لەسلێمانی توشبوێكی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تووشبووێكی كۆرۆنا لە سلێمانی، كە ماوهی 19 رۆژبوو له نهخۆشخانه خهوێندرابوو، گیانی لەدەستدا.
ئەو ھاوڵاتییە كە ناوی ئازاد حەمە عەلی ساڵح، لە دایكبووی ساڵی 1968 و باوكی سێ منداڵ بوو، دوو رۆژ لەمەوبەر لە نەخۆشخانە بۆ میدیاكان وتی: "خۆشم نازانم چۆن تووشی كۆرۆنا بووم، زۆر خۆم دەپاراست و كەم دەھاتمە دەرەوە".
ئهو تووشبووه دوای مانهوهی بۆ ماوهی 19 رۆژ له نهخۆشخانه، كه باری تهندروستی جێگیر نهبوو، بهیانی ئهمڕۆ كۆچی دوایی كرد.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 905 تووشبوون، لە نێویاندا 15 مردن هەیە و 441 نەخۆش چاکبووەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار