فه‌ره‌نسا هه‌ر كه‌سێك ده‌مامك و ده‌ستكێش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێ بدات 135 یۆرۆ سزا ده‌درێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا هه‌ر كه‌سێك ده‌مامك، ده‌ستكێش، ده‌سماڵ یان قوت‌و و كاغه‌ز له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێ بدات بڕی 135 یۆرۆ سزا ده‌درێت وپێده‌چێت سزای قورستریش له‌به‌رچاو بگیرێت.
وه‌زیری ڕاوێژكار بۆ كاروباری ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7-6-2020 ڕایگه‌یاند" یاسای دژه خوڵ و خاشاك په‌سه‌ند كراوه و سزای سه‌رپێچكارانی ژینگه دیار كراوه و سزاكه له 65 یۆرۆ بۆ 135 یۆرۆ زیاد كراوه و هه‌ركه‌سێك له‌شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌مامك، ده‌ستكێش، قوت‌و، كاغه‌ز و ده‌سماڵ فڕێ بدات بڕی 135 یۆرۆ سزا ده‌درێت و پێده‌چێت سزای قورستریش له‌به‌رچاو بگیردرێت.
ئه‌م بڕیاره به‌مه‌به‌ستی پاكوخاوێن ڕاگرتنی ژینگه و هه‌روه‌ها خۆپارێزی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه له ڤایرۆسی كۆرۆنا".
له فه‌ره‌نسا تائێستا 153 هه‌زار و 634 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 29 هه‌زار و 142 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته مردوون.
