سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا چووه ناو خۆپیشانده‌ران دژی کوشتنى پیاوه ره‌شپێسته‌که
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له ئۆتاوای پایته‌خت له گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان به‌شداری خۆپیشانده‌رانی ناڕازی كرد.
سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی خۆپیشانده‌ران به به‌كارهێنانی ماسك بۆ خۆپارێزی له‌په‌تای كورۆنا چووه ناو ئاپۆڕی خۆپیشانده‌ران و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ بۆ ماوه‌یه‌ك هاوخه‌می خۆی بۆ گیان له‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید و به‌كارهێنانی شێوازی ڕاسیزم و توندوتیژی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕه‌تكرده‌وه، ترۆدۆ به چه‌پڵه‌لێدان سوپاسی خۆپیشانده‌رانی كرد كه درووشمی نا بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ڕاسیزمیان هه‌ڵگرتبوو .
گیان له‌ده‌ستدانی ڕه‌شپێستی ئه‌مریكا جۆرج فلۆید له شاری میناپۆلسی به‌ده‌ستی پۆلیسی ئه‌و شاره، شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی به‌كار هێنانی توندوتیژی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له رۆژانی پشووی هه‌فته زۆربه‌ی شاره‌كانی كه‌نه‌دای گرته‌وه.
رۆژی شه‌ممه 6 ی حوزه‌یران له شاری تورونتۆ و له ژێردرووشمی " دادپه‌روه‌ری نییه ، ئاشتی نییه ژیانی ڕه‌شپێسته‌كان گرنگه" هه‌زاران جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر بۆ شه‌رمه‌زاركردنی شێوازی توندوتیژی وڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌هه‌ڵگری درووشمی ناڕه‌زایه‌تی دژی ڕاسیزم ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی تورونتۆ، خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ناتان فیلیپس به‌ره‌و كونسولگه‌ری ئه‌مریكا له تورونتۆ به‌ڕێكه‌وتن .
له‌به‌رده‌م كونسوولگه‌ری خۆپیشانده‌ران به درووشمی " كوا دادپه‌روه‌ری كوا ئاشتی ، " پاشان بۆماوه‌ی 8 خوله‌ك و 46 چركه له‌سه‌ر چۆك دانیشتن كه هێمایه بۆ ئه‌و ماوه‌یه كاتێك ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ئه‌مریكا ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر ملی جۆرج فلۆید توندكردبوو تا به‌و هۆیه‌وه جۆرج گیانی له‌ده‌ستدا ، پۆلیسی توڕونتۆ به‌هه‌مان شێوه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ سه‌ری خۆیان دانواند .
مارك ساندز سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی پۆلیسی تورونتۆ به‌شداری خۆپیشاندانی تۆڕونتۆی كرد و پشتیوانی هه‌ڵوێستی خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی به كارهێنانی توندوتیژی و ڕاسیزم له‌كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا كرد .
مارك سه‌رۆكی پۆلیسی توڕونتۆ له وته‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن وتی " ئه‌و ڕووداوه‌ی جۆرج فلۆید هه‌ستم به خه‌م و نیگه‌رانییه‌كی زۆر كرد ، بۆیه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م شێوازه توندوتیژیه بگۆردرێت . چونكه ئه‌ركی پۆلیس پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و سه‌قامگیری ئاسایشی كۆمه‌ڵگایه .
هه‌روه‌ها له شاری ڤانكوڤه‌ر به‌هه‌مان مه‌به‌ستی ڕسواكردنی پرۆسه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له سه‌نته‌ری شاره‌كه كۆبوونه‌وه نامه‌یه‌كی ئاشكرایان بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یاند توندوتیژی پۆلیس ته‌نها كێشه‌ی ئه‌مریكا نییه .
هه‌مان ڕۆژ له هه‌رێمه‌كانی كوێبیك و ئه‌دمینتۆن ، له شاره‌كانی مۆنتریاڵ و كاڵگه‌ری خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به كوشتنی جۆرج فلۆید به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه شه‌رمه‌زاركرد ، له مۆنتریاڵ له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كه چه‌ند ڕووداوێكی ئاژاوه‌گێڕی لێكه‌وته‌وه ، پۆلیس چه‌ند كه‌سێكی به‌وبۆنه‌وه ده‌ستگیركرد .
