هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند 12 كەسی دیكە لە گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون. وەزارەتی تەندروستی دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ رایگه‌یاند نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون. دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.. لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون. یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆلە چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد وەزارەتی تەندروستی ٨ حوزەیران ٢٠٢٠
هاوڵاتى ژمارەیەک فەرمانبەر لە سێ فەرمانگەی سنووری پارێزگای دهۆک، بەهۆی ئەوەی بەرکەوتەی سێ تووشبووی کۆرۆنان، کەرەنتین دەکرێن. لەماوەی رابردوودا بەهۆی داوەتێکەوە 52 کەس لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە سێ کەسیان فەرمانبەر بوون لە سێ فەرمانگەی سنووری پارێزگاکە، دوای ئەوەی دەوامی فەرمی دەستیپێکردەوە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە تووشبووانە هەبووە، کەرەنتین کراون. ژمارەی ئەو کەسانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک کەرەنتین کراون، 506 کەسن، ئەوەش زۆرترین ژمارەیە لە کەرەنتینکردن لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. رۆژانە 400 بۆ 600 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدەدرێن، بەپێی نوێترین ئاماریش تا ئێستا 102 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون، 26 تووشبوویان چاکبوونەتەوە. هه‌روه‌ك چوار لە تووشبووانی کۆرۆنا رەوشی تەندروستییان باش نییە و پێویستیان بە ئۆکسجینە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تائێستا هەزار و 310 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 458 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى نیوزیلاند وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی جیهان رایگه‌یاند، هیچ تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و وڵاته نه‌ماوه و دوایین تووشبوو چاره‌سه‌ر كرا نزیكه‌ی 17 رۆژه هیچ تووشبووێكی نوێی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه. جاسیندا ئاردێرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند رایگه‌یاند، هاووڵاتیان ده‌توانن به‌شێك له‌و رێكارانه‌ی بۆ خۆپارێزی گرتوویانه‌ته به‌ر كه‌مبكه‌نه‌وه، وه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ره‌نتین كردن له ماڵه‌وه. به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته، هاووڵاتیانی نیوزیلاندی زۆرترین پابه‌ندییان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی هه‌بووه و توانیویانه به شێوه‌یه‌كی زۆرباش رێكاره‌كانی خۆپارێزی ره‌چاو بكه‌ن. ئاشلی بلۆمفیڵد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیشتمانی نیوزیلاند رایگه‌یاند، هه‌واڵێكی خۆشه كه دوایین تووشبووی كۆرۆنا، ماوه‌ی 48 كاتژمێر زیاتره هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌ماوه. دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه تا ئێستاش رێكاره خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه باشتره و هاووڵاتیانیش ده‌توانین رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتین كه‌متر بكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به جیهاندا، ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته نیوزیلاندیش و 1504 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، 22 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم به‌یار ملازم عومه‌ر، ده‌ڵێت کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ناتوانێت کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکات و ده‌شڵێت:" پارتى مانگانه 100 ملیۆن دۆلارى له‌داهاتى نه‌وت ده‌بات". به‌یار ملازم عومه‌ر له‌م چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى له‌سه‌ر زۆر مه‌له‌فى ئابوورى و کارگێرى و سیاسى قسه ده‌کات و جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه لامه‌رکه‌زى له‌ئێستادا ناگونجێت بۆ ئه‌م دۆخه داراییه‌ى هه‌رێم و ده‌ڵێت:" کار بۆ به‌هه‌رێم کردنى سلێمانى ده‌که‌ین". به‌یار ملازم عومه‌ر جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که "ئه‌گه‌ر دیقه‌تى بده‌یت مه‌سرور بارزانى که سه‌رۆکى حکومه‌ته به ئاشکرا رایگه‌یاند که ٢٧ ملیار دۆلار قه‌رزارین، ئیتر چۆن ده‌توانێت مه‌سه‌له‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکات، له‌کاتێکدا ئێمه هه‌رێمێکى بچوکین، روبه‌رێکى بچوکى خاک و ژماره‌یه‌کى که‌مى دانیشتوانمان هه‌یه، مه‌نتیق نییه بۆ ئه‌و ژماره که‌مه‌ى دانیشتوان و روبه‌رێکى که‌مى وه‌ک هه‌رێمى کوردستان ئه‌و هه‌موو پاره‌یه قه‌رزار بیت، له‌کاتێکدا نه‌وتت فرۆشتوه، نه‌تکڕیوه". هاوکات ره‌خنه‌ى توند له به‌شدارى کردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت و وتى:"کاک نه‌وشیروان که خۆى له‌ژیاندا بوو به‌و هه‌موو خۆشه‌ویسته‌ى خه‌ڵک بۆى هه‌بووه و به 25 کورسییه‌وه نه‌یتوانى پارتى ناچار به گۆرانکارى بکات، ئێستا دواى نه‌مانى کاک نه‌وشیروان و به 12 کورسیه‌وه چۆن ده‌توانیت پارتى ناچاربکه‌یت گۆرانکارى بکات". ئه‌م سیستمه وایکردووه بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پارتى ده‌وڵه‌مه‌ند و کۆمه‌ڵگه هه‌ژار بێت. بێگومان هه‌ندێک به‌رپرسى یه‌کێتیش که به‌شدارن له حکومه‌تدا له‌گه‌ڵ پارتى و ئێستا له هه‌ولێر داده‌نیشن شه‌ریکێکى لاواز و شه‌رمنى مه‌له‌فى نه‌وتن. هاوڵاتى: ناره‌زایه‌تى هاوڵاتیان گه‌یشتۆته لوتکه هۆکاره‌که‌ى چیه؟ به‌یار ملازم عومه‌ر: جیاوازییه‌کى گه‌وره‌ى چینایه‌تى له‌هه‌رێمى کوردستاندا دروستبووه؛ چینێکى زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و چینێکى زۆر هه‌ژار سه‌ریهه‌ڵداوه. ئه‌مه‌ش به‌هۆى گه‌نده‌ڵى سیستماتیکى حزبه‌وه بووه که ئه‌م چه‌ند ساڵه حکومرانى هه‌رێمى کوردستانیان کردووه به دیارى کراوى که پارتى دیموکرات مه‌له‌فى نه‌وت وگازى که‌وتۆته ده‌ست، به‌داخه‌وه ئه‌مه واى کردووه کۆمه‌ڵێک بازرگانى نه‌وت و جه‌نگ دروست ببن که به‌شى زۆرى سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م وڵاته‌یان بردووه بۆ خۆیان. دواى چه‌ندین ساڵ له فرۆشتنى نه‌وت له‌جیاتى بنیاتنانى ژێرخانێکى ئابورى به‌هێز، ئێستا 27 ملیار دۆلار قه‌رزارین. بێجگه له‌و قه‌رزانه ده‌یان ملیار دۆلارى داهاتى نه‌وت دیارنه‌ماوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له‌ڕێى به‌دواداچونم و راپۆرتێکم بۆم ده‌رکه‌وت که مانگانه 100 ملیۆن دۆلارى داهاتى نه‌وت ده‌چێته خه‌زێنه‌ى پارتیه‌وه. واته گه‌نده‌ڵى کراوه به سیستماتیک و به یاسا ڕێکخراوه، پارتى دیموکرات خۆى که له ڕێى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانه‌وه نه‌وت ده‌فرۆشێت، مانگانه 60 ملیۆن دۆلارى ناخاته‌وه سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، هه‌روه‌ها مانگانه 40 ملیۆن دۆلارى دیکه‌ی ده‌ستده‌که‌وێت له هه‌نارده‌کردن و پاڵاوتنى نه‌وتدا که هى کۆمپانیاى کاره و بۆرییه‌که‌ش به‌شێکى خاوه‌نداریه‌تیه‌که‌ى بۆ کۆمپانیاى کاره، که سه‌ر به پارتى و بنه‌ماڵه‌یه. واته مانگى نزیکه‌ى 100ملیۆن دۆلاریان ده‌ستده‌که‌وێت. ئه‌م سیستمه وایکردووه بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پارتى ده‌وڵه‌مه‌ند و کۆمه‌ڵگه هه‌ژار بێت. بێگومان هه‌ندێک به‌رپرسى یه‌کێتیش که به‌شدارن له حکومه‌تدا له‌گه‌ڵ پارتى و ئێستا له هه‌ولێر داده‌نیشن شه‌ریکێکى لاواز و شه‌رمنى مه‌له‌فى نه‌وتن. ناعه‌دالیه‌تییه‌کى دیکه هه‌یه که نادادپه‌روه‌رى جوگرافییه، پارتى له‌و پاره‌یه‌ى که ده‌ستى ده‌که‌وێت به‌شێکى له زۆنى زه‌رددا خه‌رج ده‌کاته‌وه و شه‌قامى ١٠٠ مه‌ترى و ١٢٠ مه‌ترى ته‌واوکرد و ئێستاش سه‌ربارى قه‌یرانى دارایى و په‌تاى کۆرۆنا، کارکردن له شه‌قامى ١٥٠ مه‌ترى هه‌ولێر به‌رده‌وامه، به‌ڵام پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین هیچ پاره‌یه‌کى ئه‌وتۆیان بۆ خه‌رج ناکرێت. ئه‌وه‌ى که بیستومه ئه‌و پاره‌یه‌ى که بۆ شه‌قامى ١٠٠ مه‌ترى سلێمانى ته‌رخانکرابوو درا به مووچه، به‌ڵام له شه‌قامى ١٥٠ مه‌ترى هه‌ولێردا کارکردن به‌رده‌وامه، له‌کاتێکدا ١٥٠ مه‌ترى هه‌ولێر زۆر پێویست نیه و ته‌نانه‌ت له شوێنێکدا ده‌کرێت جارێ هه‌ر چۆڵه‌وانییه. ناعه‌داله‌تیه‌کى قورس و زه‌ق به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه ده‌کرێت، بێگومان مه‌به‌ستم هه‌موو پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌رینه، ئه‌گه‌ر جارێک زوڵم له‌شارى سلێمانى کرابێت، ئه‌وه ١٠ جار زوڵم له قه‌زا و ناحییه‌کان کراوه. بێگومان خه‌ڵکى ئێمه‌ش توڕه ده‌بێت. فه‌رمانبه‌رێک به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ى جێبه‌جێیده‌کات، مافى خۆى وه‌رناگرێت که موچه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌یرده‌کات ئه‌وانه‌ى که به‌رپرس و مه‌سئولن خاوه‌نى ملیۆنه‌ها و ملیاره‌ها دۆلارن، سه‌ره‌نجام هه‌ست به زوڵمێکى گه‌وره ده‌کات. زوڵمێکى دیکه ده‌بینێت که غه‌در له شاره‌که‌ى و ناوچه‌که‌ى ده‌کرێت، له‌به‌رامبه‌ردا له زۆنى زه‌رد پرۆژه‌ى زه‌به‌لاح جێبه‌جێده‌کرێت، ئه‌مه وا له‌خه‌ڵکى ئه‌م سنوره ده‌کات توڕه‌بونیان بگاته ترۆپک. هاوڵاتى: پێتانوایه کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت کێشه‌ى دابینکردنى موچه چاره‌سه‌ر بکات؟ به‌یار ملازم عومه‌ر: پێموانیه کابینه‌ى نۆیه‌م بتوانێت کێشه‌ى دابینکردنى موچه چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌گه‌ر دیقه‌تى بده‌یت مه‌سرور بارزانى که سه‌رۆکى حکومه‌ته به ئاشکرا رایگه‌یاند که ٢٧ ملیار دۆلار قه‌رزارین، ئیتر چۆن ده‌توانێت مه‌سه‌له‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکات، له‌کاتێکدا ئێمه هه‌رێمێکى بچوکین، روبه‌رێکى بچوکى خاک و ژماره‌یه‌کى که‌مى دانیشتوانمان هه‌یه، مه‌نتیق نییه بۆ ئه‌و ژماره که‌مه‌ى دانیشتوان و روبه‌رێکى که‌مى وه‌ک هه‌رێمى کوردستان ئه‌و هه‌موو پاره‌یه قه‌رزار بیت، له‌کاتێکدا نه‌وتت فرۆشتوه، نه‌تکڕیوه. که زیاتر خه‌خت له پارتى ده‌که‌مه‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که لایه‌نه‌کانى دیکه بێ‌تاوان نیشان بده‌م؛ پارتى بڕیاربه‌ده‌ستى سه‌ره‌کى حکومه‌ته و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى وه‌ک میوانێکى گوێڕایه‌ڵ له هه‌ولێردا قبوڵه. لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش خه‌تابارن چونکه قبوڵیانکردوه که به‌شدارێکى لاواز و بێده‌سه‌ڵات بن له حکومه‌تدا، له‌کاتێکدا ده‌زانن ئه‌م حکومه‌ته له خزمه‌تى هاوڵاتیاندا نییه. که‌واته چوون به‌شێک له کێکى ده‌سه‌ڵاتیان به‌ربکه‌وێت. حکومه‌ت له‌وڵاتانى ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپادا ئامرازێکه بۆ خزمه‌تى کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام لاى ئێمه بووه‌ته ئامرازێک بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى حزب و بنه‌ماڵه‌کان. هه‌ر بنه‌ماڵه و حزبێک به‌پێى رێژه‌ى ده‌نگه‌کانى ده‌یه‌وێت پشکى خۆى له داهات و ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌ت بپچڕێت. ئه‌گه‌ر بێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى که بۆچى حکومه‌ت ناتوانێى موچه بدات. جگه له‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره، له‌وه‌ختێکدا که نرخى نه‌وتى خاو به‌رز بوو، حکومه‌تى هه‌رێم لوتبه‌رزى ده‌نواند و له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکنه‌ده‌که‌وت، ئێستا که نرخى نه‌وت نزمبۆته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت به‌شێک له نه‌وت ته‌سلیمى حکومه‌تى عێراق بکات له به‌رامبه‌ر پێدانى موچه‌دا، به‌ڵام ئێستا حکومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێکناکه‌وێت. به‌غدا سه‌رجه‌م نه‌وت و گاز و داهاتى خاڵه گومرگییه‌کانى ده‌وێت، به‌ڵام پارتى دیموکرات رازى نابێت بۆ نمونه داهاتى گومرگى ئیبراهیم خه‌لیل ته‌سلیمى عێراق بکات. ته‌نانه‌ت حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئه‌و ته‌نازولات و سازشانه‌ش بۆ حکومه‌تى عێراق بکات و نه‌وت و گاز و داهاتى گومرگه‌کان و سه‌رجه‌م مه‌له‌فه سیادیه‌کان ته‌سلیمى عێراق بکاته‌وه، ئه‌وا به‌غدا ته‌نها موچه‌ى ٦٨٢ هه‌زار فه‌رمانبه‌ره ده‌نێرێت. حکومه‌تى عێراق ده‌ڵێت ئێمه به ١٥ پارێزگا نزیکى ٣ ملیۆن فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه، مه‌عقوله ئێوه به ٣ پارێزگا ملیۆنێک و ٢٥٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆرتان هه‌بێت. به‌ڵام شایه‌نى باسه که ئه‌م گه‌نده‌ڵى و فه‌سادى دارایى و ئیداریه به ته‌نها هى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم نیه، به‌ڵکو که‌ڵه‌که‌بوى کابینه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانه. زۆرجار پارتى و یه‌کێتى له کێبڕکێیاندا هه‌وڵیانداوه که زۆرترین فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێنن و زۆرترین خه‌ڵک بکه‌نه موچه‌خۆر، ئه‌مه که‌رتى کشتوکاڵى وێران کرد له هه‌رێمى کوردستاندا. هه‌زاره‌ها جوتیار که که‌سى به‌به‌رهه‌م بوون کردیاننه موچه‌خۆرو که‌سى بێ به‌رهه‌م له بوارى مه‌ده‌نى و سه‌ربازیدا، به‌شێک له‌وانه به‌داخه‌وه هیچ ئیشیان نه‌کردووه و وه‌ک بندیوار موچه‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌مه وایکرد که‌رتى کشتوکاڵ و ئابوورى وێران بکه‌ن، دواى ئه‌م هه‌موو ساڵه که ئه‌م هه‌موو کێشه ئابووریه که‌ڵه‌که بووه و که‌رته‌کانى پیشه‌سازى و کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزاریان وێران کردووه و هه‌موو ئیعتمادێکمان له‌سه‌ر نه‌وت بووه، خۆتان ده‌زانن نرخى نه‌وت ئێستا دابه‌زیوه. که‌واته پێویسته ئیعاده‌ى هه‌یکه‌لى ئابوورى هه‌رێم بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ینه ئابوریه‌کى فره ره‌هه‌ند و هه‌مه چه‌شن؛ کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتوکوزار پێش بخه‌ین، ئه‌مه‌ش پلانى درێژخایه‌نى ئه‌وێت و گومان ده‌که‌م به‌م حکومه‌ته‌ى ئێستا بکرێت، ئه‌م حکومه‌ته‌ى ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى شه‌ڕى چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌که له‌سه‌ر کێکى پاره و ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌نده شه‌ێ نییه له‌سه‌ر خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان. هاوڵاتى: له‌وڵاتانى فه‌ره‌نساو ئه‌مریکاو وڵاتانى دیکه بودجه ته‌رخان کراوه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆناو هاوکارى فه‌رمانبه‌رى حکومه‌ت و که‌رتى تایبه‌ت ده‌کرێت، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان خه‌ڵک که‌ره‌نتین ده‌کرێت و حکومه‌ت هاوکاریشى ناکات؟ خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌مه چیه؟ به‌یار ملازم عومه‌ر:بێگومان ئه‌و وڵاتانه‌ى ناوتان بردووه وڵاتانى زۆر پێشکه‌وتوون و ئابووریه‌کى فره ره‌هه‌ندیان هه‌یه و به‌ته‌نها پشت به داهاتى نه‌وت نابه‌ستن، پشت به داهاتى که‌رته جیاوازه‌کانى دیکه‌ش ده‌به‌ستن. چه‌نده‌ها کۆمپانیاى گه‌وره‌یان هه‌یه وه‌ک فه‌یسبوک و گۆگڵ و ئه‌پڵ، واته پشتیان به داهاتى نه‌وت نه‌به‌ستوه. جاروبار ئابووریان کز ده‌بێت، به‌ڵام ناکه‌ون و زوو هه‌ڵده‌ستنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه حکومه‌ت زۆر به ئاسانى ده‌توانێت ئه‌گه‌ر کارمه‌نده‌کانیشى بۆ ماوه‌یه‌ک کار نه‌که‌ن حکومه‌ت بیانژێنێت، به‌ڵام حکومه‌تى ئێمه ناتوانێت خه‌ڵکه‌که‌ى بژێنێت و زۆربه‌ى ئیعتمادى له‌سه‌ر نه‌وته که نرخه‌که‌ى دابه‌زیوه و گه‌نده‌ڵى تێدا ده‌کرێت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌کانى پێ نادرێت. هاوڵاتى: پێتانوایه رێکاره‌کانى حکومه‌ت ته‌نها بۆ کۆرۆنایه یان ترسى خۆپیشاندان واى کردووه ئه‌و بریاره بده‌ن؟ به‌یار ملازم عومه‌ر: دڵنیانیم له‌وه‌ى که حکومه‌ت له ترسی خۆپیشاندان مه‌ترسیه‌که گه‌وره ده‌کات یان نا، به‌ڵام پێمان خۆش بێت یا نا کۆرۆنا مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌ى جیهانیه، به‌ڵام پرسیاره‌که با وا لێ بکه‌ین بۆچى حکومه‌ت ئه‌گه‌ر راستیش بکات خه‌ڵک به ناراست لێى وه‌رده‌گرێت. هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌یه حکومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و حزبانه‌ى که چه‌ندین ساڵه حکومرانن زۆربه‌ى جار قسه‌ى ڕاست و ناڕاستیان تێکه‌ڵ کردووه، ئه‌مه جۆرێک له بێمتمانه‌یى دروست کردووه له‌نێوان حکومه‌ت و هاوڵاتیاندا، زۆرجار وایلێهاتووه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت قسه‌ى راستیش بکات و له خزمه‌تى هاوڵاتیانیشدا قسه بکات، خه‌ڵک هێشتا باوه‌رى پێناکات. با یه‌ک دوو نمونه باس بکه‌م، وه‌ختى خۆى مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ نورى مالکى کێشه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام کێشه‌که‌ى ده‌کرد به کێشه‌ى کورد و عه‌ره‌ب، له‌کاتێکدا کێشه‌ى نێوان دوو که‌سایه‌تى بوو که له‌سه‌ر پاره و پۆست و ده‌سه‌ڵات رێکنه‌ده‌که‌وتن، بارزانى ده‌یکرد به کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى. ئه‌گه‌ر