فوئاد حوسێن متمانه‌ى په‌رله‌مانى بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهێنا
کاندیدی حه‌وت وه‌زاره‌تی به‌غدا متمانه‌یان پێدرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانی عێراقله‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا متمانه‌ی به‌حه‌وت وه‌زیری تری کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2020 په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا بۆ متمانه‌دان به حه‌وت وه‌زیر، که دوانیان کورد بوون و هه‌ریه‌که له فوئاد حوسێن بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و حاکم سالار بۆ وه‌زیرى داد متمانه‌ى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا.
ناوی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی که متمانه‌یان پێدرا
فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه
حاکم سالار وه‌زیرى داد
ئیڤان فائیق یه‌عکوب بووه وه‌زیرى کۆچ و کۆچبه‌ران
ئیحسان شه‌مه‌رى بووه وه‌زیرى نه‌وت
محه‌ممه‌د که‌ریم جاسم بووه وه‌زیرى کشتوکاڵ
عه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بووه وه‌زیرى بازرگانى
حه‌سه‌ن نازم بووه وه‌زیرى رۆشنبیرى و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا کازمی له‌دوای ته‌واوبونی ده‌نگدانه‌که، له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تویتێکی کرد‌و به‌زمانی کوردی ڕایگه‌یاند "سوپاس بۆ په‌رله‌مانی عێراق".
مسته‌فا کازمی له‌دوای ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌زمانی کوردیش پۆست ده‌کات له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
هه‌روه‌ها مسته‌فا کازمی له‌پۆسته‌که‌یدا نوسویه‌یتی "سوپاس بۆ په‌رله‌مان که دووباره متمانه‌ى به حکومه‌ته‌که‌مان به‌خشییه‌وه، ئه‌وه هه‌نگاوێکى باشه بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌کانمان، وه‌فادار و پابه‌ندین به‌رامبه‌ر گه‌لى عێراق. به‌گه‌شبینى و راستگۆییه‌وه داهاتوو به‌ڕێده‌که‌ین".
