هاوڵاتى دادگاى ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ سه‌ید (مه‌حمود موسه‌وى مه‌جد)، ده‌رکرد که له‌لایه‌ن به‌رپرسانى تارانه‌وه تۆمه‌تبار کراوه به‌کارى سیخوڕکردن بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مریکا و دیاریکردنى شوێنى قاسم سوله‌یمانى. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى حوزه‌یرانى 2020 غولام حسێن ئیسماعیلی، وته‌بێژ به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ئێران له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند:"سه‌ید مه‌حمود موسه‌وى مه‌جد کارى بۆ هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌واڵگریى سى ئاى ئه‌ى ئه‌مریکا و ده‌زگاى هه‌وڵگریى ئیسرائیل (موساد) کردووه". هه‌روه‌ها ئیسماعیلى راشیگه‌یاند:"موسه‌وى له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پاره و دۆلارى ئه‌مریکی، زانیاریى له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و هێزه چه‌کداره‌کانى ئێران به‌تایبه‌ت فه‌یله‌قى قودس داوه به ئه‌مریکا". سوپاى پاسدارانى ئێران له‌دواى ده‌رکردنى بڕیاره‌که‌ى دادگا بۆ له‌سێداره‌دانى موسه‌وی، وێنه‌یه‌کى ئه‌و "سیخوڕه‌یان" بڵاوکردوه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ حسێن هه‌مه‌دانی، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئێران له سوریا گرتوویه‌تی، وێنه‌که‌ش پێش ئه‌وه‌یه که هه‌مه‌دانى له ساڵى 2015 له شارى حه‌له‌بى سوریا بکوژرێت. ئێران لیژنه‌یه‌کى بۆ لێکۆڵینه‌وه له کوشتنى قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس پێکهێنا و لیژنه‌که موسه‌ویى تۆمه‌تبار کردووه به‌وه‌ى شوێنى سوله‌یمانیى بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگریى سى ئاى ئه‌ى ئه‌مریکا دیارى کردووه. ئه‌مه‌ریکا له بۆردومانێکدا له نیوه‌شه‌ودا قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى کوژران و پنتاگۆن وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ وه‌ڵامه‌کانى بۆ هێرشه‌کانى ئێران بۆسه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌کانى له‌عێراق ئه‌نجامیداوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویکرده‌وه، له کۆى دوو هه‌زارو 273 پشکنین له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بۆ گومان‌لێکراوان ئه‌نجامدراوه، ده‌رکه‌وتووه 142 پشکنینیان پۆزه‌تیڤ بووه و یه‌ک که‌سیش گیانى له ده‌ستدا. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه: که‌ره‌نتین تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٣٥٨٩) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (١٤٤٨) هاووڵاتى له (٣٣) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (٢٢٨) له هه‌ولێر، (٢٣) له سلێمانی، (١١٩٧) له دهۆک. وه (١٢١٤١) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٧٣٣) هاووڵاتى بوو. پشکنین له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا: (٢٢٧٣) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (١١٤٠) هه‌ولێر، (٦٨٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆک، (٣٩) گه‌رمیان، (٦) هه‌ڵه‌بجه. (کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٩٠١٠٦) پشکنین بووه) ده‌ره‌نجامى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو: (١) گیان له‌ده‌ستدان، (١٤٢) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: پارێزگاى هه‌ولێر (٤٤) پۆزه‌تیڤ: (٣٤) پیاو و (٧) ئافره‌ت و (٣) منداڵ، سى به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، یازده تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه، دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى شاره‌وانی، نازناز، کوێستان، چوارچرا، شۆڕش، صلاح ا‌لدین، به‌ختیاری، فه‌رمانبه‌ران، نازماوه، گوندى ئینگلیزی، ئیسکان، برایه‌تی، ھانا سیتی، عاره‌بان، کۆمه‌ڵگاى کانى قرژاڵه، قه‌زاى چۆمان، قه‌زاى کۆیه. پارێزگاى سلێمانى (٩٥) پۆزه‌تیڤ و (١) گیان له‌ده‌ستدان: شارى سلێمانى (٦٢) پۆزه‌تیڤ و (١) گیان له ده‌ستدان: (٢٨) پیاو و (٢٥) ئافره‌ت و (٢) کوێ و کچێکى گه‌نج و (٦) منداڵ،بیست و چوار تووشبوو به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پیشوون و سى و حه‌فت تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیان ھه‌یه دانیشتووى وارماوه، قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، گشت تووشبووانى تر دانیشتووى ناو شارى سلێمانین. ئیداره‌ى گه‌رمیان (٣٣) پۆزه‌تیڤ: (٢٣) پیاو و (٩) ئافره‌ت ومنداڵێک، گشت تووشبووه‌کان به‌رکه‌وتووى تووشبووى پێشوون و حه‌فت تووشبوو کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌ن، گشت تووشبووه‌کان دانیشتووى که‌لارن له گه‌ڕه‌که‌کانى شه‌ھیدان و ڕوناکى و گوندى ڕووناکى و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و جوتیاران و که‌لارى نوێ و گرده‌گۆزینه و فه‌رمانبه‌ران و کلار