هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌وله‌ویه‌تى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم چاکسازییه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى حوزه‌یرانى 2020 به‌سه‌رپه‌رشتى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به میواندارى وه‌زیرانى پلاندانان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچون و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى کۆبونه‌وه‌ى ژماره (5)ى ئاسایى خۆى له دیوانى وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدرا. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوری، ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ت بو به پرۆسه‌ى چاکسازى و جێبه‌جێکردنى په‌یره‌وى یاساى چاکسازی. ئاوات شێخ جه‌ناب ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که" پرۆسه‌ى چاکسازى له کاره هه‌ره له‌پێشینه‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، که فاکته‌رى سه‌ره‌کیه له پرۆسه‌ى به‌گژداچونه‌وه‌ى ئاڵنگاریه ئابورى و داراییه‌کان". له کۆبونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیرى دارایى و ئابوری، ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ى چاکسازى له کاره هه‌ره له‌پێشینه‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، که فاکته‌رى سه‌ره‌کیه له پرۆسه‌ى به‌گژداچونه‌وه‌ى ئاڵنگاریه ئابورى و داراییه‌کان. هه‌روه‌ها دۆخى دارایى و ئابورى ئێستاى کوردستان و بژارده‌کانى به‌رده‌م حکومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر کردنى قه‌یرانه‌کان و سه‌رکه‌وتن له بوارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی تاوتوێ کراوه.
هاوڵاتى ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا لیستى سزاکانى سه‌ر ئێرانى فراوان کرد و سزاى نوێى به‌سه‌ر که‌رتى نه‌وتى تاران‌دا سه‌پاند که 123 که‌شتى نه‌وتى ئێرانى و دوو کۆمپانیاى گه‌وره‌ى ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه. ئه‌مڕۆ 8ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که سزاى نوێیان به‌سه‌ر 123 که‌شتیى نه‌وتیى ئێران و دوو کۆمانیاى ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندووه که له که‌رتى نه‌وتدا کار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا هه‌ریه‌ک له کۆمپانیاکانى هێڵى که‌شتیوانیى ئێران و کۆمپانیاى ئیسایڵ بۆ که‌شتیوانیى خستوه‌ته لیستى سزاکانییه‌وه که به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندویه‌تی. هاوکات، کۆشکى سپى حکومه‌ته‌که‌ى تاران به گه‌وره‌ترین پشتیوانى تیرۆر ده‌زانێت و ئه‌مریکا له‌رێى لاوازکردنى ئابورییه‌که‌یه‌وه زۆرترین فشارى خستوه‌ته‌سه‌ر به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته دواى ئه‌وه‌ى ئێران که‌شتییه‌کى نه‌وتى ره‌وانه‌ى وڵاتى فه‌نزوێلا کرد، ئه‌مه‌ریکا پلانى دارشتنى سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ى دارشتووه.
هاوڵاتى دوو په‌رله‌مانتارى کورد له به‌غدا ده‌ڵێن دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم پاشگه‌زبووه‌ته‌وه له‌رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق. ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى 19ى ئایارى 2020 وه‌ڵامى ئه‌و نوسراوه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق که بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه داراییه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر دایه‌وه که رازین به‌ناوه‌رۆکى نوسراوه‌که که تا ماوه‌ى یه‌ک مانگ مۆڵه‌ت دراوه بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتن و ته‌نها 10 رۆژ له‌به‌رده‌م هه‌رێمدا ماوه. رۆژى 19ـى ئه‌م مانگه، عه‌لى عه‌لاوی، وه‌زیرى دارایى عێراق نوسراوێکى ئاڕاسته‌ى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد که چه‌ند خاڵێکى له‌خۆگرتبو بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دارایى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. له نوسراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقدا ئاماژه به‌وه کرابو، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕى 400 ملیار دینار بۆ مانگى نیسان بۆ هه‌رێمى کوردستان خه‌رج ده‌کات، به‌و مه‌رجه‌ى له رێکه‌وتى خه‌رجکردنى ئه‌و پاره‌یه‌وه نوێنه‌رانى حکومه‌تى فیدراڵى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بچنه نێو گفتوگۆى چێ بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى کۆتایى له‌نێوان هه‌ردولا که له 30 رۆژ زیاتر نه‌خایه‌نێت. ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 8ى حوزه‌یرانى 2020، هه‌ردو په‌رله‌مانتارى کورد له په‌رله‌مانى عێراق، غالب محه‌مه‌د و سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتویانه دواى ئه‌وه "بڕیاربو ده‌ستبه‌جێ شاندى هه‌رێم و به‌غداد بکه‌ونه گفتوگۆى چڕ‌وپڕ، به‌ڵام دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له چه‌ند رۆژى رابردودا مه‌سرور بارزانى پاشه‌کشه‌ى له به‌ڵێنه‌که‌ى کردوه‌و ده‌یه‌وێت قومارێکى تر به داهات و قوتى هاوڵاتییانه‌وه بکات له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى کۆمپانیاکانیان له که‌رتى نه‌وت و خاڵه گومرگییه‌کان، که پێشتر به‌ڵێنى داب‌و به عێراق، ئه‌و مه‌له‌فانه‌ش ڕاده‌ستى عێراق بکات." هه‌روه‌ها ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن "به‌ڵام وا (۲٠) رۆژ به‌سه‌ر واده‌که‌ى عێراقدا تێپه‌ڕى و ۱۹ـى ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ رێککه‌وتن، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى ئێمه مه‌سرور بارزانى کیتابێکى نوێى بۆ به‌غداد ناردوه‌و نکوڵى له مه‌له‌فى نه‌وتى که‌رکوک ده‌کات، که عێراق ده‌یه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ى لێ بکات له نیوان مانگى ته‌موزى ۲٠۱٤ تا ئۆکتۆبه‌رى ۲٠۱۷." جه‌ختیشیان کردۆته‌وه"فشاره‌کانمان زیاتر ده‌که‌ین و حکومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسیار ده‌که‌ین، له‌و بارودۆخه داراییه‌و دواکه‌وتنى موچه و قوڵبونه‌وه‌ى زیاترى کێشه‌کان، هه‌روه‌ها پێویسته په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌و بێده‌نگییه ترسناکه بشکێنێت و فشاره‌کان چڕبکرێنه‌وه تا چیتر ڕێگه‌نه‌درێت قوتى هاوڵاتییان بکرێته کارتى فشار به‌ده‌ست مه‌سرور بارزانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى کۆمپانیا حزبییه‌کان." ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى دوو په‌رله‌مانتار: پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم واز له قومارکردن به قوتى خه‌ڵک بهێنێت دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له رۆژى ۱۹ـى ئایارى ۲٠۲٠ به‌کیتابێکى فه‌رمی، که ئاڕاسته‌ى مه‌سرور بارزانى کراوه رایگه‌یاند، ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداده‌وه په‌یوه‌سته به رێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداد له ماوه‌ى (۳٠) رۆژ، هه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایى عێراق داواى وردبینى داهاتى ناوخۆیى هه‌رێمى کردبو جگه له ته‌سلیمکردنى نه‌وت، به‌پێچه‌وانه‌وه عێراق موچه نانێرێت. هه‌مان رۆژ مه‌سرور بارزانى له‌ڕێگه‌ى وه‌زیرى دارایى هه‌رێمه‌وه، ڕازیبونى بێ مه‌رجى به‌سه‌رجه‌م داواکانى وه‌زیرى داراى عێراق ڕاگه‌یاند و بڕیاربو ده‌ستبه‌جێ شاندى هه‌رێم و به‌غداد بکه‌ونه گفتوگۆى چڕ‌وپڕ، به‌ڵام دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له چه‌ند رۆژى رابردو مه‌سرور بارزانى پاشه‌کشه‌ى له به‌ڵێنه‌که‌ى کردوه و ده‌یه‌وێت قومارێکى تر به داهات و قوتى هاوڵاتییانه‌وه بکات، له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى کۆمپانیاکانیان له که‌رتى نه‌وت و خاڵه گومرگییه‌کان، که پێشتر به‌ڵێنى داب‌و به عێراق، ئه‌و مه‌له‌فانه‌ش ڕاده‌ستى عێراق بکات. به‌ڵام وا (۲٠) رۆژ به‌سه‌ر واده‌که‌ى عێراقدا تێپه‌ڕى و ۱۹ـى ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ رێککه‌وتن، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى ئێمه