پزیشكی دادی ئه‌مریکا: پیاوه ره‌شپێسته‌که توشبوى کۆرۆنا بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پزیشكی دادی ئه‌مریکا رایگه‌یاند له تویکارى ته‌رمی جۆرج فلۆید ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته‌ی له‌ژێر زه‌بری هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌مریكا گیانی له‌ده‌ست دا، ده‌ریخست كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام به‌هۆی توندوتیژی له راده‌به‌ری پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پزیشكی دادی هه‌رێمى هینیبینی ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مریكا، جۆرج فلۆید به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵكو نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه و به‌رگه‌ی قورسایی ئه‌و پۆلیسه‌ی نه‌گرتووه كه خۆی داوه به‌سه‌ر ملیدا و دواتر گیانی له‌ده‌ست دا.
دووشەممەی رابردوو رێكه‌وتی 27ی ئایاری رابردوو لە شاری مینیاپۆڵس، چوار كارمه‌ندی پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵیان بە ناوی جۆرج فلۆید راگرت، پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس هێنایه خواره‌وه، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و ئه‌ژنۆی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسەبدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت تا ره‌شپێسته‌كه بورایه‌وه و دواتریش پیاوه‌كه لە نەخۆشخانە گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ش چوار پۆلیسەكه لەکارەکانیان دوورخرانه‌وه و ئەو پۆلیسەش کە بووە هۆکاری مردنی جۆرج فلۆید بە بکوژ تۆمەتبارکراوە و ئێستا دەستبەسەرە و له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ی پۆلیسیش خۆپیشاندانی توند له ئه‌مریكا دژی كوشتنی پیاوه‌كه‌ده‌ستی پێكرد.
