هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 66 تووشبووى کۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى تۆمارکران و " 60 یان دانیشتووى ناو سلێمانین" کۆى توشبووان گه‌یشته هه‌زار و 182 که‌س. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 66 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که توشبوه‌کان پێکهاتون له 38 پیاو، 24 ئافره‌ت، دوو کوڕى گه‌نج و دوو منداڵ، 13 تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و تووشبووانى دیکه‌ش نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه. هاوکات، ئه‌وه‌شى باسکردووه که سێ تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، دووان له قه‌زاى پێنچوێن، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و 60 تووشبووش دانیشتوو ناو شارى سلێمانین. وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکان پڕنەبن لە توشبووانی کۆرۆنا، هاوکاریان بن و پابەندی رێنماییەکان بن. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "هاووڵاتیانی خۆشەویست تکاتان لێ دەکەم هاوکارمان بن، با نەخۆشخانەکان پرنەبن دڵنیام لە دڵسۆزیتان و لە بەرزی هۆشیاری تەندروستیتان".
هاوڵاتى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌دنروستى سلێمانى رایگه‌یاند که توشبوویه‌کى ته‌مه‌ن 55 ساڵ به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 20 که‌س. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حویزه‌یرانى 2020 توشبووه‌یه‌کى هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:" تووشبوویه‌کى تر‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ته‌مه‌ن 55 ساڵ و خه‌ڵکى شارى سلێمانییه، له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ گیانى له‌ده‌ستدا". به‌هۆى زۆربونى توشبوانى کۆرۆنا له سلێمانى نه‌خۆشخانه‌یه‌کى دیکه‌ش تایبه‌ت ده‌کرێت به تووشبوانى کۆرۆنا که نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆیه. جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌دنروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 7ى حوزه‌یران (نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ) ده‌کرێته‌وه بۆ پێشوازیکردن له‌و نه‌خۆشانه‌ى تووشبووى کۆرۆنان و ته‌ندروستیان خراپه. ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له هه‌رێمى کوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 20 که‌س. له‌لایه‌کى دیکه‌وه که مێک پێش ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌ک له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى که‌رکووک ئاشکرایکرد تووشبوویه‌کى ڤایرۆسى کۆرۆنا له که‌رکوک گیانى له‌ده‌ستداوه‌و ته‌مه‌نى 46 ساڵ بووه‌و نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌بووه. تا ئێستا له پارێزگاى که‌رکوک شه‌ش که‌س به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى به‌هۆى زۆربونى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا جارێکى دیکه ماوه‌ى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانى تـــــا کاتێکى نادیار درێژکرده‌وه و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیش ده‌ڵێت:" بڕیاره‌که گه‌شتى فڕۆکه‌کانى مانگى سور و سه‌ربازى و یارمه‌تییه ته‌ندروستییه‌کان ناگرێته‌وه". له ئاگادارى نامه‌یه‌کدا ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2020 بڵاویکردووه‌ته‌وه بڕیارى ماوه‌ى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانى یه‌کان له سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانى عێراق تـــــا کاتێکى نـــادیـــار ڕاگه‌یاند" تــــا ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کى تر". له‌وباره‌یه‌وه فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه که" بڕیاره‌که گه‌شتى فڕۆکه‌کانى مانگى سور و سه‌ربازى و یارمه‌تى یه ته‌ندروستییه‌کان و فریاگوزارییه‌کان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه". ده‌رچوواندنى بڕیاره‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى مه‌ترسیدارى بارودۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایه که ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى به‌رگیرى کردنه له ڤایرۆسه‌که.لێکه‌وته‌وه
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند له سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌وامى فه‌رمى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت به ته‌ناوب و میکانیزمى پابه‌ندبون به رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى ده‌ستپێده‌کات. راگه‌یه‌ندراوی وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: رۆژى یه‌کشه‌ممه ٧ حوزه‌یرانى ٢٠٢٠، ده‌وامى فه‌رمى له داموده‌زگاکانى هه‌رێمى کوردستان به میکانیزمى پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستپێده‌کاته‌وه. وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابه‌ند ده‌بن به ده‌وام پێکردنى ته‌نها ڕێژه‌ى ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران وبه‌شێوه‌یه‌کى ته‌ناوب. له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌کانیش رێوشوێنى ته‌ندروستى بۆ چۆنییه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر که به بێ به‌ریه‌ک که‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت. داوا له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ین بۆ پاراستنى خۆیان و خێزانه‌کانیان پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن. د. جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند 20 توشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا له ئیداره‌ى گه‌رمیان تۆمارکران و له‌ناو توشبووه‌کانیشدا دوو توشبووى پزیشک و کارمه‌ند بونیان هه‌یه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 20 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ده‌ستنیشانکران. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه توشبوه‌کان پێکهاتون له 10 پیاو و دوو ئافره‌ت و دوو کوڕى گه‌نج و شه‌ش منداڵ، دوو له تووشبووه‌کان پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستین و به‌رکه‌وتووى تووشبووانن و تووشبووه‌کانى دیکه‌ش به‌رکه‌وتووى ئه‌و دوو تووشبووه‌ن که له شارى به‌غداد گه‌ڕابوونه‌وه و داوه‌ت و میواندارى جه‌ژنیان کردووه. هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که یه‌ک تووشبوو دانیشتووى سه‌رچنار له شارى سلێمانیه و تووشبووه‌کانى دیکه دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى شه‌ھیدان، قه‌ندیل، بنگرد، فه‌رمانبه‌ران و که‌مپى تازه‌دێن له قه‌زاى که‌لارن
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراسیى گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندانه‌وه داوا له هه‌ده‌په ده‌کات بچێته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌کى نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه دژى پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان. ئه‌مڕۆ 6ى حوزه‌یرانى 2020 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ھاوسه‌رۆکى پێشووى ھه‌ده‌په، به‌بۆنه‌ى پێنجه‌م ساڵرۆژى سه‌رکه‌وتنى هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنى 7ـى حوزه‌یران، جگه له پیرۆزبایی، داوا ده‌کات ھه‌ده‌په بچێته ناو ھاوپه‌یمانییه‌تێکى بوێرانه و کراوه. ده‌میرتاش له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت " له 7ـى حوزه‌یران هه‌ده‌په توانى سه‌رکه‌وێ، ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کى باشه و ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌ربگرین بۆ دیموکراتییه‌کى باش و ئازادى و ژیانێکى خۆش بۆ ھاووڵاتییان“. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" سه‌رکه‌وتنمان له 7ى حوزه‌یرانى به خه‌باتێکى له راده‌به‌ده‌ر گرنگ بووه‌و سڵاو بۆ ھه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له سه‌رکه‌وتنه ھه‌بووه ده‌نێرم، که سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌کانى ئاکه‌په بۆ ناشیرین نیشاندانى هه‌ده‌په و رێگرتن له سه‌رکه‌وتنی، به‌ڵام ئێمه ھه‌ر سه‌رکه‌وتنین و بردمانه‌وه". له هه‌ڵبژاردنى 7ى حوزه‌یران 2015 تورکیا، هه‌ده‌په بۆ یه‌که‌مجار توانى به‌ربه‌ستى 10% ببه‌زێنێ و 81 کورسیى په‌رله‌مانى تورکیاى به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام دواتر پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان دووباره هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجامدایه‌وه‌و هه‌ده‌په توانى 58 کورسى به‌ده‌ستبهێنێت. ده‌میرتاش له رۆژى 4ى 11ى 2016 به تۆمه‌تى پروپاگنده‌کردن بۆ تیرۆر و هاندانى خه‌ڵکى بۆ تێکدانى ئاسایشى ناوخۆى تورکیا، له گرتووخانه‌ى ئێدیرنا زیندانى کراوه.
هاوڵاتى گروپى وڵاتانى ئۆپیک پڵه‌س بڕیاریدا ماوه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بۆ مانگێکى تر درێژ بکه‌نه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کاندا به‌رزبوویه‌وه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یران رێکخراوى ئۆپیک و وڵاتانى دیکه‌ى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت که له ده‌ره‌وه‌ى رێکخراوه‌که‌ن و به هه‌ردووکیان ده‌ڵێن گروپى ئۆپیک پڵه‌س، کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و بڕیاریاندا تا مانگێکى تر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و خستنه‌بازاڕى سووته‌مه‌نی که رۆژانه 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌متر به‌رهه‌م ده‌هێنن. بڕیاره له مانگه‌کانى ته‌مموز و ئه‌یلولى داهاتوودا که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ 7 ملیۆن و 700 هه‌زار که‌مبکرێته‌وه. ئۆپیک پڵه‌س بڕیاره‌که‌ى بۆ پشتیوانیکردن له نرخى نه‌وت ده‌رکردووه که به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر به خراپى داڕما و نرخى یه‌ک به‌رمیل بۆ 16 دۆلار دابه‌زی، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت به‌و بڕیاره‌ى ئۆپیک پڵه‌س نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبێته‌وه که له ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 41 دۆلار‌و 98 سه‌نته.