مه‌سرور بارزانى کیتابێکى نوێى بۆ به‌غداد ناردوه و نکوڵى له مه‌له‌فى نه‌وتى که‌رکوک ده‌کات، که عێراق ده‌یه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ى لێ بکات له نیوان مانگى ته‌موزى ۲٠۱٤ تا تا ئۆکتۆبه‌رى ۲٠۱۷. بۆ زانین، له‌و ماوه‌یه‌دا که عێراق داواى ده‌کات، نه‌وتى که‌رکوک له نێوان پارتى و یه‌کێتى دابه‌شکرابو، که ۲۷٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه له کێڵگه‌کانى (باى حه‌سه‌ن و ئاڤانا) له‌لایه‌ن کۆمپانیاى کارى سه‌ر به پارتى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرابو ده‌فرۆشرا، ۱٥٠ هه‌زار به‌رمیلى تر کێڵگه‌کانى (باباگوڕگوێ و جه‌مبور و خه‌باز) له‌لایه‌ن کۆمپانیاى شیمال و کۆمپانیاى قه‌یوان و نۆکانى نزیک له یه‌کێتى فرشراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاتێک دیار نیه ده‌بێت کۆمپانیاکانى حزب باجه‌که‌ى بده‌ن نه‌ک هاوڵاتییانى هه‌رێم. له‌به‌رئه‌وه لێره‌وه فشاره‌کانمان زیاتر ده‌که‌ین و حکومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسیار ده‌که‌ین، له‌و بارودۆخه داراییه و دواکه‌وتنى موچه و قوڵبونه‌وه‌ى زیاترى کێشه‌کان، هه‌روه‌ها پێویسته په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌و بێده‌نگى یه ترسناکه بشکێنێت و فشاره‌کان چڕبکرێنه‌وه تا چیتر ڕێگه نه‌درێت قوتى هاوڵاتییان بکرێته کارتى فشار به‌ده‌ست مه‌سرور بارزانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى کۆمپانیا حزبییه‌کان. غالب محمد عه‌لی سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین
ئارا ئیبراهیم بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکاته‌وه که ته‌نها 10 رۆژ له‌به‌رده‌میاندا ماوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ى مسته‌فا کازمى بۆ سه‌رکردایه‌تى کوردى دیارى کردووه‌و مه‌سرور بارزانیش به گه‌ره‌نتى رێککه‌وتن ئاماده‌یه سه‌رۆکایه‌تى وه‌فده‌که بکات. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له سێ سه‌رچاوه‌ى جیاواز ده‌ستى که‌وتووه، بڕیاره حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى چوارشه‌ممه یان ئێواره‌ى سبه‌ینێ سێشه‌ممه سه‌ردانى به‌غدا بکات و سه‌رچاوه‌یه‌کیش له حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که مه‌سرور بارزانى گه‌ره‌نتى رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌وێت و ئه‌وکات سه‌رۆکایه‌تى وه‌فده‌که ده‌کات، وتیشى:" واتا وه‌فده‌کانى پێشتر که چوون سه‌رجه‌م ورده‌کارییه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا باس کردووه، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌یه‌وێت سه‌رۆکایه‌تى وه‌فده‌که بکات و ئاماده‌یه واژۆى رێککه‌وتنه‌که بکات". په‌رله‌مانتارێکى کورد: نابێت حکومه‌تى هه‌رێم به به‌رزبونه‌وه‌یه‌کى نرخى نه‌وت پشت له‌به‌غدا بکات له‌لایه‌کى دیکه‌وه، جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" عه‌ره‌ب که‌لتوریان وایه حه‌ز ده‌که‌ن ئه‌و که‌سه‌ى ده‌چێت بۆ مفاوه‌زات به‌رانبه‌ر به یه‌ک بن". جه‌مال کۆچه‌ر، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌وه‌له‌ن عه‌ره‌ب له‌رووى که‌لتورى و عه‌شائیرى خۆیانه‌وه پێیانخۆشه ئه‌وانه‌ى ده‌چن بۆ مفاوه‌زات به‌رانبه‌ر به یه‌ک بن، واتا ناکرێت له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه وه‌زیرێکى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر وه‌زیرى نه‌وتى عێراق یا دارایى دابنیشێت". ناوبراو وتیشى:"له‌به‌ر ئه‌و ماوه که‌مه‌ى له‌به‌رده‌م حکومه‌تى هه‌رێمدا ماوه‌ته‌وه گرنگه ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم رێککه‌وتنى ده‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بچێته به‌غدا". سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نابێت به به‌رزبونه‌وه‌یه‌کى که‌مى نرخى نه‌وتى خاو پشت بکاته به‌غدا، وتیشى:" ئه‌وکاته‌ى نرخى نه‌وت هه‌ر به‌رمیلێکى به 57 دۆلار بوو موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ر پاشه‌که‌وتى لێ ده‌کرا". هاوکات، سه‌رچاوه‌یه‌کى دیکه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌روو که رۆڵى سه‌رۆک کۆمار له پرسى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا رۆڵى خۆى ده‌بێت. هه‌روه‌ها وتیشى:" چه‌ندین جار دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى گفتوگۆى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا کردوه‌و کازمى دڵنیا کردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات".
هاوڵاتى سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا له فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌کات که کار بۆ گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق له‌گه‌ڵ جیهان بکات. ئه‌مڕۆ 8ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییان له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجام داوه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که سه‌رۆکى پارتى و جێگره‌که‌ی وێڕای پیرۆزبایى ده‌ستبه‌کاربوونی، داوایان له فوئاد حسێن کردووه که له پۆسته نوێیه‌که‌یدا وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه کار بۆ گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان بکات. رۆژى شه‌ممه 6ى حوزه‌یران په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ی به فوئاد حسێن کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانى بۆ پۆستی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقدا. دواى ده‌ستبه‌کاربونى فوئاد حسێن رایگه‌یاند که به دڵسۆزی کار بۆ یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراق ده‌کات و له خزمه‌تی عێراقدا ده‌بێت. ئه‌م داواکارییه‌ی بارزانی له فوئاد حسێن دوای رۆژێک دێت له سێیه‌م ساڵیادی بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان بۆ جیابوونه‌وه له عێراق و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی. دوێنێ 7ى حوزه‌یران رێبوار که‌ریم وه‌لى رۆژنامه‌نوسى نزیک له پارتى دیموکراتى کوردستان له لاپه‌رى خۆى له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیبووى:" خۆزگه ھه‌موو ریفراندۆمچییه‌ک به‌قه‌ده‌ر فوئاد حوسێن شانسى ھه‌بوایه؛ له ماوه‌ى سێ ساڵدا، جارێک کاندیدى سه‌رۆککۆمارى عێراق، دواتر وه‌زیرى دارایى و جێگرى سه‌رۆکوه‌زیران و ، ئێستاش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق! خوا نه‌یبڕێ. جا رووى ئه‌وانه ره‌ش بێت که ده‌ڵێن بڕیارى ریفراندۆم ھه‌ڵه بوو.!!!". له 2017دا، فوئاد حسێن سه‌رۆکی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان بوو بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى عێراق رایه‌گه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردوودا هه‌زار و 115 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراوه و مسته‌فا کازمى سه‌رپه‌رشتى ژوورى عه‌مه‌لیاتى روبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌کات. ئه‌مڕۆ 8ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له 24 کاتژمێرى رابردوودا هه‌زارو 115 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که 24 که‌سى دیکه به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌فته‌یه‌که له‌عێراقدا ئاماره‌کان رۆژانه له‌سه‌رو هه‌زار تووشبوو تۆمار ده‌کرێت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که پێویسته هاوڵاتیان رێکارو رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن. میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه که به فه‌رمانى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ژوورى عه‌مه‌لیات بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا پێکهێندراوه‌و هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ى که‌مته‌رخه‌مى ئه‌نجام ده‌ده‌ن رووبه‌روى لێپرسینه‌وه ده‌بنه‌وه. هاوکات، ئه‌وه‌ش ئاشکراوه که حکومه‌تى عێراق له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه داواى کۆمه‌کى ده‌رمان و ماسکى کردووه له چه‌ند وڵاتێک تا که‌مترین قوربانى به‌هۆى کۆرۆناوه رووبدات.