کۆن و ئاواره‌کان. پارێزگاى دهۆک (١) پۆزه‌تیڤ: پیاوێک ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشووه له که‌ره‌نتین بووه، دانیشتووى ناو شارى دھۆکه پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه (٢) پۆزه‌تیڤ: خێزانێکى ژن و مێرد که پیاوێکى ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ، پیاوه‌که نیشانه‌ى نه‌خۆشى ھه‌یه و ئافره‌ته‌که‌ش به‌رکه‌وتووى پیاوه‌که‌یه، دانیشتووى ناو شارى ھه‌ڵه‌بجه‌ن. ئامارى گشتی کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (١٤٦٦) تووشبوو، له‌نێویاندا (٢٨) مردن هه‌یه و (٥٤٢) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٨٩٦) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٩ حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌رکى دام و ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌بژێر و خودى هاوڵاتیانیشه پێکه‌وه کار بۆ خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا بکه‌ن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌په‌یامێکى نوێیدا بۆ خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا رایگه‌یاند:"، ئه‌م دۆخه واده‌خوازێت ئیراده‌ى هاوڵاتیان‌و ئیداره‌دانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌خلاق و قانون، به‌رپرسیارێتى ویژدانى و که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تى و یاسایی و ده‌وڵه‌تی، هاوڵاتیان‌و حکومه‌ت‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان، به‌یه‌که‌وه له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌وه‌ره، جیاکارییانه‌و ته‌واوکارییانه کار بکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"، فه‌رمانگه و داموده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت، پێویسته بڕیار‌و ڕێکارو ڕێنماییه ته‌ندروستییو کارگێڕیی‌و ئارامییه‌کان به‌وردییو به‌توندییو به‌خێراییو به‌بێ چاوپۆشییو که‌مته‌رخه‌مییو بۆڵبژێرییو جیاکاریى به به‌رپرسیارانه‌و دادپه‌روه‌رانه‌و یاساییانه، جێبه‌جێ بکه‌ن". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت:"هاوڵاتیان‌و هه‌موو کایه‌کانى دیکه پێویسته یه‌ک به‌یه‌کیان پابه‌ندیى ته‌واوى ڕێنماییه ته‌ندروستیو خۆپارێزییه‌کان بن‌و ئاستى خۆپارێزیى خۆیان به‌رزبکه‌نه‌وه‌و له هه‌ر به‌ریه‌ککه‌وتن‌و تێکه‌ڵاوبوون‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ک، له هه‌ر بۆنه‌یه‌کى شادیی‌و شایی‌و شین‌و نه‌خۆشییو خۆشیی‌و ناخۆشییو ئایینی‌و کۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان به‌دوور بگرن، له هه‌وڵى به‌رده‌وامیى خۆپاراستنى ته‌واودا بن‌و هانى ده‌وروبه‌ره‌که‌شیان بده‌ن بۆ خۆپارێزیى زیاتر". هاوکات، پارێزگارى سلێمانى جه‌ختله‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که خۆپارێزیی‌و سزاى کۆمه‌ڵایه‌تیى و یاسایى هاوبه‌شن، لێره‌دا پێویسته هاووڵاتیانى به‌ڕێز چاودێرى وردى دۆخى ته‌ندروستیو خۆپارێزیى گشتیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیى بکه‌ن، به‌ومه‌به‌سته‌ى له هه‌ر شوێن‌و بازاڕ‌و کۆمپانیاو کایه‌یه‌کى گشتی‌و تایبه‌تیدا، "ئه‌گه‌ر بینییان خاوه‌ن و کارمه‌ندى شوێنه‌کان، پابه‌ندى ڕێنماییه‌کان نابن، سه‌رزه‌نشتیان بکه‌ن‌و که‌لوپه‌لیان لێ نه‌کڕن و دابڕیان بکه‌ن تا ئه‌وکاته‌ى پابه‌ند ده‌بن‌و، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى ده‌وڵه‌تیان لێ ئاگاداربکه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه به‌فه‌رمیى دابخه‌ن".
هاوڵاتى رێبه‌رى سه‌له‌فییه‌کانى کورستان داواى رووبه‌رووبونه‌وه له عه‌لى باپیر و کوڕێکى ئه‌میڕى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:" سه‌له‌فی- ناوه‌کان له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌کان نه‌رمونیان و کڕ، بۆ مسوڵمانان بونه‌ته گونده‌و ڕێگر". له‌سه‌ر باس و خواسى "زه‌کات و سه‌رفتره" که ئه‌میرى کۆمه‌ڵ له چاوپێکه‌وتنێکدا به‌جۆرێک باسى کردوه و رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کانى کوردستانیش به‌جۆرێک لێکى ده‌داته‌وه، کۆمه‌ڵى ئیسلامى و سه‌له‌فییه‌کان که‌وتنه وه‌ڵامدانه‌وه‌ى یه‌کتر تا ئه‌و راده‌یه‌ى کوڕه‌که‌ى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ره‌خنه‌ى توند له رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کان ده‌گڕێت. عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فى له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:""کێشه‌که نه‌کرێته منداڵ بازار" که مه‌به‌ست لێى کوڕه‌که‌ى ئه‌میرى کۆمه‌ڵه و ده‌ڵێت با روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌له‌فزیۆنى بکه‌ن. که مه‌به‌ستى عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵه. له‌ناو تۆره‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک گرژى و وه‌ڵامدانه‌وه له نێوان سه‌له‌فییه‌کان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ناوهێنانى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کان له وتارى نوێژى هه‌ینى له‌سه‌ر بابه‌تى "زه‌کات و سه‌رفتره"، عه‌لى باپیر به گاڵته‌پێکردنه‌وه وتبوى که "سه‌رفتره به گه‌نم جۆ نادرێت" و ده‌بێت به‌پێى سه‌رده‌مه‌که بێت، چونکه "دنیا گۆڕدراوه"، عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فیش ئه‌وه‌ى پێ قبوڵ نه‌کراوه و پێى وایه که ده‌بێت هه‌ر به‌وجۆره بێت که له ئیسلامدا هه‌بووه. له‌سه‌ر وته‌کانى عه‌بدولـله‌تیف، شه‌ریف عه‌لى باپیر، کوڕى ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى رونکرنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردوه‌ته‌وه و به رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کان ده‌ڵێت " مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رقاڵى نوسینى ته‌فسیر و کتێب و وه‌رگرتنى مافى خه‌ڵک و سوڵح و ده‌یان پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ى تریه‌تی، ناپڕژێته سه‌ر ئه‌و ورده باسانه." کوڕه‌که‌ى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ نوسیویه‌تى "مه‌دخه‌لییه‌کانى کوردستان گڵۆڵه‌یان له لێژیه‌و خه‌ڵک له سیاسه‌ت و مه‌نھه‌جیان تێگه‌یشتووه، زۆرێک له گه‌نجه کاڵ-فامه سه‌له‌فی-ناوه‌کان به‌ربونه‌ته گیانى برا مسوڵمانه‌کانیان، ئیسلامییه‌کان زۆر له‌گه‌ڵتان به ویژدان و به‌سه‌برن، له بازنه‌ى شه‌ڕواڵ کورتکردنه‌وه‌و سیواک و ته‌کفیرکردن وه‌رنه ده‌ر و خزمه‌تێکى مسوڵمانانه‌ى خه‌ڵکى بکه‌ن له‌جیاتى شتى گچکه‌ڵه‌و باسى وه‌ھمی." بۆ ڕه‌وانه‌وه‌ى ئه‌و گرژییه، عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د، رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کان له‌نامه‌یه‌کدا ته‌حه‌داى ناردوه بۆ عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى و داواى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى ته‌له‌فزیۆنى لێ ده‌کات و که له‌سه‌ر هه‌ردوو که‌ناڵى په‌یام و ئامۆژگارى په‌خش بکرێت و ده‌ڵێت " بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه‌ى نێوانمان -که کێشه‌ى شه‌خسى نییه- به لاڕێدا نه‌برێت و نه‌کرێته منداڵ بازاڕی، ئه‌وه با خۆم وخۆت دابنیشین وگفتوگۆیه‌کى کراوه‌و ئاشکرا بکه‌ین". ده‌قى وه‌ڵامى شه‌ریف عه‌لى باپیر: (وه‌ڵامێک بۆ وتاره‌که‌ى مامۆستا عبداللگیف، سه‌رۆکى حیزبى مه‌دخه‌لییه‌کانى کوردستان) ڕێک پێچه‌وانه‌ى فه‌رمایشته‌که‌ى خواى په‌روه‌ردگار، سه‌له‌فی-ناوه‌کان له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌کان نه‌رمونیان و کڕ، بۆ مسوڵمانان بونه‌ته گونده‌و ڕێگر. سه‌باره‌ت به وتارى جومعه‌ى مامۆستا عبداللگیف که ته‌رخانى کردبو بۆ باسکردن و بێویژدانانه‌و به‌بێ زانیارى هه‌ڵکوتانه سه‌ر مامۆستا عه‌لى باپیر له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى که باسى (زه‌کاتى فیتڕ) ده‌کات - سه‌ره‌تا به‌پێویستى ده‌زانم بڵێم مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رقاڵى نوسینى ته‌فسیر و کتێب و وه‌رگرتنى مافى خه‌ڵک و سوڵح و ده‌یان پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ى تریه‌تی، ناپڕژێته سه‌ر ئه‌و ورده باسانه، ئه‌منیش ھه‌ندێ له برایان داوایانلێکردم ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م. جه‌نابى مامۆستا عبداللگیف، بابم واى فێرکردووم به حه‌قى هه‌مو که‌سێک بڵێم حه‌ق و به‌رده‌وام به ویژدان بم له هه‌ڵسه‌نگاندندا - ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کى مه‌عقول و دروستت پێ له مامۆستا عه‌لى باپیر بگیرێ، خۆم یه‌که‌م که‌س ده‌بم ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م. به‌ڵام له‌کوێى ئیسلامدا ھاتووه وتارى جومعه به‌کاربێنى بۆ مه‌رامى شه‌خسى خۆت و ھێرش کردنه سه‌ر مسوڵمانان؟ چه‌ند جارێک ته‌ماشاى وتاره‌که‌ى جه‌نابتم کرد، ئه‌و شتانه‌ى باسى ده‌که‌ى سه‌باره‌ت به قسه‌کانى مامۆستا عه‌لى باپیر به هه‌ڵه باسیان ده‌که‌ی، هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌بون، جا قوربان گیان، له‌و هه‌زارو یه‌ک باسوخواسه‌ى هه‌ن له دزین و گه‌نده‌ڵیى و کوشتار و ناداگه‌رییه‌ى کوردستان، هیچ نه‌مابو وتارى له‌سه‌ر بده‌ى ئه‌و سێ چوار قسه حه‌کیمانه‌ى مامۆستا عه‌لى نه‌بێ که ئه‌ویش به نه‌قڵێکى هه‌ڵه‌وه باست کردن؟ بۆ نمونه: له‌کۆى ئه‌و سه‌ت و چه‌ند کتێب و هه‌زاران وتاره‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر که به‌رده‌سته، بینیوته‌و بیستووته مامۆستا عه‌لى باپیر بڵێ شوێنى من بکه‌ون و شوێن سه‌حابه مه‌که‌ون؟ یان له کوێدا مامۆستا گاڵته به حه‌دیس ده‌کات؟ به مامۆستا عه‌لى ده‌ڵێى "بانگخوازێکى گومڕا" ھه‌ست ناکه‌ى ده‌ربڕینه‌کانت نادروست و نه‌شیاون قوربان؟ ئه‌مجا قسه‌ى مامۆستا عه‌لى له‌سه‌ر پرسیارى که‌سه‌که بو، وه پێکه‌نینى به‌و جۆره تێگه‌یشتنه ھه‌ڵه‌یه ھات له‌و حه‌دیسه، نه‌ک به حه‌دیسه‌که پێکه‌نیبێ! ئه‌و شتانه‌ى باست کردن به‌هه‌ڵه نه‌قڵت ده‌کردن، با سه‌رنج هه‌بونمان له‌سه‌ر یه‌کدى نابێ وامان لێبکات بێ ویژدان و بیرته‌سک بین! ده‌قى قسه‌که‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر ئه‌وه‌یه که له ئه‌وروپا هه‌ندێک خه‌ڵک پرسیاریان لێکردووه ده‌رباره‌ى (زه‌کاتى فیتڕ). باباى پرسیارکار گوتوویه‌تى ''ئایه زه‌کاتى فیتێ به‌س ده‌بێ گه‌نم و ئارد و مێوژ بێ؟ چونکه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وانه ببه‌خشین که‌س سودى لێ نابینێ و ده‌بێ به‌له‌دیه بێ بۆ خه‌ڵکى فڕێ‌دا چونکه ئاشیشى لێ نیه بۆى له ئاشێ کات، ئه‌وانه (خه‌ڵکانى بیرته‌سک) ئێمه‌یان عاسێ کردووه.'' مامۆستاش له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: (ئه‌بو حه‌نیفه‌و زۆربه‌ى شه‌رعزانان (خوا لێیان ڕ‌ازى بێ) فه‌رمویانه چ شتێک بۆ ئه‌و فه‌قیرانه باشه، زه‌کاتى فیتێ دروسته بدرێ، له ئێستادا پاره بۆ خه‌ڵکى خواردنى پێ ده‌کڕن، به‌رگى پێ ده‌کڕن، ئه‌وه‌یان بۆ ئێستا باشتره، ئه‌وانه‌ى که‌وا ده‌ڵێن له زه‌مه‌نى خۆیاندا ناژین و له دین حاڵى نه‌بون) مه‌دخه‌لییه‌کانى کوردستان گڵۆڵه‌یان له لێژیه‌و خه‌ڵک له سیاسه‌ت و مه‌نھه‌جیان تێگه‌یشتووه، ده‌یانه‌وێ به‌و ھێرشکردنه ناحه‌قانه بۆ سه‌ر سه‌رکرده ئیسلامییه‌کان، به‌رگرى له‌خۆیان بکه‌ن. زۆرێک له گه‌نجه کاڵ-فامه سه‌له‌فی-ناوه‌کان به‌ربونه‌ته گیانى برا مسوڵمانه‌کانیان، وه‌ک بڵێى ئیشیان نه‌بێ قسه‌هه‌ڵبه‌ستن و قسه‌گوتن نه‌بێ بۆ مسوڵمانان، هه‌موشى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵه لێ حاڵى کران و ڕقێکى بێ بنه‌ما. ناکرێ له دووره‌وه سه‌نگه‌ر له مسوڵمانان بگرن که به‌س خۆتانى پێ ناشرین ده‌که‌ن. له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ئیسلامییه‌کان زۆر له‌گه‌ڵتان به ویژدان و به‌سه‌برن، زۆر وه‌زعتان به‌سه‌ر ھاتووه، ئیسلامییه‌کان له‌جیاتى سه‌نگه‌ر لێگرتن به‌رگریان لێ کردوون. که‌مێک دڵ و مێشکتان بکه‌نه‌وه، له بازنه‌ى شه‌ڕواڵ کورتکردنه‌وه‌و سیواک و ته‌کفیرکردن وه‌رنه ده‌ر و خزمه‌تێکى مسوڵمانانه‌ى خه‌ڵکى بکه‌ن له‌جیاتى شتى گچکه‌ڵه‌و باسى وه‌ھمی. - وێڕاى رێز‌و خۆشه‌ویستیم شه‌ریف عه‌لى باپیر ده‌قى په‌یامى عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فى بۆ ئه‌میرى کۆمه‌ڵ: په‌یامێک بۆ ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامی السلام علیکم ورحمه الله: براکه‌م هه‌رچه‌نده خه‌ڵک سه‌رقاڵى کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گرفته وه‌ک موچه‌و ڤایرۆسى کۆڕۆنا، به‌ڵام تۆ مه‌شغوڵت کردن به هێرش کردنه سه‌ر سه‌له‌فیه‌کان له جیاتى عه‌لمانیه‌کان و (خاوه‌ن قه‌سره‌کان)!، وه منیش ته‌نها وه‌ڵامێکى کورتى هه‌ندێک له‌قسه‌کانتم دایه‌وه به‌رامبه‌ر سوننه‌ت و سه‌له‌فیه‌ت، جا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه‌ى نێوانمان -که کێشه‌ى شه‌خسى نییه- به لاڕێدا نه‌برێت و نه‌کرێته منداڵ بازاڕى به‌هۆى ده‌ست تێوه‌ردانى کوڕه‌که‌ت و هاوشێوه‌کانى وه خۆ تێ هه‌ڵقورتاندنى بێ دینه‌کان، ئه‌وه با خۆم وخۆت دابنیشین وگفتوگۆیه‌کى کراوه‌و ئاشکرا بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى کردتن له‌م باره‌یه‌وه، وه ڕاسته‌وخۆش له که‌ناڵى ئامۆژگارى و په‌یام په‌خش بکرێت. د. عبداللگیف أحمد
هاوڵاتى جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران رایگه‌یاند شاندی دانووستانكار ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 9ی حوزەیرانی 2020 سەرپەرشتی كۆبوونەوەی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومە‌تی هەرێمی كوردستانی كرد لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق و دوا قۆناغی ئامادەكارییەكان بۆ گفتوگۆكردن خرانە بە‌رباس. به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه: لە كۆبوونەوەكەدا كار و ر‌اپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەكانی شاندی حكومە‌تی هەرێم خرانە بە‌رباس بۆ دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی گفتوگۆكان. ئاماژه به‌وه‌شدراوه، شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا جە‌ختی كردە‌وە كە ئامادە‌ن بۆ دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ بە‌غدا و رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان. پێشتر شاندی حكومە‌تی هەرێم لەكۆتاییەكانی مانگی نیسان و سەرەتای ئایاری 2020، دووجار سەردانی بەغدایان كردووە، لەو سەردانانەش زنجیرەك كۆبوونەوە لە‌گە‌ڵ لیژنەی باڵای گفتوگۆی عیراق ئەنجامدران. لە گفتوگۆكانیشدا بناغەیەك بۆ بەرێوەچوونی دانوستانەكانی هەولێر و بە‌غدا دانران كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست پێ بكەنەوە. هاوکات مسته‌فا کازمى، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق له‌کۆتایى مانگى ئایار ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى 400ملیار دا‌و ماوه‌ى 30رۆژى بۆ رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێن و به‌غدا دیاریکرد.
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند رۆژ بەڕۆژ دۆزینەوەی حاڵەتەکان زیاتر دەبێت رێژەی تووشبوون زۆر لە رێژەی چاکبووەوە زیاترە، ئەمەش نیشانەیەکی ترسناکە. وەزیری تەندروستی و ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ لە ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر کۆبوونەوە. وەزیری تەندروستی راوێژ بەو پزیشكانە دەكات لەبارەی پلانی داھاتووی وەزارەتی تەندروستی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، چونكە "حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت بە پلانێكی نوێ بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە". سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەدوای کۆبوونەوەکە، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "رۆژ بەڕۆژ دۆزینەوەی حاڵەتەکان زیاتر دەبێت. رێژەی تووشبوون زۆر لە رێژەی چاکبووەوە زیاترە، ئەمەش نیشانەیەکی ترسناکە. بەڵام هێشتا زووە و درەنگ نییە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان"، ئاشکراشی کرد ئەمڕۆ 33 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە". تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 1433 کەس، لەو ژمارەیەش 28 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. وەزیری تەندروستی دەڵێ "بۆ ئەوەی بتوانین نەخۆشییەکە لەو ژمارەیەی ئێستا رابگرین و نەچینە دۆخێکی ترسناک کە لە دەستی تیمە تەندروستییەکان و هەموو لایەک دەربچێت، پێویستە هاووڵاتی خۆی بپارێزێت. هەر کەسێک خۆی بپارێزێت واتا خێزانەکەی دەپارێزێت و بەشێک دەبێت لە پاراستنی هەموو کۆمەڵگە". سامان بەرزنجی جەختیش دەکاتەوە لەوەی لەو قۆناغەی ئێستا، "دانانی ماسک نەک تەنیا ئەرکە، بەڵکو پێویستییە".
هاوڵاتى كارمه‌ندێكی په‌رله‌مانی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه كه به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ خوشێكیكی هه‌بووه به‌و هۆیه‌وه کۆبونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆ فراکسیۆنه‌کان دواخرا. کارمەندێکیان لە دیوانی پەرلەمانی کوردستان بە پلەی "شارەزا" تووشی کۆرۆنا بووە کە بەرکەوتنی لە‌گە‌ڵ خوشکێکی هەبووە. ئەو کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە تەمەنی سەرووی 40 ساڵە و ئافرەتە. کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە‌گە‌ڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دواخرا بەهۆی تۆمارکردنی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە پەرلەمان. بڕیار بوو ئه‌مرۆ سێشەممە 2020/06/09 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە‌گە‌ڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بەرنامە بۆ چۆنیەتیی کۆبوونەوەکانی داهاتوو دابنرێت. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەزار و 467 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 542 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 28 تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند به شکۆوه یادی شه‌هیدانی ئۆردوگای زێوه ده‌که‌ینه‌وه و ھەمیشە لە یادی ئێمەدا زیندوون. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاند "به شکۆوه یادی شه‌هیدانی ئۆردوگای زێوه ده‌که‌ینه‌وه و سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیان داده‌نوێنین کە 1985/6/9 بوونه ئامانجی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی به‌عس و ژماره‌یەکی زۆری منداڵ، به‌ساڵاچوو، ژن و پیاو شه‌هید و بریندار بوون. ئه‌وان هه‌میشه له یادی ئێمه‌دا زیندوون".
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند ئ سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان ده‌کات و ده‌ڵێت" دانیشتنى یه‌که‌مى په‌رله‌مان بۆ بارودۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم و موچه نه‌بێت، دانیشتن نه‌کرێت باشتره". ئەمڕۆ کاتژمێریه‌ک دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بكەن. ھەروەھا كۆمەڵێك پێشنیاز بۆ كارنامەی كۆبوونەوەكانی داھاتوو ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراون. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئه‌مرۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان کۆده‌بنه‌وه و به‌رنامه‌رێژى ده‌کرێت بۆ کوبونه‌وه‌ى ئاسایى په‌رله‌مان و به‌رده‌وامى کۆبونه‌وه‌کان به‌ڵام دانیشتنى یه‌که‌مى په‌رله‌مان بۆ بارودۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم و موچه نه‌بێت، دانیشتن نه‌کرێت باشتره". ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد"ریواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان ده‌کات". له‌مانگى ره‌مه‌زاندا مسته‌فا کازمى، سه‌رۆکوه‌زیرنى نیۆى عێراق، ره‌زامه‌ندى دا له‌سه‌ر ناردنى 400ملیار دینار بۆ هه‌رێم بۆ دابه‌شکردنىم وچه‌ى مانگى نیسان، هاوکات حکوه‌متى هه‌رێمیش رایگه‌یاند به‌گه‌یشتنى ئه‌و پاره‌یه ئه‌وله‌ویات بۆ موچه‌یه و بۆ موچه ته‌رخانده‌کرێت. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حکومه‌ت خۆى بریاریداوه هه‌ر بره پاره‌یه‌ک بێت له به‌غداوه و هه‌ر بره پاره‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا بێت بۆ موچه ته‌رخانده‌کرێت، واته له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کى داهاته‌وه بێت ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه‌یه". جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" ده‌بێت حکومه‌ت هه‌ر بره پاره‌یه‌کى بێته به‌رده‌ست بۆ موچه ته‌رخانی بکات و سه‌رفى بکات، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌تى دارایى لیستى موچه‌ى رانه‌گه‌یاندووه، بۆیه ئێمه چاوه‌رێین خشته‌ى موچه رابگه‌یه‌نێت چونکه ئه‌وه چوار‌مانگه به‌دوو مانگ جارێک موچه دابه‌شده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌دانیشتنى یه‌که‌مى په‌رله‌مان بۆ بارودۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم و موچه نه‌بێت، دانیشتن نه‌کرێت باشتره". هاوکات سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له کۆنگره‌یه‌ىک رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان ناکه‌ن. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ، له په‌رله‌امنى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناکه‌ین، تا شکۆ بۆ په‌رله‌مان ناگه‌رێته‌وه، بەرنامەی کاری لێپرسینەوە نەبێت لە حکومەت، ئەوان بەشداری تێدا ناکەن. رونیکرده‌وه وتى" حکومه‌تى هه‌رێم هه‌لسوکه‌وت به‌هه‌موو بریاره‌کانى په‌رله‌مانه‌وه ده‌کات وه په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان سه‌ربه‌خۆ نیه له بریاردان و به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆش کارناکات، بۆیه تا له‌و رواونه‌وه چاک نه‌کرێت و شکۆى خۆى وه‌رنه‌گرێته‌وه به‌شدارى هیچ دانیشتنێک ناکه‌ین". ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ وتیشى" وه‌ک فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ریمان کرد قسه‌مان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانى تریش کرد، بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرى دارایى بێنه په‌رله‌مان کۆبونه‌وه بکرێت و پرسیارى خۆمان و هاوڵاتیان بکه‌ین و بارودۆخى ئه‌و 400ملیاره و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌ڵام وه‌ربگرین ، به‌ڵام تائێستا سه‌رۆکى حکومه‌ت ره‌زامه‌ند نه‌بوه بێنه په‌رله‌مان ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت په‌رله‌مان ناتوانێت لیپێچینه‌وه له حکومه‌ت بکات". له‌باره‌ى 400مایاره‌که‌وه ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه" به‌پێى زانیارى فراکسیۆنه‌که‌ى ئێمه حکومه‌ت ده‌لێت ئه‌و 400ملیاره ده‌ده‌ینه‌وه به قه‌رز، به‌ڵام ئه‌وه جێگاى قبوڵ نیه، چونکه پاره‌که به به‌غداوه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هاتووه". جه‌لال محه‌مه‌د، بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکیدا سه‌باره‌ت به کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان وتى" وابریاره هه‌موو سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان به‌شدارى بکه‌ن و بێم وانیه فراکیۆنێک هه‌بێت به‌شدار نه‌بێت". ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" ئاماده‌سازى ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى داهاتوودا په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌ى خۆى بکات". جه‌ختى له‌وه‌کره‌دوه""په‌رله‌مان له‌رێگه‌ى لیژنه تایبه‌ته‌کانى ناو په‌رله‌مانه‌وه، کاریان کردووه و بریاره له کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌مدا بخرێته روو نه‌ک ته‌نیا بۆ ئه‌و 400ملیاره و به‌ڵکو کۆى موچه و کێشه‌کانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بکرێت". ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه به‌هۆى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له‌هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌امن راوه‌ستاوه، ته‌نیا له 7ى مانگى رابردو کۆبونه‌وه‌یه‌ک کرا به‌بێ ئاماده‌بونى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، سۆران عومه‌ر، و به ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامان پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا.
هاوڵاتى پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرەو خراپتربوون دەڕوات و پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9حوزه‌یرانى 2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "هەرچەندە دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرەو خراپتربوون دەڕوات، بەڵام تائێستاش دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچوە و ئەگەر هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن دەتوانرێت رێگری لە زیاتر بڵاوبونەوەی پەتاکە بکرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە لە کاتێکدا حکومەت قوربانی بە ئابوری خۆیدا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و رێگری لە زیاتر بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام بەشێک لەلایەنەکان پرسی تەندروستی هاوڵاتیان و کۆرۆنایان بە سیاسی کردوە". پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕو، تائێستا 43 هەزار پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە و بۆ قۆناغی داهاتوش 27 هۆتێل و مۆتێل بۆ کەرەنتینەکردن تەرخانکراون، هەروەها بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان 700 دوکان، مارکێت و شوێنی گشتی داخراون.
