پزیشکێکى ئێشگیر له‌باره‌ى کۆرۆناوه شتى مه‌ترسیدار باسده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پزیشکێکی ئێشکگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به کۆرۆنا نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌کات و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که بارودۆخه‌که خراپه و به‌ره‌و زۆر خراپتریش ده‌ڕوات.
ئه‌و پزیشکه ئێشکگره ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم که بارودۆخه‌که زۆر زۆر خراپه و به‌ره‌و خراپتریش ئه‌ڕوات".
هه‌روه‌ها له نامه‌که‌یدا بۆ هاوڵاتیان ده‌شڵێت: "حاڵه‌ته‌کانی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆره له نه‌خۆشخانه، بازاێ و مزگه‌وته‌کان".
ئه‌و پزیشکه نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ى من بینیم ڕێک ئه‌و کۆرۆنایه‌یه که له ئێران و ئیتاڵیا هه‌بوو، گه‌نج، منداڵ، به‌ته‌مه‌ن هه‌مووى ده‌هات".
هاوکات باس له‌وه‌ش ده‌کات که "هێنده حاڵیان خراپ بوو، ئه‌پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که‌مێک هه‌ناسه توندییه‌که‌یان که‌م بکه‌ینه‌وه و ئۆکسجینیان بۆ دابنرێت".
پزیشکه ئێشکگره‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به کۆرۆنا دووپاتیده‌کاته‌وه که "کۆرۆنا هه‌یه له‌وه دڵنیابن، دڵنیابن به‌م جۆره بڕوات بارودۆخه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات..تا ده‌کرێت ماسک بکه‌ن، تێکه‌ڵى که‌سى تر مه‌که‌ن، مه‌ترێک تا دوو مه‌تر له خه‌ڵک دوور بوه‌ستن".
