فرسەت سۆفی: دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرەو خراپتر دەڕوات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرەو خراپتربوون دەڕوات و پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئهمڕۆ سێشهممه، 9حوزهیرانى 2020 له کۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند "هەرچەندە دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرەو خراپتربوون دەڕوات، بەڵام تائێستاش دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچوە و ئەگەر هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن دەتوانرێت رێگری لە زیاتر بڵاوبونەوەی پەتاکە بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە لە کاتێکدا حکومەت قوربانی بە ئابوری خۆیدا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و رێگری لە زیاتر بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام بەشێک لەلایەنەکان پرسی تەندروستی هاوڵاتیان و کۆرۆنایان بە سیاسی کردوە".
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕو، تائێستا 43 هەزار پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە و بۆ قۆناغی داهاتوش 27 هۆتێل و مۆتێل بۆ کەرەنتینەکردن تەرخانکراون، هەروەها بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان 700 دوکان، مارکێت و شوێنی گشتی داخراون.
