ئاماره‌کانى تووشبون به کۆرۆنا له‌هه‌ڵکشاندایه
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: 142 تووشبووى نوێ به کۆرۆنا تۆمار کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویکرده‌وه، له کۆى دوو هه‌زارو 273 پشکنین له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بۆ گومان‌لێکراوان ئه‌نجامدراوه، ده‌رکه‌وتووه 142 پشکنینیان پۆزه‌تیڤ بووه و یه‌ک که‌سیش گیانى له ده‌ستدا.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم:
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه:
که‌ره‌نتین
تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٣٥٨٩) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (١٤٤٨) هاووڵاتى له (٣٣) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (٢٢٨) له هه‌ولێر، (٢٣) له سلێمانی، (١١٩٧) له دهۆک. وه (١٢١٤١) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٧٣٣) هاووڵاتى بوو.
پشکنین
له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا: (٢٢٧٣) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (١١٤٠) هه‌ولێر، (٦٨٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆک، (٣٩) گه‌رمیان، (٦) هه‌ڵه‌بجه. (کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٩٠١٠٦) پشکنین بووه)
ده‌ره‌نجامى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو: (١) گیان له‌ده‌ستدان، (١٤٢) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
پارێزگاى هه‌ولێر (٤٤) پۆزه‌تیڤ: (٣٤) پیاو و (٧) ئافره‌ت و (٣) منداڵ، سى به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، یازده تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه، دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى شاره‌وانی، نازناز، کوێستان، چوارچرا، شۆڕش، صلاح ا‌لدین، به‌ختیاری، فه‌رمانبه‌ران، نازماوه، گوندى ئینگلیزی، ئیسکان، برایه‌تی، ھانا سیتی، عاره‌بان، کۆمه‌ڵگاى کانى قرژاڵه، قه‌زاى چۆمان، قه‌زاى کۆیه.
پارێزگاى سلێمانى (٩٥) پۆزه‌تیڤ و (١) گیان له‌ده‌ستدان:
شارى سلێمانى (٦٢) پۆزه‌تیڤ و (١) گیان له ده‌ستدان: (٢٨) پیاو و (٢٥) ئافره‌ت و (٢) کوێ و کچێکى گه‌نج و (٦) منداڵ،بیست و چوار تووشبوو به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پیشوون و سى و حه‌فت تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیان ھه‌یه دانیشتووى وارماوه، قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، گشت تووشبووانى تر دانیشتووى ناو شارى سلێمانین.
ئیداره‌ى گه‌رمیان (٣٣) پۆزه‌تیڤ: (٢٣) پیاو و (٩) ئافره‌ت ومنداڵێک، گشت تووشبووه‌کان به‌رکه‌وتووى تووشبووى پێشوون و حه‌فت تووشبوو کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌ن، گشت تووشبووه‌کان دانیشتووى که‌لارن له گه‌ڕه‌که‌کانى شه‌ھیدان و ڕوناکى و گوندى ڕووناکى و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و جوتیاران و که‌لارى نوێ و گرده‌گۆزینه و فه‌رمانبه‌ران و کلار کۆن و ئاواره‌کان.
پارێزگاى دهۆک (١) پۆزه‌تیڤ: پیاوێک ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشووه له که‌ره‌نتین بووه، دانیشتووى ناو شارى دھۆکه
پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه (٢) پۆزه‌تیڤ: خێزانێکى ژن و مێرد که پیاوێکى ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ، پیاوه‌که نیشانه‌ى نه‌خۆشى ھه‌یه و ئافره‌ته‌که‌ش به‌رکه‌وتووى پیاوه‌که‌یه، دانیشتووى ناو شارى ھه‌ڵه‌بجه‌ن.
ئامارى گشتی
کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (١٤٦٦) تووشبوو، له‌نێویاندا (٢٨) مردن هه‌یه و (٥٤٢) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٨٩٦) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
٩ حوزه‌یران ٢٠٢٠
