وه‌زاره‌تى کاره‌با بۆ هاوڵاتى: له‌سه‌دا 15 له قه‌رزى هاوبه‌شانی كاره‌با خۆشده‌بین

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، رایگه‌یاند به‌بریارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ هه‌موو هاوبه‌شه‌کانى کاره‌با له سه‌دا15ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى له‌سه‌ریانه لێیان خۆشده‌بن به‌مه‌رجێک تا ڕێکه‌وتى 15ى حوزه‌یران قه‌رزى کاره‌باکه‌یان بده‌ن.
ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دوێنێ چوارشه‌ممه، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا بریاریداوه گشت هاوبه‌شانی كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتوكاڵی) ده‌توانن كه تا رۆژی (15/6/2020) قه‌رزی كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت".
رونیکرده‌وه وتى" بۆ بمونه ماڵێک یه‌ک ملیۆن دینارى عێراقى پاره‌ى کاره‌باى نیشتیمانى له‌سه‌ره، له‌و رۆژه‌ى که ده‌چێته به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌کان و سه‌ردان ده‌کات، پسوڵه‌که‌ى بۆ راده‌کێشرێت و لێکدانى له‌سه‌دا 15 ده‌کرێت واته له یه‌ک ملیۆن دینار 150هه‌زارى لێخۆشده‌بێت".
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" ئه‌م بریاره گشت هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و له به‌رواری 6/6/2020 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رامانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن".
ئومێد ئه‌حمه‌د وتیشى" له‌ئێستادابه‌رهه‌مى کاره‌با ده‌گاته 3هه‌زار میگاوات کاره‌با و هه‌ندێک جاریش خوار 3هه‌زاریشه".
له‌باره‌ى کاته‌کانى کاره‌باى نیشتیمانیه‌وه بۆ به‌شداربوه‌کانى ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد" رۆژانه کاته‌کانى کاره‌باى نیشتیمانى له‌سه‌ر و 18کاتژمێره‌وه‌یه، به‌پێى پله‌ى گه‌رما و به‌پێى خواسته‌که ئه‌گه‌ر توانیمان به‌رهه‌م زیادبکه‌ین ئه‌وه وه‌کو خۆى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکیشدا نه‌توانرا به‌رهه‌م زیادبکرێت، به‌پێى تواناکه کاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان".
دوپاتیکرده‌وه که تا 15ى حوزه‌یران به‌م شێوه‌ى ئێستا ده‌توانرێت رۆژانه 18کاتژمێر کاره‌با بدرێته هاوبه‌شانى کاره‌با و وتى"دواى ئه‌وه ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ئیمکانیه‌تى وه‌زاره‌ت بۆ زیادکردنى به‌رهه‌م".ناوبراو
