بهرازیل لهسهر دهرمانى مهلاریا ناکۆکى لهگهڵ تهندروستى جیهانى ههیه و بهراگرتنى هاوکاریهکان سزاى دهدات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی بەرازیل رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە "رێکخراوێکی سیاسیی لایەنگیر" ناودەبات و هەڕەشەی کشاندنەوەی وڵاتەکەی لەو دامەزراوەیەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات هۆشدارى دهداته بهرپرسانى هاوکارییه داراییهکانى لێدهگرێتهوه.
لەسەر راگرتنی تاقیکردنەوەی دەرمانی هایدرۆکسیکلۆرۆکوێن لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا، بۆڵسۆنارۆ رەخنە لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەگرێت و پێیوایە، دەرمانەکە کاریگەری باشی لە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا هەیە و دەبێت بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێندرێت.
بەشی تاقیگەیی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە نوێترین تووێژینەوەیاندا کە لەسەر 11 هەزار تووشبوو لە 175 نەخۆشخانەی جیاواز ئەنجامیانداوە، دەڵێن، هایدرۆکسیکلۆرۆکوین "هیچ سوودی" بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نییە.
هەروەها سەرۆکی بەرازیل ئاماژە بەوەشدەکات کە وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە دژە مەلاریایە بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا، ئەمە وێڕای ئەوەی کە لە لایەنی زانستیەوە سەلمێندراوە کە جگە لە کاریگەریی نەرێنی، هیچ سوودێکی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نییە.
پێشتر رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی زانستی پێویست لەسەر سوودی دەرمانەکە، تاقیکردنەوەکانی راگرت، بەڵام هەفتەی رابردوو، دووبارە دەستی بە تاقیکردنەوەکانی کردەوە.
بۆڵسۆنارۆ بە رۆژنامەڤانانی وت "من پێتاندەڵێم، ئەمریکا لە رێکخراوەکە چووەتە دەرەوە، ئێمەش لێکۆڵینەوە دەکەین، یان ئەوەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەبێ لایەنگیریی ئایدیۆلۆژی کاردەکات، یان ئەوەی ئێمەش جێیدەهێڵین".