هاوڵاتى په‌رله‌مانی عێراقله‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا متمانه‌ی به‌حه‌وت وه‌زیری تری کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق دا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2020 په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا بۆ متمانه‌دان به حه‌وت وه‌زیر، که دوانیان کورد بوون و هه‌ریه‌که له فوئاد حوسێن بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و حاکم سالار بۆ وه‌زیرى داد متمانه‌ى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا. ناوی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی که متمانه‌یان پێدرا فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه حاکم سالار وه‌زیرى داد ئیڤان فائیق یه‌عکوب بووه وه‌زیرى کۆچ و کۆچبه‌ران ئیحسان شه‌مه‌رى بووه وه‌زیرى نه‌وت محه‌ممه‌د که‌ریم جاسم بووه وه‌زیرى کشتوکاڵ عه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بووه وه‌زیرى بازرگانى حه‌سه‌ن نازم بووه وه‌زیرى رۆشنبیرى و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار. سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا کازمی له‌دوای ته‌واوبونی ده‌نگدانه‌که، له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تویتێکی کرد‌و به‌زمانی کوردی ڕایگه‌یاند "سوپاس بۆ په‌رله‌مانی عێراق". مسته‌فا کازمی له‌دوای ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌زمانی کوردیش پۆست ده‌کات له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. هه‌روه‌ها مسته‌فا کازمی له‌پۆسته‌که‌یدا نوسویه‌یتی "سوپاس بۆ په‌رله‌مان که دووباره متمانه‌ى به حکومه‌ته‌که‌مان به‌خشییه‌وه، ئه‌وه هه‌نگاوێکى باشه بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌کانمان، وه‌فادار و پابه‌ندین به‌رامبه‌ر گه‌لى عێراق. به‌گه‌شبینى و راستگۆییه‌وه داهاتوو به‌ڕێده‌که‌ین".
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند حاڵه‌ته‌کانى ئێستا به‌شى زۆریان پێویستیان به ئۆکسجینه که‌به‌بێ ئۆکسجین ناتوانن هه‌ناسه بده‌ن و ده‌ڵێت" حاڵه‌تى زۆر خراپمان هه‌یه که ژماره‌یان له‌هه‌ولێر و له سلێمانى، که له‌وانه‌یه له‌هه‌ر چرکه‌یه‌ک پێویستیان به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد بێت". محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" حاڵه‌ته‌کانى ئێستا به‌شى زۆریان پێویستیان به ئۆکسجینه که زیاتر له 50 حاڵه‌تن، که‌به‌بێ ئۆکسجین ناتوانن هه‌ناسه بده‌ن". هاوکات وتیشى" له‌ئێستادا ته‌نیا دوو حاڵه‌ت پێویستى به‌هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکر هه‌یه و به‌ڵام حاڵه‌تى زۆر خراپمان هه‌یه که ژماره‌یان پێنج بۆ شه‌ش که‌س ده‌بن، له‌هه‌ولێر و له سلێمانى، که له‌وانه‌یه له‌هه‌ر چرکه‌یه‌ک پێویستیان به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد بێت بارى ته‌ندروستیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگیر نیه، به‌ڵام نه‌کراونه‌ته ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد چونکه له‌م قۆناغه‌دا پێویستیان به چاره‌سه‌رى پاڵپشتى دیکه هه‌یه". محه‌مه‌د قادر ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه" ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد جیاوازه و حاڵه‌تێکى توندتره که نه‌خۆشه‌که له چاودێرى توند داده‌نرێت و ئێستا ته‌نیا یه‌ک بۆ دوو حاڵه‌تمان هه‌بوو پێویستى به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه". له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌ى حاڵه‌ته‌کانى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان روی له‌زیادبونه‌و به‌تایبه‌ت له سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌ک له شه‌و رۆژێکدا 100 حاڵه‌ت تۆمارکرا. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" ئه‌و مه‌ترسیه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستانه وه‌ک خۆى به‌رده‌وامه و به‌پێى پێویستى پارێزگاکانیش ده‌سه‌ڵاتدراوه به به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى و پارێزگارى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و جۆره رێنماییه‌ى ئه‌وان پێیان باشه جێبه‌جێى بکه‌ن، به‌ڵام وه‌کو وه‌زاره‌ت مه‌ترسیه‌که له‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێم به‌یه‌ک شێوه ده‌بینین". کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٨٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٩) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٦٢٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
هاوڵاتى جۆ بایدن، به فه‌رمى بووه کاندیدى حزبى دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بووه‌ته رکابه‌رییه‌کى توند له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ وه‌ک کاندیدى کۆمارییه‌کان. بایدن ته‌مه‌نى 77 ساڵه و 36 ساڵ له ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا کارى کردووه و دواتر له سه‌رده‌مى باراک ئۆبامادا بووه جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکابووه. له‌ئێستادا کاندیدى حزبى دیموکراته‌کانه بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ئه‌مه‌ریکا که بڕیاره له‌کۆتایى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچێت. جۆ بایدن له‌ماوه‌ى سێ ساڵ و شه‌ش مانگى سه‌رۆکایه‌تى دۆناڵد تره‌مدا به‌رده‌م ره‌خنه‌ى له سیاسه‌ته‌کانى تره‌مپ گرتووه‌و هه‌ندێ جار به که‌سێکى"شێت" وه‌سفى کردووه. جۆ بایدن له‌کاتى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له رۆژئاڤاى کوردستان له تویتێکدا ره‌خنه‌ى له تره‌مپ گرت‌و رایگه‌یاند:" تره‌مپ سوریاى ته‌سلیمى روسیا‌و ئێران کردووه و پشتى له کورده‌کان کردووه که قوربانى زۆریانداوه دژ به داعش". ئه‌مه‌ریکا له‌دواى روخانى یه‌کێتى سۆڤییه‌ت بووه‌ته یه‌که‌مین وڵاتى زلهێز له‌سه‌ر ئاستى جیهان و له‌زۆرینه‌ى وڵاته‌کان کاریگه‌رى له‌سه‌ر سیاسه‌ت و حکومرانى و ئابوورى وڵاتان هه‌یه‌و هه‌ریه‌ک له رووسیاو چین وه‌ک دوو وڵاتى دیکه‌ى زلهێز له ململانێى ئه‌مه‌ریکادان. دۆناڵد تره‌مپ، نزیک له چوارساڵه سه‌رۆکى ئه‌مریکایه، له‌ئێستادا جارێکى دیکه کاندیدى کۆماریه‌کانه بۆ ململانێ له‌گه‌ڵ جۆ بایدن که له‌کۆتایه‌کانى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌کرێت.
شاناز حه‌سه‌ن پزیشكانی نیشته‌جێى خولاو و دێرین لە سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین نەخۆشخانەكانیان بەجێهشت و رایانگه‌یاند تا موچه وه‌رنه‌گرن ناچنه سه‌ر ده‌وامه‌کانیان. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2020، ژماره‌یه‌ك له پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی، نەخۆشخانەکانیان جێهێشت‌و بایکۆتیان راگەیاند، ئه‌و پزیشكانه داوادەکەن موچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت. یاد زانا ، پزیشکى نیشته‌جێى خولاو له‌سلێمانى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئێمه وه‌ک پزیشکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، به‌هه‌مومانه مانمان گرتووه، کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئێمه به‌رکه‌وته‌ى یه‌که‌مى کۆرۆناین و ده‌وامیشمان هیچ که‌منه‌کراوه‌ته‌وه و وه‌ک فه‌رمانبه‌رانى تر و له‌کاتێکیشدا موچه وه‌رنه‌گرین ئه‌مه یه‌کسانى نییه". ئه‌م پزیشکه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد" ئێمه وه‌ک پزیشکه تازه دامه‌زراوه‌کان له‌مانگى 12وه کارده‌که‌ین، تائێستا دوو موچه‌مان وه‌رگرتووه، بۆیه له‌ئێستادا بریارمان داوه ئێمه 30 رۆژ کارده‌که‌ین دواى وه‌رگرتنى موچه ده‌بێت موچه وه‌ربگرین، وانه‌بێت مانده‌گرین تا موچه‌کانمان وه‌رده‌گرین ، چونکه ئێمه ژیانى خۆمان و که‌سوکارمان ده‌خه‌ینه مه‌ترسیه‌وه بۆ ئیشێک که موچه وه‌رنه‌گرین بۆ بیکه‌ین". لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 1000 پزیشكی نیشتەجێ هەن. شەوی رابردوو پزیشکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، "بڕیارماندا لە رۆژی شەممە 6-6-2020 تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکەتەندروستییەکان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەکانەوە چۆڵدەکەین. بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی حکومەتە". محه‌مه‌د ئازاد، پزیشکى نیشته‌جێى دێرین له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێمه داواى مافێکى زۆر زۆر سه‌ره‌کى خۆمان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا به‌رده‌وام ده‌وام ده‌که‌ین، و زۆر ماندوو ده‌بین، به‌رده‌وام کارده‌که‌ین، بۆیه به‌بێ موچه‌ش زۆر زۆر بێزار ده‌بین". به‌خه‌مێکى زۆره‌وه ئه‌م پزیشکه‌ى باسى له هاورێیه‌کى پزیشکى کرد‌و وتى" به‌داخه‌وه له‌م وڵاته‌دا پزیشکى هاورێم هه‌یه ژن و ماڵ و منداڵى هه‌یه دینارى پێنیه، جا له‌وڵاتێکدا دکتۆر پاره‌ى پێنه‌بێت ده‌بێت کارمه‌ند ، ئه‌وانه‌ى له‌ماڵه‌وه‌ن و بروانامه‌یان نیه ئه‌بێت چۆن بژین و بارودۆخیان چۆن بێت".