هاوڵاتى له دوو ئامارى جیاوازدا ته‌نها ئه‌مڕۆ له پارێزگاى سلێمانى 127 تووشبووى کۆرۆناى تۆمارکردووه. نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند که 84 تووشبوو ته‌نها له پارێ.گاى سلێمانیدا تۆمار کراوه هاوکات، ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه که 43 که‌سى دیکه له پارێزگاى سلێمانى تووشى کۆرۆنابوون. 43 تووشبووه‌که 28 پیاو و 13 ئافره‌ت و کچێک و کوڕێکى گه‌نج. چوار تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و تووشبووانى دیکه ھه‌موویان نیشانه‌ى نه‌خۆشیان هه‌یه. که به‌م شێوه‌یه‌ن: 2 تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى بازیان 2 تووشبوو دانیشتووى ھه‌ڵه‌بجه‌ى تازه 1 تووشبوو دانیشتووى وارماوه 1 تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى چوارتا 1 تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى سه‌یدسادق 36 دانیشتووى ناو شارى سلێمانی
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تووشبوونى 29 که‌سى دیکه‌ى به ڤایرۆسى کۆرۆنا راگه‌یاند. ئه‌مشه‌و هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 له راگه‌یه‌ندراه‌که‌دا هاتووه که تووشبووه‌کان پَکهاتوون له 5 پیاو و 9 ژن و 3 کچ، 12 منداڵ که سه‌رجه‌میان دانیشتووى ناو شارى هه‌ولێرن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که دووان له تووشبووه‌کان نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه و ئه‌وانى تر به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون.
هاوڵاتى بۆ یه‌که‌مجار وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق تۆمارکردنی هه‌زارو شه‌ش حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی راگه‌یاند و تائێستا 285یش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "له 24 کاتژمێری رابردوودا هه‌زار و شه‌ش که‌س تووشى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون". وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به هه‌مان ماوه‌دا 14 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه نۆ هه‌زار و 642 پشکنین بۆ ده‌ستنیشانکردنى ڤایرۆسه‌که کراوه و تا ئێستا 281 هه‌زار و 901 پشکنین ئه‌نجام دراون. هاوکات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه تائێستا نۆ هه‌زار و 846 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه چوار هه‌زار و 573 تووشبوو چاک بوونه‌ته‌وه و 285یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى پزیشکێکی ئێشکگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به کۆرۆنا نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌کات و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که بارودۆخه‌که خراپه و به‌ره‌و زۆر خراپتریش ده‌ڕوات. ئه‌و پزیشکه ئێشکگره ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم که بارودۆخه‌که زۆر زۆر خراپه و به‌ره‌و خراپتریش ئه‌ڕوات". هه‌روه‌ها له نامه‌که‌یدا بۆ هاوڵاتیان ده‌شڵێت: "حاڵه‌ته‌کانی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆره له نه‌خۆشخانه، بازاێ و مزگه‌وته‌کان". ئه‌و پزیشکه نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ى من بینیم ڕێک ئه‌و کۆرۆنایه‌یه که له ئێران و ئیتاڵیا هه‌بوو، گه‌نج، منداڵ، به‌ته‌مه‌ن هه‌مووى ده‌هات". هاوکات باس له‌وه‌ش ده‌کات که "هێنده حاڵیان خراپ بوو، ئه‌پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که‌مێک هه‌ناسه توندییه‌که‌یان که‌م بکه‌ینه‌وه و ئۆکسجینیان بۆ دابنرێت". پزیشکه ئێشکگره‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به کۆرۆنا دووپاتیده‌کاته‌وه که "کۆرۆنا هه‌یه له‌وه دڵنیابن، دڵنیابن به‌م جۆره بڕوات بارودۆخه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات..تا ده‌کرێت ماسک بکه‌ن، تێکه‌ڵى که‌سى تر مه‌که‌ن، مه‌ترێک تا دوو مه‌تر له خه‌ڵک دوور بوه‌ستن".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له 24 کاتژمێرى رابردوودا 105 حاڵه‌تى تووشبوون به کۆرۆنا له هه‌رێم تۆمارکراوه و دوو که‌سیش به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له دواین راگه‌یه‌ندراوى خۆیدا بڵاویکرده‌وه، له 24کاتژمێرى رابردوودا له پارێزگاى هه‌ولێر 12 که‌س، پارێزگاى سلێمانى 84 که‌س و پارێزگاى دهۆک شه‌ش پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه سێ که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بوون و دوو هاوڵاتیش له شارى سلێمانى به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ژماره ((101)) سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه: ١-که‌ره‌نتین تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٢٤٣١) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٩٥٩) هاووڵاتى له (٣٤) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (١٨٤) له هه‌ولێر، (٦٣) له سلێمانی، (٧١٢) له دهۆک. وه (١١٤٧٢) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٩) هاووڵاتى بوو. ٢-پشکنین له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا؛ (١٧٣٨) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٧٤٧) هه‌ولێر، (٥٧٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆک، (١٧) گه‌رمیان،(٤) هه‌ڵه‌بجه. (کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٨٤٦٦٤) پشکنین بووه). ٣-ده‌ره‌نجامى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو: (٢) گیان له‌ده‌ستدان، (١٠٥) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: • پارێزگاى هه‌ولێر (١٢) پۆزه‌تیڤ: (٥) پیاو و (٤) ئافره‌ت و کچێکى گه‌نج و (٢)منداڵ، ھه‌موویان به‌رکه‌وتووى تووشبووى پێشوون. دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى کوێستان، ھه‌ولێرى نوێ، به‌هار، فه‌رمانبه‌ران، باداوه‌ى شارى هه‌ولێر، دوو تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى خه‌لیفان. • پارێزگاى سلێمانى (٨٤) پۆزه‌تیڤ و (٢) گیان له‌ده‌ستدان: شارى سلێمانى (٧٧) پۆزه‌تیڤ: (٤٠) پیاو و (٢٥) ئافره‌ت و (٣) کچى گه‌نج و (٣) کوڕى گه‌نچ و (٦) منداڵ، بیست و یه‌ک تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و په‌نجا و شه‌ش تووشبووه‌که‌ى دیکه نیشانه‌یان هه‌یه، پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى پێنجوین، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى کۆمه‌ڵگه‌ى باریکه سه‌ر به ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت، شه‌ست و شه‌ش تووشبوو دانیشتووى ناو شارى سلێمانین. ئیداره‌ى گه‌رمیان (٧) پۆزه‌تیڤ : (٣) ئافره‌ت و (٣) پیاو و کچێکى گه‌نج ، ھه‌موویان به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى بنگرد له قه‌زاى که‌لار، سێ تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى شه‌ھیدان قه‌زاى که‌لار، دوو تووشبوو دانیشتووى کوڵه‌جۆ قه‌زاى کفری. • پارێزگاى دهۆک (٦) پۆزه‌تیڤ: (٢) ئافره‌ت و (٤) منداڵ ، یه‌ک تووشبوو به‌شداربووى داوه‌ته‌که‌ى نان خواردن بووه، تووشبووه‌کانى دیکه به‌رکه‌وتووى به‌شداربوونى داوه‌تێکى نان خواردن بوونه، ھه‌موویان دانیشتووى شارى دھۆکن. • پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه (٣) پۆزه‌تیڤ: پیاوێک و ئافره‌تێک و منداڵێک ، پیاوه‌که