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل رایگه‌یاند ": ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه‌کانى له کوردستان نه‌یانتوانى چۆک به په‌که‌که دابده‌ن، نه‌یانتوانى رێبه‌ر ئاپۆ ناچار به پاشه‌کشه بکه‌ن، ماوه‌ى پێنج ساڵه به هه‌موو هێزیانه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گه‌ریلا و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ده‌یانه‌وێت ناتوانن به‌ده‌ستى بهێنن". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى حوزه‌یرانى 2020 موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل له‌گه‌ڵ رادیۆ ده‌نگى وڵات رایگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵات له تورکیا حکومه‌تێکى ئاسایى نییه. هه‌وڵ ده‌دات به کوده‌تا، فاشیزم و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت ته‌مه‌نى خۆى درێژ بکاته‌وه. به‌گوێره‌ى خۆى سیستمێک، رژێمێک و ده‌وڵه‌تێکى پۆلیسیى دروستکردووه. بێگومان ئه‌وه‌ش به هاوپه‌یمانیى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ناو ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام ده‌دات". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد رژێمێکه، که به کۆبوونه‌وه‌ى نێوان ئاکه‌په – مه‌هه‌په- پارتى وه‌ته‌ن – ئه‌رگه‌نه‌کۆن – نه‌ته‌وه‌په‌رست – فاشیست و نه‌ژاپه‌ره‌ستى دامه‌زراوه. ئامانجى بنه‌ڕه‌تیى ئه‌و رژێمه ئه‌وه‌یه، که چۆک به هه‌موو که‌س دابدات." هه‌ر له چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى نێوانیانیاندا پلانێکیان بۆ سه‌ر پێ دانه‌واندن هه‌یه. ئه‌و پلانه‌یان له تورکیا هه‌ندێک سه‌رخست، به‌ڵام له کوردستان نه‌یانتوانى چۆک به په‌که‌که دابده‌ن و نه‌یانتوانى رێبه‌ر ئاپۆ ناچار به پاشه‌کشه بکه‌ن". موراد قه‌ره‌یلان، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه‌ش، ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه‌کانى ماوه‌ى پێنج ساڵه به هه‌موو هێزیانه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گه‌ریلا و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ده‌یانه‌وێت ناتوانن به‌ده‌ستى بهێنن. هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد ئه‌که‌په که مه‌به‌ستى حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغانه به شێوه‌یه‌کى "فاشیستیانه له دژى گه‌ل و سیاسه‌تى دیموکراتیک ده‌جوڵێنه‌وه و له زیندانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه به قورسى په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش ناتوانن ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فوشاره قورسانه، ئه‌شکه‌نجه و پاکتاوکارى و سڕینه‌وه‌کانیان ناتوانن یه‌ک هه‌نگاو پاشه‌کشه به یه‌ک که‌س بکه‌ن".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به جێگیرى ماوه‌ته‌وه له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێک له سه‌رو 42 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 8 ى حوزه‌یرانى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له جۆرى برێنت به 42 دۆلار و 28 سه‌نته، له کاتێکدا به‌یانى دوێنێ به 42 دۆلار و 30 سه‌نت بوو. هاوکات له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى له بازاڕه‌کانى جیهان به 39 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، له کاتێکدا به‌یانى دوێنێ به 39 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا.
