60 تووشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا له‌ناوسلێمانى تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 66 تووشبووى کۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى تۆمارکران و " 60 یان دانیشتووى ناو سلێمانین" کۆى توشبووان گه‌یشته هه‌زار و 182 که‌س.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 66 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که توشبوه‌کان پێکهاتون له 38 پیاو، 24 ئافره‌ت، دوو کوڕى گه‌نج و دوو منداڵ، 13 تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و تووشبووانى دیکه‌ش نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه.
هاوکات، ئه‌وه‌شى باسکردووه که سێ تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، دووان له قه‌زاى پێنچوێن، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و 60 تووشبووش دانیشتوو ناو شارى سلێمانین.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکان پڕنەبن لە توشبووانی کۆرۆنا، هاوکاریان بن و پابەندی رێنماییەکان بن.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "هاووڵاتیانی خۆشەویست تکاتان لێ دەکەم هاوکارمان بن، با نەخۆشخانەکان پرنەبن دڵنیام لە دڵسۆزیتان و لە بەرزی هۆشیاری تەندروستیتان".
