25 هه‌زار دینار غرامه‌ى ئه‌وانه ده‌کرێت ده‌ستکێش و ده‌مامک به‌کارناهێنن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شانه‌ى قه‌یرانه‌کانى پارێزگاى که‌ربه‌لا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به بڕى 25 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ى هه‌ر هاوڵاتیه‌ک بکرێت که ده‌ستکێش و ده‌مامک به‌کارنه‌هێنێت.
نسه‌یف خیتابی، پارێزگار و سه‌رۆکى شانه‌ى قه‌یرانه‌کانى پارێزگاى که‌ربه‌لا ئه‌مشه‌و شه‌ممه به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند:"بڕیاریانداوه به‌به‌رده‌وامیدان به‌داخستنى سنوره‌کانى پارێزگا، به‌ئامانجى به‌رگرتن له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریانداوه به غه‌رامه‌کردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له بازاو و شوێنه گشتیه‌کاندا ده‌ستکێش و ده‌مامک به‌کارناهێنن 25 هه‌زار دینار غرامه بکرێن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد فه‌رمانگه و داموده‌زگا ئه‌منیه‌کان هه‌مو رێکارێکى خۆپارێزیان گرتوه‌ته‌به‌ر و رێگه نادرێت هیچ هاوڵاتیه‌ک سه‌ردانى فه‌رمانگه‌کان بکات به‌بێ به‌کارهێنانى ده‌ستکێش و ده‌مامک و ره‌چاوکردنى رێنماییه‌کانى خۆپارێزی.
تا ئێستا به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، 11 هه‌زار و 98 توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوه، له‌نێویاندا 318 مردن هه‌یه و 4 هه‌زارو 904 یان چاکبونه‌ته‌وه.
