وته‌بێژى حکومه‌ت: سبه‌ینێ به ته‌ناوب ده‌وام ده‌ستپێده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند له سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌وامى فه‌رمى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت به ته‌ناوب و میکانیزمى پابه‌ندبون به رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى ده‌ستپێده‌کات.
راگه‌یه‌ندراوی وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم:
رۆژى یه‌کشه‌ممه ٧ حوزه‌یرانى ٢٠٢٠، ده‌وامى فه‌رمى له داموده‌زگاکانى هه‌رێمى کوردستان به میکانیزمى پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابه‌ند ده‌بن به ده‌وام پێکردنى ته‌نها ڕێژه‌ى ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران وبه‌شێوه‌یه‌کى ته‌ناوب.
له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌کانیش رێوشوێنى ته‌ندروستى بۆ چۆنییه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر که به بێ به‌ریه‌ک که‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
داوا له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ین بۆ پاراستنى خۆیان و خێزانه‌کانیان پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن.
د. جوتیار عادل
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
