عێراق ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌زار تووشبووی کۆرۆنای تۆمار کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بۆ یه‌که‌مجار وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق تۆمارکردنی هه‌زارو شه‌ش حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی راگه‌یاند و تائێستا 285یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "له 24 کاتژمێری رابردوودا هه‌زار و شه‌ش که‌س تووشى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به هه‌مان ماوه‌دا 14 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه نۆ هه‌زار و 642 پشکنین بۆ ده‌ستنیشانکردنى ڤایرۆسه‌که کراوه و تا ئێستا 281 هه‌زار و 901 پشکنین ئه‌نجام دراون.
هاوکات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه تائێستا نۆ هه‌زار و 846 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه چوار هه‌زار و 573 تووشبوو چاک بوونه‌ته‌وه و 285یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