نیشانه‌ى هه‌یه و ئافره‌ت و منداڵه‌که به‌رکه‌وتووى هه‌مان تووشبووه،هه‌موویان دانیشتووى ناحیه‌ى خۆرماڵن. ٤-ئامارى گشتی کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (١٠١٥) تووشبوو، له‌نێویاندا (١٨) مردن هه‌یه و (٤٤٤) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٥٥٥) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٥ى حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وت به 42 دۆلار‌و 14 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت بۆ به 42 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت و به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 2.4% به‌رزبووته‌وه. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا (تاکساس) به 40 دۆلار‌و 9 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى ئه‌و بڕیاره‌ى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س دێت که کۆبونه‌وه له‌رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت که پێشتر بڕیاریاندا رۆژانه 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاو که‌متر به‌رهه‌م بهێنن و هه‌نارده‌ى بازاره‌کانى بکه‌ن. شاره‌زایانى بوارى نه‌وت جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که نرخى نه‌وتى خاو تا کۆتایى ئه‌م مانگه ده‌گاته 45 بۆ 50 دۆلار ئه‌گه‌ر وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س بڕیارى درێژکردنه‌وه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ دوو مانگى دیکه درێژبکه‌نه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگەیاند پاپۆڕێكی بازرگانی ئێرانی له سنووره ئاوییه‌كان كه به‌ڕێوه‌بووه بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و كه‌لوپه‌لی بیناسازی ژێر ئاو كه‌وت و تا ئێستا چوار ئه‌ندامی تیمی ده‌ریاوانی رزگار كراون و ته‌رمێكیش ده‌رهێنراوه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، 5حوزه‌یرانى2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند "شه‌وی رابردوو پاپۆڕێكی بازرگانی ئێرانی به ناوی به‌هبه‌هان له نزیك به‌نده‌ری خۆر عه‌بدوڵا ژێر ئاو كه‌وت". ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانیان به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه چوون بۆ رزگاركردنی تیمی ده‌ریاوانی پاپۆڕه ئێرانییه‌كه. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "هۆكاری ژێرئاوكه‌وتنی پاپۆڕه‌كه نه‌زانراوه و به‌هۆی بچووكی پاپۆڕه‌كه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌تی ده‌ریاوانی دروست ناكات". راشیگه‌یاند كه پاپۆره‌كه به‌ڕێوه‌بووه بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و كه‌لوپه‌لی بیناسازی تێدابووه. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد كه تا ئێستا چوار ئه‌ندامی تیمی ده‌ریاوانی پاپۆڕه‌كه رزگاركراون و ته‌رمێكیش ده‌رهێنراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانی تردا به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پابەندی خۆیان بۆ كوردستانێكی سەوزتر و پاككتر، هەروەها بۆ هەسارەیەكی لە بارتر دووپات دەكەنەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئه‌مرۆ هه‌ینى، 5حوزه‌یرانى2020 که رۆژى جیخانى ژینگه‌یه له تویتێكیدا نووسیویەتی ' لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆمان بۆ كوردستانێكی سەوزتر و پاككتر، هەروەها بۆ هەسارەیەكی لە بارتر دووپات دەكەینه‌وه". سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، پاراستنی سروشت، بەشێكی سەرەكییە لە گژداچوونەوەی ئەو هۆكارانەی زیان بە ژینگە دەگەیەنن، لە نێویاندا پیسبوونی هەوا. ئەمڕۆ 5ی حوزەیران لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە وەك رۆژی جیهانی ژینگە ناسێندراوە و ساڵانە لەم رۆژەدا چەندین چالاكی ژینگەیی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵابوونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكییە ژینگییەكان راگیراون.