بڕیاره‌که‌ى ئۆپیک نرخى نه‌وت به‌رزده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گروپى وڵاتانى ئۆپیک پڵه‌س بڕیاریدا ماوه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بۆ مانگێکى تر درێژ بکه‌نه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کاندا به‌رزبوویه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یران رێکخراوى ئۆپیک و وڵاتانى دیکه‌ى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت که له ده‌ره‌وه‌ى رێکخراوه‌که‌ن و به هه‌ردووکیان ده‌ڵێن گروپى ئۆپیک پڵه‌س، کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و بڕیاریاندا تا مانگێکى تر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و خستنه‌بازاڕى سووته‌مه‌نی که رۆژانه 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌متر به‌رهه‌م ده‌هێنن.
بڕیاره له مانگه‌کانى ته‌مموز و ئه‌یلولى داهاتوودا که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ 7 ملیۆن و 700 هه‌زار که‌مبکرێته‌وه.
ئۆپیک پڵه‌س بڕیاره‌که‌ى بۆ پشتیوانیکردن له نرخى نه‌وت ده‌رکردووه که به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر به خراپى داڕما و نرخى یه‌ک به‌رمیل بۆ 16 دۆلار دابه‌زی، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت به‌و بڕیاره‌ى ئۆپیک پڵه‌س نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبێته‌وه که له ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 41 دۆلار‌و 98 سه‌نته.
