هاوڵاتى لایه‌نه سیاسییه‌كان دوای رێككه‌وتن كاندیدی به‌شێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان یه‌كلا كرده‌وه، له‌ناویاندا فوئاد حوسێن، كاندیدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه. پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی فوئاد حسێن، وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی عیراقی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق كاندید كردووە كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی بدرێت. لەم كابینەیەدا كورد سێ وەزارەتی بەركەوتووە ئەوانیش (دەرەوە، ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی، داد بۆ یەكێتی). ئه‌و كاندیدانه‌ی یه‌كلا كراونه‌ته‌وه، بریارە رۆژی شەممە دەنگیان لەسەر بدرێت: فواد حوسێن ـ دەرەوە حاکم سالار ـ داد حەسن نازم ـ رۆشنبیری ئیڤان فایەق ـ کۆچ و کۆچبەران ئیحسان عەبدولجەبار ـ نەوت عەلا جبوری ـ بازرگانی محەمەد عەبدولکەریم ـ کشتوکاڵ له 6ی ئایاری رابردوو، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به تێپه‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دا، به‌ڵام تائێستا حه‌وت وه‌زاره‌تی كابینه‌كه‌ی به به‌تاڵی ماون و پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، رایگه‌یاند به‌بریارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ هه‌موو هاوبه‌شه‌کانى کاره‌با له سه‌دا15ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى له‌سه‌ریانه لێیان خۆشده‌بن به‌مه‌رجێک تا ڕێکه‌وتى 15ى حوزه‌یران قه‌رزى کاره‌باکه‌یان بده‌ن. ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دوێنێ چوارشه‌ممه، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا بریاریداوه گشت هاوبه‌شانی كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتوكاڵی) ده‌توانن كه تا رۆژی (15/6/2020) قه‌رزی كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت". رونیکرده‌وه وتى" بۆ بمونه ماڵێک یه‌ک ملیۆن دینارى عێراقى پاره‌ى کاره‌باى نیشتیمانى له‌سه‌ره، له‌و رۆژه‌ى که ده‌چێته به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌کان و سه‌ردان ده‌کات، پسوڵه‌که‌ى بۆ راده‌کێشرێت و لێکدانى له‌سه‌دا 15 ده‌کرێت واته له یه‌ک ملیۆن دینار 150هه‌زارى لێخۆشده‌بێت". جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" ئه‌م بریاره گشت هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و له به‌رواری 6/6/2020 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رامانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن". ئومێد ئه‌حمه‌د وتیشى" له‌ئێستادابه‌رهه‌مى کاره‌با ده‌گاته 3هه‌زار میگاوات کاره‌با و هه‌ندێک جاریش خوار 3هه‌زاریشه". له‌باره‌ى کاته‌کانى کاره‌باى نیشتیمانیه‌وه بۆ به‌شداربوه‌کانى ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد" رۆژانه کاته‌کانى کاره‌باى نیشتیمانى له‌سه‌ر و 18کاتژمێره‌وه‌یه، به‌پێى پله‌ى گه‌رما و به‌پێى خواسته‌که ئه‌گه‌ر توانیمان به‌رهه‌م زیادبکه‌ین ئه‌وه وه‌کو خۆى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکیشدا نه‌توانرا به‌رهه‌م زیادبکرێت، به‌پێى تواناکه کاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان". دوپاتیکرده‌وه که تا 15ى حوزه‌یران به‌م شێوه‌ى ئێستا ده‌توانرێت رۆژانه 18کاتژمێر کاره‌با بدرێته هاوبه‌شانى کاره‌با و وتى"دواى ئه‌وه ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ئیمکانیه‌تى وه‌زاره‌ت بۆ زیادکردنى به‌رهه‌م".ناوبراو
هاوڵاتى وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ عێراق بۆ ساڵه‌كانی 2020 بۆ 2021 ئیمزا كراوه. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌و سه‌ردانه‌دا نیوه‌ی شایسته داراییه‌كانی ئێران بۆ هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق دراوه، كه نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلاره. ئاردكانیان وتی: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی له بواری پشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی ئێرانه‌وه". دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌فدێكی باڵای ئێران به سه‌رۆكایه‌تی ره‌زا ئاردكانیان وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته به سه‌ردانێكی فه‌ڕمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقه‌وه پێشوازییان لێكرا.
هاوڵاتى سه‌رۆكی كۆماری ئێران هۆشداری دایه ئێرانییه‌كان گه‌ر پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بن و شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبدات، كۆتوبه‌نده‌كان ده‌سه‌پێندرێنه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: "ئه‌گه‌ر وڵات ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه ئه‌وا كۆتوبه‌نده تایبه‌تیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووباره ده‌سه‌پێندرێنه‌وه". وتیشی: "ئه‌گه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی به جددی وه‌رنه‌گیرێن و دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه زیادببێته‌وه به‌رپرسان ناچار ده‌بن دووباره كۆتوبه‌نده‌كان بسه‌پێننه‌وه". ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه‌ش كێشه بۆ ژیانی هاوڵاتیانی ئاسایی دروست ده‌كات و زیانێكی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به ئابووریی كۆمه‌ڵگه". له چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی داخستنی گشتی وڵاته‌كه‌دا، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كارمه‌ندان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له ئێران دووباره كرانه‌وه. له ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج‌دا و دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمه‌كانی خوزستان و سیستان و بلوجستان له باشووری ئێران زیادیكرد، كۆتوبه‌نده‌كانی ڤایرۆسه‌كه سه‌پێندرانه‌وه.
هاوڵاتى پزیشكی دادی ئه‌مریکا رایگه‌یاند له تویکارى ته‌رمی جۆرج فلۆید ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته‌ی له‌ژێر زه‌بری هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌مریكا گیانی له‌ده‌ست دا، ده‌ریخست كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام به‌هۆی توندوتیژی له راده‌به‌ری پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پزیشكی دادی هه‌رێمى هینیبینی ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مریكا، جۆرج فلۆید به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵكو نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه و به‌رگه‌ی قورسایی ئه‌و پۆلیسه‌ی نه‌گرتووه كه خۆی داوه به‌سه‌ر ملیدا و دواتر گیانی له‌ده‌ست دا. دووشەممەی رابردوو رێكه‌وتی 27ی ئایاری رابردوو لە شاری مینیاپۆڵس، چوار كارمه‌ندی پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵیان بە ناوی جۆرج فلۆید راگرت، پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس هێنایه خواره‌وه، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و ئه‌ژنۆی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسەبدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت تا ره‌شپێسته‌كه بورایه‌وه و دواتریش پیاوه‌كه لە نەخۆشخانە گیانی له‌ده‌ستدا. له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ش چوار پۆلیسەكه لەکارەکانیان دوورخرانه‌وه و ئەو پۆلیسەش کە بووە هۆکاری مردنی جۆرج فلۆید بە بکوژ تۆمەتبارکراوە و ئێستا دەستبەسەرە و له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ی پۆلیسیش خۆپیشاندانی توند له ئه‌مریكا دژی كوشتنی پیاوه‌كه‌ده‌ستی پێكرد.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 61 حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا تۆمار كراوە كۆی گشتی توشبوانیش بەكۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە ٩١٠ توشبون و لەنێویاندا ١٦ حاڵەتی مردن، هەروەها ٤٤١ توشبوو چاكبونەتەوەو لەئێستادا ٤٥٣ توشبوو لەژێر چاودێری پزیشكیدان. ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠٠) سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە: 1. كەرەنتین: تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٤٢٢) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٠٥٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٨١) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٨١٤) لە دهۆك. وە (١١٣٦٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (١٢٥) هاووڵاتی بوو. 2. پشكنین: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (٣٥٥٩) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (١٤١٩) هەولێر، (١٤٧٨) سلێمانی، (٦٠١) دهۆك، (٤) گەرمیان،(٤٨) ڕاپەڕین. 3. دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (٦١) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە: • پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو تەمەنیان (٧٥)، (٢٧) ساڵ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٧٥)، (٣٢) ساڵ، سێ نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، یەكیان بەركەوتووی تووشبوانە، دوو پیاوەكە دانیشتووی گەرەكی كوێستان و ناحیەی عەنكاوەن، دوو ئافرەتەكە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر. • پارێزگای سلێمانی (٥٧) پۆزەتیڤ: شاری سلێمانی (٤٨) پۆزەتیڤ: (٢٣) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٢) منداڵ بە تەمەنە جیاوازەكان تووشبوو. (٨) لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، (٤٠) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق، یەك تووشبوو دانیشتووی شاری كەركوك، ئەوانی تر تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی. ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ : (٢) ئافرەت تەمەن (٣٦)، (٢٦) ساڵ، تووشبووی یەكەم بەركەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی كردووە، دانیشتووی گەرەكەكانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای كەلار. ئیدارەی ڕاپەڕین (٧) پۆزەتیڤ : (٢) پیاو تەمەنیان )٤٣(، (٣٧) ساڵ و (٣) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٤٧)، )٣٢( ساڵ، (٢) منداڵ (١١)، (٤) ساڵ سێ نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، چوار بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكەكانی نەورۆز، ڕاپەڕین، ماردین لە قەزای ڕانیە، گەڕەكی چۆمان لە شارۆچكەی چوارقوڕنە. (كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٨٢٩٢٦) پشكنین بووە) 4. ئاماری گشتی: كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٩١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (١٦) مردن هەیە و (٤٤١) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (٤٥٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە. وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ٤ حوزەیران ٢٠٢٠
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی گه‌یشته پێنجوێن و رایگه‌یاند كه‌مته‌رخه‌می له‌و خاڵه سنوورییانه‌وه قبوڵناكه‌ین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، پلانی نوێ بۆ خۆپارێزی جێبه‌جێده‌كه‌ین و رێكاری نوێ ده‌گرینه‌به‌ر. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستا ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئاستێكی مه‌ترسیدایه و پێویسته ره‌چاوی زیاتری خۆپارێزی بكرێت. وتیشی: مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن به‌ته‌واوی چاودێری ده‌كرێت و مه‌رجه‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه‌و رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت هاتوچۆ بكات، نه له‌خاكی ئێرانه‌وه بێته خاكی هه‌رێمی كوردستان، نه له‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بچێته ئێران، هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می له‌و خاڵه سنوورییانه‌وه قبوڵناكه‌ین. سه‌ردانه‌که‌ى پارێزگارى سلێمانى دواى ئه‌وه دێت تائێستا زیاتر له 30نه‌خۆش له‌سنورى پێنجوێن توشى کۆرۆنا بون به‌هۆى ناوچه سونریه‌کانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم گیان له ده‌ستدا دوو تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای له سلێمانی راگه‌یاند. وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: دوو پیاوی تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 تەمەن51 و 85 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا. هاوكات به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 53 ساڵ له سلێمانی كه باوكی سێ منداڵبوو به هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ستدا.