هاوڵاتى رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی زۆربونی ژمارەی توشبوانی رۆژانەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهاندا دەدات، هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبونەوەی پەتاکە لەلایەن دەوڵەتەکانەوە دەگەڕێنێتەوە، دەڵێت" جگەرە و نێرگەلە هۆکارن بۆ زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا". رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە به‌یاننامه‌یه‌کدا لە پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەتی خۆی هۆشداریدا لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی کێشانی جگەرە و نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکاندا و رایگه‌یاند"داوا لە وڵاتانی جیهان ده‌که‌م ئەو کارە قەدەغە بکەن". ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ کەمکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێز رێکخراوی تەندروستی جیهان رێنمایی دەردەکات بە قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکاندا، چونکە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە. ڤایرۆس کۆرۆنا لەساڵی رابردو لەشاری وهانەوە سەریهەڵدا و 11ی ئازاری ئەمساڵ لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بە پەتایەکی جیهانی ناوبرا، تا ئێستا بەهۆیەوە حەوت ملیۆن توشبوی پەتاکە لەسەرتاسەری جیهان تۆمارکراون. بڵاوبونەوەی پەتاکە وڵاتانی جیهانی ناچارکرد سنورەکانیان بەڕوی یەکتردا دابخەن و چەند رێکارێکی نائاسایی لە وڵاتەکە بگرنەبەر بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.
هاوڵاتى حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر رایگەیاند ئێستا هەڵمەتەکە تەنیا بۆ پۆلەکانی بازرگانی گەورە، پیشەسازی و کشتوکاڵی دەبێت، هاوبەشەکانی ماڵان ناگرێتەوە، لەبەرئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆر لە فەرمانگەکانی کارەبا دروست دەبێت و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت". بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 8حوزه‌یرانى 2020 لە کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند:" ئێستا هەڵمەتەکە تەنیا بۆ پۆلەکانی بازرگانیی گەورە، پیشەسازی و کشتوکاڵی دەبێت، هاوبەشەکانی ماڵان ناگرێتەوە، لەبەرئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆر لە فەرمانگەکانی کارەبا دروست دەبێت و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت". بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر دەشڵێت:" لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا زیاتر لە هەزار و 400 سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا هەڵگیران و سەرپێچیکارانیش بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار سزا دراون". لە سنووری پارێزگای هەولێر هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبا دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێریش دەڵێت:" لە سەرەتادا هەڵمەتەکە تەنیا بۆ بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی بارزگانیی گەورە دەبێت". هاوکات له‌کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ھەولێر وتى "ھەڵمەتەكە لە سەرەتادا لە ناوچە پیشەسازییەكان دەستپێدەكاتەوە، كە ھێڵی كارەبایان بەشێوەی زێدەڕۆ راكێشاوە، دواتر شوێنە بازرگانییەكان و ئەو ماڵانەش دەگرێتەوە كە ھێڵی كارەبایان لە شوێنە گشتییەكان بەشێوەی زێدەڕۆ راكێشاوە، بۆ ئەوەی كاتژمێری پێدانی كارەبا زیاد بكرێت". قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر راشیگه‌یاندووه:"سەرکەوتنی ئەو هەڵمەتە بۆ سوودی هاووڵاتییانە، بۆیە داوا لەوانە دەکات کە بە زێدەڕۆ کارەبایان راکێشاوە پێش ئەوەی تیمەکان و مەفرەزەکان کارەباکەیان ببڕن، خۆیان بچن ئاگاداری فەرمانگەکانی کارەبا بکەنەوە بۆ ئەوەی لە سزای یاسایی دووربکەونەوە، چونکە ئەگەر تیمەکان ئەو سەرپێچیانە بدۆزنەوە ئەوا سزای یاسایی و دارایی ئەو کەسانە دەدەن کە سەرپێچییەکەیان کردووە، بەڵام ئەوەی خۆی بڕوات بیبڕێت، تەنها غەرامە دەکرێت و کارەباکەی نابڕێت".
