كه‌شناسى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى: شه‌وى هه‌ینى مانگیرانى نیمچه‌سێبه‌ر روده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند شه‌وى هه‌ینى مانگیرانى نیمچه‌سێبه‌ى له هه‌رێمى کوردستان رودادات، به‌ڵام به زه‌حمه‌ت چاوى مرۆڤ هه‌ستى پێده‌کات و ده‌ڵێت" له‌رێگه‌ى ڤیدیۆى فۆتۆگرافیه‌وه زۆر جوان ده‌بینرێت".
ئه‌ژى چه‌تۆ به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" بەپێی داتا و ئەژمارە گەردوونییەكان چاوەروان دەكرێت لە شەوی هەینی دیاردەیەكی گەردوونی ڕووبدات لەبەشێكی جیهان، مانگ گیرانی نیمچە سێبەرە و لەهەرێمی كوردستانیش دەتوانریتبه زه‌حمه‌ت چاوى مرۆڤ هه‌ستى پێ‌بکات".
رونیکرده‌وه وتى "مانگ به‌شێکى که‌مى ده‌چێته ناوچه‌ى سێبه‌ره‌وه بۆیه چاوى مرۆڤ نایبینێت".
به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان وتیشى" دیاردەكە سەعات 8:30 شەو مانگ گیران دەست پێدەكات‌و سەعات 11:25 شەو مانگ گیران دەگاتە بەرزترین ئاست، هەروەها سەعات 1:04 بەیانی مانگ گیران كۆتایی دێت ".
مانگ گیرانی نیمچە سێبەر (نیمچە تاریك) ئەو كاتە ڕوودەدات، كە مانگ دەچێتە نێو ناوچەی نیمچە سێبەر واتە سێبەری زەوی بە تەواوی ناكەوێتە سەر مانگ، بۆیە مانگ گیرانەكە بە تەواوی بەدیارناكەوێت وەك رەنگ سور بوون، تەنیا وەك رەنگ تاریكیەك بەسەر بەشێكی مانگ دیاردەبێت.
ئه‌ژى چه‌تۆ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" بۆیه ئێمه زۆر گرنگیمان پێنه‌داوه، چونکه به‌چاو نابینرێت شتێکیش به‌چاو نه‌بینرێت خه‌ڵک زۆر برواى پێناکات".
له‌باره‌ى پله‌کانى گه‌رماى ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانى رابردوو وتى" پله‌کانى گه‌رماى ئه‌مساڵ که‌مێک نزمتره له‌ساڵانى پێشوو به‌هۆى ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ى زیاتر له ئه‌وروپاوه ده‌گاته سه‌رمان".