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له 500حاڵه‌تیش 200که‌سیان پێویستیان به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد بێت، ئه‌وا لۆد دروست ده‌بێت، به‌ڵام له 10هه‌زار حاڵه‌تیش که ته‌ندروستى هه‌مویان جێگیر بن لۆد له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد دروست نابێت، بۆیه ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر ژماره‌ى توندى حاڵه‌ته‌کان و ده‌ڵێت" 200 بێدمان ئاماده‌یه بۆ حاڵه‌تى توندى توشبوو له هه‌رێمى کوردستان". محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" به‌دیاریکراوى 10هه‌زار نا، چونکه ئه‌گه‌ر له 500حاڵه‌تیش 200که‌سیان پێویستیان به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد بێت، ئه‌وا لۆد دروست ده‌بێت، به‌ڵام له 10هه‌زار حاڵه‌تیش که ته‌ندروستى هه‌مویان جێگیر بن لۆد له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد دروست نابێت، ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر توندى حاڵه‌ته‌کان، به‌ڵام ده‌کرێت به‌پێى داتا کان له 10هه‌زار بۆ 15هه‌زار که‌س گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌کرێت 200توشبویان پێویستى به هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردبێت که له‌ئێستادا ئێمه 200 بێدمان بۆ ئه‌وه ئاماده‌کردووه". باس له‌وه‌ده‌کرێت هه‌رێمى کوردستان تواناى وه‌رگرتنى 10هه‌زار توشبووى ڤاییرۆسى کۆرۆناى هه‌یه، که‌له‌ئێستادا 905توشبوو هه‌یه. محه‌مه‌د قادر وتى:" شکاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ زۆر کاریگه‌رى نابێت ئه‌گه‌ر بێتوو له‌سه‌ر ئاستى تاکه‌که‌سى رێنماییه‌کان جێبه‌جێبکرێت و له‌ئێستادا رێنمایى تاکه‌که‌سى و کاریگه‌ریه‌کانى زۆر زیاتره له قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ چونکه له‌کاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا که هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بن مه‌ترسیه‌که هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت". ناوبراو مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ ئه‌وه گه‌رانه‌وه که له‌ئێستادا ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن له‌ناو کۆمه‌ڵگادان" هیوادارین دۆخه‌که له کۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى کردووه که هاوڵاتیان پێویسته پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد له‌ئێستا هیچ که‌موکوریه‌کیان بۆ ئامێر و که‌ره‌سته‌ى پزیشکى و ده‌رمان و کارمه‌ند و پزیشکدا نیه ووتى " بۆ ئه‌و ژمارانه‌ى ئێستا، به‌ڵام که هاتوو ژماره‌کان چه‌ند هێند زیاتر بون بێگومان کێشه دروست ده‌بن". له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستان 905 توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوه و 441 نه‌خۆش چاکبونه‌ته‌وه و تائێستا 15 حاڵه‌تى گیانله‌ه‌دستدان تۆمارکراوه.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند شه‌وى هه‌ینى مانگیرانى نیمچه‌سێبه‌ى له هه‌رێمى کوردستان رودادات، به‌ڵام به زه‌حمه‌ت چاوى مرۆڤ هه‌ستى پێده‌کات و ده‌ڵێت" له‌رێگه‌ى ڤیدیۆى فۆتۆگرافیه‌وه زۆر جوان ده‌بینرێت". ئه‌ژى چه‌تۆ به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" بەپێی داتا و ئەژمارە گەردوونییەكان چاوەروان دەكرێت لە شەوی هەینی دیاردەیەكی گەردوونی ڕووبدات لەبەشێكی جیهان، مانگ گیرانی نیمچە سێبەرە و لەهەرێمی كوردستانیش دەتوانریتبه زه‌حمه‌ت چاوى مرۆڤ هه‌ستى پێ‌بکات". رونیکرده‌وه وتى "مانگ به‌شێکى که‌مى ده‌چێته ناوچه‌ى سێبه‌ره‌وه بۆیه چاوى مرۆڤ نایبینێت". به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان وتیشى" دیاردەكە سەعات 8:30 شەو مانگ گیران دەست پێدەكات‌و سەعات 11:25 شەو مانگ گیران دەگاتە بەرزترین ئاست، هەروەها سەعات 1:04 بەیانی مانگ گیران كۆتایی دێت ". مانگ گیرانی نیمچە سێبەر (نیمچە تاریك) ئەو كاتە ڕوودەدات، كە مانگ دەچێتە نێو ناوچەی نیمچە سێبەر واتە سێبەری زەوی بە تەواوی ناكەوێتە سەر مانگ، بۆیە مانگ گیرانەكە بە تەواوی بەدیارناكەوێت وەك رەنگ سور بوون، تەنیا وەك رەنگ تاریكیەك بەسەر بەشێكی مانگ دیاردەبێت. ئه‌ژى چه‌تۆ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" بۆیه ئێمه زۆر گرنگیمان پێنه‌داوه، چونکه به‌چاو نابینرێت شتێکیش به‌چاو نه‌بینرێت خه‌ڵک زۆر برواى پێناکات". له‌باره‌ى پله‌کانى گه‌رماى ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانى رابردوو وتى" پله‌کانى گه‌رماى ئه‌مساڵ که‌مێک نزمتره له‌ساڵانى پێشوو به‌هۆى ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ى زیاتر له ئه‌وروپاوه ده‌گاته سه‌رمان".