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، چه‌ندین بڕیارى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان ده‌رکرد له به‌شێکیدا لێخۆشبونى پێشینه‌کانه به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 15% به‌و مه‌رجه‌ى هاوڵاتیان تا 15ى ته‌موز واتا تا 40 رۆژى دیکه کۆى پاره‌که بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاندراوێکى ده‌رکردووه‌و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بڕیاردرا داشکاندنى رێژه‌ى 15% له کرێى ئاو‌و کاره‌باو ئه‌و پێشینانه‌ى حکومه‌ت بکرێت بکرێت، که له‌لاى هاووڵاتییانه وه‌ک پێشینه‌کانى خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیریى و قه‌رزى بچووک و پێشینه‌کانى بانکى کشتوکاڵى و پڕۆژه‌کانى پیشه‌سازى و گه‌شتیاری. ده‌قى راگه‌یاندراوه‌که: بڕیــــاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیــــران ژماره (٥١) له ٥ ى ئایار ٢٠٢٠ پشتبه‌ست به ئه‌حکامـى مادده‌ى (هه‌شته‌م) له یاساى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمـى کوردستان ژماره (3)ى ساڵى 1992 هه‌موارکراو، و له پێناوى سووککردنى بار و گوزه‌رانى ئه‌وانه‌ى به هۆى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا زیانمه‌ند بوون، و له‌به‌ر ڕۆشـــــنایى کۆنووسـى کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره (27) له 5/5/2020، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا به: 1. لێخۆشبوو‌ن له کرێى کرێچى موڵکه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى یان پیشه‌سازى یان کشتوکاڵى یان هه‌ر مه‌به‌ستێکى دیکه، بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى که نه‌یتوانیووه به شێوه‌ى ئاسایى به‌کارى بهێنێت به‌هۆى داخستن به‌پێـى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزیى له ڤایرۆسى کۆرۆنا یان قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ. 2. به‌خشینى هاووڵاتییان له دواکه‌وتنى پێبژاردن که که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆیان له ئه‌نجامى پابه‌ندنه‌بوونى یاساییان به‌رامبه‌ر به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌گه‌ر واده‌ى پابه‌ندبوونه‌که‌یان که‌وتبێته ئه‌و ماوه‌یه‌ى که بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى تێدا دراوه، وه‌ک ڕێکاریى خۆپارێزیی. 3. دواخستنى وه‌رگرتنه‌وه‌ى بڕى گوژمه‌ى سه‌ر هاووڵاتییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى دامه‌زراوه حکومى و شاره‌وانییه‌کان له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ به بێ ئه‌ژمارکردنى هیچ سوود و پێبژاردنێکى دواکه‌وتن بۆ ئه‌و ماوه‌یه. 4. له‌سه‌ر وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى پێویسته رێکارى یاسایى پێویست بگرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به کرێچى موڵکه‌کانى ئه‌وقاف له‌ژێر رۆشنایى بڕگه‌کانى ئه‌م بڕیاره‌دا. 5. بڕى (١٥٪) له سه‌دا پازده داده‌شکێندرێت له‌و بڕه پاره‌یه‌ى که کرێچى ده‌یدات له کرێى ئاو و کاره‌با که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى قه‌رزدار پێش ده‌رچوونى ئه‌م بڕیاره، ئه‌م داشکاندنه به‌رده‌وام ده‌بێت تاکو 15/6/2020. 6. پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌کانى باج ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و ماوه‌کانى داخستنى شوێنه بازرگانى و پیشه‌سازى و پیشه تایبه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانى دیکه که ده‌که‌ونه ژێر بارى باجى داهات، هه‌ژمار نه‌که‌ن وه‌ک ماوه‌ى چالاکى بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهات که ده‌که‌ونه ژێربارى وه‌رگرتنى باج به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه. 7.داشکاندنى ڕێژه‌ى 15% له سه‌دا پازده له‌و پێشینانه‌ى حکومه‌ت که له‌لاى هاووڵاتییانه وه‌ک (پێشینه‌ى خانووبه‌ره و پێشینه‌ى هاوسه‌رگیـریى و قه‌رزى بچووک و پێشینه‌کانى بانکى کشتوکاڵى و پێشینه‌ى پڕۆژه‌کانى پیشه‌سازى و گه‌شتیاری) به مه‌رجێک هاووڵاتییان ئاماده بن تا ڕۆژى ١٥ى ته‌مموزى ٢٠٢٠ ته‌واوى بڕى پێشینه‌کان بۆ حکومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه، و ئه‌م بڕگه‌یه قه‌رزه بازرگانییه‌کان ناگرێته‌وه که به کۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر و وه‌به‌رهێنه‌ران دراون وه‌ک ئاسانکاریى بانکى له‌لایه‌ن بانکه بازرگانییه‌کانه‌وه 8. وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات رایگه‌یاند، به ئامانجى پاکردنه‌وه‌ى ناوچه سنورییه‌کان له چه‌کدارانى داعش، هێزه‌کانیان به پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئۆپه‌راسیۆنێک له‌ناوچه بیابانییه‌کان له‌سنورى سوریا-عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه "ئۆپه‌راسیۆنى پاکردنه‌وه‌ى ناوچه سنورییه‌کان به درێژایى روبارى خابور له‌سنورى سوریا-عێراق به ئاگادارى سوپاى عێراق و به پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا به‌دیهێنانى ئامانجه‌که‌ى گرنگه‌که‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت". له هه‌ردوو پارێزگاى حه‌سه‌که و دێره‌زور هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات هه‌ڵمه‌تى پاککردنه‌وه‌ى ناوچه‌کان و ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامانى رێکخراوى داعشیان ده‌ستپێکردووه. هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه تا ته‌واوکردنى پاکردنه‌وه‌ى ناوچه‌کان و له‌ناوبردنى داعش کۆڵ ناده‌ن. هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له رۆژئاڤاى کوردستان زیاتر له 11 هه‌زار شه‌هیدان له‌پێناو رزگارکردنى خاکى رۆژئاڤادا داوه‌و هه‌زاران که‌سى دیکه برینداربوون.
شاناز حه‌سه‌ن جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ گیانیان لەدەستدا. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"ئەو دوو توشبووەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە ماوەی چەند رۆژێکە لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ خراونەتە ژێرچاودێری پزیشکییەوە، چونکە تەندروستیان ناجێگیر بووە". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی لەدەسەڵاتی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیدا بووبێت بۆ ئەو دوو توشبوو ئەنجامدرا، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆخی تەندروستیان تێکچو و بەداخەوە دواتر گیانیان لەدەستدا". جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، تەمەنی هەردو توشبوەکە 64 ساڵ بوە. ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و بەرپرسانی تەندروستیش خۆپارێزی تاک، پاک و خاوێنی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بە سێ سەرەکیترین هۆکاری دوربوون لەو پەتایە ناودەبەن. له‌پارێزگاى سلێمانى به‌م حاڵه‌ته‌وه 14 توشبوو به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى ئه‌مریکا بۆ ئازادکردنى ئه‌فسه‌رێکى پێشووى سوپاکه‌ى زانایه‌کى ئێرانى ئازادده‌کات و ئێرانیش ره‌تى ده‌کاته‌وه ئازادکردنى ئه‌و زیندانیانه دیل به دیل بێت. مایکڵ وایت، ئەفسەری پێشووی سوپای ئەمریکا بۆ سویسرا کە لەلایەن ئێرانەوە بۆ ماوەی 683 رۆژ دەستگیرکرابوو ئازادکرا. مایکڵ وایت لە ساڵی 2018 بەمەبەستی بینینی خۆشەویستەکەی، سەردانی ئێران دەکات، بەڵام لەوێ بە تۆمەتی بێڕێزی بە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها بڵاوکردنەوەی زانیاری لەبارەی ئێران لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەستگیرکرا و سزای دە ساڵ زیندانیکردنی درابوو. بەوتەی بەرپرسانی ئێران، وایت لە مانگی ئادارەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئازادکراوە و رادەستی باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران کراوە کە پارێزگای لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران دەکات. وایت رۆژی پێنجشەممە گەیشتە سویسرا و لەوێ لەلایەن برایان هووک، بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لێ‌کرا. هووک رایگەیاند: "پرۆسەی دانوستاندن لەگەڵ ئێران هیچ کات پرۆسەیەکی راستەهێڵ نەبووە، بەڵکو چەندین وەستان و دەستپێکردنەوەی تێدایە. تۆ دەبێت زۆر پشوودرێژبیت. ئەمە رژێمێکە بۆ ماوەی 41 ساڵە ئەمریکییەکان دەستبەسەردەکات. بەڵام دیپلۆماسییەتی ئێمە سەرکەوتووبووە و لەسەر ئەم دیپلۆماسیەتە بەردەوامدەبین." سیروس عەسگەری، زانای ئێرانی ئێستا تەمەنی 59 ساڵە، بەمەبەستی خوێندن لە ساڵی 2016 چووبووە ویلایەتی ئۆهایۆ، لەوێ بە تۆمەتی دزینی بەڵگەنامەی زانستی بۆ ئێران لەلایەنFBIیەوە دەستگیرکرابوو، پرۆسەی دادگاییکردنەکەی دوو ساڵ و نیوی خایاند و دوێنێ چوارشه‌ممه ئازادکرا و گه‌یشته‌وه ئێران. سیروس عەسکەری، دوای گەیشتنەوەی بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند "هەرکە لە 21ی حوزەیرانی 2016 گەیشتمە ئەمریکا لەلایەنFBIیەوە دەستگیرکرام، هۆکاری دەستگیرکردنەکەم بە تۆمەتی دزینی بەڵگەنامەی زانستی بوو، پرۆسەی یاسایی سەبارەت بە کەیسەکەم دوو ساڵ و نیوی خایەند، دواجار دادگای فیدراڵی بڕیاری بێتاوانی منی دا." ئازادکردنی عەسگەری هاوکات بووە لەگەڵ ئازادکردنی ئەفسەرێکی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا و میدیاکان وەک ئاڵۆگۆڕی زیندانیان لە نێوان تاران و واشنتن ناوی دەبەن، بەڵام عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە لەسەر ئەم بنچینەیە ئازادکرابێت و دەڵێت، عەسگەری دەمێکە لە ئەمریکا بێتاوانی سەلمێندراوە، بەڵام درەنگ گەیشتنەوەی بۆ تاران پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە هەبووە. ئێستا نزیکەی 5 ئەمریکی لە ئێران دەستبەسەرن و هەروەها 19 ئێرانیش لە زیندانییەکانی ئەمریکان کە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی حکومەتی ئێران دەستگیرکراون و زۆربەشیان هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانی و ئەمریکین. ماوەیەکە گفتوگۆى نێوان ئه‌مریکا و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی ئەم زیندانیانە دەستیانپێکردووە و هەردوو لا نیازی خۆیان بۆ ئازادکردن و ئاڵوگۆڕپێکردنی زیندانییەکان راگەیاندووە.
