هاوڵاتى حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا هه‌ر كه‌سێك ده‌مامك، ده‌ستكێش، ده‌سماڵ یان قوت‌و و كاغه‌ز له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێ بدات بڕی 135 یۆرۆ سزا ده‌درێت وپێده‌چێت سزای قورستریش له‌به‌رچاو بگیرێت. وه‌زیری ڕاوێژكار بۆ كاروباری ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7-6-2020 ڕایگه‌یاند" یاسای دژه خوڵ و خاشاك په‌سه‌ند كراوه و سزای سه‌رپێچكارانی ژینگه دیار كراوه و سزاكه له 65 یۆرۆ بۆ 135 یۆرۆ زیاد كراوه و هه‌ركه‌سێك له‌شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌مامك، ده‌ستكێش، قوت‌و، كاغه‌ز و ده‌سماڵ فڕێ بدات بڕی 135 یۆرۆ سزا ده‌درێت و پێده‌چێت سزای قورستریش له‌به‌رچاو بگیردرێت. ئه‌م بڕیاره به‌مه‌به‌ستی پاكوخاوێن ڕاگرتنی ژینگه و هه‌روه‌ها خۆپارێزی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه له ڤایرۆسی كۆرۆنا". له فه‌ره‌نسا تائێستا 153 هه‌زار و 634 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 29 هه‌زار و 142 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته مردوون.
هاوڵاتى شەوی رابردوو ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچه‌ى برادۆست كەوتەوە به‌هۆى تۆپخانەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان لە سنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران كردە. درەنگانی شەوی رابردوو تۆپخانەكانی توركیا، سنووری هەردوو گوندی سیران و مێرگەڕەش-یان لە دەڤەری برادۆست تۆپباران کرد، بەوهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوان ناوچەكە کەوتەوە و تائێستاش سوتانی دارستان و پاوانی ناوچەکە بەردەوامە. ئاگر گەیشتووەتە نێوگوندی کانیەڕەش و مەترسی سوتان كەوتووەتە سەر خانوو و رەزوباخی هاووڵاتییان.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی نوێی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، 13 كەسی دیكە لە ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوون. ئه‌و سیانزه توشبوه به‌م شێوه‌یه له گه‌ره‌که‌کانى شارى هه‌ولێرن:. چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی خانزاد شاری هەولێر. سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ژیان شاری ھەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز شاری هەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێر سیتی شاری هەولێر یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان شاری هەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین شاری هەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی ٢ شاری هەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی کۆیە شاری هەولێر. دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:. لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سێزدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و سێ ئافرەت و کچێکی گەنج و چوار منداڵ، ھەشت تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و سێ تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون. چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی خانزاد شاری هەولێر. سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ژیان شاری ھەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز شاری هەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێر سیتی شاری هەولێر یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان شاری هەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین شاری هەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی ٢ شاری هەولێر. یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی کۆیە شاری هەولێر. وەزارەتی تەندروستی ٧ حوزەیران ٢٠٢٠
هاوڵاتى ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان روو له هه‌ڵكشان ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی تووشبوان بگاته حه‌وت ملیۆن كه‌س تا ئێستا 402 هه‌زار و 273 كه‌س تا ئێستا گیانیان له ده‌ستداوه. به‌پێی ئاژانس هه‌واڵه جیهانییه‌كان، تا ئێستا تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له زیاد بووندایه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌كه بۆ حه‌وت ملیۆن تووشبوو به‌رز ببێته‌وه. هه‌روه‌ك دوو ملیۆن و 413 هه‌زار و417 كه‌سیش له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌وه. هاوكات له ئه‌مریكا ته‌نها دوێنێ 749 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه، ژماره‌ی مردوانیش له ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه له 110 هه‌زار كه‌س. نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سیش له‌و وڵاته تا ئێستا تووشی كۆرۆنا بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق دەربڕی و رایگەیاند، گوێنەدان بە رێکارەکانی خۆپارێزی لەلایەن عیراقییەکانەوە وایکردووە بگەینە خاڵی پێش هەرەسهێنانی دۆخی تەندروستی لە وڵات‌دا. نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی کرد، بەهۆی گوێنەدان بە رێکارەکانی خۆپارێزی، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەكە بگاتە 100 هەزارکەس. بەگوێرەی دوایین ئامار، ئێستا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق 11 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 300 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هه‌روه‌ك تا ئێستا هه‌زار و 182 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ك 448 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 20 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
هاوڵاتى جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له ئۆتاوای پایته‌خت له گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان به‌شداری خۆپیشانده‌رانی ناڕازی كرد. سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی خۆپیشانده‌ران به به‌كارهێنانی ماسك بۆ خۆپارێزی له‌په‌تای كورۆنا چووه ناو ئاپۆڕی خۆپیشانده‌ران و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ بۆ ماوه‌یه‌ك هاوخه‌می خۆی بۆ گیان له‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید و به‌كارهێنانی شێوازی ڕاسیزم و توندوتیژی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕه‌تكرده‌وه، ترۆدۆ به چه‌پڵه‌لێدان سوپاسی خۆپیشانده‌رانی كرد كه درووشمی نا بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ڕاسیزمیان هه‌ڵگرتبوو . گیان له‌ده‌ستدانی ڕه‌شپێستی ئه‌مریكا جۆرج فلۆید له شاری میناپۆلسی به‌ده‌ستی پۆلیسی ئه‌و شاره، شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی به‌كار هێنانی توندوتیژی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له رۆژانی پشووی هه‌فته زۆربه‌ی شاره‌كانی كه‌نه‌دای گرته‌وه. رۆژی شه‌ممه 6 ی حوزه‌یران له شاری تورونتۆ و له ژێردرووشمی " دادپه‌روه‌ری نییه ، ئاشتی نییه ژیانی ڕه‌شپێسته‌كان گرنگه" هه‌زاران جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر بۆ شه‌رمه‌زاركردنی شێوازی توندوتیژی وڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌هه‌ڵگری درووشمی ناڕه‌زایه‌تی دژی ڕاسیزم ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی تورونتۆ، خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ناتان فیلیپس به‌ره‌و كونسولگه‌ری ئه‌مریكا له تورونتۆ به‌ڕێكه‌وتن . له‌به‌رده‌م كونسوولگه‌ری خۆپیشانده‌ران به درووشمی " كوا دادپه‌روه‌ری كوا ئاشتی ، " پاشان بۆماوه‌ی 8 خوله‌ك و 46 چركه له‌سه‌ر چۆك دانیشتن كه هێمایه بۆ ئه‌و ماوه‌یه كاتێك ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ئه‌مریكا ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر ملی جۆرج فلۆید توندكردبوو تا به‌و هۆیه‌وه جۆرج گیانی له‌ده‌ستدا ، پۆلیسی توڕونتۆ به‌هه‌مان شێوه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ سه‌ری خۆیان دانواند . مارك ساندز سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی پۆلیسی تورونتۆ به‌شداری خۆپیشاندانی تۆڕونتۆی كرد و پشتیوانی هه‌ڵوێستی خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی به كارهێنانی توندوتیژی و ڕاسیزم له‌كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا كرد . مارك سه‌رۆكی پۆلیسی توڕونتۆ له وته‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن وتی " ئه‌و ڕووداوه‌ی جۆرج فلۆید هه‌ستم به خه‌م و نیگه‌رانییه‌كی زۆر كرد ، بۆیه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م شێوازه توندوتیژیه بگۆردرێت . چونكه ئه‌ركی پۆلیس پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و سه‌قامگیری ئاسایشی كۆمه‌ڵگایه . هه‌روه‌ها له شاری ڤانكوڤه‌ر به‌هه‌مان مه‌به‌ستی ڕسواكردنی پرۆسه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له سه‌نته‌ری شاره‌كه كۆبوونه‌وه نامه‌یه‌كی ئاشكرایان بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یاند توندوتیژی پۆلیس ته‌نها كێشه‌ی ئه‌مریكا نییه . هه‌مان ڕۆژ له هه‌رێمه‌كانی كوێبیك و ئه‌دمینتۆن ، له شاره‌كانی مۆنتریاڵ و كاڵگه‌ری خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به كوشتنی جۆرج فلۆید به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه شه‌رمه‌زاركرد ، له مۆنتریاڵ له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كه چه‌ند ڕووداوێكی ئاژاوه‌گێڕی لێكه‌وته‌وه ، پۆلیس چه‌ند كه‌سێكی به‌وبۆنه‌وه ده‌ستگیركرد .