هاوڵاتى مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دژی بەکارهێنانی سوپایە بۆ چەسپاندنی یاسا لە خۆپیشاندانەکانی وڵات هاوکات وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا هێرشدەکاتە سەر دۆناڵد ترەمپ و دەڵێت: ترەمپ خراپ دەسەڵاتەکەی بەکاردەهێنێت و دەیەوێت ئەمریکییەکان بۆ دووبەرە دابەش بکات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پێشتر هۆشداری دا لەوەی هێزی لەشکری دەنێرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی شەقامەکان، بەڵام مارک ئیسپەر رۆژی چوارشەممە 3 حوزه‌یرانى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" بەکارهێنانی سوپا تەنیا بۆ هه‌لومه‌رجه دژواره‌كانه، ئەو هەلومەرجانەی هیچ رێگەچارەی دیکەیان نییە". ئیسپەر لەژێر گوشاری تره‌مپ رێگەی داوه نزیکەی 1300 یەکەی لەشکری رەوانەی بنکەیەکی سەربازی لە دەرەوەی واشنتن بکرێت. وه‌زیری به‌رگریی ئەمەریکا له پێنتاگۆن، رەخنەی لە کردارەکانی پۆلیسی مینیاپۆلیس گرت و، گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆیدی به "کوشتن و تاوانێکی سامناک" لەقەڵەم دا. ترەمپ پێشتر رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان نه‌یانتوانی كۆنترۆڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و رێگری له تووندوتیژی بكه‌ن، "هێزی سه‌ربازی و سوپا" له شاره‌كاندا بۆ رێگری له ئاژاوه و پشێوی بڵاوده‌كاته‌وه. سەرۆکی ئەمەریکا لە وتەکانیدا رەخنەی ئەوەشی گرتبوو کە "ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ند ویلایه‌تێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون لەوەی ئاسایش و ئارامی دابین بكه‌ن". جەیمس ماتیس، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا لە وتارێکیدا بۆ زە ئەتلانتیک لەبارەی سیاسەتەکانی ترەمپ بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران نووسیوویەتی: ''دۆناڵد ترەمپ یەکەمین سەرۆکە لە هەموو ژیانمدا بینیبێتم، هەوڵنەدات گەلی ئەمریکا یەکبگرێت و تەنانەت وای نیشان نادات کە هەوڵی یەکگرتوویی دەدات." ماتیس لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، دۆناڵد ترەمپ خراپ دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێت و هەروەها هەوڵدەدات ئەمریکییەکان بۆ دووبەرەی جیاواز دابەشبکات. ماتیس نووسیوویەتیشی" ئێمە ئێستا شایەتحاڵی دەرئەنجامی سێ ساڵی خراپی هەوڵە مەبەستدارەکانی ترەمپین، شایەتحاڵی دەرئەنجامی خراپی سێ ساڵی سەرۆکایەتییەکی پێنەگەیشتووین". لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ بە چەند تویتێک وەڵامی رەخنەکانی ماتیسی داوەتەوە و نووسیوویەتی: ''رەنگە تاکە شتێک کە من و باراک ئۆباما بەیەکەوە کۆدەکاتەوە ئەوەبێت