چیبکات، فه‌رمانبه‌رانى تر چیبکه‌ن". ئه‌م پزیشکه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه" له‌که‌لاردا ئه‌مرۆ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کان ده‌وامیان راگرتووه و تا موچه وه‌رنه‌گرن ده‌وام ناکه‌ن بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی حکومەتە". بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە. لەبارەی هەنگاوی دووەمی ئەو پزیشکانە لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچە، دکتۆر هاوژیر گوتی "تاوەکو مووچەمان پێنەدەن ناچینەوە دەوام، جا ئەگەر دوو تا سێ هەفتەی دیکەش بخایێنێت". مانگرتن و دەوامنەکردنی ئەو پزیشکانە لەکاتێکدایە دوو هەفتەیە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی خێرا رووی لە زیادبوون کردووە
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوکردنى کابینه وزاریه‌که‌ى مسته‌فا کازمیه و ده‌ڵێت " ده‌بێت شاندى هه‌رێم ئه‌م هه‌فته‌یه بێنه‌وه به‌غدا چونکه کاته‌که خه‌ریکه ته‌واو ده‌بێت". ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌تادا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌درێت. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوکردنى کابینه وزاریه‌که‌ى مسته‌فا کازمیه و له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت كاندیدی وه‌زاری پێكھاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌درێت ". به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت كاندیدی وه‌زاری پێكھاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌درێت. ھه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌باره‌ی دۆخی ئابوری ده‌كرێت. ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد " ته‌وه‌رى دووه‌م و سێیه‌م کۆبونه‌وه‌که گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌باره‌ی دۆخی ئابوری ده‌كرێت". به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ش ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌نگیان پێبدرێت "حاكم سالار بۆ وه‌زاره‌تی داد، فوئاد حسێن بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د كه‌ریم بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ، ئیڤان فایه‌ق بۆ كۆچ و كۆچبه‌ران، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار بۆ وه‌زیری نه‌وت، حه‌سه‌ن نازم بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و عه‌لا ئه‌لجبوری بۆ وه‌زیری بازرگانی". شیروان میرزا وتیشى" له کۆبونه‌وه‌ى پێشووترى په‌رله‌مانى عێراقدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ چۆنیه‌تى به یاسایکردنى قه‌زرکردنى حکومه‌ت کرا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا". له‌دواى ناردنى 400ملیار دینار له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمى، سه‌رۆکوه‌زیرانى نوێى عێراق، بۆ هه‌رێم، ماوه‌ى 30رۆژى داناوه بۆ رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا. به‌و پێیه ماوه‌ى 30 رۆژه به‌ره‌و کۆتایى ده‌ڕوات، و ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق وتى" ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدى هه‌رێم بێنه به‌غدا چونکه کاته‌که زۆرى نه‌ماوه ده‌بێت پێش ته‌واوبونى ماوه‌ى30 رۆژه‌که رێککه‌ون". ماوه‌ى رابردوو وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم دوو جار سه‌ردانى به‌غدایان کردووه بۆ چاره‌سه‌رى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بێ هیچ رێککه‌وتنێک گه‌رانه‌وه.
