قوباد تاڵەبانی: ده‌چینه‌وه به‌غدا بۆ رێککه‌وتن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران رایگه‌یاند شاندی دانووستانكار ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 9ی حوزەیرانی 2020 سەرپەرشتی كۆبوونەوەی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومە‌تی هەرێمی كوردستانی كرد لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق و دوا قۆناغی ئامادەكارییەكان بۆ گفتوگۆكردن خرانە بە‌رباس.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه: لە كۆبوونەوەكەدا كار و ر‌اپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەكانی شاندی حكومە‌تی هەرێم خرانە بە‌رباس بۆ دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی گفتوگۆكان.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا جە‌ختی كردە‌وە كە ئامادە‌ن بۆ دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ بە‌غدا و رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان.
پێشتر شاندی حكومە‌تی هەرێم لەكۆتاییەكانی مانگی نیسان و سەرەتای ئایاری 2020، دووجار سەردانی بەغدایان كردووە، لەو سەردانانەش زنجیرەك كۆبوونەوە لە‌گە‌ڵ لیژنەی باڵای گفتوگۆی عیراق ئەنجامدران.
لە گفتوگۆكانیشدا بناغەیەك بۆ بەرێوەچوونی دانوستانەكانی هەولێر و بە‌غدا دانران كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست پێ بكەنەوە.
هاوکات مسته‌فا کازمى، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق له‌کۆتایى مانگى ئایار ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى 400ملیار دا‌و ماوه‌ى 30رۆژى بۆ رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێن و به‌غدا دیاریکرد.
