هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: كه‌مته‌رخه‌می له خاڵه سنوریه‌کانه‌وه قبوڵناكه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری سلێمانی گه‌یشته پێنجوێن و رایگه‌یاند كه‌مته‌رخه‌می له‌و خاڵه سنوورییانه‌وه قبوڵناكه‌ین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، پلانی نوێ بۆ خۆپارێزی جێبه‌جێده‌كه‌ین و رێكاری نوێ ده‌گرینه‌به‌ر.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستا ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئاستێكی مه‌ترسیدایه و پێویسته ره‌چاوی زیاتری خۆپارێزی بكرێت.
وتیشی: مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن به‌ته‌واوی چاودێری ده‌كرێت و مه‌رجه‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه‌و رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت هاتوچۆ بكات، نه له‌خاكی ئێرانه‌وه بێته خاكی هه‌رێمی كوردستان، نه له‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بچێته ئێران، هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می له‌و خاڵه سنوورییانه‌وه قبوڵناكه‌ین.
سه‌ردانه‌که‌ى پارێزگارى سلێمانى دواى ئه‌وه دێت تائێستا زیاتر له 30نه‌خۆش له‌سنورى پێنجوێن توشى کۆرۆنا بون به‌هۆى ناوچه سونریه‌کانه‌وه.
