فوئاد حوسێن بۆ كاندیدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق یه‌کلاکرایه‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دوای رێككه‌وتن كاندیدی به‌شێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان یه‌كلا كرده‌وه‌، له‌ناویاندا فوئاد حوسێن، كاندیدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌ و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.

 پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی فوئاد حسێن، وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی عیراقی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق كاندید كردووە كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی بدرێت.

لەم كابینەیەدا كورد سێ وەزارەتی بەركەوتووە ئەوانیش (دەرەوە، ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی، داد بۆ یەكێتی).

ئه‌و كاندیدانه‌ی یه‌كلا كراونه‌ته‌وه‌، بریارە رۆژی شەممە دەنگیان لەسەر بدرێت:

فواد حوسێن ـ دەرەوە

حاکم سالار ـ داد

حەسن نازم ـ رۆشنبیری

ئیڤان فایەق ـ کۆچ و کۆچبەران

ئیحسان عەبدولجەبار ـ نەوت

عەلا جبوری ـ بازرگانی

محەمەد عەبدولکەریم ـ کشتوکاڵ

له‌ 6ی  ئایاری رابردوو، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به‌ تێپه‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دا، به‌ڵام تائێستا حه‌وت وه‌زاره‌تی كابینه‌كه‌ی به‌ به‌تاڵی ماون و پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار