حكومه‌تی ئێران هاوكارییه پزیشكییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته وڵاتی فه‌نزوێلا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حكومه‌تی ئێران هاوكارییه پزیشكییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته وڵاتی فه‌نزوێلاو واشنتۆن-یش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
حكومه‌تی ئێران له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگره‌وه هاوكارییه پزیشكییه‌كان كه‌خۆی له‌ئامێری پزیشكی و كه‌لوپه‌لی پزیشكی ده‌بینیه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یاندوه وڵاتی فه‌نزوێلا.
هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ریشدا واشنتۆن به‌نیازه سزاكانی له‌سه‌ر نیكۆلاس مادورو سه‌رۆكی فه‌نزوێلا چڕتربكاته‌وه له‌پێناو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌و پۆسته .
هاوکات سه‌ره‌راى سزاکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران پێنج که‌شتى سوته‌مه‌نى ره‌وانه‌ى فه‌نزوێللا کردووه له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار