عێراق و ئێران له‌سه‌ر وزه رێککه‌وتن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ عێراق بۆ ساڵه‌كانی 2020 بۆ 2021 ئیمزا كراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌و سه‌ردانه‌دا نیوه‌ی شایسته داراییه‌كانی ئێران بۆ هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق دراوه، كه نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلاره.
ئاردكانیان وتی: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی له بواری پشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی ئێرانه‌وه".
دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌فدێكی باڵای ئێران به سه‌رۆكایه‌تی ره‌زا ئاردكانیان وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته به سه‌ردانێكی فه‌ڕمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقه‌وه پێشوازییان لێكرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار