سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش داواى بڕیارى ئازایانه له هه‌ده‌په ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراسیى گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندانه‌وه داوا له هه‌ده‌په ده‌کات بچێته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌کى نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه دژى پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان.
ئه‌مڕۆ 6ى حوزه‌یرانى 2020 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ھاوسه‌رۆکى پێشووى ھه‌ده‌په، به‌بۆنه‌ى پێنجه‌م ساڵرۆژى سه‌رکه‌وتنى هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنى 7ـى حوزه‌یران، جگه له پیرۆزبایی، داوا ده‌کات ھه‌ده‌په بچێته ناو ھاوپه‌یمانییه‌تێکى بوێرانه و کراوه.
ده‌میرتاش له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت " له 7ـى حوزه‌یران هه‌ده‌په توانى سه‌رکه‌وێ، ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کى باشه و ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌ربگرین بۆ دیموکراتییه‌کى باش و ئازادى و ژیانێکى خۆش بۆ ھاووڵاتییان“.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" سه‌رکه‌وتنمان له 7ى حوزه‌یرانى به خه‌باتێکى له راده‌به‌ده‌ر گرنگ بووه‌و سڵاو بۆ ھه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له سه‌رکه‌وتنه ھه‌بووه ده‌نێرم، که سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌کانى ئاکه‌په بۆ ناشیرین نیشاندانى هه‌ده‌په و رێگرتن له سه‌رکه‌وتنی، به‌ڵام ئێمه ھه‌ر سه‌رکه‌وتنین و بردمانه‌وه".
له هه‌ڵبژاردنى 7ى حوزه‌یران 2015 تورکیا، هه‌ده‌په بۆ یه‌که‌مجار توانى به‌ربه‌ستى 10% ببه‌زێنێ و 81 کورسیى په‌رله‌مانى تورکیاى به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام دواتر پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان دووباره هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجامدایه‌وه‌و هه‌ده‌په توانى 58 کورسى به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌میرتاش له رۆژى 4ى 11ى 2016 به تۆمه‌تى پروپاگنده‌کردن بۆ تیرۆر و هاندانى خه‌ڵکى بۆ تێکدانى ئاسایشى ناوخۆى تورکیا، له گرتووخانه‌ى ئێدیرنا زیندانى کراوه.