هاوڵاتى شانه‌ى قه‌یرانه‌کانى پارێزگاى که‌ربه‌لا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به بڕى 25 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ى هه‌ر هاوڵاتیه‌ک بکرێت که ده‌ستکێش و ده‌مامک به‌کارنه‌هێنێت. نسه‌یف خیتابی، پارێزگار و سه‌رۆکى شانه‌ى قه‌یرانه‌کانى پارێزگاى که‌ربه‌لا ئه‌مشه‌و شه‌ممه به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند:"بڕیاریانداوه به‌به‌رده‌وامیدان به‌داخستنى سنوره‌کانى پارێزگا، به‌ئامانجى به‌رگرتن له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریانداوه به غه‌رامه‌کردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له بازاو و شوێنه گشتیه‌کاندا ده‌ستکێش و ده‌مامک به‌کارناهێنن 25 هه‌زار دینار غرامه بکرێن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد فه‌رمانگه و داموده‌زگا ئه‌منیه‌کان هه‌مو رێکارێکى خۆپارێزیان گرتوه‌ته‌به‌ر و رێگه نادرێت هیچ هاوڵاتیه‌ک سه‌ردانى فه‌رمانگه‌کان بکات به‌بێ به‌کارهێنانى ده‌ستکێش و ده‌مامک و ره‌چاوکردنى رێنماییه‌کانى خۆپارێزی. تا ئێستا به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، 11 هه‌زار و 98 توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوه، له‌نێویاندا 318 مردن هه‌یه و 4 هه‌زارو 904 یان چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 66 تووشبووى کۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى تۆمارکران و " 60 یان دانیشتووى ناو سلێمانین" کۆى توشبووان گه‌یشته هه‌زار و 182 که‌س. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 66 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که توشبوه‌کان پێکهاتون له 38 پیاو، 24 ئافره‌ت، دوو کوڕى گه‌نج و دوو منداڵ، 13 تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و تووشبووانى دیکه‌ش نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه. هاوکات، ئه‌وه‌شى باسکردووه که سێ تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، دووان له قه‌زاى پێنچوێن، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و 60 تووشبووش دانیشتوو ناو شارى سلێمانین. وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکان پڕنەبن لە توشبووانی کۆرۆنا، هاوکاریان بن و پابەندی رێنماییەکان بن. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "هاووڵاتیانی خۆشەویست تکاتان لێ دەکەم هاوکارمان بن، با نەخۆشخانەکان پرنەبن دڵنیام لە دڵسۆزیتان و لە بەرزی هۆشیاری تەندروستیتان".
هاوڵاتى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌دنروستى سلێمانى رایگه‌یاند که توشبوویه‌کى ته‌مه‌ن 55 ساڵ به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 20 که‌س. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حویزه‌یرانى 2020 توشبووه‌یه‌کى هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:" تووشبوویه‌کى تر‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ته‌مه‌ن 55 ساڵ و خه‌ڵکى شارى سلێمانییه، له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ گیانى له‌ده‌ستدا". به‌هۆى زۆربونى توشبوانى کۆرۆنا له سلێمانى نه‌خۆشخانه‌یه‌کى دیکه‌ش تایبه‌ت ده‌کرێت به تووشبوانى کۆرۆنا که نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆیه. جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌دنروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 7ى حوزه‌یران (نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ) ده‌کرێته‌وه بۆ پێشوازیکردن له‌و نه‌خۆشانه‌ى تووشبووى کۆرۆنان و ته‌ندروستیان خراپه. ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له هه‌رێمى کوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 20 که‌س. له‌لایه‌کى دیکه‌وه که مێک پێش ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌ک له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى که‌رکووک ئاشکرایکرد تووشبوویه‌کى ڤایرۆسى کۆرۆنا له که‌رکوک گیانى له‌ده‌ستداوه‌و ته‌مه‌نى 46 ساڵ بووه‌و نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌بووه. تا ئێستا له پارێزگاى که‌رکوک شه‌ش که‌س به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى به‌هۆى زۆربونى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا جارێکى دیکه ماوه‌ى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانى تـــــا کاتێکى نادیار درێژکرده‌وه و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیش ده‌ڵێت:" بڕیاره‌که گه‌شتى فڕۆکه‌کانى مانگى سور و سه‌ربازى و یارمه‌تییه ته‌ندروستییه‌کان ناگرێته‌وه". له ئاگادارى نامه‌یه‌کدا ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2020 بڵاویکردووه‌ته‌وه بڕیارى ماوه‌ى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانى یه‌کان له سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانى عێراق تـــــا کاتێکى نـــادیـــار ڕاگه‌یاند" تــــا ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کى تر". له‌وباره‌یه‌وه فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه که" بڕیاره‌که گه‌شتى فڕۆکه‌کانى مانگى سور و سه‌ربازى و یارمه‌تى یه ته‌ندروستییه‌کان و فریاگوزارییه‌کان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه". ده‌رچوواندنى بڕیاره‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى مه‌ترسیدارى بارودۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایه که ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى به‌رگیرى کردنه له ڤایرۆسه‌که.لێکه‌وته‌وه