هاوڵاتى مۆسکۆی پایتەختی روسیا لەدوای تێپەڕینی دوو مانگ، قەدەغه‌ی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت و ژیان لەو شارە ئاسایی دەبێتەوە. سێرگی سۆبیانین، سەرۆک شارەوانی مۆسکۆ رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکەیان کەمدەکەنەوە و قەدەغه‌ی هاتووچۆ هەڵدەگرن. ئیدی دانیشتووانی مۆسکۆ بۆ هاتووچۆکردن پێویستیان بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی نییە، ئێستا دەتوانن بە ئازادانە بڕۆنە سەر کارەکانیان و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بەکاربهێنن. هاوکات رێگە بە کرانەوەی سەرتاشخانە و ئارایشتگاکان دەدرێت، بەڵام کافێ و چێشتخانەکان لە هەفتەی داهاتووەوە دەکرێنەوە. هەڵگرتنی قەدەغه‌ی هاتووچۆ لە مۆسکۆ لە کاتێکدایە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگریکردن لە زیاتر بڵابوونەوەی، لە کۆتاییەکانی ئاداری ئەمساڵ شارەوانیی مۆسکۆ قەدەغه‌ی هاتووچۆی لە شارەکە راگەیاند و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی داخستن. تاوەکو ئێستا لە رووسیا 476 هەزار و 887 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، لەو ژمارەیە 37 هەزار و 312 کەس گیانیان لەدەستداوە و 325 هەزار و 602 کەسیش چاکبوونەتەوە.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئەمڕۆ تووشبوونی 10 کەسی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا لە سنووری قەزاکەی راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوێکی دکتۆر فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ؛ تووشبووەکان پێکدێن لە پێنج پیاو، دوو ژن، کچێک و دوو منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان چوار بۆ 64 ساڵە، حەوتیان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و دوو کەسیان نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە. دەقی راگەیەنراوەکە: لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، دە تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 تۆمارکرا ، کە پێنج تووشبوویان پیاون تەمەنیان (٦٤ و ٤٧ و ٣٤ و ٣١ و ٢٠)ساڵە و دوو ئافرەت تەمەن (٣٢ و ٢٤) ساڵە و کچێکی گەنج تەمەن (٢٢) ساڵە و دوومنداڵی تەمەن (٨ و ٤) ساڵە وسەرجەمیان دانیشتووی ناو قەزای چەمچەماڵن و حەوت تووشبوویان بەرکەوتووی تووشبووەکانی پێشووترن و دوو کەسیان نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان تێدایە، لە ئێستادا لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا لە ژێر چاودێریدان. دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ سێ شەممە 9/6/2020
هاوڵاتى حكومه‌تی ئێران هاوكارییه پزیشكییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته وڵاتی فه‌نزوێلاو واشنتۆن-یش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كات. حكومه‌تی ئێران له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگره‌وه هاوكارییه پزیشكییه‌كان كه‌خۆی له‌ئامێری پزیشكی و كه‌لوپه‌لی پزیشكی ده‌بینیه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یاندوه وڵاتی فه‌نزوێلا. هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ریشدا واشنتۆن به‌نیازه سزاكانی له‌سه‌ر نیكۆلاس مادورو سه‌رۆكی فه‌نزوێلا چڕتربكاته‌وه له‌پێناو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌و پۆسته . هاوکات سه‌ره‌راى سزاکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران پێنج که‌شتى سوته‌مه‌نى ره‌وانه‌ى فه‌نزوێللا کردووه له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته.
هاوڵاتى لە شارۆچکەی شاخ سەر بە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە کە ژمارەیەک کرێکاری دەگواستەوە و بەو هۆیەوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا. پارێزگای وان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 حوزه‌یرانى 2020، له ڕاگه‌یاندراوێکدا ڕایگه‌یاند" تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبێکی چێنراوەوە بووە و دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و هەشتی دیکەش برینداربوون". لە راگەیێنراوەکەدا پارتی کرێکارانی کوردستان بە جێبەجێکردنی تەقینەوەکە تۆمەتبار دەکرێت، پەکەکەیش هیچ راگەیێندراوێکی لەو بارەیەوە نییە. دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس و ئەمبوڵانس رەوانەی شوێنی تەقینەوەکە کران و کرێکارە بریندارەکان بە هەلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ناوچەی وان گوازراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە. هەروەها ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی بەرفراوان لە ناوچەکە دەستیپێکردووە. ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە توویتێکدا رایگەیاند، "ناهێڵین خوێنی کەسانی بێ‌تاوان لە‌سە‌ر زەوی بمێنێتەوە".