هەردووکمان شەڕەفی ئەوەمان هەبووە جەیمس ماتیس لە کارەکەی دووربخەینەوە." ترەمپ لە تویتەکانیدا ئاماژەی بەوەشداوە، ژەنەراڵ جەیمس ماتیس، ژەنەڕاڵێکی زێدەڕۆکارە، داوای لێکردووە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێبدات و خۆشحاڵە کە وەزیری بەرگری نەماوە. ترەمپ دەشلێت: "ناوی ماتیس ئاژاوەچی بوو، بەڵام من حەزم بەو ناوە نەکرد و ناوەکەم گۆڕی بۆ سەگی هار". جەیمس ماتیس لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا بوو بە وەزیری بەرگری، بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی 2018 بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەسەر پرسی کشاندنەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەستیلەکارکێشایەوە ئێستا، هه‌زاران پۆلیس و هێزی ئاسایش له واشنتن و به‌شێكی شاره‌كانی دیكه‌ی وڵات بڵاوه‌یان پێكراوه تاوەكو ئاسایش و ئارامی دابینبكه‌ن و نەهێڵن خۆپیشاندانەکان زیاتر لەژێر کۆنترۆڵ دەربچن. ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری به‌رگری له‌كاتێدان، رۆژی چوارشەممە دادگا سزای نوێی بەسەر دێرک شۆوڤین، بکوژی جۆرج فلۆید راگه‌یاند کە کوشتنی پلە دووە. کوشتنی پلە دوو لە یاسای تاوانکاریی ئەمریکادا واتا کەسێک بەبێ ئەوەی پیلانی داڕشتبێت، کەسێکی دیکە بکوژێت؛ بەوەش ئەو ئەفسەرەی پۆلیس رووبەڕووی سزای قورس‌تر دەبێتەوە و رەنگە ماوەی بەندکردنی بگاتە 40 ساڵ. هه‌روه‌ها بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ سێ ئەفسەرەکەی دیکەش دەرچووه كه لەکاتی کوشتنی جۆرج فلۆید، لەگەڵ دێرک شۆوڤین بوون، ئه‌وان بە تاوانی هاوکاریکردن لە کوشتنی پلە دوو دادگایی دەکرێن. رۆژی 25-5-2020 جۆرج فلۆید، هاووڵاتییەکی رەشپێستی ته‌مه‌ن 46 له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه له‌شاری مینیاپۆلیس گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی مینیسۆتا ده‌ستگیركرا، به‌ڵام له كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا له‌ژێر دەستی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستدا. بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، كه تێیدا پۆلیسەکە و فلۆید دەردەکەون، لەکاتێکدا پۆلیسەکە ئه‌ژنۆی خستووەتە سه‌ر ملی فلۆید و ئەویش دەپاڕێتەوە کە قاچی هەڵگرێت بەهۆی ئەوەی ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەکە بێباکە لە قسەکانی و تاوەکو نزیکەی نۆ خولەک قاچی بەرزناکاتەوە. فلۆید لەژێر ئه‌ژنۆی پۆلیسەکەدا ده‌بوورێته‌وه و دواتر گیانله‌ده‌ستده‌دات. به‌هۆی ئه‌م رووداوه، زیاتر له 200 شاری ئه‌مەریكا رێپێوان و ناڕه‌زایه‌تییان به خۆیانەوە بینیوە. لە بەشێک لە خۆپیشاندانەکانیش تووندوتیژی و تاڵان و دزی کراوە.