کێشه‌ى کورد و عه‌ره‌ب هه‌یه و به‌غدات به‌لا‌وه گرنگ نییه، که‌واته بۆ شه‌ێ ده‌که‌یت پۆستى باڵات له به‌غدا ده‌ستبکه‌وێت. یان شه‌رێکى دیکه له‌سه‌ر نه‌ناردنى موچه بوو له به‌غداوه، ئه‌وه بوو که پارتى ده‌یوت ئه‌مه حکومه‌تێکى قه‌ومى و مه‌زهه‌بیه و ڕقیان له کورد و سونه‌یه بۆیه موچه ناده‌ن، به‌ڵام ده‌رکه‌وت که کێشه‌که ئه‌وه‌نده‌ى کێشه‌یه‌کى ده‌ستورى و قانونى و ئیدارى بوو، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندى به کێشه‌ى قه‌ومى و مه‌زهه‌بیه‌وه نه‌بوو. ئه‌گه‌ر خۆت نه‌وت ده‌فرۆشیت، که‌واته بۆ خۆشت موچه دابینناکه‌یت، ئه‌گه‌ر نه‌وتیش نافرۆشیت فه‌رموو بیده به به‌غدا با ئه‌وان موچه‌ت بۆ دابین بکه‌ن. مه‌سه‌له‌یه‌کى کوردى هه‌یه که ده‌ڵێت به‌شه‌که‌ى خۆم بۆ خۆم و له به‌شه‌که‌ى تۆش ده‌خۆم، حکومه‌تى هه‌رێم یا باشتره بڵێن بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ده‌یانویست له‌گه‌ڵ تورکیا نه‌وته‌که بفرۆشن و پاره‌که بۆ خۆیان و تورکیا بێت و له‌ولاشه‌وه پاره له به‌غدا وه‌ربگرن بۆ موچه، له‌مه‌نتیقى یاسایى و سیاسی‌دا شتى وا نییه، بنه‌ماڵه‌یه‌ک و چه‌ند شه‌ریکێکیان له حزبه‌کانى تردا بڵێن ئێمه نه‌وتى هه‌رێمێک ده‌به‌ین بۆ خۆمان و عیلاقه‌ى خه‌لکمان نیه، با حکومه‌تى به‌غدا مشورى خه‌لک بخوات و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات. ئه‌گه‌ر به‌غداش به‌و دۆخه ناجۆره قایلنه‌بوو، به قه‌ومى و تائیفى له‌قه‌ڵه‌میده‌ده‌ین. گوایه ئه‌مه حکومه‌تێکى عه‌ره‌بى شیعى شۆڤێنیه دژى کوردى سونه شه‌ر ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نییه. که‌واته به ڕاده‌یه‌ک درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا کراوه و خه‌لک گه‌وجێندراوه؛ چه‌ندین کێشه‌ى سیاسى و یاسایى و سه‌ربازى بۆ دروستکراوه، که له ڕوکه‌شدا کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى بووه و له ناوه‌ڕۆکدا پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه سیاسیه‌کان بووه. سه‌ره‌نجام زۆرینه‌ى خه‌لکى هه‌رێمى کوردستان متمانه‌ى به حکومه‌ت و بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆشتوه‌کان نه‌ماوه. ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم قسه‌ى راستیش ده‌کات خه‌ڵک باوه‌رى پێناکات. له‌مه‌سه‌له‌ى ئه‌م ڤایرۆسى کۆرۆنایه‌دا که جیهانى گرتووه‌ته‌وه، خه‌ڵکانێک باوه‌ر ناکه‌ن و پێیانوایه که ئه‌م ترسه به ئه‌نقه‌ست گه‌وره ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له خۆپیشاندان بکرێت. به‌ڵام من لێرده‌دا ناهه‌قى هاوڵاتیان ناگرم، به‌ڵکو خه‌تاى حکومه‌ت و حزب و بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆشتوه‌کان ده‌گرم که چه‌ندین ساڵه خه‌لک ده‌چه‌وسێننه‌وه و به‌کاریان ده‌هێنن بۆ مه‌رامى تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى حزبى و بنه‌ماڵه‌یى و شه‌خسی.له‌م ده‌ڤه‌ره‌ى ئێمه قسه‌ى قه‌به و خۆنمایشکردن و خۆبه‌پاڵه‌وانکردن و موزایه‌داتى سیاسى نێوان لایه‌نه‌کان جێگه‌ى کار و فرمانى گرتۆته‌وه. له جیاتى ئه‌وه‌ى مشورى ئه‌وه بخورێت که چه‌ند ئامێرێکى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد (ventilator) بۆ پارێزگاى سلێمانى و قه‌زا و ناحیه‌کانى دابینبکرێت بۆ ئه‌وه‌ى له حاڵه‌تى ته‌شه‌نه‌کردنى په‌تاکه‌دا، فریاى ڕزگارکردنى زۆرترین هاوڵاتى بکه‌وین، کێبڕکێ بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کێ زووتر سه‌رکه‌وتنى درۆینه به‌سه‌ر کۆرۆنادا ڕابگه‌یه‌نێت و خۆى بکات به پاڵه‌وان. درۆ کردن و گه‌وجاندنى هاوڵاتیان وایکردوه که خه‌لک نه‌ک هه‌ر متمانه‌ى به حکومه‌ت نه‌مێنێت، به‌ڵکو متمانه‌ى به کوردایه‌تى و شۆڕشه‌کانى کوردیش نه‌مێنێت. ئه‌وه‌نده‌یان پرسى کوردایه‌تى به‌کارهێنا بۆ زوڵمکردن له هاوڵاتیان و بۆ تاڵانى داهاتى نه‌وت به ناوى سه‌ربه‌خۆیى ئابوریه‌وه، وایلێهاتوه کوردایه‌تى و سه‌ربه‌خۆیش له په‌یامێکى جوان و پیرۆزه‌وه بووه به پرسێکى ناشرین و بێزراو له ناو خه‌لکدا. یه‌کێکى تر له هۆکاره‌کانى نه‌مانى متمانه هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆنى پێشوو بوون، که به‌ڵێنى گه‌وره‌یاندا و زۆربه‌ى به‌ڵێنه‌کانیان نه‌برده‌سه‌ر. ئه‌مه‌ش هێنده‌ى تر درزى له نێوان خه‌لک و سیاسیه‌کاندا دروستکرد و بێمتمانه‌یى زیاتر کرد. هه‌ر بۆ نمونه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا که گوایه سلێمانى به‌سه‌ر کۆرۆنادا سه‌رکه‌وت، به‌ڵام من سه‌رسوڕما له‌و قسه‌یه. چونکه کۆرۆنا که‌سێک نیه تا زۆرانى له‌گه‌لدا بگریت و سه‌رکه‌ویت به‌سه‌ریدا. ڤایرۆسێکه هه‌ر کات خۆتى لێنه‌پارێزیت به ئاسانى ته‌شه‌نه ده‌کات و بڵاوده‌بێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ده‌ڤه‌ره‌ى ئێمه قسه‌ى قه‌به و خۆنمایشکردن و خۆبه‌پاڵه‌وانکردن و موزایه‌داتى سیاسى نێوان لایه‌نه‌کان جێگه‌ى کار و فرمانى گرتۆته‌وه. له جیاتى ئه‌وه‌ى مشورى ئه‌وه بخورێت که چه‌ند ئامێرێکى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد (ventilator) بۆ پارێزگاى سلێمانى و قه‌زا و ناحیه‌کانى دابینبکرێت بۆ ئه‌وه‌ى له حاڵه‌تى ته‌شه‌نه‌کردنى په‌تاکه‌دا، فریاى ڕزگارکردنى زۆرترین هاوڵاتى بکه‌وین، کێبڕکێ بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کێ زووتر سه‌رکه‌وتنى درۆینه به‌سه‌ر کۆرۆنادا ڕابگه‌یه‌نێت و خۆى بکات به پاڵه‌وان. سه‌ره‌نجام جارێکى تر کۆرۆنا به خێرایى له پارێزگاى سلێمانى بڵاوبۆوه و وه‌ک باس ده‌کرێت ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد به‌شى نه‌خۆشه‌کان ناکات. هه‌رچه‌نده ده‌بوایه ئێستا ئێمه خاوه‌نى چه‌ندین کارگه بوینایه که بمانتوانیایه خۆمان ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد به‌رهه‌مبهێنین، به‌ڵام وه‌ک نیمانه، لانى که‌م حکومه‌تى هه‌رێم، یان پارێزگاى سلێمانى هه‌وڵى کڕینى چه‌ند سه‌د دانه‌یه‌ک بدات. به‌داخه‌وه لاى ئێمه مه‌سه‌له‌ى ته‌ندروستى گشتیش بووه به به‌شێک له ماده‌ى موزایه‌داتى سیاسى نێوان حزبه‌کان، که به نه‌تیجه ده‌بێت میلله‌ت باجه‌که‌ى بدات. پێموایه به‌م عه‌قلیه‌ته پۆپۆلیستیه‌وه که قسه و خۆبه‌پاڵه‌وانکردنى له کار و فرمان لاگرنگتره فه‌رمانڕه‌وایى سنورێکى جوگرافى وا فراوان و حه‌ساس ناکرێت. هاوڵاتى: له سلێمانى و رانیه‌و ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ڵادزێ و که‌ڵه‌ک و کۆیه کفرى خۆپیشاندان و گردبونه‌وه ئه‌نجامدرا، پێتوایه ئه‌مه ده‌بێته فشارێک بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى حکومرانى کابینه‌ى نۆیه‌م؟ به‌یار ملازم عومه‌ر: کار له‌وه‌دا نه‌ماوه فشار بکرێت، فشار بکه‌یت و نه‌که‌یت تازه حکومه‌تى هه‌رێم بووه به ژێر بارى قه‌رزێکى زه‌به‌لاحه‌وه، وه‌کو پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد قه‌رزى 27 ملیار دۆلار له‌وانه‌یه به ده‌یان ساڵ و ٢٠ ساڵى تر حکومه‌تى هه‌رێم نه‌توانێت ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه، له‌به‌رئه‌وه خۆپیشاندانیش بکرێت شتێکى ئه‌وتۆ له بارودۆخى خه‌ڵک ناگۆڕێت، کاتێک خۆپیشاندان سوودى ده‌بێت که له‌هه‌ولێرى پایته‌خته‌وه ئه‌نجام بدرێت و ببێیه هۆى گۆڕینى ده‌سه‌ڵات. هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاورێکانمدا باسم کردووه له سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتێکى مه‌رکه‌زیدا که زۆرینه‌ى داهات و ده‌سه‌ڵات له پایته‌خته، خۆپیشاندان ته‌نها وه‌ختێک قورسایى و ئه‌رزشى هه‌یه که له پایته‌ختدا بکرێت، ئه‌گه‌رنا له شاره‌کانى تر چه‌ند خۆپیشاندان بکرێت، جگه له هیلاک کردنى توانا مرۆییه‌کانى خۆت بۆ کارێکى بێئه‌نجام هیچى تر‌ى لێبه‌رهه‌منایه‌ت. له‌وانه‌یه ته‌نها به‌رهه‌مێکى ئه‌وه بێت که چه‌ند که‌سێکى دیاریکراو خۆیانى تێدا ده‌ربخه‌ن و خۆیان به پاڵه‌وان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له خولى داهاتودا ده‌نگى پێویست بهێنن بۆ چونه په‌رله‌مان. بێگومان چونه په‌رله‌مان و حکومه‌تیش ده‌رکه‌وت جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى پۆسته‌کان وه‌رده‌گرن، هیچ کات ته‌رجومه نه‌بووه بۆ خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیانى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین. چه‌ند ساڵه له‌م سنوره خۆپیشاندان ده‌کرێت، به‌ڵام حکومه‌ته‌که‌ى پارتى به خیاڵیدا نایه‌ت، چونکه ده‌سه‌ڵات و پاره و حکومه‌ت و داموده‌زگاکانى له پایته‌ختن و هه‌ست به هیچ فشارێک ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌یت له خۆپیشاندانه‌کانى 17ى شوباتدا چه‌ندین گه‌نجى جوانمان لێشه‌هید بوو له سلێمانى و عه‌ربه‌ت و هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق و ڕانیه و قه‌ڵادزێ و چوارقوڕنه و که‌لار و کفرى و ده‌ربه‌ندخان و کۆیه و دوکان، به‌ڵام هیچى لێسه‌وز نه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته راسته‌قینه‌که له هه‌ولێره، وه‌ختێک خۆپیشاندان سوودى ده‌بێت که له‌پایته‌خت ئه‌نجام بدرێت، به‌داخه‌وه تا ئێستا خۆپیشاندان له‌وێ نه‌کراوه، خه‌ڵکه‌که به‌شێکى زۆرى نه‌یویستوه بیکات یاخود پارتى دیموکرات له‌رێگه‌ى ئه‌وه‌ى که هێزێکى سه‌رکوتکاره رێگرى له خۆپیشاندانه‌کان کردوه، ئه‌وه‌یان نازانم. ده‌بێت خه‌ڵکى پایته‌خت له داهاتوودا وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه داهات و ده‌سه‌ڵات بگه‌رێنینه‌وه بۆ ئه‌م سنوره، بێگومان ئه‌وکات خۆپیشاندان له شاره‌کانى ئه‌م سنوره کاریگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینى ده‌سه‌ڵات و چاکسازى و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان، چونکه خۆپیشاندانه‌که نزیک ده‌بێته‌وه له ده‌سه‌ڵات و فشاره‌کان ڕاسته‌وخۆ هه‌ستیانپێده‌کرێت و کاریگه‌ریان ده‌بێت. هاوڵاتى: چه‌ند جارێک توێژینه‌وه‌و پرسى دارایى حکومه‌تت باس کردووه؟ پێتوایه ده‌بێت چاکسازى دارایى له‌چییه‌وه ده‌ستپێبکات؟ به‌یار ملازم عومه‌ر: به‌ڕاى من پێش چاکسازى دارایى، چاکسازى سیاسى پێویسته، چاکسازى سیاسى به لامه‌رکه‌زیه‌تیش نایه‌ته‌دی. چه‌ندین ساڵه کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌م که مه‌سه‌له‌ى لامه‌رکه‌زیه‌ت جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام تازه لامه‌رکه‌زى نرخ و ئه‌رزشى نه‌ما؛ لامه‌رکه‌زیت بریتیه له دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و داهات به‌سه‌ر پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌کاندا، به‌ڵام ئێستا حکومه‌ت هیچ داهاتێکى نه‌ماوه تا دابه‌شیبکات. ئه‌وکاته‌ى که نه‌وت نرخى به‌رز بوو، ده‌مانوت با ئه‌و داهاته هه‌مووى له پایته‌خت نه‌بێت و دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌کاندا و ده‌سه‌ڵاتیان پێبدرێت، خۆیان بڕیاربده‌ن چ پرۆژه و خزمه‌تگوزاریه‌کى پێدابینبکه‌ن. به‌ڵام ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم هیچ داهاتێکى نه‌ماوه تا دابه‌شى بکات به‌سه‌ر پارێزگاکاندا، که‌واته باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که له ڕێى فیدرالیه‌تى پارێزگاکانه‌وه هه‌رێمى سلێمانى دروست بکرێت. ڕێکارێکى یاسایى و ده‌ستوریه و کفرى سیاسى نییه، چۆن عه‌ره‌ب 22 ده‌وڵه‌تى هه‌یه با ئێمه‌ش دوو هه‌رێممان هه‌بێت، هه‌ر کات ویستمان یه‌کده‌گرینه‌وه. گرنگه هه‌رێمى سلێمانى هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى له ڕ‌وى سیاسیه‌وه خۆمان به‌هێز بکه‌ینه‌وه، له‌رووى ئابوورییه‌وه خۆمان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین و ژێڕخانێکى ئابورى به‌هێز بۆ ئه‌م سنوره بنیادبنێین، له‌رووى ئیدارییه‌وه پایه‌کانى حکومه‌ت به‌هێز بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتودا وه‌ک دوو هاوبه‌شى یه‌کسان یه‌کبگرینه‌وه، نه‌ک وه‌ک ئێستا ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدار و ئێمه بێده‌سه‌ڵات بین،، ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ند و ئێمه هه‌ژار بین. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا به‌هێزترین وڵاتى دنیایه له‌رووى سیاسى و ئابورى و سه‌ربازیه‌وه سیسته‌مى فیدراڵى هه‌یه و هه‌ر ویلایه‌ته‌و حکومه‌ت و په‌رله‌مانى خۆجێى و داهات و پاره‌ى خۆى هه‌یه و ئازادن له چیدا خه‌رجى ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش بۆته هۆى کێبڕکێى ئیجابى و بوژانه‌وه‌ى ئابوری. ئه‌ڵمانیا به هه‌مان شێوه که به‌هێزترین ئابورى ئه‌وروپاى هه‌یه دیسان سیسته‌مى فیدرالى وایکردوه که کێبڕکێى ئابورى له نێوان هه‌رێمه جیاوازه‌کانیدا سه‌رهڵبدات و سه‌ره‌نجام ببێته یه‌که‌م ئابورى ئه‌وروپا و چواره‌م به‌هێزترین ئابورى جیهان. هه‌روه‌ها سویسرا که وڵاتێکى بچوکى شاخاویه و چوارده‌ورى وشکانیه وه‌ک هه‌رێمى کوردستان، یه‌کێکه له ئابوریه هه‌ره به‌هێزه‌کانى ئه‌وروپا و هاوڵاتیانى سویسرى دووهه‌م به‌رزترین داهاتیان هه‌یه دواى وڵاتى لۆکسه‌مبۆرگ. ئه‌م گه‌شه ئابوریه به‌هۆى سیسته‌مى کانتۆنه‌کان و فیدرالیه‌وه بووه. له‌ناوچه‌که‌ى خۆمان نمونه‌ى ئیماراتمان هه‌یه و سیستمى فیدڕاڵى هه‌یه له‌کاتێکدا ئه‌بوزه‌بى پایته‌خته، به‌ڵام دوبه‌ى زۆر له پایته‌خت ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گه‌وره‌تر و گرنگتره. زۆر گرنگه چاو له‌و وڵاته پێشکه‌وتوانه بکه‌ین. ئه‌م سیسته‌مه مه‌رکه‌زیه دواکه‌وتوه‌ى که ئێمه په‌یڕه‌وى ده‌که‌ین ته‌نها له یه‌کێتى سۆڤیه‌ت و ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵاتى جاراندا په‌یڕه‌وده‌کرا، که هه‌موویان توشى شکستى سیاسى و ئیدارى و ئابورى بوون و له ساڵانى نه‌وه‌ده‌کاندا له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شان. له‌م دوایانه‌شدا مه‌رکه‌زیه‌ت له لیبیا و سوریا په‌یڕه‌وده‌کرا که بوه هۆى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌و دوو وڵاته هه‌ست به زوڵم و زۆردارى بکه‌ن و سه‌ره‌نجام شه‌ڕى درێژخایه‌نى ناوخۆ دروستببێت و ژێرخان و سه‌رخانى ئه‌و دوو وڵاته وێران ببێت. ئایا ئێمه ده‌مانه‌وێت چاو له‌و وڵاته دواکه‌وتوانه بکه‌ین، یان هاوشێوه‌ى ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا و سویسرا و ئیمارات وڵاتێکى به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ند بنیادبنێین. له‌م قۆناغه‌دا یه‌کێک له باشییه‌کانى هه‌رێمى سلێمانى ئه‌وه‌یه که خۆمان رزگار ده‌که‌ین له‌و قه‌رزه 27 ملیار دۆلاریه، ئێمه وه‌ک خه‌ڵکى سلێمانى و ئه‌م ده‌ڤه‌ره هیچ مه‌جبوورم نین هه‌تا ماوین وه‌چه دواى وه‌چه‌مان قه‌رزى پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بازرانى بده‌ینه‌وه. ئێمه وه‌ک خه‌لکى ئه‌م سنوره قه‌رزمان نه‌کردووه و حکومه‌ت قه‌رزى کردووه، حکومه‌تیش به‌ده‌ست پارتییه‌وه بووه، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان لاى ئه‌وان بووه و به‌ده‌یان ملیار دۆلاریان بردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ڤێلایان و پرۆژه‌ى زه‌به‌لاحیان پێکڕیوه و وه‌به‌رهێنانیان پێکردوه. که‌واته بۆ ده‌بێت ئێمه قه‌رزه‌کانیان بۆ بده‌ینه‌وه، ئه‌مه هیچ مه‌نتیقى تێدا نیه. ئه‌گه‌ر به‌مانا جوگرافیه‌که‌ش بیڵێم که ئه‌م پاره‌یه قه‌رز کراوه، به‌شێکى خراوه‌ته خزمه‌تى زۆنى زه‌رده‌وه و شه‌قامى ١٠٠ مه‌ترى و ١٢٠ مه‌ترى پێدروستکراوه و ئێستاش کار له شه‌قامى ١٥٠ مه‌تریدا به‌رده‌وامه، به‌ڵام هیچ پرۆژه‌یه‌کى زه‌به‌لاح و ستراتیژى له پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕیندا نه‌کراوه. به‌ڵام له قه‌رزدانه‌وه‌دا ده‌مانکه‌ن به شه‌ریک. واته که پاره و پرۆژه هه‌بوو ته‌نها بۆ زۆنى زه‌رده، به‌ڵام که شه‌ێ و کێشه و ئیفلاسى ڕویتێکردن ئێمه ده‌که‌ن به شه‌ریک. که چه‌ند پارێزگایه‌ک هه‌رێمێکیان پێکهێنا، ده‌بێت له خۆشى و ناخۆشیدا هاوبه‌ش و شه‌ریک بین، نه‌ک خۆشگوزه‌رانى و خه‌رجکردنى پاره و پرۆژه‌ى زه‌به‌لاح ته‌نها بۆ زۆنى زه‌رد بێت و ئه‌م زۆنه‌ى لێبێبه‌شبکه‌ن و له ناخۆشى و قه‌رزاریدا ئێمه بکه‌نه شه‌ریک. هه‌رێمى سلێمانى ده‌توانێت رزگارمان بکات له‌و قه‌رزه 27 ملیار دۆلاریه. ته‌نها بیرێک که‌وتبێته ئه‌م سنوره‌وه و حکومه‌تى هه‌رێم قه‌رزارى بێت، بیرى گازى چه‌مچه‌ماڵه، که حکومه‌تى هه‌رێم ٢ ملیار دۆلارى دانه گاز قه‌رزاره. له‌و حاڵه‌ته‌دا دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه، یان حکومه‌ته‌که‌ى پارتى ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه، چونکه خۆى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ کردوون و قه‌رزاریانه، یان له خراپترین حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ناچار بکرێین که دوو ملیار دۆلاره‌که بده‌ینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیره‌که له سنورى ئێمه‌دایه. هێشتا دانه‌وه‌ى ٢ ملیار دۆلار زۆر باشتره له دانه‌وه‌ى ٢٧ ملیار دۆلار. ئه‌و ٢ ملیار دۆلاره‌ش ده‌توانین له‌ماوه‌ى یه‌ک دوو ساڵدا بیده‌ینه‌وه و به‌ره‌به‌ره بیره گازه‌کانى چه‌مچه‌ماڵ ده‌توانێت بکه‌وێته قازانج و چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان و هه‌موو ناوچه‌که‌ى پێ ببوژێنینه‌وه. به‌تایبه‌تى ئێستا گاز زۆر له نه‌وت به‌نرختر و کاریگه‌رتره. ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى گازیان هه‌یه زۆر له وڵاته نه‌وتیه‌کان کاریگه‌ریان له ڕ‌وى جیۆپۆڵه‌تیکه‌وه به‌هێزتره، بۆ نمونه وڵاتێکى بچوکى وه‌ک قه‌ته‌ر به‌هۆى بونى گازى شروشتیه‌وه توانیویه‌تى ڕۆڵێکى گه‌وره و کاریگه‌ر له جیهانى عه‌ره‌بى و ئیسلامی‌دا بگێڕێت. هه‌روه‌ها ڕوسیا له دواى فرۆشتنى گازى سروشتیه‌وه به ئه‌وروپا له ڕ‌وى ئابورى و سیاسیه‌وه ڕۆڵى زۆر له جاران به‌هێزتر بووه. ده‌توانین سنوره‌که‌ى خۆمان بکه‌ین به یه‌کێک له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. هه‌روه‌ها ده‌توانین وه‌به‌رهێنان بکه‌ین و کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاى گه‌وره و زه‌به‌لاحى ئه‌مریکى و ئه‌وروپى و چینی بهێنین، چه‌نده‌ها بیره نه‌وت و گازى دیکه‌مان بۆ بدۆزێته‌وه، نه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا داهاته‌که‌ى بۆ حزب و بنه‌ماڵه بێت، داهاته‌که‌ى بکه‌ینه‌وه به خزمه‌ت بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌ش به دوو شێوه، به‌شێکى که‌مى دابنرێت بۆ موچه به‌شه زۆره‌که‌شى دابنرێت بۆ په‌ره‌پێدانى که‌رته‌کانى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزار، بۆ ئه‌وه‌ى که نه‌وتیش نه‌ما که‌رته‌کانى دیکه یارمه‌تیده‌ربن بۆ داهات و پشتى پێ ببه‌ستین و له‌سه‌ر پێى خۆمان بوه‌ستین. هاوڵاتى: بزوتنه‌وه‌ى گۆران وه‌زاره‌تى دارایى و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن و بازرگانى و کاروکاربارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌لایه که چوار وه‌زاره‌تى داراین، گۆران پێشتر جه‌ختى له شه‌فافییه‌ت کردووه‌ته‌وه، پێتانوایه گۆران توانیویه‌تى راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ره‌کانى؟ به‌یار ملازم عومه‌ر: پێشتر له چه‌ند وتارێکدا باسم کردووه که زۆر دژى به‌شدارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بووم له حکومه‌تدا، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشتر جه‌نابى کاک نه‌وشیروان له دواهه‌مین کۆبونه‌وه‌یدا به ئاشکرا وتویه‌تى که خه‌باتى په‌رله‌مانى که‌وتووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه و پێى وابوو که چیتر ناتوانین له‌رێى خه‌باتى په‌رله‌مانییه‌وه خزمه‌ت بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارتى لایه‌نه‌کانى دیکه وه‌ک میوانێکى شه‌رمن و گوێڕایه‌ڵ قبوڵه، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى پارتى و بنه‌ماڵه لابده‌ن ئاودیوى دێگه‌ڵه‌یان ده‌کاته‌وه، وه‌ک له کێشه‌ى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمدا بینیمان که پارتى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کانى گۆڕ‌انى ئیزندا. که‌واته چاره‌سه‌ر چییه؟! خۆ ناچیت شه‌رى ناوخۆ بکه‌یت، یان ته‌سلیمى پارتى بیت، چاره‌سه‌رى مامناوه‌ندى ئه‌وه‌یه فیدڕاڵیه‌تى پارێزگاکانى سه‌رده‌مى بریمه‌ر جێبه‌جێبکه‌ین. کاک نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعوددا به‌شدار بووه له‌نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراقدا له ساڵى ٢٠٠٥، که هه‌ر پارێزگایه‌ک مافى چاره‌ى خۆ نوسینى هه‌یه، خۆى بریار ده‌دات ببێت به هه‌رێمێک یان وه‌ک پارێزگایه‌ک بمێنێته‌وه. کاک نه‌وشیروان له زۆربه‌ى سیاسیه‌کانى دیکه‌ى کورد زیره‌کتر و خوێنده‌وارتر و رۆشنبیرتر بوو. هه‌روه‌ها به‌شێک له‌ته‌مه‌نى له وڵاتانى پێشکه‌وتوو به‌سه‌ربردبوو، له‌نه‌مسا خوێندبووى و له به‌ریتانیا به‌شێک له ژیانى بردبووه سه‌ر؛ تێگه‌شتبوو که مه‌فهومى یه‌ک ده‌وڵه‌تى مه‌رکه‌زى و شمولى که بریتیه له یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک حزب و یه‌ک سه‌رکرده ئه‌زمونى وڵاته دواکه‌وتو و دیکتاتۆریه‌کانه. ئه‌گه‌رنا له‌وڵاتانى پێشکه‌وتوو وه‌کو ئه‌مه‌ریکا ئه‌وروپا سیسته‌مێکى فیدراڵیان هه‌یه له‌و رێگه‌یه‌وه توانیویانه وڵاته‌که‌ى خۆیان پێشبخه‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ى دژایه‌تى کاک نه‌وشیروانیان ده‌کرد له‌پرسى لامه‌رکه‌زیه‌ت و فیدراڵیه‌تى پارێزگاکاندا، دروشم و شیعاراتى به‌تاڵى قه‌ومیان ده‌فرۆشته‌وه له‌کاتێکدا له مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمانپه‌روه‌رى تێنه‌گه‌شتبوون، ئه‌گینا هه‌ر یه‌ک له‌وانه‌ى ره‌خنه‌یان له کاک نه‌وشیروان ده‌گرت له‌مه‌سه‌له‌ى فیدراڵیه‌تى پارێزگاکاندا، خۆ هیچیان به‌قه‌ده‌ر کاک نه‌وشیروان ماندوو نه‌بوبون له خه‌بات و تێکۆشان‌دا بۆ خزمه‌تى خه‌لک و خاکى کوردستان. به‌داخه‌وه به‌شێکى زۆرى سه‌رکرده‌کانى کورد تواناى رۆشنبیریان لاوازه و ئه‌زمونى وڵاتانى دنیایان نه‌خوێندووه‌ته‌وه یان تێیدا نه‌ژیاون و سه‌ره‌نجام لێیتێناگه‌ن. به‌شى زۆریان کاریگه‌رى شۆڕش و شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته عه‌ره‌بیه شمولیه دیکتاتۆریه‌کانیان له‌سه‌ره. به‌شى زۆرى سه‌رکرده‌کانى کورد له سه‌رده‌مى شۆڕشدا سه‌رسامبون به ئه‌زمونى ئه‌و وڵاتانه‌ى که گوایه دژى ئیمپریالیزمن. دواى سه‌رگرتنى شۆڕش دیسان سه‌رسامبون به ئه‌زمونى وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان که نیزامێکى مه‌رکه‌زى شمولیان په‌یڕه‌وکردوه و یه‌ک حزبى قائید و یه‌ک سه‌رکرده‌یان هه‌بووه و ترسى ئه‌مریکا و ئسیرائیل و ئیمپرالیزمیان کردۆته بیانو بۆ ئه‌وه‌ى حوکمێکى بنه‌ماڵه‌یى شمولى بسه‌پێنن به‌سه‌ر میلله‌ته‌کانیاندا. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ى ترس له ئه‌مریکا و ئیسرائیل و ئیمپریالیزمیان کردۆته چه‌کێک بۆ سه‌رکوتکردنى میله‌ته‌کانیان و وایانکردوه که میله‌ته‌کانیان برسێتى و نه‌بونى ئازادى و دیموکراسى قبوڵ بکه‌ن. ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجار له میسره‌وه ده‌ستیپێکرد له‌سه‌رده‌مى جه‌مال عه‌بدولناصر و دواتر په‌ڕیه‌وه بۆ لیبیاى قه‌زافى و سوریاى ئه‌سه‌د. دواتر بوو به ئه‌زمونێکى باو. بێگومان سه‌رچاوه‌ى ئه‌م مۆدێله‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌کیه‌تى سۆڤیه‌تى جاران به‌تایبه‌تى له سه‌رده‌مى ستالین‌دا، که دواتر په‌ڕیه‌وه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵات و به‌شێک له وڵاتانى ئاسیا. جارێکیان وتارى به‌رپرسێکى باڵاى کوردم خوێنده‌وه که زۆر به ڕاستگۆییه‌وه باسى ساڵانى سه‌ره‌تاى شۆڕش ده‌کات، که ئه‌وکات زۆر سه‌رسام بوون به ئه‌زمونى کۆریاى باکور و کیم ئیڵ سۆنگ، که باپیرى دیکتاتۆره‌که‌ى ئێستاى کۆریایه، کیم جۆنگ ئیڵ. چه‌ند جارێک له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تى کۆریاى باکوردا وه‌ستاوه‌ن له به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ى کتێبى ئه‌ویان ده‌ستبکه‌وێت. له‌وانه‌یه ئه‌مه شتێکى ئاسایى بێت له‌و قۆناغه‌دا سه‌رسامبوبێتن به که‌سێکى شۆڕشگێر که دواتر ده‌بێته یه‌کێک له دیکتاتۆره هه‌ره زاڵمه‌کانى مێژوو، به‌ڵام هه‌موو مرۆڤێک، به‌تایبه‌تى سه‌رکرده‌ى سیاسى ده‌بێت به‌رده‌وام بخوێنێته‌وه و گۆڕانکارى له فکر و بیرکردنه‌وه و زهنیه‌تیدا ڕووبدات. ده‌بێت سیاسیه‌کانى ئێمه ئه‌زمونى وڵاتانى به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ند بخوێننه‌وه و به‌راوردى بکه‌ن به وڵاتانى لاواز و هه‌ژار و بزانن هۆکار چیه وڵاتێک ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌هێزتره له وڵاتێکى تر. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ستده‌که‌یت به‌شى زۆرى سه‌رکرده‌کانى ئێمه ئاستى ڕۆشنبیریان لاوازه و له ساڵانى هه‌شتاکانه‌وه وه‌ستاوه و گه‌شه‌ى نه‌کردوه، وه‌ک ئه‌وه‌ى هێشتا یه‌کێتى سۆڤیه‌ت مابێت و ئه‌مان بیانه‌وێت چاوى لێبکه‌ن. خه‌ریکه هه‌رێمى کوردستان وه‌ک وڵاته شمولیه دواکه‌وتوه‌کانى لێدێت؛ پارتى خه‌ریکه ده‌بێته حزبى قائید و به‌ره‌به‌ره حزبه‌کانى دیکه به‌ره‌و کارتۆنى بوون ده‌چن، که پێویسته خۆیان ڕێگه‌نه‌ده‌ن بکه‌ونه ئه‌و داوه‌وه و خۆیان له‌و گێژاوه ڕزگار بکه‌ن. ئه‌گه‌ر گۆران په‌یره‌وى ئه‌و قسانه‌ى کاک نه‌وشیروانى بکردایه، ئێستا له جاران به‌هێزتر ده‌بوو. چوونه حکومه‌ت شتێکى خراپ نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر وڵاته‌که دامه‌زراوه‌یى و پێشکه‌وتوو بێت و بتوانیت به‌رنامه‌کانى خۆت جێبه‌جێ بکه‌یت، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستاندا چونکه حکومه‌ت نه‌بووه به وه‌سیله‌یه‌ک بۆ خزمه‌تى خه‌ڵک، وه‌ک وتم بووه به‌وه‌ى که چه‌ند وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رێکت هه‌بێت و پاره بۆ حزب و بنه‌ماڵه په‌یدا بکه‌ن. بۆیه چونه حکومه‌ت لاوازت ده‌کات. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین پارتى له‌دواى شه‌ڕى ناوخۆ دواى ٣١ى ئابى ١٩٩٦وه هه‌ولێر وه‌کو ده‌ستکه‌وتى شه‌رى ناوخۆ سه‌یر ده‌کات و پێیوایه هه‌ر هێزێکیش بێته هه‌ولێر به‌و شێوه‌یه رێگاى پێده‌دات که وه‌کو میوانێکى گوێرایه‌ڵ بێت و قسه نه‌کات، وه‌کو ئه‌وه‌ى فازڵ میرانى وتى"ده‌بێت عاقڵ بن"، واتا به عاقڵى دابنیشن و قسه نه‌که‌ن، غه‌یرى ئه‌وه ئاودیوى دێگه‌ڵه‌ت ده‌کاته‌وه؛ ئه‌مه زۆر به ڕوونى له یه‌کێتى و گۆرانیش روویداوه. له‌به‌رئه‌وه هێزێک تۆى ئاودیوى دێگه‌ڵه کردووه‌ته‌وه، ده‌چیت له‌گه‌ڵیدا رێکده‌که‌ویت به‌شێکى زۆرى بۆ شکاندنى شکۆى سیاسیته. کاک نه‌وشیروان خۆى جه‌ختى له‌وه ده‌کرده‌وه که شکۆى سیاست شکا ئیتر جارێکى تر زۆر زه‌حمه‌ته متمانه‌ى خه‌ڵک به‌ده‌ستبهێنیته‌وه، به‌داخه‌وه پارتى زۆر به مه‌به‌ست ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که شکۆى حزبه‌کانى دیکه بشکێنێت. کاک نه‌وشیروان که خۆى له‌ژیاندا بوو به‌و هه‌موو خۆشه‌ویسته‌ى خه‌ڵک بۆى هه‌بووه و به ٢٥ کورسییه‌وه نه‌یتوانى پارتى ناچار به گۆرانکارى بکات، ئێستا دواى نه‌مانى کاک نه‌وشیروان و به ١٢ کورسیه‌وه چۆن ده‌توانیت پارتى ناچاربکه‌یت گۆرانکارى بکات. که نه‌تتوانى گۆرانکارى بکه‌یت، خه‌ڵک پێیوایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى و بنه‌ماڵه‌یى و شه‌خسى چویته‌ته ده‌سه‌ڵاته‌وه، که ئه‌مه‌ش خۆشه‌ویستى و متمانه‌ى هاوڵاتیان به حزبه‌کانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره زۆر که‌م ده‌کاته‌وه. به‌شێکى تر‌ى ئه‌وانه‌ى دژایه‌تى هه‌رێمى سلێمانى په‌یوه‌ندى به پرسى خاک و نه‌ته‌وه‌وه نیه، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاکانى پارتیدا هه‌یه له هه‌ولێر. که کار دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌لکى ئه‌م سنوره داواى لامه‌رکه‌زیه‌ت یان هه‌رێمى سلێمانى بکات، ئه‌و به‌رپرسانه ڕویان نایه‌ت بڵێن بازرگانى و پاره و پرۆژه‌کانمان له هه‌ولێر ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه، له جیاتى ئه‌وه باسى پاراستنى یه‌کپارچه‌یى خاکى کوردستان ده‌که‌ن. هاوڵاتى: پێتانوایه تیمى یه‌کێتى له حکومه‌ت بریاریان له‌ده‌ستدایه یان ته‌نها ستافى پارتى له حکومه‌ت بریارى یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌ده‌ن؟ ئایا ئه‌گه‌ر دۆخى حکومه‌ت به‌م شێوه‌یه بێت پێتوایه هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ئه‌گه‌رى کشانه‌وه له کابینه‌ى نۆیه‌م بده‌ن؟ به‌یار ملازم عومه‌ر: تیمى یه‌کێتى له حکومه‌تدا تا راده‌یه‌کى زۆر لاواز بووه له حکومه‌تدا، پێموابێت ئه‌گه‌ر له زۆرینه‌ى کادرو لایه‌نگرانى یه‌کێتیش بپرسیت رازى نین له ئه‌داى تیمى یه‌کێتى له حکومه‌تدا، چونکه گرنگه که تیمێک ده‌نێریته حکومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه بێت زۆرترین خزمه‌ت بکات. به‌تایبه‌تى یه‌کێتى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کانى له پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین بووه، که‌واته خه‌لک متمانه‌ى پێداون که خزمه‌ت بکه‌ن، نه‌ک بچن له هه‌ولێر دواى به‌رژه‌وه‌ندى و گیرفانى خۆیان بکه‌ون. له‌کۆتا وتارمدا نوسیومه ده‌نگه‌کانى گۆران و یه‌کێتى زۆربه‌ى له‌م سنوره‌بووه، ده‌نگده‌رى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌رینه، متمانه‌یانداوه به یه‌کێتى و گۆران که خزمه‌تیان بکه‌ن، به‌ڵام که خزمه‌تیان ناکه‌ن جارێکى دیکه به چ روویه‌که‌وه ئه‌چنه‌وه داواى ده‌نگ له خه‌لک ده‌که‌نه‌وه، مه‌گه‌ر به ته‌زویر بتوانن کورسى به‌ده‌ستبهێننه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه که چه‌ند که‌سێکى دیاریکراوى یه‌کێتى که له حکومه‌تدان و له هه‌ولێر داده‌نیشن، سودمه‌ند بوون له مه‌له‌فى نه‌وتدا له‌گه‌ڵ پارتیدا، ئه‌وه‌ش سوودمه‌ندبونى ٥٠ به ٥٠ نیه. زۆرینه‌ى بۆ پارتى و که‌مێکى بۆ ئه‌و شه‌خسانه‌ى یه‌کێتیه. ئه‌و رێژه که‌مه‌ى به‌ر یه‌کێتى که‌وتووه له مه‌له‌فى نه‌وتدا وه‌کو حزب نه‌دراوه به یه‌کێتى وه‌کو شه‌خس دراوه به چه‌ند که‌سێکى دیاریکراو بۆ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى یه‌ک که‌سدا کۆنه‌بێته‌وه و پرۆژه‌ى گه‌وره و ستراتیژى پێجێبه‌جێنه‌کرێت، سه‌ره‌نجام ئه‌م سنوره و خه‌لکه‌که‌ى به هه‌ژارى بمێننه‌وه. پارتى ده‌یه‌وێت له ڕێى هه‌ژارکردنى خه‌لکى ئه‌م ناوچه‌یه‌وه پشێوى و خۆپیشاندانى به‌رده‌وام ڕوو له‌م سنوره بکات و دواتر پارتى بڵێت یه‌کێتى و گۆران حکومرانیان پێناکرێت و با من بێم خزمه‌تتان بکه‌م. هیوادارم پێش ئه‌وه‌ى دۆخه‌که خراپتر بێت، یه‌کێتى و گۆران به‌خۆیاندا بچنه‌وه و خزمه‌تى خاک و خه‌ڵکى ئه‌م ده‌ڤه‌ره بکه‌ن، که حکومڕانى ده‌که‌ن و متمانه‌ى خه‌لک به‌ده‌ستبهێننه‌وه. حکومرانى ئه‌وه نییه خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنیت له‌کاتى هه‌ڵبژاردندا ده‌نگت بداتێ و دوایش تۆ ده‌نگه‌کان بگه‌یته توره‌که‌یه‌که‌وه و کۆمه‌ڵێک وه‌زاره‌تى پێ وه‌ربگریت و پاره وه‌ربگریت بۆ به‌خێوکردنى حزب و بنه‌ماڵه‌که‌ت، خه‌ڵک ده‌نگت ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى بکه‌یت که خزمه‌تى نه‌که‌یت هیچ مه‌جبوور نییه ده‌نگت پێبداته‌وه، به‌داخه‌وه یه‌کێتى و گۆڕان له ئاستى خزمه‌تى ئه‌م سنوره‌دا نه‌بوون. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بریارى کشانه‌وه ده‌ده‌ن یان نا به‌راستى ده‌بێت له‌خۆیان بپرسیت ئه‌وه بریارێکى حزبى خۆیانه، کشانه‌وه‌و نه‌کشانه‌وه سوودى ئه‌وتۆى نییه ئه‌گه‌ر ئیش بۆ هه‌رێمى سلێمانى نه‌که‌ن و داهات و ده‌سه‌ڵات و شکۆ بۆ ئه‌م ناوچه‌یه نه‌گێرنه‌وه. ستراتیژ جیایه له تاکتیک. ئه‌گه‌ر کارکردن بۆ هه‌رێمى سلێمانی بکه‌ین به ستراتیژێک ده‌توانین ده‌سه‌ڵات و داهات و شکۆ بۆ ناوچه‌که بگێڕینه‌وه و که‌رته‌کانى پیشه‌سازى و کشتوکاڵ و گه‌شتوکوزار پێش بخه‌ین و موچه‌ش دابینبکه‌ین و ناوچه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین، نه‌ک هه‌ر له عێراقدا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا و ئه‌وکات دڵخۆشى و خۆشگوه‌زارنى ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ خه‌لک. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کشانه‌وه له حکومه‌ت یان لامه‌رکه‌زیه‌ت هه‌ر وه‌کو کارتى فشار و تاکتیک به‌کاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى پارتى گوێیان لێبگرێت و چه‌ند پۆستێکیان بداتێ، ئه‌وه به تێپه‌ڕبوونى کات خۆشیان و حزبه‌که‌شیان لاوازده‌که‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، رایگه‌یاند له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 1268 که‌سى دیکه توشى کۆرۆنا بون و 28 توشبوى ڤایرۆسه‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 282 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکرد که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 1268 حاڵه‌تى دیکه‌ى توشبون به کۆرۆنا تۆمارکراون به‌مشێوه‌یه: به‌غدا: 605 حاڵه‌ت، نه‌جه‌ف: 28 حاڵه‌ت، به‌سره: 121 حاڵه‌ت، سلێمانی: 91 حاڵه‌ت، هه‌ولێر: 39 حاڵه‌ت، دهۆک: 3 حاڵه‌ت، که‌ربه‌لا: 28 حاڵه‌ت، واست: 97 حاڵه‌ت، که‌رکوک: 3 حاڵه‌ت، دیاله: 1 حاڵه‌ت، بابل: 43 حاڵه‌ت، میسان: 39، دیوانیه: 40 حاڵه‌ت، زیقار: 68 حاڵه‌ت، موسه‌ننا: 12، سه‌ڵاحه‌دین: 25 حاڵه‌ت، ئه‌نبار: 22 حاڵه‌ت، نه‌ینه‌وا: 3 حاڵه‌ت. به‌پێى به‌یاننامه‌که هه‌ر له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 28 توشبوى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه: به‌غدا: 16 حاڵه‌ت، نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت، سلێمانی: 5 حاڵه‌ت، که‌رکوک: 1 حاڵه‌ت، واست: 1 حاڵه‌ت، دیوانیه: 1 حاڵه‌ت، به‌سره: 1 حاڵه‌ت، میسان: 1 حاڵه‌ت، بابل: 1 حاڵه‌ت. هه‌روه‌ها به‌پێى ئاامره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌دنروستى عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا 282 حاڵه‌تى چاکبونه‌وه له نه‌خۆشى کۆرۆنا تۆمارکراون، به‌مشێوه‌یه: به‌غدا: 237 حاڵه‌ت، نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت، به‌سره: 15 حاڵه‌ت، که‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت، دیاله: 1 حاڵه‌ت، واست: 2 حاڵه‌ت، نه‌ینه‌وا: 20 حاڵه‌ت، میسان: 4 حاڵه‌ت. کۆى توشبون به کۆرۆنا گه‌یشتۆته 12 هه‌زار و 366 که‌س و له‌وانه 346 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و پێنج هه‌زارو 186 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه و 69 که‌سیان دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره.
هاوڵاتى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان رایگه‌یاند مامۆستایه‌کی ئاینی تووشی کۆرۆنا بوو و به‌هۆیه‌وه دوو مزگه‌وت داده‌خرێن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2020سه‌باح محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان، له راگه‌یه‌نراوێکدا وتی: "به‌هۆى توشبونى مامۆستایه‌کى نوێژخوێن به ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌ردوو مزگه‌وتى (شێخ ئیبراهیم) له گه‌ڕه‌کى بنگرد و (شێخ عه‌بدولقادرى گه‌یلانی) له گه‌ڕه‌کى فه‌رمانبه‌رانى که‌لار بۆ ماوه‌یه‌کى نادیار داده‌خرێن". ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که هۆکاری ئه‌و بڕیاره‌یان ئه‌وه‌یه که ئه‌و مامۆستا ئاینییه له‌و دوو مزگه‌وته نوێژى کردووه. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان داواشی له نوێژخوێنانى ئه‌و دوو مزگه‌وته کرد که ئه‌وانه‌ى به‌که‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه‌دا هه‌بوه که ناوى (فه‌لاح حه‌سه‌ن)ـه، پشکنینى تاقیگه‌یى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئایا تووشی ڤایرۆسه‌که نه‌بوون. سه‌باح محه‌مه‌د راشیگه‌یاندووه که "تکایه ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ئه‌م دوو سێ ڕۆژه نوێژى له‌و دوو مزگه‌وته کردوه و به‌رکه‌وتنى هه‌بوه له‌گه‌ڵیدا، له خه‌سته‌خانه‌ى که‌لار فه‌حصى خۆى بکات".
هاوڵاتى دواى دوو رۆژ له رفاندنى له‌لایه‌ن میلیشیا سورییه‌کانى هاوپه‌یمانى تورکیا، ته‌رمى ئه‌و کچه هه‌رزه‌کاره کورده دۆزرایه‌وه که ته‌مه‌نى 16 ساڵه و گروپى به‌رخودانى عه‌فرین به‌ڵێنى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى داوه به‌هۆى ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رانبه‌ر گه‌لى کورد له عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مڕۆ 7ى حوزه‌یرانى 2020 رێکخراوى مافه‌کانى مرۆڤ له شارى عه‌فرینى رۆژئاڤاى کوردستان ئاشکرایکرد:" کچه کورده‌که به‌ناوى مه‌له‌ک نه‌بى خه‌لیل له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانى هاوپه‌یمانى تورکیاوه رفێنراو و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌که‌ى له‌ناو زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانى شارى عه‌زاز دۆزراوه‌ته‌وه". میدیاکانى رۆژئاڤاى کوردستان ئاماشکرایانکردووه که مه‌له‌ک له رۆژى 23ى مانگى رابردوو له‌لایه‌ن میلیشاکانى سوڵتان مورادى سه‌ربه تورکیا دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌که‌شى له گوندى فریزیه‌ى شارى عه‌زاز به‌جێهێڵدراوه. میلیشیاکانى تورکیا به‌رده‌وامن له رفاندن و کوشتنى کوردانى رۆژئاڤا له عه‌فرین و گروپى به‌رخودانى عه‌فرین به‌ڵێنى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى داوه به‌هۆى ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رانبه‌ر گه‌لى کورد له عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه، به‌پێى ئاماره‌که‌ش 133 توشبوو تۆمارکراو و له‌و ژماره‌یه 90 له سلێمانى و 39 له هه‌ولێره. ده‌قى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم: ڕاگه‌یاندراوى ژماره (103) سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه: 1. که‌ره‌نتین تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٢٨١٥) هاووڵاتى “ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان” که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٧٧٦) هاووڵاتى له (٣٣) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (٢٠٦) له هه‌ولێر، (٣٣) له سلێمانی، (٥٣٧) له دهۆک. وه (١٢٠٣٩) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٥٥) هاووڵاتى بوو. 2. پشکنین له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا: (١٧٧٤) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٦٩٢) هه‌ولێر، (٦٥٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆک، (٢٠) گه‌رمیان، (٤) ڕاپه‌ڕێن. (کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٨٧٥٩٠) پشکنین بووه). 3. ده‌ره‌نجامى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو: (٥) گیان له‌ده‌ستدان، (١٣٣) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: • پارێزگاى هه‌ولێر (٣٩) پۆزه‌تیڤ: (٢٠) پیاو و (٧) ئافره‌ت و (٤) کچى گه‌نج و (٨) منداڵ، بیست و چوار تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون وه نۆ تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه و شه‌ش تووشبووى دیکه له بازگه‌ى دێگه‌ڵه دواى پشکنین پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون، دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى خانزاد، ژیان، نه‌ورۆز، گوندى ئینگلیزی، گه‌ڵاوێز،ھه‌ولێر سیتی، ئیسکان، ڕاپه‌ڕین، ئاشتى ٢، ناحیه‌ى داره‌توو، ناحیه‌ى خه‌لیفان، ناحیه‌ى که‌سنه‌زان، که‌مپى داره شه‌کران، گوندى شمام، قه‌زاى کۆیه، قه‌زاى چۆمان سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر. • پارێزگاى سلێمانى (٩١) پۆزه‌تیڤ و (٥) گیان له‌ده‌ستدان: شارى سلێمانى (٦٧) پۆزه‌تیڤ و (٥) گیان له ده‌ستدان: (٣٩) پیاو و (٢٤) ئافره‌ت و (٢) کوڕى گه‌نج و (٢) منداڵ، سێزده تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون وه تووشبووانى تر نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه، سێ تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، دوو تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى پێنچوێن، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان، شه‌ست تووشبوو دانیشتووى ناو شارى سلێمانی، یه‌ک تووشبووى نوێ گیانى له ده‌ستدا و چوار له تووشبووانى پێشوو که له‌سه‌ر ئامێرى هه‌ناسه‌دان بوون گیانیان له ده‌ستدا. ئیداره‌ى گه‌رمیان (٢٠) پۆزه‌تیڤ: (١٠) پیاو و (٢) ئافره‌ت و (٢) کوڕى گه‌نج و (٦) منداڵ، دوو تووشبوو پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستین به‌رکه‌وتووى تووشبووانن و تووشبووه‌کانى دیکه به‌رکه‌وتووى دوو تووشبووه‌ن که له شارى به‌غداد گه‌ڕابوونه‌وه و داوه‌ت و مێواندارى جه‌ژنیان کردووه. ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین (٤) پۆزه‌تیڤ: پیاوێک و (٢) ئافره‌ت و کوڕێکى گه‌نچ، تووشبووێکیان نیشانه‌ى نه‌خۆشى ھه‌یه، تووشبووانى تر ھه‌مووى به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین له قه‌زاى ڕانیه، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى سه‌رده‌م له قه‌زاى ڕانیه، یه‌ک تووشبووى دانیشتووى گه‌ڕه‌کى مامۆستایان له چواڕقوڕنه. • پارێزگاى دهۆک (٣) پۆزه‌تیڤ: ئافره‌تێک و کچ و کوڕێکى گه‌نج ، ھه‌موو به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، دانیشتووى ناو شارى دھۆکن. 4. ئامارى گشتی کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (١٢٢٢) تووشبوو، له‌نێویاندا (٢٤) مردن هه‌یه و (٤٤٨) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٧٥٠) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٧ى حوزه‌یران ٢٠٢٠ facebook sharing button Sharetwitter sharing button Tweetpinterest sharing button Pin
ئارا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ زانیارى له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى کارگێرى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له چه‌مچه‌ماڵ به کۆرۆنا ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" " خۆى باسى ده‌کرد که هه‌موو رۆژێک نێرگه‌له‌ى کێشاوه‌و به‌هۆى کۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستدا". فوئاد حه‌مه خان، کارگێرى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستدا، شه‌ریف ره‌حیم، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" کاک فوئاد حه‌مه‌خان رۆژى 2ى حوزه‌یران سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى چه‌مچه‌ماڵى کردووه‌و داخڵمان کرد‌و خۆى باسى کرد که هه‌ست ده‌کات کۆرۆنایه‌تى سیه‌کانى ئازارى هه‌یه، که پشکنینمان بۆ کرد پۆزه‌تیڤ بوو حاڵه‌ته‌که‌ى خراپ بوو پێویستى به پلازما هه‌بوو". ناوبراو وتیشى:" خۆى بۆى باسکردین که رۆژانه نێرگه‌له ده‌کێشێت که ئه‌وه‌ش شتێکى خراپه‌و زه‌ره‌ر له سییه‌کانى مرۆڤ ده‌دات و به‌تایبه‌ت ڤایرۆسى کۆرۆناش راسته‌وخۆ بۆ سییه‌کان ده‌چێت، بۆیه ره‌وانه‌ى سلێمانى کرا". وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ 7ى حوزه‌یران فوئاد حه‌مه خان به کۆرۆنا له سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداوه که ته‌مه‌نى 47 ساڵ بووه. شه‌ریف ره‌حیم، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له 20ى نیسان نه‌خۆشخانه‌که‌یان داخستووه به‌و پێیه‌ى هیچ حاڵه‌تێکى ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌بووه، به‌ڵام، وتیشى:" له ئێستادا 7 حاڵه‌تى دیکه تۆمار کراوه‌و چواریان پیاون و سیانیان ژنن و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستیدان و پشکنینى دیکه‌شمان کردووه‌و حاڵه‌تى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار ده‌کرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى تووش بوون به‌رکه‌وته‌ى دیکه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا هه‌بووه". فوئاد حه‌مه خان له‌دایکبووى ساڵى 1972 بوو، جگه له کاروبارى حیزبی، هونه‌رمه‌ند و شانۆکاریى چه‌مچه‌ماڵ بوو و سه‌رۆکى تیپى شانۆیى (سپى حه‌سار) بووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێکى چه‌ند خاڵیدا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هاتوچۆى نێوان پارێزگاکان به قه‌ده‌غه‌کراوى ده‌مێنێته‌وه له راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ناوخۆى ھه‌رێمى کوردستان چه‌ند بڕیارێکى نوێى له‌باره‌ى ھاتووچۆى ھاووڵاتییان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌رکرد. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ھاتووه" قه‌ده‌غه‌ى ھاتووچۆى نێوان شاره‌کان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان درێژ ده‌کرێته‌وه و ھه‌روه‌ھا ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ى که رێگه‌پێدراون له کاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌و تا کاتژمێر 12ى شه‌وى 15/6/2020 داده‌خرێن". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو رێگه‌پێدانى نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان به‌پێى سیستمى ئه‌لیکترۆنى ده‌بێت له‌سه‌ر وێبسایتى وه‌زاره‌تى ناوخۆ. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌رله‌مانتارانى عێراق که نیشته‌جێى ھه‌رێمى کوردستانن، رێگه‌پێدراون به ھاتووچۆکردنى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و پارێزگاکانى عێراق به ره‌چاوکردنى رێنماییه‌کان. وه‌زاره‌تى ناوخۆ راشیگه‌یاندووه، ھاتووکردنى ئاژانس و رێکخراوه‌کانى UN و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رێگه‌پێدراون له‌سه‌رتاسه‌رى ھه‌رێمى کوردستان. ھاوکات رێگه‌پێدانى کۆمپانیاکانى نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ / به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان ده‌درێت، به ھه‌ماھه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان. له به‌شێکى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ى دانیشتووى ھه‌رێمى کوردستانن و له پارێزگاکانى عێراق گیریان خواردووه به‌ھۆى قه‌ده‌غه‌ى ھاتووچۆ، رێگایان پێده‌ده‌رێت بگه‌ڕێنه‌وه ھه‌رێمى کوردستان به مه‌رجێک پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنایان بپ بکرێت و تا ده‌رچوونى پشکنین که‌ره‌نتین ده‌کرێن. وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆکان به مه‌به‌ستى رێگه‌پێدان به کردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزارییانه‌ى که پێویستن بۆ ھاووڵاتییان و داخستنى ئه‌و شوێنانه‌ى که سه‌رپێچى ده‌که‌ن.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند تاکو ئێستا نزیکه‌ى 35حاڵه‌تى کۆرۆنا له‌ناو پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى تۆمارکراوه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" تاکو ئێستا نزیکه‌ى 35حاڵه‌تى کۆرۆنا له‌ناو پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى تۆمارکراوه که توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون، به‌ڵام جیانه‌کراونه‌ته‌وه و چه‌ندى پزیشکه و چه‌ندى کارمه‌ندى ته‌ندروستى یه". وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" له‌و ژماره‌یه پێم وابێت ژماره‌ى مارکه‌نده‌کان زیاتره له پزیشکان، ". له‌باره‌ى زاراوه‌ى کارمه‌ندانى ته‌ندروستی محه‌مه‌د قادر، رونیکرده‌وه‌و وتى" کارمه‌ندان یارمه‌تیده‌رى پزیشک و په‌رستار و برینپێچ و هه‌مویان ده‌گرێته‌وه، که به‌شێوه‌یه‌کى گشتى 35که‌سن". تا ئێستا له‌هه‌رێمى کوردستان یه‌ک هه‌زار و 196 که‌س توشى کۆرۆنا بون و 448 توشبویان چاکبونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، له‌کاتێکدا 22حاڵه‌تى مردن تۆمارکراوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم تووشبوونی 26 كه‌سی نوێی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌و پێیه‌ش ته‌نها ئه‌مڕۆ له‌و شاره 39 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون. لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، بیست و شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پازدە پیاو و چوار ئافرەت و سێ کچی گەنج و چوار منداڵ، شازدە تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و سێ تووشبووی دیکە لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون. حەوت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری ھەولێر. پێنج تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان. چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز. سێ تووشبوو دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان. یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی دارەتوو. یەك تووشبوو دانیشتووی کەمپی دارە شەکران. یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی شمام. یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان. یەك تووشی‌بوو دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیاران شاری ھەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گەڵاوێز.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 25 هه‌زار خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ش ته‌نیا له‌و وانانه ده‌بێت كه له وه‌رزی یه‌كه‌م لێی كه‌وتوون. ئه‌و خوێندكارانه‌ی 12ی ئاماده‌یی كه له چوار وانه زیاتر كه‌وتوون و ژماره‌یان 25 هه‌زار خوێندكار ده‌بێت، تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌م ده‌كه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌كانیش ته‌نیا له‌و وانانه ده‌بێت كه له وه‌رزی یه‌كه‌م لێی كه‌وتوون و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 10 نمره‌ش بۆ خوێندكارانی كه‌وتوو هه‌یه. خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی وه‌كو خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه: "له 11-7-2020 یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی 12ی ئاماده‌یی ده‌بێت. به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌مساڵ له 25-2-2020 وانه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگیرا، له كاتێكدا له ساڵانی رابردوو هه‌تا كۆتایی مانگی پێنج پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بوو.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێكی نوێی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، چوار تووشبووی دیكە لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 7حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند"4توشبوى دیکه له پارێزگاى سلێمانى گیانله‌ده‌ستدا که پیاوک و سێ ئافره‌تن". دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:. چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 گیانیان لە دەستدا کە پیاوێك و سێ ئافرەت، دانیشتووی ناو شاری سلێمانین دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ و مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد گیانیان لەدەستدا. وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن. وەزارەتی تەندروستی ٧ حوزەیران ٢٠٢٠
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێكی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند په‌رله‌مان گه‌نده‌ڵه و دژی خه‌ڵكه. په‌رله‌مانتاره‌كه به‌ناوی یوسف كلانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكییه له په‌رله‌مانی عێراق و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی پشك پشكێنه باڵی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا گرتووه، بڕیارمدا ده‌ست له‌كار بكێشمه‌وه". كلابی رایگه‌یاندووه كه "په‌رله‌مانی عێراق گه‌نده‌ڵه و هه‌ڵوێسته‌كانی په‌رله‌مان دژبه هاوڵاتیانی خۆیه‌تی". هاوکات دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ متمانه‌به‌خشین به حه‌وت وه‌زیری حكومه‌تی كازمی به‌خشی كه له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه وه‌زاره‌ته‌كانیان به به‌تاڵی مابووه‌وه. چه‌ند په‌رله‌مانتارێك دژایه‌تیی خۆیان بۆ به‌شێك له‌كاندیده‌كانی كازمی ده‌ربڕی و پێیان وابوو كه به‌پێی پشك پشكێنه‌ی تایبه‌فی دیاری كراون.