هاوڵاتى کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا شەهید بوە. کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 8حوزه‌یرانى 2020 رایگەیاند "قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا کە 27ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجامدراوە شەهیدبوە". پەکەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە هەمو ساتێکى تێکۆشانماندا خاوەنداری لە یادی هاوڕێ قاسم ئەنگین دەکەین و ئەو و یادەکەى دەبنە هۆی سەرکەوتنمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ". بەهۆی نائارامیی ناوچەکە، لە کۆی 264 گوند، 118 گوندیان چۆڵکراون، رووبەری نائارام ئێستا لەو سنوورە 45 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ساڵی رابردوو چوار کاسبکار بە تۆپباران و بۆردوومان گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش وێڕای زیانە ماددییەکانی خەمڵێندراو بە نیو ملیۆن دۆلار. لە ماوەی دوو ساڵدا تورکیا بە دروستکردنی 10 قەڵای سەربازی، 30 کیلۆمەتر قووڵایی خاکی باشووری کوردستانی بەزاندووە.
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات كە لە كاتی كار و دەوامدا ڕێنماییەكانی خۆپاراستن جێبەجێ بكەن و ده‌ڵێت" خۆتان بپارێزن؛ بۆ ئەوەی گیان و ژیان و جیهان، بپارێزن”. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەكەیدا سوپاسی هاووڵاتیان دەكات كە تا ئێستا پابەندبوون بە ڕێنماییەكانەوە رایگه‌یاند “خۆتان بپارێزن؛ بۆ ئەوەی گیان و ژیان و جیهان، بپارێزن”. راشیگه‌یاند" سوپاس كە سەدان وێنەی شیاوی ڕاستەقینەی خۆپارێزی خۆتانتان بۆ ناردون، هەموو ئەمانە سەلمێنەری هۆشیاریتانە". دەقی پەیامەكە: هەڵمەتی خۆپاراستن هەڵمەتی هەموومان پابەندین ئازیزان، سوپاس بۆ پابەندیی و خۆپارێزیتان، سوپاس كە جوامێرانە هاتن بە دەم هەڵمەتی خۆپاراستنەوە، داواخوازم لە ئێوەی بەڕێز بە كرداریی و بەردەوام دوربكەونەوە لە بەریەككەوتن و تێكەڵاوبوون و كۆڕ‌و كۆبوونەوەو قەرەباڵغیی، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان هەڵسوكەوت بكەن و هۆكانی خۆپارستن و كەلوپەلی خۆپارێزیی بەكاربهێنن، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و مێدیاكان و یادگارەكانتان پڕبكەن لە وێنەو نیگار‌و دیمەنەكانی خۆپارێزیی. سوپاس كە سەدان وێنەی شیاوی ڕاستەقینەی خۆپارێزی خۆتانتان بۆ ناردون، هەموو ئەمانە سەلمێنەری هۆشیاریتانە. خۆپاراستن؛ باشترە لە چارەسەركردن.. خۆتان بپارێزن؛ بۆ ئەوەی گیان و ژیان و جیهان، بپارێزن.. خۆپاراستن؛ تەنها چارەسەرە..
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای وڵاته‌كه‌ی كرد، باس له چۆنێتی بره‌ودان به كه‌رتی پیشه‌سازیی كیمیایی وڵاته‌كه‌ی كراوه. میدیاكانی كۆریای باشوور بڵاویانكرده‌وه كه كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای سیاسیی كردووه و تیایدا باس له چۆنێتی بره‌ودان به كه‌رتی پیشه‌سازیی كیمیایی وڵاته‌كه‌ی كراوه. ئاژانسی یۆنهابی كۆریای باشوور ئاشكرایكردووه كه پرسی نێوان هه‌ردوو كۆریا و هه‌ڕه‌شه‌ی كیم یۆ جۆنگی خوشكی له به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌بووه و به‌هیچ جۆرێك باسی لێوه نه‌كراوه. له چه‌ند رۆژی رابردوودا فه‌رمانی بچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆریای باكور له‌گه‌ڵ كۆریای باشور، له‌لایه‌ن خوشكی كیم ده‌ركرا، فه‌رمانه‌كه بۆ ئه‌وه بوو كه نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو كۆریا دابخرێت كه ده‌كه‌وێته هه‌وارگه‌ی كیسۆنگ-ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆریای باشوردا. خوشكه‌كه‌ی كیم، به‌رپرسانی سیئۆل به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه رێگه‌یان به‌و كه‌سانه داوه كه له كۆریای باكور جیابوونه‌ته‌وه، له كۆریای باشووره‌وه بڵاوكراوه‌ی دژبه ده‌سه‌ڵات ره‌وانه‌ی پیۆنگ یانگ بكه‌ن.