هاوڵاتى تووشبووێكی كۆرۆنا لە سلێمانی، كە ماوه‌ی 19 رۆژبوو له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوو، گیانی لەدەستدا. ئەو ھاوڵاتییە كە ناوی ئازاد حەمە عەلی ساڵح، لە دایكبووی ساڵی 1968 و باوكی سێ منداڵ بوو، دوو رۆژ لەمەوبەر لە نەخۆشخانە بۆ میدیاكان وتی: "خۆشم نازانم چۆن تووشی كۆرۆنا بووم، زۆر خۆم دەپاراست و كەم دەھاتمە دەرەوە". ئه‌و تووشبووه دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 19 رۆژ له نه‌خۆشخانه، كه باری ته‌ندروستی جێگیر نه‌بوو، به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 905 تووشبوون، لە نێویاندا 15 مردن هەیە و 441 نەخۆش چاکبووەتەوە.
هاوڵاتى لێپرسراوێکى باڵاى پارتى کرێکارانى کوردستان رایگه‌یاند میتى تورکیا به ئاره‌زووى خۆى له باشوورى کوردستان جموجۆڵ ده‌کات و ده‌شڵێت:" پلانى تورکیا دژى هه‌موو گه‌لى کورده و ئه‌گه‌ر په‌که‌که و یه‌کێتیش لاواز بن، ئه‌وا سه‌ره‌ى پارتیش دێت" موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که له دیدارێکى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرکدا باسى له پلانه‌کانى تورکیا کرد له دژى گه‌لى کورد و رایگه‌یاند ده‌وڵه‌تى تورکیا دان به بوونى کورددا نانێت وه‌کو میلله‌تێک، به‌ڵکو هه‌ر وه‌کو کۆمه‌ڵێک خێڵ ته‌ماشاى کورد ده‌کات. روونیشیکرده‌وه که تورکیا خه‌ونى ئه‌وه‌ى هه‌یه ببێته ده‌وڵه‌تێکى زلهێز له ناوچه‌که‌دا و ئه‌و بۆچوونه‌ى که ده‌وترێت گوایه تورکیا به هۆى په‌که‌که‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر باشوورى کوردستان هه‌ڵه‌یه، وتى:" په‌که‌که له ئیدلبى سوریا و لیبیادا نییه، به‌ڵام تورکیا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌و شوێنانه‌ش به هێز بکات". هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان جه‌حتى له‌وه‌شکرده‌وه که " میتى تورکیا به ویستى خۆى له هه‌رێمى کوردستاندا هاتووچۆ ده‌کات، حکومه‌تى هه‌رێمیش نه‌ک رێگرییان لێ ناکات، به‌ڵکو کارئاسانیشیان بۆ ده‌کات". قه‌ره‌یڵان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تورکیا بۆ قایمکردنى پێگه‌ى خۆى له باشوورى کوردستان ده‌ینێت هى ئه‌وه نییه که بیه‌وێت چه‌ند ساڵێک له‌م ناوچه‌یه‌دا بێت و بۆ نمونه‌ش ناوچه‌ى لێلکانى له پارێزگاى دهۆک گرتووه و رێگه‌ى بۆ راده‌کێشێت. هاوکات، موراد قه‌ره‌یڵان ره‌خنه‌شى له سیاسه‌ته‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان گرت که کارئاسانى بۆ جموجوڵه‌کانى سوپاى تورکیا ده‌کات له باشوورى کوردستان و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى پارتى پێیانوابێت به لاوازبوونى په‌که‌که یان یه‌کێتی، رێگه‌ى ئه‌وان به‌رفراوان ده‌بێت، ئه‌وا زۆر به هه‌ڵه‌دا چوون، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان لاواز بن، ئه‌وا سه‌ره‌ى پارتیش دێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند 35 که‌سى دیکه له پارێزگاى سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى حوزه‌یرانى 2020 له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا هاتووه، له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 48 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران، 23 پیاو و23 ژن و دوو منداڵ. هه‌روه‌ها روونیشیکرده‌وه که هه‌شت له تووشبووان به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، 40 تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه. یه‌ک تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى بازیان یه‌ک تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت یه‌ک تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى سیدسادق یه‌ک دانیشتووى شارى که‌رکوک 44 تووشبوو دانیشتووى ناو شارى سلێمانی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی 3 حوزه‌یران 2020