هاوڵاتى سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بڕیاری دا بە بڕی 500 دۆلار هاوكاری بەساڵاچووانی وڵاتەكەی بكات و ده‌ڵێت" ئەگەر لە ماڵەوە بن یا لە بنكەكانی سەرپەرشتی كۆمەڵایەتی ئەرك و ژیانیان ئاڵۆزتر بووە". جەستۆن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی كەنەدا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئه‌مرۆ هه‌ینى، 5 حوزه‌یرانى 2020 لە ئۆتاوای پایتەخت ڕایگەیاند" بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی پەتای كورۆنا حكومەتی فیدراڵی بڕیاریدا بەساڵاچووان بە بڕی 500 دۆلار هاوكاری دەكرێت ، ئەم بڕیارەش لە دوو ڕۆژی داهاتوودا واتە لە 6 ی حوزەیران جێبەجێ دەكرێت". ترۆدۆ وتی " چینی سینیەر (بەساڵاچووان ) بەهۆی پەتای COVID-19 ئەگەر لە ماڵەوە بن یا لە بنكەكانی سەرپەرشتی كۆمەڵایەتی ئەرك و ژیانیان ئاڵۆزتر بووە ، بۆ كڕینی دەرمان و كرێی گواستنەوەی خۆراك بۆ ماڵەكانیان خەرجی زیاتریان كەوتۆتە سەر و پێویستییان بە هاوسۆزی و شایستەی دارای زیاتر هەیە بۆیە حكومەت بڕیاری دا ئەو چینەی كۆمەڵگا لە هاوكاری ( OAS ) سوودمەند بن و پلان و بەرنامەی درێژخایەنی چارەسەرییان بۆ دابین بكرێت". سەرۆك وەزیران ئاشكراشیكرد نزیكەی ( 6,7 ) شەش ملیۆن و حەوت سەد هەزار كەسی بەساڵاچوو سوودمەند دەبن لەم بڕیارە ، بۆ جێبەجێكردنی ئەم هاوكارییە حكومەت بڕی ( 2,5 ) ملیار دۆلاری تەرخان كراوە . دیب شۆلت وەزیری سەرپەرشتی بەساڵاچووان لەم بارەوە وتی " بەپێی ئەم بڕیارەی حكومەت ، بەساڵاچووان بۆ یەكجاربڕی 300 دۆلاریان بۆ تەئمینی پیران ( OAS ) خەرج دەكرێت و 200 دۆلاریش دەچێتە سەر داهاتیان . شۆڵت وتیشی هەرچەند ئەم بڕە پارەیە هاوكارییەكی بچووكە بەڵام لە داهاتووشدا هاوكاری زیاتریان پێدەبەخشرێت و بەردەوام چاودێریان دەبین بۆ خزمەتكردنیان . شۆلت داواشی لە بەساڵاچووان كرد زیاتر پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كورۆنا بن و لەماڵەكانی خۆیان بمێننەوە".
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو روداو و گرژییانەی لە خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی رابردو دروستبون بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی بێلایەن بۆ دەرخستنی راستییەکان. نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکاری "شەهیدانی خۆپیشاندانەکان" رایگەیاند، داوایانکردوە ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون وەکو "شەهیدی نیشتیمان" هەژماربکرێن و لێکۆڵینەوەکانیش لەبارەی هۆکاری گرژییەکان لە ماوەی خۆپیشاندانەکاندا بەردەوامییان هەیە. راشیگەیاندوە، روداوەکانی کوشتن یان رفاندن لەلایەن گروپە چەکدارییەکان جێگەی نیگەرانییە، بەڵام پێویستە بۆ دەرکەوتنی راستییەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بکەن. سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو، خۆپیشاندان لە بەغدا و زۆرینەی پارێزگاکانی باشوری عێرق بۆ داواکردنی هەلی کار و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو و تا ناوەڕاستی کانونی دوەمی ئەمساڵ بەردەوام بوو، لە ئەنجامی گرژییەکانیش لەو ماوەیەدا سەدان خۆپیشاندەر کوژران و بە هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتى بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا شەش ملیۆن 700 هەزار توشبووی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و 252 هەزار کەس چاکبوونەتەوە کە دەکاتە 48%ی توشبووان. بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان ئەمڕۆ هەینی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 704 هەزار و 10 توشبوو، لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و 252 هەزار و 556 کەس چاکبوونەتەوە و 393 هەزار و 233 توشبووش گیانیان لەدەستداوە. بە گوێرەی داتا‌کان ریزبەندی وڵاتان بە گوێرەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەم شێوەیەیە: ئەمریکا ملیۆنێک و 924 هەزار کەس، بەڕازیل 615 هەزار و 870 توشبو، روسیا 441 هەزار و 108 کەس و لە بەریتانیاش 281 هەزار و 661 کەس تووشی پەتاکە بون.