گیان له‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته 20 که‌س
دوو تووشبوى کۆرۆنا له سلێمانى و که‌رکوک گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌دنروستى سلێمانى رایگه‌یاند که توشبوویه‌کى ته‌مه‌ن 55 ساڵ به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 20 که‌س.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حویزه‌یرانى 2020 توشبووه‌یه‌کى هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:" تووشبوویه‌کى تر‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ته‌مه‌ن 55 ساڵ و خه‌ڵکى شارى سلێمانییه، له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ گیانى له‌ده‌ستدا".
به‌هۆى زۆربونى توشبوانى کۆرۆنا له سلێمانى نه‌خۆشخانه‌یه‌کى دیکه‌ش تایبه‌ت ده‌کرێت به تووشبوانى کۆرۆنا که نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆیه.
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌دنروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 7ى حوزه‌یران (نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ) ده‌کرێته‌وه بۆ پێشوازیکردن له‌و نه‌خۆشانه‌ى تووشبووى کۆرۆنان و ته‌ندروستیان خراپه.
ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له هه‌رێمى کوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 20 که‌س.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه که مێک پێش ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌ک له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى که‌رکووک ئاشکرایکرد تووشبوویه‌کى ڤایرۆسى کۆرۆنا له که‌رکوک گیانى له‌ده‌ستداوه‌و ته‌مه‌نى 46 ساڵ بووه‌و نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌بووه.
تا ئێستا له پارێزگاى که‌رکوک شه‌ش که‌س به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
