق کۆى گشتى تووشبووانى کۆرۆنا له عێراقدا گه‌یشتووه‌ته‌وه 8840 که‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 271 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. 672 تووشبووه نوێیه‌که به‌پێى شاره‌کانى عێراق و هه‌رێم به‌م شێوه‌یه: به‌غدا: 363 تووشبوو سلێمانی: 57 تووشبوو که‌ربه‌لا: 50 تووشبوو میسان: 42 تووشبوو واست: 31 تووشبوو به‌سره: 28 تووشبوو موسه‌نا: 19 تووشبوو بابل: 18 تووشبوو نه‌جه‌ف: 18 تووشبوو زیقار: 12 تووشبوو که‌رکووک: 11 تووشبوو دیاله: 10 تووشبوو دیوانیه: 6 تووشبوو هه‌ولێر: 4 تووشبوو سه‌لاحه‌ددین: 2 تووشبوو هه‌ر له 24 کاتژمێرى رابردوودا له عێراق و هه‌رێمى کوردستان 243 تووشبووى کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه، که به‌پێى شاره‌کان به‌م شێوه‌یه: به‌غدا: 157 که‌س که‌ربه‌لا: 32 که‌س به‌سره: 16 که‌س واست: 10 که‌س موسه‌نا: 7 که‌س دهۆک: 5 که‌س سه‌لاحه‌ددین: 3 که‌س نه‌جه‌ف: 3 که‌س دیاله: 3 که‌س هه‌ولێر: 2 که‌س که‌رکووک: 2 که‌س دیوانیه: 2 که‌س میسان: 1 که‌س 15 تووشبووى دیکه‌ى کۆرۆناش له عێراق و هه‌رێمى کوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌پێى شاره‌کان به‌م شێوه‌یه دابه‌شبوون: به‌غدا: 8 که‌س سلێمانی: 2 که‌س که‌ربه‌لا: 1 که‌س به‌سره: 1 که‌س میسان: 1 که‌س واست: 1 که‌س دیاله: 1 که‌س
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که حه‌وت که‌سى دیکه له پارێزگاى هه‌ولێر تووشى کۆرۆنا بوون که یه‌کێکیان کچێکى ته‌مه‌ن 16 ساڵه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ده‌ره‌نجامى نوێ ... له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، حه‌فت تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له شارى ھه‌ولێر ده‌ستنیشانکران، سێ پیاو ته‌مه‌ن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ و سێ ئافره‌ت ته‌مه‌ن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکى ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، ھه‌موویان به‌رکه‌وتووى تووشبووى پێشوون. یه‌ک تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى کوێستان شارى ھه‌ولێر. شه‌ش تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى ھه‌ولێرى نوێ شارى هه‌ولێر. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ٤ حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى له قه‌زاى شاره‌زوورى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى هاوڵاتیان و چین و توێژه‌کان ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى کردووه‌و داواى دابینکردنى هه‌لى کار‌و پێدانى موچه ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2020 خۆپیشانده‌ران داواى ئه‌نجامدانى چاکسازى و دابه‌شکردنى مووچه و دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌که‌ن. له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌هۆى که‌ره‌نتینه‌کردنى هاوڵاتییان و ڕاگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه خۆپیشاندان له‌قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ڵادزێ و رانیه‌و ناوه‌ندى سلێمانى ئه‌نجامدرا.
هاوڵاتى لایه‌نه سیاسییه‌كان دوای رێككه‌وتن كاندیدی به‌شێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان یه‌كلا كرده‌وه، له‌ناویاندا فوئاد حوسێن، كاندیدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه. پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی فوئاد حسێن، وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی عیراقی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق كاندید كردووە كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی بدرێت. لەم كابینەیەدا كورد سێ وەزارەتی بەركەوتووە ئەوانیش (دەرەوە، ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی، داد بۆ یەكێتی). ئه‌و كاندیدانه‌ی یه‌كلا كراونه‌ته‌وه، بریارە رۆژی شەممە دەنگیان لەسەر بدرێت: فواد حوسێن ـ دەرەوە حاکم سالار ـ داد حەسن نازم ـ رۆشنبیری ئیڤان فایەق ـ کۆچ و کۆچبەران ئیحسان عەبدولجەبار ـ نەوت عەلا جبوری ـ بازرگانی محەمەد عەبدولکەریم ـ کشتوکاڵ له 6ی ئایاری رابردوو، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به تێپه‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دا، به‌ڵام تائێستا حه‌وت وه‌زاره‌تی كابینه‌كه‌ی به به‌تاڵی ماون و پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، رایگه‌یاند به‌بریارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ هه‌موو هاوبه‌شه‌کانى کاره‌با له سه‌دا15ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى له‌سه‌ریانه لێیان خۆشده‌بن به‌مه‌رجێک تا ڕێکه‌وتى 15ى حوزه‌یران قه‌رزى کاره‌باکه‌یان بده‌ن. ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دوێنێ چوارشه‌ممه، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا بریاریداوه گشت هاوبه‌شانی كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتوكاڵی) ده‌توانن كه تا رۆژی (15/6/2020) قه‌رزی كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت". رونیکرده‌وه وتى" بۆ بمونه ماڵێک یه‌ک ملیۆن دینارى عێراقى پاره‌ى کاره‌باى نیشتیمانى له‌سه‌ره، له‌و رۆژه‌ى که ده‌چێته به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌کان و سه‌ردان ده‌کات، پسوڵه‌که‌ى بۆ راده‌کێشرێت و لێکدانى له‌سه‌دا 15 ده‌کرێت واته له یه‌ک ملیۆن دینار 150هه‌زارى لێخۆشده‌بێت". جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" ئه‌م بریاره گشت هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و له به‌رواری 6/6/2020 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رامانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن". ئومێد ئه‌حمه‌د وتیشى" له‌ئێستادابه‌رهه‌مى کاره‌با ده‌گاته 3هه‌زار میگاوات کاره‌با و هه‌ندێک جاریش خوار 3هه‌زاریشه". له‌باره‌ى کاته‌کانى کاره‌باى نیشتیمانیه‌وه بۆ به‌شداربوه‌کانى ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد" رۆژانه کاته‌کانى کاره‌باى نیشتیمانى له‌سه‌ر و 18کاتژمێره‌وه‌یه، به‌پێى پله‌ى گه‌رما و به‌پێى خواسته‌که ئه‌گه‌ر توانیمان به‌رهه‌م زیادبکه‌ین ئه‌وه وه‌کو خۆى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکیشدا نه‌توانرا به‌رهه‌م زیادبکرێت، به‌پێى تواناکه کاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان". دوپاتیکرده‌وه که تا 15ى حوزه‌یران به‌م شێوه‌ى ئێستا ده‌توانرێت رۆژانه 18کاتژمێر کاره‌با بدرێته هاوبه‌شانى کاره‌با و وتى"دواى ئه‌وه ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ئیمکانیه‌تى وه‌زاره‌ت بۆ زیادکردنى به‌رهه‌م".ناوبراو
هاوڵاتى وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ عێراق بۆ ساڵه‌كانی 2020 بۆ 2021 ئیمزا كراوه. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌و سه‌ردانه‌دا نیوه‌ی شایسته داراییه‌كانی ئێران بۆ هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق دراوه، كه نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلاره. ئاردكانیان وتی: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی له بواری پشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی ئێرانه‌وه". دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌فدێكی باڵای ئێران به سه‌رۆكایه‌تی ره‌زا ئاردكانیان وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته به سه‌ردانێكی فه‌ڕمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقه‌وه پێشوازییان لێكرا.
هاوڵاتى سه‌رۆكی كۆماری ئێران هۆشداری دایه ئێرانییه‌كان گه‌ر پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بن و شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبدات، كۆتوبه‌نده‌كان ده‌سه‌پێندرێنه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: "ئه‌گه‌ر وڵات ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه ئه‌وا كۆتوبه‌نده تایبه‌تیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووباره ده‌سه‌پێندرێنه‌وه". وتیشی: "ئه‌گه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی به جددی وه‌رنه‌گیرێن و دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه زیادببێته‌وه به‌رپرسان ناچار ده‌بن دووباره كۆتوبه‌نده‌كان بسه‌پێننه‌وه". ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه‌ش كێشه بۆ ژیانی هاوڵاتیانی ئاسایی دروست ده‌كات و زیانێكی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به ئابووریی كۆمه‌ڵگه". له چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی داخستنی گشتی وڵاته‌كه‌دا، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كارمه‌ندان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له ئێران دووباره كرانه‌وه. له ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج‌دا و دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمه‌كانی خوزستان و سیستان و بلوجستان له باشووری ئێران زیادیكرد، كۆتوبه‌نده‌كانی ڤایرۆسه‌كه سه‌پێندرانه‌وه.
هاوڵاتى پزیشكی دادی ئه‌مریکا رایگه‌یاند له تویکارى ته‌رمی جۆرج فلۆید ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته‌ی له‌ژێر زه‌بری هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌مریكا گیانی له‌ده‌ست دا، ده‌ریخست كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام به‌هۆی توندوتیژی له راده‌به‌ری پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پزیشكی دادی هه‌رێمى هینیبینی ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مریكا، جۆرج فلۆید به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵكو نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه و به‌رگه‌ی قورسایی ئه‌و پۆلیسه‌ی نه‌گرتووه كه خۆی داوه به‌سه‌ر ملیدا و دواتر گیانی له‌ده‌ست دا. دووشەممەی رابردوو رێكه‌وتی 27ی ئایاری رابردوو لە شاری مینیاپۆڵس، چوار كارمه‌ندی پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵیان بە ناوی جۆرج فلۆید راگرت، پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس هێنایه خواره‌وه، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و ئه‌ژنۆی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسەبدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت تا ره‌شپێسته‌كه بورایه‌وه و دواتریش پیاوه‌كه لە نەخۆشخانە گیانی له‌ده‌ستدا. له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ش چوار پۆلیسەكه لەکارەکانیان دوورخرانه‌وه و ئەو پۆلیسەش کە بووە هۆکاری مردنی جۆرج فلۆید بە بکوژ تۆمەتبارکراوە و ئێستا دەستبەسەرە و له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ی پۆلیسیش خۆپیشاندانی توند له ئه‌مریكا دژی كوشتنی پیاوه‌كه‌ده‌ستی پێكرد.