بههۆى تۆپبارانى تورکیاوه ئاگر له برادۆست کهوتهوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شەوی رابردوو ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچهى برادۆست كەوتەوە بههۆى تۆپخانەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان لە سنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران كردە.
درەنگانی شەوی رابردوو تۆپخانەكانی توركیا، سنووری هەردوو گوندی سیران و مێرگەڕەش-یان لە دەڤەری برادۆست تۆپباران کرد، بەوهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوان ناوچەكە کەوتەوە و تائێستاش سوتانی دارستان و پاوانی ناوچەکە بەردەوامە.
ئاگر گەیشتووەتە نێوگوندی کانیەڕەش و مەترسی سوتان كەوتووەتە سەر خانوو و رەزوباخی هاووڵاتییان.

بابهتی پهیوهندیدار