هاوڵاتى پەروین بوڵدان رایگەیاند، بەردەوامدەبێت لەسەر هەوڵەکانی خۆی و هەموو گوشار و هێرشێک بۆ سەری بەهێزتری دەکاتەوە و نموونەی ئەمە لە رابردوودا بینراوە. پارتی دیموکراتی گەلان، پارتێکی سیاسییە لە لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمدایە، پارتەکە لە 15ی تشرینی یەکەمی 2021 لە ئه‌نقه‌ره دامەزراوە. هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە راشیگه‌یاندووه" بە بێ هەدەپە هیچ پارتێک توانای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردندا نییە". لە ساڵڕۆژی هەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانی 2015 کە ئەوکاتە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) توانی 13%ی دەنگەکانی تورکیا بەدەستبهێنێت و بە 81 کورسیەوە بچێتە نێو پەرلەمان، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتەکە لە ئیدر باسی لە هەڵبژاردنی پێشوەخت کرد. لەکاتێکدا ئێستا باس لە هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت و پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ هەدەپە رۆژەڤی وڵاتی سەرقاڵکردووە، بوڵدان وتی:"لە ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا و مێرسین بەبێ هەدەپە هیچ کەسێک ناتوانێ هەڵبژاردن بباتەوە. ئەمڕۆش گرەو لەسەر ئەمە دەکەین و دەڵێین لەمەودوا لە هەموو شوێنێکی تورکیادا بەبێ هەدەپە هیچ پارتێک ناتوانێ براوەی هەڵبژاردن بێت". هاوەسەرۆکی هەدەپە 23ی حوزەیرانی بە سەرکەوتن دژی "فاشیزم" ناوبرد، لەو رۆژەدا هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبووڵ دووبارەکرایەوە و ئاک‌پارتی بۆ جاری دووەم شارەوانیی ئیستەنبووڵی دۆڕاند. بوڵدان جەختی لەسەر ئەو گوشارە زۆرە و دەستگیرکردن و ئۆپەراسیۆنانەی دەسەڵات بۆ سەر هەدەپە کردەوە و وتی: "لە 31ی ئاداردا سەرەڕای هەموو ئەو گوشارانە، ئێمە بەشێکی زۆری شارەوانییەکانمان لە دەسەڵات سەندنەوە کە زەوتی کردبوون". ئەمە لەکاتێکدایە کە قەییوم ئێستاش بەردەوامە و لە کۆی 69 شارەوانی کە هەدەپە بەدەستیهێناون تەنیا 12 شارەوانیی بەدەستەوە ماون و ئەوانی دیکە سەرجەمیان قەیومیان بۆ دانراوە. هەدەپە لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، لە هەردوو گەورە شاری ئەنقەرە و ئیستانبووڵ بە هاوپەیمانییەکی رانەگەیەنراو پشتگیری لە بەربژێرانی جەهەپە کرد. هەردوو بەربژێرەکەی جەهەپە بەسەر رکابەرەکانیان لە ئاکپارتیدا سەرکەوتن. لە ئیستانبوول هەڵبژاردنەکە دووبارە کرایەوە، دیسان هەدەپە پشتگیری بەربژێرەکەی جەهەپەی کرد. دیارترین سەرکردەی ئەو پارتە سەلاحەددین دەمیرتاشە، کە ئێستا لە زیندانە. دەمیرتاش لە 22ی حوزەیرانی 2014 تاوەکو 7ی تەممووزی 2018 هاوسەرۆکی هەدەپە بووە.
هاوڵاتى جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند 110 دكتۆر و پرستار و كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئێران به‌هۆی تووشبوون به كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئیسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ستمان كه‌وتووه 110 پزیشك و پرستار و كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئێران به‌هۆی تووشبوون به كۆرۆناوه مردوون. رابه‌ری ئێران ئه‌و كه‌سانه‌ی به شه‌هیدی خزمه‌ت له قه‌ڵه‌مداوه.