هاوڵاتى سەرۆکی بەرازیل رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە "رێکخراوێکی سیاسیی لایەنگیر" ناودەبات و هەڕەشەی کشاندنەوەی وڵاتەکەی لەو دامەزراوەیەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات هۆشدارى ده‌داته به‌رپرسانى هاوکارییه داراییه‌کانى لێده‌گرێته‌وه. لەسەر راگرتنی تاقیکردنەوەی دەرمانی هایدرۆکسیکلۆرۆکوێن لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا، بۆڵسۆنارۆ رەخنە لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەگرێت و پێیوایە، دەرمانەکە کاریگەری باشی لە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا هەیە و دەبێت بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێندرێت. بەشی تاقیگەیی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە نوێترین تووێژینەوەیاندا کە لەسەر 11 هەزار تووشبوو لە 175 نەخۆشخانەی جیاواز ئەنجامیانداوە، دەڵێن، هایدرۆکسیکلۆرۆکوین "هیچ سوودی" بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نییە. هەروەها سەرۆکی بەرازیل ئاماژە بەوەشدەکات کە وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە دژە مەلاریایە بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا، ئەمە وێڕای ئەوەی کە لە لایەنی زانستیەوە سەلمێندراوە کە جگە لە کاریگەریی نەرێنی، هیچ سوودێکی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نییە. پێشتر رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی زانستی پێویست لەسەر سوودی دەرمانەکە، تاقیکردنەوەکانی راگرت، بەڵام هەفتەی رابردوو، دووبارە دەستی بە تاقیکردنەوەکانی کردەوە. بۆڵسۆنارۆ بە رۆژنامەڤانانی وت "من پێتاندەڵێم، ئەمریکا لە رێکخراوەکە چووەتە دەرەوە، ئێمەش لێکۆڵینەوە دەکەین، یان ئەوەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەبێ لایەنگیریی ئایدیۆلۆژی کاردەکات، یان ئەوەی ئێمەش جێیدەهێڵین".
هاوڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا تیمێكی وه‌زاری بۆ پێداچوونه‌وه له پارێزگاكان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رابسپێرێت. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیران تیمێكی وه‌زاری به سه‌رۆكایه‌تی عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و شاره‌زایان راسپارد بۆ پێداچوونه‌وه به رۆڵی پارێزگاره‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكان. به‌گوێره‌ی راسپاردنه‌كه‌ی كازمی، ئه‌ركی تیمه‌كه دیاریكردنی هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و پێداچوونه‌وه به رۆڵی پارێزگاره‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانه له پارێزگاكان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند بۆ دیاریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نده‌ڵییان تێداده‌كرێت و رووبه‌ڕوویان ده‌بێت. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند كه تیمه وه‌زارییه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و سه‌ندیكاكانی پارێزگاكان ده‌كات و راپۆرتی كۆتایی و راسپارده‌كانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیر به‌رزده‌كاته‌وه.
هاوڵاتى ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته مه‌كسیك و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به بۆمبی مۆلۆتۆڤ و مه‌وادی سوتێنه‌ر هێرشیكرایه‌سه‌ری. له شه‌قامێكی مه‌كسیكۆ ستی، پایته‌ختی مه‌كسیك ده‌یان گه‌نجی ده‌مامكدار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌رژینه‌ی به‌ده‌وری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا دانراوه بۆمبی مۆلۆتۆڤ و مه‌وادی سوتێنه‌ریان گرته باڵیۆزخانه‌كه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌نجه ده‌مامكداره‌كانی مه‌كسك دا‌واشیان له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان كرد لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه بونه‌ته‌هۆی كوژرانی كرێكارێكی بیناسازیی وڵاته‌كه‌یان به‌ناوی جیۆڤانی لۆپێز كه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له زیندان گیانی له‌ده‌ستداوه. جۆرج فلۆید، پیاوه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شاری مینیاپۆلیس، یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ئه‌ژنۆی خسته‌سه‌ر ملی تا هه‌ناسه‌ی لێ‌بڕی و گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی له ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه و پشێوییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رفراوان بووه كه دۆناڵد تره‌مپ، هێزه‌كانی سوپای خستوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.