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند له سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌وامى فه‌رمى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت به ته‌ناوب و میکانیزمى پابه‌ندبون به رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى ده‌ستپێده‌کات. راگه‌یه‌ندراوی وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: رۆژى یه‌کشه‌ممه ٧ حوزه‌یرانى ٢٠٢٠، ده‌وامى فه‌رمى له داموده‌زگاکانى هه‌رێمى کوردستان به میکانیزمى پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستپێده‌کاته‌وه. وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابه‌ند ده‌بن به ده‌وام پێکردنى ته‌نها ڕێژه‌ى ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران وبه‌شێوه‌یه‌کى ته‌ناوب. له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌کانیش رێوشوێنى ته‌ندروستى بۆ چۆنییه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر که به بێ به‌ریه‌ک که‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت. داوا له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ین بۆ پاراستنى خۆیان و خێزانه‌کانیان پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن. د. جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند 20 توشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا له ئیداره‌ى گه‌رمیان تۆمارکران و له‌ناو توشبووه‌کانیشدا دوو توشبووى پزیشک و کارمه‌ند بونیان هه‌یه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 20 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ده‌ستنیشانکران. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه توشبوه‌کان پێکهاتون له 10 پیاو و دوو ئافره‌ت و دوو کوڕى گه‌نج و شه‌ش منداڵ، دوو له تووشبووه‌کان پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستین و به‌رکه‌وتووى تووشبووانن و تووشبووه‌کانى دیکه‌ش به‌رکه‌وتووى ئه‌و دوو تووشبووه‌ن که له شارى به‌غداد گه‌ڕابوونه‌وه و داوه‌ت و میواندارى جه‌ژنیان کردووه. هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که یه‌ک تووشبوو دانیشتووى سه‌رچنار له شارى سلێمانیه و تووشبووه‌کانى دیکه دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى شه‌ھیدان، قه‌ندیل، بنگرد، فه‌رمانبه‌ران و که‌مپى تازه‌دێن له قه‌زاى که‌لارن
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراسیى گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندانه‌وه داوا له هه‌ده‌په ده‌کات بچێته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌کى نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه دژى پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان. ئه‌مڕۆ 6ى حوزه‌یرانى 2020 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ھاوسه‌رۆکى پێشووى ھه‌ده‌په، به‌بۆنه‌ى پێنجه‌م ساڵرۆژى سه‌رکه‌وتنى هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنى 7ـى حوزه‌یران، جگه له پیرۆزبایی، داوا ده‌کات ھه‌ده‌په بچێته ناو ھاوپه‌یمانییه‌تێکى بوێرانه و کراوه. ده‌میرتاش له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت " له 7ـى حوزه‌یران هه‌ده‌په توانى سه‌رکه‌وێ، ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کى باشه و ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌ربگرین بۆ دیموکراتییه‌کى باش و ئازادى و ژیانێکى خۆش بۆ ھاووڵاتییان“. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" سه‌رکه‌وتنمان له 7ى حوزه‌یرانى به خه‌باتێکى له راده‌به‌ده‌ر گرنگ بووه‌و سڵاو بۆ ھه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له سه‌رکه‌وتنه ھه‌بووه ده‌نێرم، که سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌کانى ئاکه‌په بۆ ناشیرین نیشاندانى هه‌ده‌په و رێگرتن له سه‌رکه‌وتنی، به‌ڵام ئێمه ھه‌ر سه‌رکه‌وتنین و بردمانه‌وه". له هه‌ڵبژاردنى 7ى حوزه‌یران 2015 تورکیا، هه‌ده‌په بۆ یه‌که‌مجار توانى به‌ربه‌ستى 10% ببه‌زێنێ و 81 کورسیى په‌رله‌مانى تورکیاى به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام دواتر پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان دووباره هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجامدایه‌وه‌و هه‌ده‌په توانى 58 کورسى به‌ده‌ستبهێنێت. ده‌میرتاش له رۆژى 4ى 11ى 2016 به تۆمه‌تى پروپاگنده‌کردن بۆ تیرۆر و هاندانى خه‌ڵکى بۆ تێکدانى ئاسایشى ناوخۆى تورکیا، له گرتووخانه‌ى ئێدیرنا زیندانى کراوه.
