له گه‌رمیان 20 تووشبوى دیکه کۆرۆنا تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند 20 توشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا له ئیداره‌ى گه‌رمیان تۆمارکران و له‌ناو توشبووه‌کانیشدا دوو توشبووى پزیشک و کارمه‌ند بونیان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 20 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ده‌ستنیشانکران.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه توشبوه‌کان پێکهاتون له 10 پیاو و دوو ئافره‌ت و دوو کوڕى گه‌نج و شه‌ش منداڵ، دوو له تووشبووه‌کان پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستین و به‌رکه‌وتووى تووشبووانن و تووشبووه‌کانى دیکه‌ش به‌رکه‌وتووى ئه‌و دوو تووشبووه‌ن که له شارى به‌غداد گه‌ڕابوونه‌وه و داوه‌ت و میواندارى جه‌ژنیان کردووه.
هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که یه‌ک تووشبوو دانیشتووى سه‌رچنار له شارى سلێمانیه و تووشبووه‌کانى دیکه دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى شه‌ھیدان، قه‌ندیل، بنگرد، فه‌رمانبه‌ران و که‌مپى تازه‌دێن له قه‌زاى که‌لارن