هاوڵاتى بەڕێوەبەری بەندیخانەی سوسێی فیدراڵی رەتیدەكاتەوە هیچ كارمەندێكی بەندیخانەكەو بەندكراوان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێتن. موئمن ئەبوبەكر، لەروونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 9-6-2020 بڵاویكردووەتەوەو تیایدا وەڵامی هەریەك لە قائمقامی سۆران و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان دەداتەوە كە لەلێدوانێكیاندا ئاماژەیان بەوەكردبوو، بەهۆی گەڕانەوەی پاسەوانێكی ئەو بەندیخانەیە بۆسنوورەكەیان، ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووتەوە. بەڕێوەبەری بەندیخانەی سوسێی فیدراڵی دەڵێت:" لە سنوورەكەی ئێوە وە كە زۆرم پێ ناخۆشە مانگێك زیاترە كۆرۆنا سەری هەڵداوەو هەموو خەڵك دەزانێ ناحیەی خلیفان بە تەواوی قەرەنتین كرابوو . وە ئێستا زۆرم پێ سەیرە كە دەڵێن بە هۆی پێشمەرگەوە كە لە سلێمانیەوە گەڕاونەتەوە ڤایرۆسەكە بڵاو بۆتەوە." دەقی روونكردنەوەكە:.. بۆ بەڕێزان قائمقامی قەزای سۆران و بەڕێوەبەری ناحیەی خلیفان . دوای سڵاو و ڕێز بەڕێزان لە لێدوانتان بۆ كەناڵی كوردستان ٢٤ سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی كورۆنا لە سنوورەكەتان وە لە لێدوانەكانتان وەكوو بڵێی تووش بوون بە كۆرۆنا تاوان بێت و پەنجەی تاوانەكەتان بۆ كارمەندانی ئێمەو پێشمەرگەكانی سنووری سلێمانی درێژ كرد. دەمەوێت ئەو ڕوون كردنەوەیە ئاڕاستەی بەڕێزتان بكەم. ١/ كورونا پەتایەكی جیهانیە و هەموو ووڵاتانی دونیای گرتۆتەوە وە تووش بوونی نە عەیبە وە نەتاوانە، وە هیچ كەس حەز بە تووش بوونی ناكات .وە ئەو ڤایرۆسە فەرق و جیاوازی نە بە ڕەگەز نە بە گەورەو بچوك نە بە فەقیر و دەوڵەمەند وە نە بە سەوز و زەرد ناكات . ٢/ لە سنوورەكەی ئێوە وە كە زۆرم پێ ناخۆشە مانگێك زیاترە كۆرۆنا سەری هەڵداوەو هەموو خەڵك دەزانێ ناحیەی خلیفان بە تەواوی قەرەنتین كرابوو . وە ئێستا زۆرم پێ سەیرە كە دەڵێن بە هۆی پێشمەرگەوە كە لە سلێمانیەوە گەڕاونەتەوە ڤایرۆسەكە بڵاو بۆتەوە. ٣/ بە ندیخانەی سوسێی فیدرالی سەر بە وەزارەتی دادی حكومە‌تی عیراقیە ئەو حكومەتەی كە مووچەی من و ئێوەو هەموو حكومە‌تی هەرێمیش دەدات . واتە كارمەندانی ئێمە لە‌گە‌ڵ ئێوە هیچ جیاوازیەكمان نیە تاوەكوو بەو شێوەیە وەكوو تۆمەتبارێك لە میدیا باسمان بكەن و چەواشەی ڕای گشتی بكەن بە مەبەستی خۆ دوور گرتن لە بەرپرسیاریەتی . ٤/ سەبارەت بەو كارمەندەی ئێمە (ج ق م ش )كە خەڵكی خلیفانە . هەموو خزم و كەسی وە خەڵكی خلیفان دەزانن كە ئەو كوڕە چەند ساڵێكە باری دەروونی تێك چوەو چارەسەری دەروونی وەردەگرێت . وە ئێمەش لەبەر ئەو هۆكارەوە بەردەوام هاوكاریمان كردووە وە كاتی لە دەوامیش بووە هیچ ئەركێكی قورسمان پێ نەسپاردووە . وە اخیر جار كە هەفتەیەك لە دەوام بووەو لە بەرواری ٢٠٢٠/٥/١٣ ڕۆشتۆتەوە وە دوو هەفتە لە ماڵ بووە چونكە دەوامی پاسەوانەكانمان هەفتەیەك بە دوو هەفتەیە . دوای ئەوە لە ٥/٢٧ هاتۆتەوە بۆ دەوام و بە لێپرسراوی شەفتەكەی گووتوە باری دەرونیم دیسان تەواو نیەو بەرپرسەكەشی واجبی پێ ناگرێت . وە بۆ ڕۆژی دوایی كارمەندێكی ترمان دەچێتە لای لێپرسراوەكەی دەڵێت ئەو كارمەندە شەو لای باسی كردووە كە دایكی و براژنێكی تووشی كورۆنا بوونەو لەژێر چاودێری چڕدانە و وەزعیان زۆر خەراپە . بۆیە هەر دەم و دەست بانگی دەكەن و پرسیاری لێ دەكەن ئەویش دەڵێ ڕاستە هەر بۆیەش بێ تاقەتم و داوای مۆڵەت دەكەم هەر بۆیە ئەویش ئیزنی دەدات بە مەرجێك كە خۆشی بچێت فەحسی كورونا بكات و دوایی ئاگادارمان بكاتەوە لە نەتیجەكەی . دوای ڕۆیشتنەوەی هەواڵێكمان پێ گەیشت كە ماڵ و مناڵی بە هۆی بەركەوتنیان لە‌گە‌ڵ دایكی و براژنی تووشی كۆرۆنا بوونە وە خۆشی خۆی شاردۆتەوەو ڕۆیشتووە بۆ هەولێر. تا وەكوو بەرواری ٦/٦ دوای ئەوەی موبایلەكەی كردبوەوە لە لایەن معاونێكمەوە پەیوەندی پێوە كردبوو گووتبوی نەخێر هیچ كورونام نیەو لە ماڵی خۆم دانیشتووم و ئیتر ئەوە تەفاسیلی ئیزن دانەكەیەتی وە ئەو ڕاستیانەش هەموو هاوڕێی كارمەندو خزم و دۆستەكانی دەیزانن وە لێپرسراوانی ئەمنی و تەندروستی خەلیفان دەیزانن. ٥/بەڕێزان من لەسۆنگەی هەست كردنم و بەرپرسیارەتیم بەرامبەر ئەرك و وو ڵات و نەتەوەكەم وە زۆر بەڕێزەوە ئەو ڕوون كردنەوەتان بۆ دەنووسم بە هیوای ئەوەی وەڵامەكەمان ببێتە هاوكاری و یارمەتی دانتان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی سەرەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە سنووری شارۆچكە خۆشەویستەكەتان . وە ئێمەش هەر چەندە تاكوو ئێستا تا بەرواری ئیمڕۆ ٢٠٢٠/٦/٨ هیچ حالەتێكی تووش بوون نە لە بەندكراوان نە لە كارمەندان نەبووە بەڵام لەبەر مانەوەی ئەو كارمەندە بۆ تەنها شەوێك لە ژووری نوستنی خۆی دەم و دەست لە دوای بیستنی هەواڵەكە لە ئێوەی بەڕێز لە كەناڵ ٢٤ كەوتوینەتە گرتنە بەری ڕێكاری تەندروستی زیاتر و چڕ تر و تعقیم كردن و پشكنین و وەرگرتنی سامپڵ لە نێو بەندكراو و كارمەندان وە هەموو كارمەندانمان لە سنووری قەزای سۆران ئاگادار كردۆتەوە كە هەركەسێك بەركەوتەی هەبووە لە‌گە‌ڵ ئەو كارمەندەی خلیفان پێویستە بچێت پشكنینی كورونا بكات و ئاگادارمان بكاتەوە .. لە‌گە‌ڵ ڕێز و خۆشەو یستیمان بۆ ئێوەی بەڕێز و هەموو خەڵكی خۆشەویستی سنووری قەزاكەتان .وە بە هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هەمووان و زوو چاك بونەوەی هەموو نەخۆشەكان . براتان / موئمن ئەبوبەكر بەڕێوەبەری بەندیخانەی سوسێی فیدرالی