هاوڵاتى گروپى وڵاتانى ئۆپیک پڵه‌س بڕیاریدا ماوه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بۆ مانگێکى تر درێژ بکه‌نه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کاندا به‌رزبوویه‌وه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یران رێکخراوى ئۆپیک و وڵاتانى دیکه‌ى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت که له ده‌ره‌وه‌ى رێکخراوه‌که‌ن و به هه‌ردووکیان ده‌ڵێن گروپى ئۆپیک پڵه‌س، کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و بڕیاریاندا تا مانگێکى تر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و خستنه‌بازاڕى سووته‌مه‌نی که رۆژانه 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌متر به‌رهه‌م ده‌هێنن. بڕیاره له مانگه‌کانى ته‌مموز و ئه‌یلولى داهاتوودا که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ 7 ملیۆن و 700 هه‌زار که‌مبکرێته‌وه. ئۆپیک پڵه‌س بڕیاره‌که‌ى بۆ پشتیوانیکردن له نرخى نه‌وت ده‌رکردووه که به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر به خراپى داڕما و نرخى یه‌ک به‌رمیل بۆ 16 دۆلار دابه‌زی، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت به‌و بڕیاره‌ى ئۆپیک پڵه‌س نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبێته‌وه که له ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 41 دۆلار‌و 98 سه‌نته.
هاوڵاتى په‌رله‌مانی عێراقله‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا متمانه‌ی به‌حه‌وت وه‌زیری تری کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق دا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2020 په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا بۆ متمانه‌دان به حه‌وت وه‌زیر، که دوانیان کورد بوون و هه‌ریه‌که له فوئاد حوسێن بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و حاکم سالار بۆ وه‌زیرى داد متمانه‌ى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا. ناوی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی که متمانه‌یان پێدرا فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه حاکم سالار وه‌زیرى داد ئیڤان فائیق یه‌عکوب بووه وه‌زیرى کۆچ و کۆچبه‌ران ئیحسان شه‌مه‌رى بووه وه‌زیرى نه‌وت محه‌ممه‌د که‌ریم جاسم بووه وه‌زیرى کشتوکاڵ عه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بووه وه‌زیرى بازرگانى حه‌سه‌ن نازم بووه وه‌زیرى رۆشنبیرى و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار. سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا کازمی له‌دوای ته‌واوبونی ده‌نگدانه‌که، له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تویتێکی کرد‌و به‌زمانی کوردی ڕایگه‌یاند "سوپاس بۆ په‌رله‌مانی عێراق". مسته‌فا کازمی له‌دوای ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌زمانی کوردیش پۆست ده‌کات له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. هه‌روه‌ها مسته‌فا کازمی له‌پۆسته‌که‌یدا نوسویه‌یتی "سوپاس بۆ په‌رله‌مان که دووباره متمانه‌ى به حکومه‌ته‌که‌مان به‌خشییه‌وه، ئه‌وه هه‌نگاوێکى باشه بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌کانمان، وه‌فادار و پابه‌ندین به‌رامبه‌ر گه‌لى عێراق. به‌گه‌شبینى و راستگۆییه‌وه داهاتوو به‌ڕێده‌که‌ین".